دانراوه له‌لایه‌ن: باوكی سه‌لاحه‌ددین هونه‌ری قایلكردن (فن الأقناع) پرسیار: ئایا له‌به‌ر چی هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌سانی به‌رامبه‌رمان قایل بكه‌ین به ڕایه‌ك یان بیروَكه‌یه‌كی دیاریكراو؟! وه‌ڵام: پێده‌چێت مه‌به‌ست له‌م هه‌وڵه یه‌كێك له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بێت: - به‌دیهێنانی گونجاندن یان ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا - گۆڕینی ڕه‌فتاری به‌رامبه‌ره‌كه‌ت - فێركردنی - هاندانی بۆ چاكه - بانگكردنی بوَ لای خواى گه‌وره. - پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا بۆَ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی - لێكنزیككردنه‌وه‌ی ڕا و بۆچوون و بیرۆَكه‌كان به‌تایبه‌تی له‌نێوان كه‌سانێكدا كه له‌هه‌مان بواردا كار ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ركه‌س بیه‌وێت كه‌سانی تر قایل بكات به بیرۆَكه‌یه‌كی دیاریكراو، پێویسته ئه‌وه بزانێت كه: - قایلكردن به‌هره‌یه‌كه، هه‌ركه‌س كارامه نه‌بێت تێیدا ئه‌وا پێویسته هه‌وڵ بدات فێری بێت. - ئاستى ده‌رككردنی خه‌ڵكی وه‌ك یه‌ك نییه و تێگه‌یشتنیان له بابه‌ته‌كان جیاوازه، كه ئه‌مه‌ش شوێنه‌واری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ڕاده‌ی خێراییی قایل‌بوون؛ له‌به‌ر ئه‌وه په‌له‌په‌ل به كه‌س مه‌كه. - پێده‌چێت بیرۆَكه‌كه‌ت ڕاست بێت به‌ڵام كارامه نه‌بیت له قایلكردندا (واته خستنه‌ڕووی بیرۆَكه‌كه‌ت لاوازه). - له‌وانه‌یه بیرۆكه‌كه‌ت ئاڵۆَز بێت، هه‌وڵ بده زیاتر ڕوونی بكه‌یته‌وه. - تۆَش مروَڤیت، هیچ دوور نییه بیرۆَكه‌كه‌ت هه‌ڵه بێت. له‌به‌ر ئه‌وه كارێك مه‌كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ناچار بكه‌یت یان به‌زۆَر پێیان بسه‌لمێنیت، چونكه ڕای په‌سه‌ند قۆرخ نه‌كراوه بۆَ هیچكه‌س. - له‌وانه‌یه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت كه‌سێكی كه‌لله‌ڕه‌ق و قیرسچمه بێت، له‌به‌ر ئه‌وه خۆتی له‌گه‌ڵ ماندوو مه‌كه. - قایلنه‌بوونی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به ڕا و بوَچوونه‌كانی تۆ، هه‌رگیز ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت گفتوگۆَی نێوانتان تێك شكابێت یان بێهووده بێت. - دواجاریش ئه‌وه بزانه له كوۆنه‌وه وتراوه: (جیاوازی ڕا و بۆچوون په‌یوه‌ندی دوۆستایه‌تی تێك نادات.) به پێنووسی: محمد المرشد ئاماده كردنی: باوكی سه‌لاَحه‌دین سه‌رچاوه: گوَڤاری ( البیان )ی له‌نده‌نی، ژماره ١١٨