چه‌مك و واتای (الإخبات) له قورئاندا ده‌نگی ئیسلام زاراوه‌ی (الإخبات) له قورئاندا له سێ ئایه‌تاندا ناو براوه، كه بریتین له ئایه‌تی إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَأَخْبَتُوا إِلَى رَبِّهِمْ أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ([هود: ٢٣].) واته: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه بڕوایان هێناوه و كرده‌وه‌ی چاكیشیان ئه‌نجام داوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه لای په‌روه‌ردگاریان، ئه‌وانه خاوه‌ن به‌هه‌شتن و به‌هه‌تاهه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه.. هه‌روه‌ها ئایه‌تی: فَإِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَلَهُ أَسْلِمُوا وَبَشِّرِ الْمُخْبِتِينَ ([الحج: ٣٤]) واته: خوای ئێوه خوایه‌كی تاكو ته‌نیایه، هه‌مووتان ته‌سلیم و ملكه‌چی ئه‌وبن، مژده‌ش بده به (به‌نده) ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو دڵئاوهدانهكان... هه‌روه‌ها ئایه‌تی: وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ فَيُؤْمِنُوا بِهِ فَتُخْبِتَ لَهُ قُلُوبُهُمْ ([الحج: ٥٤]) واته: ده‌با ئه‌وانه‌ش كه زانیاری و وانیارییان پێبه‌خشراوه دڵنیابن و بزانن كه ئه‌م قوڕئانه هه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تۆوه ڕه‌وانه كراوه، كه‌واته باوه‌ڕی پته‌وی پێ بێنن و دڵهكانیانی پێ خۆش و ئاسووده بكه‌ن. وه یه‌ك له نزاكانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بریتی بوو له (رب اجعلني لك شكَّارًا، لك ذكَّارًا، لك رهَّابًا، لك مِطواعًا، إليك مخبتًا، لك أوَّاهًا منيبًا) "رواه أحمد وأصحاب السنن إلا النسائي " واته: ئه‌ی په‌روه‌ردگار بمگێڕه به‌وانه‌ی كه زۆر شوكرانه بژێرن، زۆر یادی تۆ ئه‌كه‌ن، زۆر له‌تۆ ئه‌ترسن، زۆر گوێڕایه‌ڵی تۆن، زۆر ملكه‌چی تۆن، زۆر ئاهی خۆشه‌ویستی بۆتۆ ئه‌كێشن تا (بهڕووسپی) بگه‌ڕێنه‌وه لات، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ ( اللهم إنَّا نسألك قلوبًا أوَّاهة مخبتة منيبة في سبيلك) "رواه الحاكم" واته: خودایه من داوات لێ ئه‌كه‌م كه دڵێكی په‌یوه‌ست به‌خۆشی و ملكه‌چیمان پێ ببه‌خشیت تا هه‌میشه تامه‌زرۆی گه‌ڕانه‌وه بین به لیقای تۆ. بنجوبنه‌وانی (الإخبات)یش له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه به‌م شوێنه ئه‌ڵێن: كه نزم و نشێو بێت، واته شوێنێك كه پێچه‌وانه‌ی به‌رزی و بڵندایی بێت. هه‌ر له‌مه‌شه‌وه مانای خۆبه‌كه‌مزانین دێت، (المخبت) واته: كه‌سێك كه خۆی نه‌وی كرد، تا ئه‌و كه‌سه كه‌سێكی ساده‌و نه‌رم و خۆ بهكهمگرتووی لێده‌رئه‌چێت. وه ئه‌ڵێن: (خِبْتة) واته: خۆی به كه‌م و نه‌رم گرت. لهمپێوه دانگه‌وه هێندێ شت له مانای (الإخبات) وه‌رده‌گیرێن، وه‌ك ده‌ڵێن: به مانای (ترس) و (ملكه‌چبوون) و ( خۆبه‌كه‌مگرتن) دێت. كه ئه‌ڵێن: (اخبت الله) واته: له خوا ترسا، هه‌روه‌ها (أخبت) هه‌ر به‌مانای خۆی به‌كه‌مگرتن دێت، هه‌روه‌ها (أخبت الى ربه) واته: دڵی پێ ئارامبوو، هه‌روه‌ك له موجاهید گێردراوه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (وبشر المخبتين) واته: موژده‌بده به‌وانه‌ی كه ئاسووده‌ن، ئه‌ڵێن: ئه‌وانه‌ن كه خۆیان بهكهمگرتووه، كه بڕواداران ئه‌گرێته‌وه، چونكه خۆ به‌كه‌مزانین یه‌كه له خه‌سڵه‌ته به‌ر چاوه‌كانی بڕواداران، هه‌روه‌ك خۆ بهگهوهر زانینیش یه‌كه له خه‌سڵه‌ته‌كانی بێ باوه‌ڕان. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: كَذَلِكَ يَطْبَعُ اللَّهُ عَلَى كُلِّ قَلْبِ مُتَكَبِّرٍ جَبَّارٍ ([غافر: ٣٥]) واته: هه‌ر به‌و شێوه‌یه خوا مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر هه‌موو (خاوه‌ن) دڵێكی فیزاویو ڕقئهستوورو سته‌مكاردا. ڕاڤه‌كارانی قوڕئان ئه‌ڵێن: وأخبتوا إلى ربهم واته: به چاترین شێوه گوێڕایه‌ڵی په‌روه‌ردگاریان كرد و خۆیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانه‌كانی بهكهمگرتوو و جێ بهجێیانكرد. هه‌روه‌ها ئایه‌تی فَتُخْبِتَ لَهُ قُلُوبُهُمْ به كه‌سانێك لێكدراوه‌ته‌وه كه خۆیان بهكهمگرتووه له‌به‌ر خوا، واته هه‌قیان له‌دڵدا جێگیر بووه‌و پاشان ملیان بۆ كهچكردووهو خۆیان به‌ده‌سته‌وه داوه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره له ده‌رهه‌ق ئیبڕاهیم پێغه‌مبه‌ر (عليه السلام) دا ده‌فه‌رموێ: قَالَ بَلَى وَلَكِنْ لِيَطْمَئِنَّ قَلْبِي ( [البقرة: ٢٦٠]) واته: به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م تا به ته‌واوی دڵنیا بم. هه‌روه‌ك ده‌بینین له زاراوه‌ی (الإخبات) مانای ئه‌و په‌ڕی ترسان و ئه‌و په‌ڕی ملكه‌چی و ئه‌و په‌ڕی خۆ بهكهمگرتنیش هاتووه، هه‌روه‌ك به مانای دابه‌زینیش هاتووه، چونكه ئه‌و سێ وشه‌ی پێشوو هێندێ جار په‌یوه‌ندیه‌كی تووند دهگهڵیهكدا درووست ده‌كه‌ن. جا خوێنه‌رانی به‌ڕێز سه‌رنجده‌ن ، ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ی كه له پێشدا هێنامانه‌وه كه وشه‌ی ( الإخبات) یان له نێودا هاتووه، هه‌موو ئه‌و ئاخاوتنانهن كه له ته‌ك هاوردنی ناوی خوادا به‌كار بردراون، بۆیه ئه‌بینین كه له قورئانیشدا وشه‌ی (الإخبات) نه‌هاتووه كه ده‌گه‌ڵ هاوردنی وشه‌ی خوا به‌كار نه‌برابێت، كه‌چی ئه‌بینین وشه‌ی (التراحم) و (الذل) له ده‌رهه‌ق خه‌سڵه‌تی بڕوادارندا هاتووه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ ([الفتح: ٢٩]) واته: به به‌زه‌یین له نێو خۆیاندا، وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ ([المائدة: ٥٤]) واته: به سۆزن بۆ بڕواداران و سه‌ر بڵندو شكست نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر كافراندا. جا بۆیه لێردا ئه‌گونجێ كه سوود له‌و سه‌رنجه وه‌رگرین، كه زاراوه‌ی (الإخبات) به ته‌نها به مانای خۆ به‌كه‌مگرتن نه‌هاتووه، بگره له گه‌ڵ خۆ به‌كه‌مگرتن ملكهچكردنیشی بۆ به‌مانا هاتووه. چونكه ئیخبات بۆ خوا ئه‌و خۆ بهكهمگرتنهیه كه له به‌رده‌م خوای پاك‌و ته‌نیا ئه‌نوێنرێت، چاك به‌كرده‌وه گه‌یاندنی ئه‌م شته‌ش به‌وه ئه‌بێ كه گوێ له فه‌رمانه‌كانی خوا بگریت و به‌جێیان بگه‌یه‌نیت و تخوونی ئه‌وانه‌ش نه‌كه‌ویت كه خوا نه‌رێی لێ كردوون ، وه خۆت به‌كه‌م بزانیت و به‌چاكی ملكه‌چی ببیت و له ژیاندا حوكم به شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی بكه‌یت ...هتد ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بووه‌وه، ئینجا ئه‌توانین بڵێین: خۆ به‌كه‌مگرتنی ته‌واو ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌تی و خه‌سڵه‌ته نه‌رمه‌ی ده‌گه‌ڵدا بێت ئه‌وه له چهمكو واتای (الإخبات) ده‌ر ئه‌چێت، چونكه ئه‌و جۆره خۆ بهكهمگرتنه نه‌لكێنراوه به ملكه‌چی ته‌واو، به‌ڵام (الإخبات) ڕاست و درووست ئه‌وه‌یه كه ده‌گه‌ڵ خۆ به‌كه‌مگرتن ملكه‌چبوونی ته‌واویشی پێوه بلكێت. هه‌ر له‌به‌ر بوونی ئه‌و دوو خه‌سڵه‌ته‌شه كه له بابای بڕواداردا به‌ر قه‌راره، خوای په‌روه‌ردگار به‌سه‌ر بڕوداراندا هه‌ڵئه‌دات. له‌خوای گه‌وره داوا ئه‌كه‌ین كه قوڕئانی پیرۆز بكات به‌مایه‌ی سوودمهندیمان، وه بیكات به مایه‌ی بیانوو به‌سه‌رمان نه‌ك ببین به بیانوو به‌سه‌ریدا، وه بمانگێڕێت له‌وانه‌ی كه گوفتارو ڕه‌فتاریان هاوشان دهگهڵیهكدان، وه بمانگێڕێت له‌وانه‌ی كه خوا باسیان ئه‌كات به وَأَخْبَتُوا إِلَى رَبِّهِمْ، ئامین .