سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سه‌رئه‌نجام هه‌ر خوا خۆی ده‌یزانێت
گۆڕینی فۆنت


دانراوه له‌لایه‌ن: ڕۆژان ڕەئووف


سه‌رئه‌نجام هه‌ر خوا خۆی ده‌یزانێت


ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازبێت) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خوام (صلى الله عليه وسلم)(دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بیستووه‌ ده‌یفه‌رموو دوو پیاوی (به‌نی ئیسرائیلی) هه‌بوون زۆر هاوڕێیه‌تیان خۆش بوو هه‌میشه‌ هامۆشۆی یه‌كیان ده‌كرد , یه‌كێكیان زۆر گوناهبار بوو به‌لاَم ئه‌وی تریان خواپه‌رست و له‌خوا ترس بوو , هه‌ركه‌ هاوڕێ گوناهباره‌كه‌ی ده‌بینی گوناه ده‌كات ئامۆژگاری ده‌كرد كه‌واز له‌ گوناه كردن بهێنێت و چیتر گوناه نه‌كات ئه‌ویش له‌ وه‌لاَمدا پێی ده‌ووت وازم لێبهێنه‌ ، من وخوای خۆم خۆ تۆ چاودێری من نیت ؟ هاوڕێ له‌ خوا ترسه‌كه‌ پێی ووت خوا قه‌ت لێت خۆش نابێت وه‌ هه‌رگیز چاوت به‌به‌هه‌شت ناكه‌وێت. پاش مردنیان هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره‌دا ڕاگیران و خوای گه‌وره‌ به‌ پیاوه‌ له‌ خواترسه‌كه‌ی فه‌رموو تۆ چی ده‌زانی ده‌رباره‌ی من ؟ تۆ چ توانایه‌كت هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر توانای من ؟ یه‌كسه‌ر فه‌رمانی دا گوناهباره‌كه‌ بخه‌نه‌ به‌هه‌شته‌وه‌و به‌وه‌ی تریشیان فه‌رموو حه‌واڵه‌ی دۆزه‌خی بكه‌ن . 
حديث صحيح رواه ابوداود والإمام أحمد

 1201

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram