دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د حه‌قیقه‌تی بانگه‌واز بۆ لای خوا حه‌قیقه‌تی بانگه‌واز بۆ لای خوا حقيقة الدعوة إلى الله بانگه‌واز بۆ لای خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی بانگه‌وازه بۆ رِزگاربونی مرۆڤه له به‌ندایه‌تی و ملكه‌چی جگه له خوا، له به‌ندایه‌تی بت و ئه‌ستێره‌و دار‌و دره‌خت و ئاژه‌ڵ و مرۆڤ، تاكو رِزگاری بێت له هه‌موو ملهورو یاخی بوو له سنور ده‌رچویه‌ك كه جگه له خوا ئه‌په‌رسترێن، چڵه پۆپه‌ی سه‌ربه‌رزی و عیززه‌ته بۆ ئێمه كه بێن به ده‌م كه‌سانێكه‌وه بانگمان ئه‌كه‌ن تاكو ببینه به‌نده‌ی رِاسته‌قینه‌ی په‌روه‌ردگار، به رِاستی كۆتا پله‌ی سه‌ربه‌رزی و ئازادی له به‌ندایه‌تی خوادا به جێ دێت، به‌لاَم به‌ندایه‌تی بۆ جگه له خوا كۆتا پله‌ی زه‌لیلی و بێ نرخیه بۆ مرۆڤ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له خه‌ڵكیش وا گومان ئه‌به‌ن كه ئازادیه یان خێر و خۆشیه،به‌لاَم هیچ خێر‌و چاكه‌یه‌ك نیه له وه‌دا كه سه‌رپێچی خوا بكرێت و گوێرِایه‌ڵی و ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی نه‌كرێت. بانگه‌واز بۆ لای خوا بانگه‌شه‌ی دابینكردن و به‌رجه‌سته بونی دادپه‌روه‌ری و دابینكردنی مافه‌كانه له كاتێكا كه زوڵم و سته‌م دنیای داپۆشپیوه‌و باڵی كێشاوه به سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا، جیهان هه‌موو به گشتی ئه‌مرِۆ هاواریه‌تی به ده‌ست سته‌م و زۆرداریه‌وه، به ده‌ست له سنورده‌رچوون، لادان، گومرِایی، وه‌ك ئه‌بینن تۆڵه خواییه‌كان هه‌ر له بوركان و بومه‌له‌رزه‌و دیارده سورشتیه‌كانی دیكه‌ش به‌شێكن له ئه‌نجامی سته‌م و زۆرداری مرۆڤ خۆی، شه‌رِو ئاژاوه‌و كوشتن و له ناوبردن له هه‌موو شوێنێكدا، ئه‌مانه هه‌موویان ترسێنه‌رن وئاگادارمان ئه‌كه‌نه‌وه كه هیچ چاره‌یه‌ك نیه ته‌نها به بانگه‌واز بۆ لای خوا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر بانگه‌وازمان كرد بۆ لای خوا‌و بلاَومان كرده‌وه‌و گه‌یاندمان به خه‌ڵكانی تریش ئه‌وه سته‌مو زۆرداری نامێنێت و لائه‌چێت، ماف و ئه‌مانه‌ته‌كان ئه‌گه‌رِێنرێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان، هه‌موو مرۆڤێك مافی خۆی ئه‌زانێت و ئه‌شزانێت چ مافێكی له سه‌ره، ژیانی خه‌ڵكی سه‌قامگیر ئه‌بێت كه له رِاستیدا به هیچ به‌رنامه‌و مه‌نهه‌ج و ده‌ستورێكی تر مرۆڤایه‌تی ئارامی و سه‌قامگیری و دادپه‌روه‌ری به خۆیه‌وه نابێنێت ته‌نها له ژێر سایه‌ی به‌رنامه‌ی خوا‌و له به‌ر رِۆشنایی هیدایه‌ت و رِێنمونی پێغه‌مبه‌ردا نه‌بێت (صلى الله عليه وسلم). بانگه‌واز بۆ لای خوا بانگه‌وازه بۆ چاكه‌كردن له كاتێكا كه به‌خیلی و چاوچنۆكی و خۆویستی و ته‌ماع و چڵێسی خۆی ده‌رخستووه، شانازی و خۆ په‌سه‌ندی، كێشمه‌كێشم و پێشبرِكێ له سه‌ر دنیا گه‌شتۆته ئه‌وپه‌رِی، مرۆڤ وای لێهاتووه كه به‌خشنده‌و ده‌ستكراوه‌یه له خۆپه‌سه‌ندی و ژیانی ته‌ره‌ف و خۆ به گه‌وره زانین و كاركردن بۆ شتانێك كه مایه‌ی تورِه‌یی و نارِه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه. كاتێكیش بانگخوازی چاكه هاته لای، كاتێك كه‌سێكی شایه‌ن به خێر و به‌زه‌یی یه‌خه‌ی گرت، ئه‌بێته كه‌سێكی بێ رِه‌حم و ده‌ست گیراوه، ته‌نها كه‌سانێك نه‌بن كه خوا ئه‌ناسن و له به‌ر رِۆشنایی و هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌وه ژیانیان به‌رده‌وامه، كه‌سانێك نه‌بێت كه له كاروانی بانگه‌واز بۆ لای خوادان و ئیش و كاریان رِه‌زامه‌ندی خوایه‌و هیچی تر. بانگه‌واز بۆ لای خوا هه‌موو ئه‌و زوڵم و سته‌م و كاره نادروست و نابه‌جێیانه لا ئه‌بات و نایانهێڵێت، گرفته‌كانی ناو كۆمه‌ڵ چاره‌سه‌ر ئه‌كات، بانگه‌واز بۆ لای خوا چاككه‌رو رِێكخه‌ری ژیانی كۆمه‌لاَیه‌تیمانه، ئێمه ئه‌مرِۆ له ژیانێكدا ئه‌ژین كه زۆرێك له سته‌م و نابه‌جێی و لادان و تێكه‌لاَوی تیایه، چاره‌سه‌ر ناكرێن ته‌نها به بانگه‌واز بۆ لای خوا نه‌بێت. هه‌ندێ له خه‌ڵكی ئه‌ڵێن: به بلاَوكردنه‌وه‌ی زانست و زانیاری چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان ده‌كه‌ین، ئه‌وه عیلم و زانست بلاَو بۆوه هیچمان زیاد نه‌كرد ته‌نها نه‌فامیه‌كی نۆێتر نه‌بێت، نه‌فامیه‌ك كه به‌رگی زانستی به خوێدا دابێت و له گه‌ڵ نه‌فامیه‌كدا كه به‌رگی نه‌زانینی پۆشیوه، زانست و زانیاری به ته‌نها به‌س نیه، جا چ عیلم و زانیاریه‌ك؟ ئه‌گه‌ر زانستێك له خوات نزیك بكاته‌وه‌و رِێگه‌ی هیدایه‌تت پێ ئاشنا بكات ئه‌وه به‌ڵێ! به‌لاَم ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ زانینی رِووت بێت و دور له هیدایه‌ت و رِۆشنی و ناسینی خوای گه‌وره، ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك رِێگه‌ی رِاستمان پێ ئاشنا ناكات و ده‌ربازمان ناكات له‌و كێشانه‌ی كه تیایدا ئه‌ژین. ژن ئه‌ناڵێنی به ده‌ست له ده‌ست دان و پێشێلكردنی مافه‌كانیه‌وه، خێزان ئه‌ناڵێنی به ده‌ست زاڵبونی نارِه‌وا به سه‌ریه‌وه، نه‌وه‌كان به سته‌می باوك و دایكیان به سه‌ریانه‌وه، باوك و دایك به سه‌رپێچی و گوێرِایه‌ڵ نه‌بونی مناڵه‌كانیانه‌وه، خزمایه‌تی به هۆی پچرِین و له بیرچونوه‌ی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیه‌وه، ئه‌مانه‌و زۆری تریش له‌و كێشانه‌ی كه له گه‌ڵیاندا ئه‌ژین و ئه‌ناڵێنین به ده‌ستیانه‌وه، هیچ چاره‌سه‌رێك و ده‌ربازبونێكمان نیه ته‌نها به گه‌رِانه‌وه‌و بانگه‌واز كردن بۆ لای خوا نه‌بێت سبحانه‌وتعالی، وه بلاَو كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره هێناویه‌تی له وه‌حی و شه‌رعی خۆی و شاره‌زا كردن و وریاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی پێی، تاكو لێی تێ بگه‌ن و له سه‌ر رِۆشنایی و به‌ڵگه‌ی به‌رنامه‌ی خوای گه‌وره هه‌نگاو هه‌ڵگرن، جا ئه‌و كاته ئه‌بینین كه هه‌رچی له‌و كێشه‌و گرفتانه‌مان هه‌یه ئه‌پوكێنه‌وه‌و یه‌ك له دوای یه‌ك ئه‌رِۆن و نامێنن به یارمه‌تی خوای گه‌وره. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌مه له موقع الشيخ الدكتور سفر الحوالي »محاضرات عامة »حقيقة الدعوة إلى الله... وه‌رگیراوه.