دانراوه له‌لایه‌ن: ڕۆژان ڕەئووف ترسی خوای باڵاده‌ست ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازبێت) ده‌گێڕیته‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) كه فه‌رموویه‌تی پیاوێك هه‌بوو دوژمنی خۆی بوو هیچ كارێكی باشی نه‌كردبوو , له‌سه‌ره مه‌رگدا منداڵه‌كانی ڕاسپارد و پێی ووتن پاش مردنم لاشه‌كه‌م بسووتێنن و پاشان بی هاڕن وتۆزه‌كه‌ی بده‌ن به‌ده‌م ڕه‌شه‌باوه به‌خوا به‌رده‌ست خوا بكه‌وم، سزایه‌كی وه‌هام ده‌دات كه‌هیچ كه‌سێكی تری به‌و شێوه‌یه سزا نه‌دا بێت . كاتێك مرد چۆنی وتبوو وه‌هایان كرد. خوا فرمانی به زه‌وی كرد كه هه‌موو پارچه‌كانی ئه‌و پیاوه كه له‌سه‌رته كۆبكه‌ره‌وه ئه‌ویش وه‌های كرد، پیاوه‌كه زیندوو بۆوه‌و له‌به‌ر ده‌م خوادا وه‌ستا ، خوای په‌روه‌ردگار لێی پرسی بۆچی وات له خۆت كرد‌و چی بوو به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه بكه‌یت ؟ ئه‌ویش عه‌رزی كرد خوایه ئه‌وه‌نده ترسام له غه‌زه‌بی تۆ نه‌م زانی چی بكه‌م . ئیتر خوای گه‌وره‌مان لێ ی خۆش بوو. حديث صحيح متفق عليه