ته‌فسیری سوورەتی فاتیحه وه‌رگێڕانی به‌كه‌مێك ده‌ستكاریه‌وه: عبدالعزیز هه‌ركی
بسم الله الرحمن الرحیم به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ الفاتحة ٢ وشه‌ی الحمد هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: " الحمد رأس الشكر وما شكر الله تعالى عبد لم يحمده "واته سوپاسكردنی خوا لوتكه‌ی شوكرانه بژێریه وهه‌ر به‌نده‌یه‌ك سوپاسی خوا نه‌كات ئه‌وا شوكرانه بژێر نه‌بووه. ووشه‌ی یه‌كه‌م له‌ئیسلامدا بریتیه له الحمدلله واته سوپاس بۆخوا ،له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌ی هێناوه‌ته بوون،چونكه یه‌كه‌م نیعمه‌تی خوا له‌سه‌رمان بریتیه له نیعمه‌ت وبه‌خششی هێنانه‌بوون،هه‌ركه‌سێك سه‌یری خۆی بكات به‌ر له‌ڕۆژی له‌دایك بوونی كێ هێناویه بوون،خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: هًل اتى على الاٍنسان حينٌ مٍن الدهرٍ لم يًكُن شيئا مًذْكُورا سوورتی الانسان(١)واته ئایا مرۆڤ ئه‌و كاته‌ی به‌بیر دێته‌وه كه هه‌رگیز بوونی نه‌بووه‌و هیچ ناو‌و ده‌نگێكی نه‌بووه ؟ ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆژی له‌دایك بوونت ساڵی ١٩٧٠ بێت كه‌واته به‌ر له‌م مێژووه تۆ له‌كوێ بوویت.ئه‌گه‌ر په‌رتووكێكت به‌رچاو كه‌وت كه ساڵی ١٩٦٥ چاپ كرا بێت ئایا تۆ ئه‌و كات له‌كوێ بوویت ،بێگوومان تۆ هیچ بوونێكت نه‌بووه،كه‌واته سوپاس بۆ خوا بكه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دروستی كردووی ،سوپاسی خوا بكه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی به‌تۆی به‌خشیوه،هه‌موو شتێكی پێدواین كه پێویستمان پێیه‌تی ،سوپاسی خوا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێنمایی ئێمه‌ی كردووه،كه‌واه ئه‌و سێ شته دروست كردن وهێنانه‌بوون ،به‌خشش پێدان ،وڕێنمایی كردن،خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: وَلَكِنَّ اللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ الْإِيمَانَ وَزَيَّنَهُ فِي قُلُوبِكُمْ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ الْكُفْرَ وَالْفُسُوقَ وَالْعِصْيَانَ أُوْلَئِكَ هُمُ الرَّاشِدُونَ الحجرات٧واته: به‌ڵكو خوای گه‌وره باوه‌ڕی لای ئێوه خۆشه‌ویست كردووه لای شیرین كردوون ،له‌هه‌مان كاتدا بێ باوه‌ڕی وله‌سنوور ده‌رچوون وتاوانكردنی لای ئێوه بێزراو‌و كردووه،ئه‌وانه به‌ڕاستی شوێنكه‌تووی ڕێگای ڕاستن. ووشه‌ی الحمدلله یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین دروشمه‌كانی مرۆڤی باوه‌ڕدار،سوپاس بۆ خوا له‌خۆشی وناخۆشیدا،له‌سه‌ر ته‌ندروستی ونه‌خۆشی،له‌سه‌ر هه‌بوونی ونه‌بوونی دونیا،له‌سه‌ر هه‌ژاری وده‌وڵه‌مه‌ندی،له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێستا خێزاندارم ،وه‌به‌ر له‌وه‌ی خێزاندار بم،سوپاسكردنی خوا واته تۆ ده‌زانی كه‌وا ئه‌م بوونه‌وه‌ره خوایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه،ئه‌و خوایه توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه ،ئه‌گه‌ر له‌شتێك بێبه‌شت بكات ئه‌وا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌رت بكات،نه‌ك بێده‌سه‌ڵاتت بكات. سوپاس بۆ خوا واته ئه‌و كه‌سه‌ی دروستی كردووی تۆ خۆش ده‌وێت،ئه‌و زیاتر له‌تۆ تۆی خۆش ده‌وێت بۆیه ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌رت بكات،ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رت نه‌كات هیدایه‌ت نادرێی.زانایان ده‌ڵێن:سوپاسكردن شتێكی دان پیانهێنراوه،به‌ڵام بۆ كێ؟ په‌روه‌ردگارمان ده‌فه‌رمووێت:سوپاس بۆ خوا، ووشه‌ی سوپاس پێویست به‌وه ده‌كات كه به‌خششێك هه‌بێت،ئه‌و به‌خششانه‌ی كه‌وا به‌رچاون كه‌س ناتوانێت نكوڵیان لێ بكات،ئه‌و كه‌سه‌ی كه باوه‌ڕی به‌بوونی خوانیه ناتوانێت نكوڵی له‌بوونی به‌خششه‌كان بكات،به‌ڵام پێی ده‌لێت سروشت،به‌رهه‌م هێنانی ئاو له‌سروشتدا،به‌ده‌ست هێنانی خێر‌و بێره‌كانی زه‌وی،باشكردنی وه‌چه‌كان ،ئه‌و بابه‌تانه ته‌نها كه‌سانی بێ باوه‌ڕیش ده‌توانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن،كه‌واته كه‌س نكوڵی له‌بوونی به‌خششه‌كان ناكات،هه‌موو كه‌سێك دان ده‌نێت به بوونی ئاو‌و هه‌وا خواردنه‌وه‌كان ،رووه‌ك،ماسیه‌كان،باڵنده‌كان،گووڵه‌كان، ئه‌و هه‌موو مه‌رجه ووردانه كه‌خوا ردوستی كردوون له‌گه‌ل سروشتی ئێمه ده‌گونجێن،ئه‌وانه كۆمه‌لێك به‌خشش وخه‌ڵاتی خوان كه‌س نكوڵیان لێناكات،به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌دایه ئه‌م ئایه‌ته ده‌فه‌رمووێت سوپاس ته‌نها شایسته‌ی خوایه ..به‌ڵام كه‌سانی دونیا ویست سوپاسی به‌كتری ده‌كه‌ن . سوپاس بۆ خوا ؛كه‌واته سوپاسكردن بوو به فه‌رمانێكی جه‌خت لێكراوه كه ناكرێت تۆ سوپاسی خوا بكه‌یت ته‌نها مه‌گه‌ر بیانسیت،به‌ر له‌ناسینه‌وه نا‌توانیت سوپاسی بكه‌یت،به‌ڵكو سوپاسی ئه‌وانه ده‌كه‌یت كه به‌هاوبه‌شت داناوه بۆی،وا ده‌زانیت ئه‌وانه هاوبه‌شی خوان بۆیه سوپاسكردنی ڕاسته‌قینه پێویستی به ناسین هه‌یه،هه‌ربۆیه سه‌روه‌رمان محمد (صلى الله عليه وسلم)ناوی لێنراوه محمد چونكه ئه‌و سوپاسگوزارترین كه‌سه له‌ناو دروستكراوه‌كاندا،هیچ دروستكراوێكی خوا هێنده‌ی ئه‌و سوپاسی خوا نه‌كردووه،وه‌كو ئه‌وه وابێت سوپاسكردنی خوا پێوه‌رێكه بۆ نزیك بوونه‌وه له‌خوا،پێشه‌وای سوپاسگوزراه‌كان پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی،ناوه‌كان،احمد ومحمد،حامد،كه هه‌مووی له الحمد وه‌رگیراوه،خوای گه‌وره گشت به‌خششه‌كانی بۆ ئێمه دروست كردووه،فێری كردووین چۆن سوپاسی بكه‌ین،خوایه پاكی وبێگوری بۆتۆیه ئێمه‌ش بێ ژماردن ستایشت ده‌كه‌ین،تۆ ئه‌و زاته‌ی وه‌كو خۆت ستایشی خۆت كردووه،خوا چۆن ستایش وباسی خۆی ده‌كات؟به‌ووته‌ی خۆی كه‌ده‌فه‌رمووێت: الحمد لله رب العالمين ، بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: "سه‌رم سووڕماوه له كاروباری مرۆڤی باوه‌ڕدار چونكه هه‌موو كاروباره‌كانی بۆی به‌خێرو چاكه ده‌نووسرێت،ئه‌گه‌ر خۆشیه‌كی بۆهات ئه‌وا سوپاسی خوا ده‌كات ئه‌وه‌ش به‌خێر بۆی ده‌نوسرێـت،ئه‌گه‌ریش ناخۆشیه‌كی بۆهات ئه‌وا ئارام ده‌گرێت،ئه‌ویش به‌خێر بۆی ده‌نوسرێت ئه‌وه‌ش بۆكه‌س نیه جگه له كه‌سی باوه‌ڕدار ". سوپاس بۆ خوا له‌سه‌ر هه‌موو بارودۆخێك هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ركاتێك شتێكی دلخۆشكه‌ری بۆ پێش هاتبا ده‌ی فه‌رموو: الحمد لله الذی بنعمته تتم الصالحات واته :سوپاس بۆ ئه‌و خوایه به‌هۆی به‌خششی ئه‌و چاكه‌كان ته‌واو ده‌بن. وه‌ئه‌گه‌ر ڕوادێكی ناخۆشی هاتبا پێش ده‌یفه‌رموو: الحمد لله علی كل حال واته: سوپاس بۆ خوا له‌سه‌ر هه‌موو بارودۆخێك. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت جیاوازی له‌نێوان مرۆڤی باوه‌ڕدارو بێ باوه‌رَِدا بكه‌ین،ته‌نها وتنی ووشه‌ی (الحمد )سوپاس ناتوانین جیایان بكه‌ینه‌وه چونكه هه‌موو كه‌س ئه‌و ووشه‌یه ده‌ڵێته‌وه،به‌ڵكو حاڵه‌تی سوپاسگوزاریه،باوه‌ڕدار له‌حاله‌تێكی به‌رده‌وام ده‌ژیێت له‌سوپاسكردنی خوا ی گه‌وره،ئه‌و هه‌میشه سوپاسی خوا ده‌كات،ئه‌گه‌ر له‌خێزانێكی هه‌ژاره‌وه بێت ئه‌وا سوپاسی خوا ده‌كات، ئه‌گه‌ر خوا ژنێكی خراپی پێ بدات ،چۆن له‌م كاره تێده‌گات؟ئه‌و وا تێده‌گات كه‌وا خوا ئه‌و ژنه‌ی پێداوه بۆ ئه‌وه‌ی چاكی بكات ،بۆ ئه‌وه‌ی له‌لای خوا پاداشتی گه‌وره‌ی ده‌ستكه‌وێت ،خوای گه‌وره كوڕی پێ به‌خشی سوپاسی ده‌كات،ئه‌گه‌ر كچی پێ بدات سوپاسی ده‌كات،ئه‌گه‌ر له‌هه‌ردوو ڕگه‌ز بوو هه‌ر سوپاسی ده‌كات،ئه‌گه‌ر نه‌زۆك بێت هه‌ر سوپاسی خوای خۆی ده‌كات.ئه‌گه‌ر كاری وپێشه هه‌بێت یان نه‌ی بێت ئه‌گه‌ر داهاتی كه‌م بێت یان زۆر بێت هه‌ر سوپاسی خوا ده‌كات.به‌ڵام خالێكی گرنگ هه‌یه لێره پێویسته بزانرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سوپاسكردنی خوا مانای ئه‌و نیه هه‌وڵی ئه‌وه نه‌ده‌ین بارودۆخه‌كه باشتر بكه‌ین،نه‌خێر..ئه‌وه له‌خوڕه‌وشتی موسلمانان نیه،به‌ڵكو باوه‌ڕدار له‌هه‌مان كاتدا هه‌وڵ ده‌دات لایه‌نی ماددی زیاد بكات هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌دات لایه‌نی زانستی باشتر بكات،هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات له‌هه‌موو بواره‌كاندا ئاستی خۆی به‌رز ڕابگرێت،ئه‌گه‌ر هه‌موو توانای خۆی خسته گه‌ڕ وگه‌یشته به‌م ئاسته ونه‌یتوانی تێپه‌ڕ بێت ده‌ڵێت: الحمد لله،لێره‌ش الحمد لله. كاتێك قوتابی تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات به‌لام ده‌رناچێت ده‌ڵێت الحمد لله ،ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌وڵی خۆی خسته گه‌ڕ ئه‌وه سوپاس بۆ خوا،ئه‌گه‌ریش نه‌تخوێندووه ئه‌وه سزای ئه‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌كه‌ته،هیچ په‌یوه‌ندی به‌سوپاسكردنی خواوه نیه،به‌لكو سزای كه‌مته‌ر خه‌میه،به‌ڵكو كاتێك مرۆڤ هه‌موو توانای خۆی به‌كار ده‌خات ئه‌وكات ناتوانێت به‌مه‌رامی خۆی بگات ئینجا ده‌لێت الحمدلله. مه‌به‌ستم ئه‌وه بلێم :جیاوازی نێوان باوه‌ڕدار وبێ باوه‌ڕ ته‌نها ووتنی ووشه‌ی سوپاسكردن نیه،به‌ڵكو ئه‌و حاڵه‌ته‌یه له سوپاسكردن كه تیایدا ده‌ژیێت،چونكه هه‌موو شتێك به‌ده‌ستی خوایه، لا إله إلا الله، خوا ده‌وڵه‌مه‌نده،ئه‌گه‌ر باران نه‌بارێت سوپاسی ده‌كه‌ین ،ئه‌و توانای به‌سه‌رهه‌موو شتێك‌دا هه‌یه،هیچ كه‌سێك ناتوانێت كاری خوا ڕابگرێت،گه‌وره بێت یان بچووك،ئه‌و خوایه ده‌وڵه‌مه‌نده‌و خاوه‌ن توانایه. تۆ له فه‌رمانگه‌یه‌ك كار ده‌كه‌یت بۆنمونه،ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌گات به سه‌رۆكه‌كه‌ت دروست نیه، له‌ئه‌نجامدا ئه‌و ستایشی كه‌سی كه‌مته‌ر خه‌م ده‌كات،وسه‌ركۆنه‌ی چالاكه‌كان ده‌كات،زانیاری ڕاسته‌قینه‌ش ته‌نها لای خوایه،چونكه ئه‌و به‌هه‌موو شتێك ئاگاداره،ئه‌و خوایه ده‌وڵه‌مه‌نده وخواوه‌ن توانایه‌وزانایه به‌هه‌موو شتێك،ئه‌و هه‌موو شت ده‌بیسێت،زۆر نزیكه لێمان ،ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بیت یان بودیچیت،ئه‌و نه‌هێنی وئاشكرای تۆ ده‌زانێت،بۆچی سوپاسی خوا بكه‌ین،چونكه ئه‌و ته‌نها خوایه وشایسته‌ی په‌رستنه وخوایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده، ده‌فه‌رمووێت: وَإِن مِّن شَيْءٍ إِلاَّ عِندَنَا خَزَائِنُهُ وَمَا نُنَزِّلُهُ إِلاَّ بِقَدَرٍ مَّعْلُومٍ الحجر٢١ واته : هه‌رشتێك كه‌سوودی بۆ به‌نده‌كان هه‌بێت له‌هه‌موو جۆره‌كانی ئه‌وا خه‌زێنه‌كانی لای ئێمه‌یه،وه به‌گوێره‌ی پێویست نه‌بێت ناینێرینه خواره‌وه. خوا تاك وته‌نهایه‌و به‌هێز وتوانایه،به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ده‌سه‌ڵاتداره،خوا حوكم ده‌كات كه‌سیش ناتوانێت لێپێچینه‌وه له‌سه‌ر حوكمی خوا بكات،بێگوومان كاتێك قازیه‌ك حوكمێك ده‌رده‌كات دواتر له‌سه‌روی ئه‌و قازیه‌كی تر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دان بنێت به‌حوكمی ئه‌ودا یان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه،به‌ڵام كه‌س ناتوانێت حوكمی خوا بگۆڕێت وپێویستی به‌كه‌سی تریش نیه دانی پیا بنێت وپاكی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌مان،سوپاس بۆخوا له‌سه‌ر تاك وته‌نهایی ئه‌و، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌نده،له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌به‌هێزه،له‌سه‌ر ئه‌وه كه خوایه‌كی بیسه‌ر وبینایه،وخوایه‌كی زانا‌و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێك وبه‌خشنده‌و مێهره‌بانه،ده‌ی كه‌واته تۆ بۆ سوپاسی خوای گه‌وره ناكه‌یت؟ له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك ناوه‌كانی خوای ناسی بێت هه‌رگیز خه‌مبار نابێت له‌هه‌ر بارودۆخێكدا بێت،چونكه تۆ له‌ئه‌نجامدا هه‌ر كارێكی خوای گه‌وره ببینی ده‌زانی كه‌وا پڕیه‌تی له دانایی،ئایه‌ته‌كه له‌سه‌رتا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه‌وا به‌خششه‌كانی خوای گه‌وره له‌سه‌ر ئێمه زۆر ڕوون ودیارن،زۆر به‌رچاوو ئاشكران،وه‌كو ڕۆژ وان،هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ناتوانێت نكه‌ڵیان لێ بكات،به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌لێره‌دایه كه‌وا هه‌ندێ كه‌س ئه‌م به‌خششانه ده‌ده‌نه پاڵ كه‌سێكی تر جگه له‌خوا،بۆیه ده‌فه‌رموێت :الحمد لله له‌فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا ده‌فه‌رمووێت: "من وجنۆكه ئاده‌میزاد له‌سه‌ر هه‌واڵێكی مه‌زنین ،من ئه‌وانم دروست كردووه كه‌چی ئه‌وان یه‌كێكی تر جگه له‌من ده‌په‌رستن،من ڕۆزیان ده‌ده‌م ئه‌وان سوپاسی یه‌كێكی تر ده‌كه‌ن،خێر وبێری من بۆ به‌نده‌كانم داده‌به‌زێت،كه‌چی له‌لای ئه‌وان تاوانم بۆ به‌رز ده‌بێته‌وه،من به‌هۆی به‌خششه‌كانی خۆم ده‌مه‌وێت خۆم لای ئه‌وان خۆشه‌ویست بكه‌م،من هیچ پێویستیه‌كم به‌وان نیه،كه‌چی ئه‌وان خۆیان دووچاری توڕه‌یی من ده‌كه‌ن به‌تاوانه‌كانیان،هه‌ر ئه‌وانیش پێویستیان به‌من هه‌یه، ". كه‌واته كێشه‌كه لێره‌دایه كه‌وا كه‌س نكوڵی له‌بوونی به‌خششه‌كان ناكات به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م به‌خششانه بۆ كه‌سێكی تر جگه له‌خوا ده‌گێڕنه‌وه: وًما يؤمٍنُ أًكثًرُهُم بٍالله أٍلا وُهم مُشرٍكون .واته:زۆربه‌یان ئه‌گه‌رچی باوڕیان به‌خوا هه‌یه به‌ڵام هاوبه‌شی بۆ په‌یدا ده‌كه‌ن. هه‌ر كه‌سێك وابیر بكاته‌وه كه‌وا كه‌سێك ده‌توانێت سوود وزیانی پێ بگه‌یه‌نێت ئه‌وه بێگوومان هاوبه‌شی بۆخوا داناوه،واده‌زانێت ئه‌و ئافرته‌ی كه‌هه‌یه‌تی تاكه په‌ناگه‌ی ئه‌وه ،به‌ڵام ده‌بێ بزانێت ئه‌گه‌ر خوا ئه‌م ئارامیه‌ی له‌نێوانیان دروست نه‌كردبا هیچ نه‌ده‌بوو به په‌ناگه بۆی،ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره خوۆشه‌ویستی تۆی نه‌هاوێشتبا ناو دڵی ئه‌و ئه‌و كه‌سی تر نه‌یده‌ته‌وانی،ئه‌گه‌ر خوا ئه‌م شته‌ی نه‌خستبا ناو دڵی بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تت بكات به‌و ئومێده‌ی تۆ لێی ڕازی بێت،دیسان ئه‌و په‌ناگه‌یه‌ت بۆ نه‌ئه‌هاته بوون،كه‌واته مرۆڤی باوه‌ڕدار هه‌ركاتێك ببینێت كه‌سێك خزمه‌تێكی ده‌كات ده‌بێت وابزانێت ئه‌وه به‌خششێكی خوایه بۆی،به‌ویستی خوا كراوه،كه‌واته ته‌نها سوپاسیش بۆ خوایه،ته‌ندروستی باش خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی خوایه،ئه‌وه سه‌یر نیه كه‌مرۆڤ نه‌خۆش بكه‌وێت به‌ڵكو سه‌یر ئه‌وه كه‌مرۆڤ نه‌خۆش نه‌كه‌وێت،هه‌زاران مه‌رج هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ به‌یانیان بڵێیت :الحمد لله رب العالمین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌زگاكانی ناو جه‌سته‌ت كار ده‌كه‌ن،ده‌زگای هه‌رس كردن هه‌رله ده‌مه‌وه بگره تاوه‌كو لیكه‌كان وگه‌رووزمانه بچكۆله‌و سورێنچك وگه‌رده‌و تاوه‌كو په‌نكریاس وبۆ دوانزه‌گرێ وخانه‌كانی مژین له‌ناو رێخۆله باریكه‌دا،ڕیخۆله ئه‌ستووره .كۆئه‌ندامی پاكسازی كردنی میز،ئینجا دوو گورچیله‌كان ،كۆئه‌ندامی دڵ وسییه‌كان وئێسقانه‌كان وپێست ،ئه‌مانه همووی وا به رێك وپێكی كاری خۆیان ده‌كه‌ن،كۆئه‌ندامی ده‌ماره‌خانه‌و هۆرمۆنه‌كان وغودده‌كانی نوخامی وده‌ره‌قی وكه‌زری وپه‌نكریاس هه‌مووس به‌ته‌واوی كار ده‌كه‌ن،كه‌واته سوپاس بۆ خوائه‌وه موعجیزه‌یه‌كه‌تۆ به‌یانیان له‌خه‌و هه‌ستیه‌وه‌وهه‌ست به‌وه بكه‌یت كه ته‌ندروستیت ته‌واوه،دیسان سوپاس بۆ خوا. تۆ خواردنێكت نۆشی گیان كردووه،كێ دروستی كردووه؟كێ وای لێكردووه له‌گه‌ل تۆ بگونجێت؟له‌تام وبۆن وڕه‌نگ وشێوه‌و ناواخن ،خواردنێك له‌م خواردنانه؟كه پڕیه‌تی له پڕۆتین وڤیتامین وشه‌كره‌كان وچه‌وریه‌كان،كێ به‌م شێوه دابه‌شی كردووه به‌سه‌ر ئه‌م خۆراكه‌ی به‌رده‌ممان؟كاتێ تیكه‌یه‌ك ،پارووه‌یه‌ك نان ده‌خۆیت،له‌گه‌نم؟ ووردبه‌وه لێیكه‌وا بوانه زه‌وی ومانگ وخۆروده‌ریاكان هه‌موویان به‌شداریان كردووه له دروستكردنی ئه‌م نانه‌ی به‌رده‌مت،كاتێك په‌رداخێك ئاو ده‌خۆیته‌وه،بزانه‌كێ بۆتۆی به‌م شێوه ڕا هێناوه؟یه‌ك لیتر ئاوی خواردنه‌وه له‌هه‌ندێ له‌وڵاتانی ترنرخی ده‌گاته سێ دۆلار.ئه‌ی سه‌یری ئه‌م هه‌موو ئاو‌و كانیاوه‌ی خۆیمان بكه‌ین كه شیرینن وبۆ خواردنه‌وه ده‌شێن،كێ بۆ ئێمه‌ی فه‌راهه‌م هێناون،كه‌واته سوپاس بۆ خوا له‌سه‌ر یه‌ك په‌رداخ ئاو.له‌سه‌ر پارووه نانێك،له‌سه‌ر ئه‌م سێوه‌ی ده‌یخۆیت،وامه‌زانه تۆ نرخه‌كه‌ت داوه.. به‌ده‌ستت هێناوه،به‌ڵكو تۆ ته‌نها پاره‌ی خزمه‌تكردنكه‌ت داوه،ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی سه‌رزه‌وی كۆببنه‌وه ناتوانن سێوێك دروست بكه‌ن،ئه‌ی كێ ئه‌م هه‌مووسێوه‌ی به‌م شێوه‌یه زیاد كردووه،ئه‌گه‌ر سێو‌و كه‌م ببێته‌وه ئه‌وا نرخی ده‌چێته سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی ئێستای.كێ ئه‌و جۆره ڕێكخستنه‌ی كردووه له‌نێوان داخوازی مرۆڤه‌كان وكه‌ل وپه‌له‌كان.ئه‌گه‌ر هاتباو مریشك سالی ته‌نها یه‌ك هێلكه‌ی كردبا له‌جیاتی ڕۆژی یه‌ك هێلكه ئه‌وكات نرخی هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا ده‌بوو. كه‌واته ئه‌م نرخه‌ی ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ڕۆژانه یه‌ك هێلكه ده‌كات چونكه خۆراكی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌كانه،ئه‌وه بێگوومان كارێكی پڕ ژیریه.كه‌واته سوپاس بۆ خوا،به‌هه‌مان شێوه شیر‌و په‌نیروگۆشت ،ئه‌م هه‌موو نیعمه‌تانه‌ی خوا،كه‌سیش ناتوانێت نكوڵیان لێ بكات،به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌دایه زۆربه‌ی خه‌ڵكی سه‌رزه‌وی بۆ كه‌سێكی تر جگه له‌خوای ده‌گێڕنه‌وه،بۆیه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی :الحمدلله رب العالمین. به‌ڵێ سوپاس بۆ خوا.ئینجا تۆ هه‌ر چه‌ند بچیته بنج وبنه‌وانی جوڵه‌و بزاڤه‌وه ئه‌وكان به دامه‌زراویه‌وه سوپاسی ده‌كه‌یت،كاتێك سه‌یری كوڕه‌كه‌ت ده‌كه‌یت ده‌ڵێ:الحمدلله،كێ به‌م جوانیه دروستی كردووه،كاتێك سه‌یری هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌یت،یان ده‌چیته‌وه ماڵه‌وه،له‌كاتی سه‌رما سۆپا داده‌گیرسێنی،وله‌گه‌رمدا پانكه ،هه‌ڵدكه‌یت،بیر بكه‌وه كێ بۆتۆی به‌م شێوه ڕام هێناوه؟كێ ئه‌م هه‌موو ماددانه‌ی له‌ناو زه‌وی داناوه كه تۆ بتوانیت ووزه‌ی لێوه به‌ده‌ست بهێنی،له‌ڕێگه‌ی ئه‌میشه‌وه كاره‌با به‌ده‌ست ده‌هێنین؟سوپاس هه‌ر ته‌نها بۆ خوایه ووشه‌ی الحمدلله واتا خوای گه‌وره كاره‌كان به‌ڕێوه ده‌بات،كه‌واته به‌دیهێنه‌ر هه‌یه،په‌روه‌ردگار هه‌یه،وپه‌رستراو هه‌یه،ئه‌م خوایه كه شته‌كانی به‌دیهێناوه،ئه‌و په‌روه‌رگاره‌ی به‌خششه‌كانی پێمان داوه،ئه‌وپه‌رستراوه‌ی كه‌هه‌ر ئه‌و هه‌موو كاروباروكان به‌ڕێوه ده‌بات،هه‌رخوایه،بۆ نزیك كردنه‌وه له‌بیر وهزره‌كان نمونه‌ی سه‌یاره‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه:ئه‌و سه‌یاره‌یه كارگه‌یه‌كی هه‌یه دروستی ده‌كات،هه‌وره‌ها پێویستی هه‌میشه‌یی به ڕوون وبه‌نزین وشتی پێویست هه‌یه بۆ ئه‌وه كار بكات،پێویستی به‌شوفێرێك هه‌یه لێی بخوڕێت ،ئینجا ئه‌وه كه‌سه‌ی لێی ده‌خوڕێت پێی ده‌وترێت شوفێر یان موسه‌ییرو به‌ڕێوه‌به‌ر،ئه‌وه‌ش كه شتی پێویستی پێ ده‌دات پێی ده‌ڵێن په‌روه‌ردگار،ئه‌وه‌ش كه دروستی كردووه پێی ده‌لێن به‌دیهێنه‌ر،كه‌واته وسوپاس بۆ خوا چونكه هه‌موو كاروباری تۆ به‌ده‌ستی خوایه،گه‌وره‌و بچووكی،ئه‌وه‌ی زۆر زله‌و ئه‌وه‌ی زۆر وورده هه‌مووی به‌ده‌ستی ئه‌و خوایه‌یه،هه‌موو كاروبارێكت بۆلای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه،ئه‌وه مانای یه‌كتا په‌رستی. ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت پوخته‌ی ووشه‌ی ئیسلام بزانیت ئه‌وه له‌ووشه‌ی لا اله الا الله دایه ،ووشه‌ی یه‌كتاپه‌رستی،ئه‌وه هه‌موو شتێكه،سوپاسی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر هه‌موو شتێك،ئه‌و پێش هه‌موو شتێك كه‌تووه‌و دوای هه‌موو شتێك هه‌ر ئه‌وه ده‌مێنێ،سه‌ركه‌تووه به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا وهه‌ر شتێك هه‌یه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دایه بچوك بێت یان گه‌وره.له‌سه‌ر هه‌موو شتێك سوپاسی ده‌كرێت،هه‌رته‌نها سوپاس بۆئه‌و خوایه‌ی كه‌له‌سه‌ر خراپه‌ش جگه‌له‌و كه‌سی تر سوپاس ناكرێت. چونكه هه‌ر شتێك به‌سه‌ر مرۆڤدا دێت هه‌ر كاره‌ساتێك یان هه‌ژاریه‌ك به‌سه‌ر مرۆڤدا دێتهه‌ر نه‌خۆشیه‌ك تووشی مرۆڤ ده‌بێت ته‌نها به فه‌رمانی خوایه:خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی:مَا أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِّن قَبْلِ أَن نَّبْرَأَهَا إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ الحدید٢٢ .واته هه‌ر موسیبه‌تێك له‌سه‌ر زه‌وی یان به‌سه‌ر مرۆڤه‌كاندا بێت له‌نه‌خۆشی وبرسێتی ئه‌وه هه‌موو له له‌وحی مه‌حفوز نوسراوه به‌ر له‌وه‌ی كه ژیان دروست بكرێت،ئه‌وه لای خوا كارێكی ئاسانه. وَمَا أَصَابَكُمْ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ فَبِإِذْنِ اللّهِ وَلِيَعْلَمَ الْمُؤْمِنِينَ ا‌ل عمران١٦٦واته: ئه‌وه برینداری وكوشتنه‌ی كه له غه‌زای ئوحود به‌سه‌ر موسلمانان هات له‌كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌و ڕۆژه‌دا وكه‌تیایدا یه‌كه‌مجار سه‌ركه‌وتن بۆ موسلمانان بوو به‌ڵام دواتر بێ باوه‌ڕه‌كان سه‌ركه‌وتن،ئه‌وه هه‌موو به‌قه‌زاو قه‌ده‌ری خوا بووه،بۆ ئه‌وه زانستی خۆی ده‌ربخات بۆ تان ،بۆئه‌وه‌ی باوه‌ڕداره ڕاسته‌قینه‌كان جیا بكاته‌وه له‌وانی تر.ئه‌وه‌یه یه‌كتا په‌رستی ئه‌وه‌یه سوپاسكردنی خوا،من واتێده‌گه‌م كه‌وا ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه ووشه‌ی (لااله الا الله والحمدلله) ی كۆكردۆته‌وه.. وشه‌ی الحمدلله كۆكه‌ره‌وه‌ی یه‌كتاپه‌رستیه،ئه‌وه‌یه مانای ئایین،كه‌ئه‌ویش یه‌كتاپه‌رستی وسوپایكردنی خوایه،ئه‌گه‌ر بڕوانیته بێباوه‌ڕه‌كان بۆمان ده‌رده‌وێت كه‌وا هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان وناڕازیی بوون یه‌كێكن له سیفاته جێگره‌كان له‌ناو بیر‌و هزریاندا، كاروكرده‌وه‌كانی هه‌مووی ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێنرێته‌وه كه‌وا هاوبه‌شێك له‌گه‌ل خوا هه‌یه وله‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌هیچ ڕازی نابێت.یه‌كه‌م لای بێ باوه‌ڕ هاوه‌به‌ش بۆ خوا دانانه ئه‌م وئه‌و ئه‌وی تر وده‌یه‌وێت ئه‌مه ڕازی بكات ئه‌وه‌ی تر له‌هانای بێـت وله‌یه‌كێكی ده‌ترسێت وده‌یه‌وێت كه‌سێكی تریش ڕازی بكات وسه‌دان حیساب بۆ كه‌سێكی تر ده‌كات،له‌ناو گێژاوی شه‌ریك بۆ خوا دانان ده‌خوڵێته‌وه،دڵی به‌تاڵه وهیچ خۆشه‌ویستی خوای تیا نیه،خه‌ریكه‌ئه‌وه‌نده له‌كه‌سێكی تر ده‌تۆقێت،له‌خۆشه‌ویستی كه‌سێكی تریشدا ده‌توێته‌وه،كه‌چی پێغه‌مبه‌رمان (علیه الصلاه والسلام) ده‌فه‌رموێت: " ئه‌گه‌ر من كه‌سێكی تر بكه‌م به خۆشه‌ویستی خۆم ئه‌وا ئه‌بوبه‌كرم ده‌كرد به خۆشه‌ویستترین كه‌سی خۆم ". هیچ كه‌س هێنده‌ی ئه‌بووبه‌كر پێغه‌مبه‌ر ئێمه‌ی خۆش نه‌ویستووه، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا سوپاس بۆخوا،پێغه‌مبه‌ر (عليه الصلاة والسلام) له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا دفه‌رمووێت ئه‌گه‌ر من له‌ناو باوه‌ڕداره‌كان كه‌سێك بكه‌م به خۆشه‌ویستی خۆم ئه‌و ئه‌بوبه‌كرم ده‌كرد خه‌لیلی خۆم ،ئه‌میش له‌به‌ر خاتری خوایه،ئه‌ی كێ ئه‌م براده‌رو خۆشه‌ویسته‌ی بۆ په‌یدا كردووه؟ئه‌ویش هه‌ر خوایه،ئه‌گه‌ر ئه‌بوبه‌كر سالی ١٤٢٥كۆچی دروست كرابا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوی به‌م خۆشه‌ویستیه نه‌ده‌كه‌وت،كێ له‌م سه‌رده‌مه‌ی داناوه؟هه‌ر ته‌نها خوای تاك وته‌نها،كه‌واته هه‌ره‌ته‌نها سوپاسیش بۆ ئه‌و خوایه. ئه‌گه‌ر پرسیار له‌هه‌ر یه‌كێك بكه‌م:كێ تۆی له‌گه‌ل ئه‌م ئافره‌ته‌ی خێزانتدا كۆكرده‌وه؟بێگوومان هه‌ر خوایه كه ئه‌م شته‌ی بڕیارداوه‌و كۆی كردوونه‌ته‌وه. كێ ئه‌م منداڵانه‌ی پێداوی؟ هه‌ر خوای تاك وته‌نها. كێ ئه‌و زیره‌كیه‌ی پێداوی كه به‌هۆیه‌وه توانیت شه‌هاده به‌ده‌ست بهێنیت وبوی به‌خاوه‌نی ئه‌زموون وله‌ڕێگای ئه‌وه‌وه ڕۆزیه‌كت به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت؟هه‌ر ته‌نها خوای گه‌وره‌یه. پزیشك ،مافناپه‌روه‌ر،ئه‌ندازیار،مامۆستا،وشاره‌زای له‌هه‌ندێ پێداویستیه‌كان،هه‌ركه‌سێك خاوه‌نی به‌رزترین ئاست بێت كه به‌هۆیه‌وه داهاتێكی زۆری ده‌ست ده‌كه‌وێت،ئه‌گه‌ر هاتوو یه ئه‌ندازه‌ی سه‌ری ده‌رزی خوێن له‌ناو مێشكدا ببه‌سێتت ئه‌وا هه‌رچی شاره‌زایی وبیره‌وه‌ری هه‌یه له‌بیر ده‌كه‌یته‌وه. كه‌سێك ده‌بینی كه‌وا شاره‌زایه له كارێك ئیش وكاری زۆر خاوێنه‌و،تاوه‌كو تۆ بته‌وێت پێی بگه‌ی وكارێكت بۆ بكات ماوه‌ی دوو مانگی ده‌وێت،كه‌واته ئه‌مه‌ش به‌هره‌یه‌كی خوایه پێی داوه،ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی سه‌ركه‌توو بیت له‌بواری خۆتدا چ پزیشك بیت یان مامۆستا یان بازرگان یان خاوه‌نی كارگه بیت،یان خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی سه‌ركه‌توو بیت،یان ئه‌گه‌ر باوكێكی سه‌ركه‌توو بیت،ئه‌گه‌ر له‌ژن هێناندا سه‌ركه‌توو بیت ئه‌وه هه‌موو ده‌بێت سوپاسی خوای په‌روه‌ردگار بكه‌ین،ئه‌وه ئاینی ئێمه‌یه ،كه ئه‌كیتاپه‌رستی وسوپاسگوزاریه،بێباوه‌ڕ له‌ناو هاوبه‌ش بۆ خوا دانان وناڕازی بوون ده‌ژیێت،هه‌میشه توڕه‌یه له‌هه‌موو شتێك،ڕه‌ش بینه،هه‌میشه گوومانی به‌رامبه‌ر حیكمه‌ت ودانای خوا هه‌یه،هه‌ندێ جار ده‌ڵێت:فلان كه‌س شایه‌نی ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌ته نیه..به‌خششی خوا له‌سه‌ر به‌نده‌كانی به‌نابه‌جێ ده‌زانێت،هه‌روه‌ها ده‌باره‌ی هه‌ندێكی تریش هه‌رچه‌ند زۆریان هه‌بێت به‌كه‌می ده‌زانێت،هه‌روه‌كو ئه‌وه وابێت گوومانی به‌رامبه‌ر دانایی وحكیمه‌تی خوا هه‌بێت،به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك له كاری خوا وورد ببێته‌وه وپه‌رده له‌سه‌ر نه‌هێنیه‌كان لاچێت،خوای گه‌وره ده‌باره‌ی به‌شێك له نه‌هێنیه‌كان شاره‌زامان بكات ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا هه‌موو كارێكی خوا به‌جێیه‌و ته‌واوه،ئینجا ده‌ڵێین:سوپاس بۆخوای هه‌موو جیهانیان،هه‌روه‌كو خواتی گه‌وره ده‌فه‌رموێت: دَعْوَاهُمْ فِيهَا سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلاَمٌ وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِين یونس١٠ .واته:نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان تیایدا ئه‌وه‌یه پاكی وبێگه‌ردی بۆخوایه،سلاوی خواوفریشته‌كان به‌سه‌ریاندا ده‌بارێت وهه‌روه‌هاخه‌ڵكی به‌هه‌شت سه‌لام له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن،هه‌روه‌ها دوا نزایان ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن:سوپاس بۆخوای هه‌موو بوونه‌وه‌رواته:سوپاس وشوكرانه بژێری خوا ده‌كه‌ن. كاتێك بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌زه‌ویدا ڕووده‌دات،یان لافاوێك،یان گڕكانێك،یان هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی توند‌و تیژی،تیایدا به‌هێزولاواز هه‌یه،له‌ناو ئه‌و ڕووداونه‌دا باری ته‌ندروستی ده‌گۆڕێت،هه‌ژاری باڵ ده‌كێشێت،برسێتی بڵاو ده‌بێته‌وه،سوپاس بۆ خوای په‌روه‌ردگار، "به‌راستی ئه‌گه‌ر كه‌سێك بزانێت چی له په‌نهاندا هه‌یه ئه‌وكات هه‌ر ته‌نها ئه‌م شته هه‌ڵده‌ژێرێت كه ڕوویداوه ". به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره لێره‌دایه ئه‌م ژیانه له‌چاو ژیانی دوایی ته‌نها شتێكی زۆر كه‌مه یان هه‌ر هیچ نیه،بۆیه خوای گه‌وره ئه‌م ژیانه له‌پێناو ژیانی بێكۆتایی ده‌كاته قوربانی، بۆئه‌وه‌ی هیدایه‌تی وڕێنموویی خه‌ڵكی بكات،ئه‌گه‌ر كه‌سێك دوكانی خۆی داخست ووه‌ستایه‌ك له‌بیری چووه گلۆپێك بكوژێنێته‌وه،ئینجا سه‌عات دووی دوای نیوه‌ی شه‌و پێیان ڕا گه‌یاند كه‌وا دووكانه‌كه‌ی سوتاوه،له‌كاتێكدا كه بایی سێ ملیۆن كه‌ل وپه‌ڵ له‌دوكانه‌كه‌ی هه‌یه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه دوای ئه‌م ڕووداوه ده‌ستی كرد به‌نوێژ كردن وته‌وبه‌ی كرد ،له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س بڵێن خۆزگه ئه‌و وه‌ستایه له‌بیری نه‌چووبا مۆمه‌كه‌بكوژێنێته‌وه،به‌ڵام لای خوای گه‌وره گه‌وره‌ترین حیكمه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه بگه‌ڕێته‌وه لای ئه‌و ،چونكه ئه‌و دوكانه به‌م هه‌موو كه‌ل وپه‌له‌یه‌وه كه‌سووتاوه ناگاته نرخی ئه‌و ته‌وبه‌یه‌ی ئه‌و كه‌سه به‌ڵام كاتێك چووه ناو گۆڕ ئینجا بۆی ده‌ر ده‌كه‌وێت،خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: يوم يكشف عن ساق واته : ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌وا خوای گه‌وره هه‌ر شتێكی به‌تۆ به‌خشیوه بۆت ئاشكرا ده‌كات. ویدعون إلی السجود فلا یستطیعون ئینجا كاتێك بانگ ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی كڕنۆش بۆ خوا ببه‌ن به‌ڵام ناتوانن له‌شه‌رمان..له بێ نرخیان،له سه‌رشۆڕیاندا. وقدكانوا یدعون إلی السجود من قبل وهم سالمون. له‌كاتێكدا ئه‌وان له‌دونیا بانگهێشت ده‌كران بۆ ئه‌وه‌ی كڕنۆشی ببه‌ن كه‌چی نه‌یان ده‌برد ئه‌گه‌ر ساغ وسه‌لامه‌تیش بوون. كه‌واته هه‌ر ته‌نها سوپاس بۆ خوا.لێرده‌ایه هه‌ندێ له‌زانایان تیاماون،ئایا ووشه‌ی لااله الا الله گه‌وره‌تره یان ووشه‌ی الحمدلله؟. پوخته‌ی باسه‌كه ئه‌وه‌یه ،ئیمامی غه‌زالی ده‌ڵێت:هه‌ندێ كه‌س به‌هه‌ڵه له‌م ووته‌یه گه‌یشتوون كه ده‌ڵێت: (ليس في الإمكان أبدع مما كان) واته:ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره پێی داویت له‌و باشتر ئه‌نجام نادرێت ".به‌ڵام ئه‌م بڕگه‌یه به‌م شێوه‌یه نیه به‌ڵكو ده‌بێت بگوترێت:مرۆڤ هیچ شتێكی باشتر له‌وه‌ی پێناكرێت كه خوا پێی داوه،كه‌واته ئه‌وشته‌ی خوا به‌كه‌سێكی داوه بۆ ئه‌و مرۆڤه له‌هه‌موو شت باشتره،ئه‌گه‌ریش نه‌هێنیه‌كانت بۆ ئاشكرا بكرێت تۆ هیچ شتێكی تر هه‌ڵنابژێریت جگه له‌وه‌ی كه خوا بۆ هه‌لبژاردووی. هه‌ندێ كه‌س حه‌زی لێیه ببێته خوانی سه‌رمایه وده‌وڵه‌مه‌ند ببێت،هه‌ندێكی تریش هیوای ته‌ندروستیه‌كی ساغ ده‌خوازن،ئه‌گه‌ریش نه‌هێنیه‌كانت بۆ ئاشكرا بكرێن ئه‌وا هه‌ر ئه‌وه حاڵه هه‌ڵده‌بژێریت كه تۆ ئێستا تیای دای،چونكه خوای گه‌وره ده‌زانێت چی پێشتر ڕوویداوه،وه‌له‌مه‌و دوا چیتر ڕووده‌دات،ئێستاش چی ڕووده‌دات،ئه‌و زاته ده‌زانێت ئه‌م شته‌ی كه ڕووی نه‌داوه ئه‌گه‌ر ڕووبدات چۆن ده‌بێت. بۆیه تۆ هیچت له‌وه باشتر پێ ناكرێت كه خوا بۆی هه‌ڵبژاردووی. ئه‌م ئافره‌ته‌ی ئێستا خێزانته گونجاوترین كه‌سه بۆت،تۆش ڕه‌خنه ده‌گریت:دایكم خه‌تاباره ئه‌وبۆمینی هه‌لبژاردووه به‌شه‌و ته‌ماشایان كردووه فێلیان لێكراوه نه‌خێر وانیه ئه‌وه بۆتۆ له‌هه‌مووكه‌س باشتره،قوتابیه‌ك ده‌لێت ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك پۆینتی ترم هێنابا له‌هه‌نده‌سه وه‌رده‌گیرام ئه‌وه‌ش وانیه،یه‌كێكی تر پێی وایه ئه‌گه‌ر ناوه‌كه‌ی له خواره‌وه‌ی لیسته‌كه نه‌بوایه ئه‌وا بۆ نێرده‌كه ناوی ده‌گه‌ڕایه‌وه،به‌ڵام دیسان ده‌لێم ئه‌وه‌ی بۆت كراوه باشترین كاره،ئه‌گه‌ر به‌چاوی یه‌كتاپه‌رستی بۆ ڕووداوه‌كان بڕوانیت ئه‌وا بۆت ده‌ركه‌وێت كه‌وا خوای گه‌وره،شته‌كان پێش ده‌هێنی ودواده‌خات وده‌به‌خشێت وده‌بڕێت وئاسانكاری بۆ هه‌ندێك ده‌كات وله‌سه‌ر هه‌ندێ گران ده‌كات وئه‌وه‌ی كه‌خوا ئاسانی بكات كه‌س بۆی گران ناكرێت..ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت كارێك بگاته جێ ئه‌وا بیروهۆشی هه‌موو خاوه‌ن هزرێك به‌لاوه ده‌خات.. وَإِذَا أَرَادَ اللّهُ بِقَوْمٍ سُوءاً فَلاَ مَرَدَّ لَهُ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَالٍ الرعد١١واته:ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت كاره‌ساتێك به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بهێنێت ئه‌وا كه‌سی تر ناتوانێت كاری خوا ڕابگرێت. مَا يَفْتَحِ اللَّهُ لِلنَّاسِ مِن رَّحْمَةٍ فَلَا مُمْسِكَ لَهَا وَمَا يُمْسِكْ فَلَا مُرْسِلَ لَهُ مِن بَعْدِهِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ فاطر٢ واته: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ره‌حمه‌تی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكانێكدا بكاته‌وه‌كه‌سی تر ناتوانێت ڕێگای لێ بگرێت به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌رگای ره‌حمه‌تی خۆی له‌خه‌لكانێكی تر دابخات كه‌سێك نیه بتوانێت ئه‌م ڕحمه‌ته‌ی خوا بنێرێت،ئه‌و خوایه خۆی ڵیزانه‌و به‌ده‌سه‌ڵاته به‌ویستی خۆی ره‌حمه‌تی خۆی بۆ ئه‌وه خه‌ڵكه‌ی ده‌یه‌وێت ده‌كاته‌وه. كه‌واته هه‌رچه‌نده باوه‌ڕت به‌هێز بێت ئه‌وكات زیاتر سوپاسی خوای په‌روه‌ردگار ده‌كه‌یت،ئه‌م ئایه‌ته به‌جێ ده‌هێنیت،چه‌ند به‌شی بچووك له‌ژیانی تۆدا هه‌یه؟وابزانم په‌نجا هه‌زار تا سه‌د هه‌زار هه‌یه،جۆری ماڵه‌كه‌ی ،هه‌یه بیری زۆر لاوازه ،سوپاس بۆخوا،هه‌یه ناتوانێت بچێته به‌شی زانستیه‌وه به‌م شێوه‌یه خوا دروستی كردووه،هه‌یه حه‌زی له له‌به‌ركردنی وانه‌كانه،سوپاس بۆخوا،واته تونا هزری وجه‌سته‌ییه‌كانت ئه‌وه قه‌رده‌ری خۆته،تۆی درێژ كردووه به‌هێزی كردووی،یان لاوازی ،ئه‌گه‌ر خوای تۆی له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند دروستكردووه،یان بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار یان له‌ناو ژینگه‌یه‌كی ئاست به‌رزدای پێگه‌یشتووی،ئه‌وانه هه‌موو كاری خوای وكه‌س ناتوانێت له‌وه باشتر بۆت بهێنێته دی،كه‌واته من ئه‌وه‌نده‌م له‌توانادایه كه‌خوای پێی‌داوم،ئه‌گه‌ر بێت خوای گه‌وره سه‌ۆپشكت بكات ئه‌و كات هه‌ر ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێریت چونكه هه‌رئه‌وه بۆتۆ باشه كه هاتۆته دی،بۆی هه‌یه ئه‌وه ڕێگای تۆ بێت بۆ ئه‌وه‌ی بچیته به‌هه‌شت،له‌وانه‌یه هه‌ژاری هیدایه‌ت ده‌رت بێت،خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: وَلِكُلِّ قَوْمٍ هَادٍ الرعد٧ واته: بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ڕێنمایی كه‌رێك ده‌نێرین. مرۆڤ هه‌یه به‌هۆی هه‌ژاریه‌وه هیدایه‌ت ده‌درێت،یه‌كێكی تر به‌هۆی مردنی یه‌كێك له خزمه‌كانیه‌وه،كه‌سێكی تریش به‌هۆی موسیبه‌تێكی دڵته‌زێن،هه‌یه به‌هۆی ڕێزلێنانی كه‌سێكی مه‌زن هیدایه‌تی ده‌درێت،ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بۆتۆی هێناوه‌ته پێش له‌سه‌ر بنه‌مای زانسته،له‌سه‌ر بنه‌مای داناییه،له‌سه‌ر بنه‌مای به‌زه‌یی خوایه،كه‌واته سوپاس بۆ خوا،خوا به‌ڕێوه‌به‌ری تاك وته‌نهایه كه‌سی تر نیه ئێمه به‌ڕێوه ببات،كه‌س ناتوانێت به‌رزمان بكاته‌وه،یان نزممان بكاته‌وه،یان سه‌ربه‌رزمان بكات وسه‌رشۆڕمان بكات،شتمان پێ ببه‌خشێت یان لێمان بسه‌نێته‌وه،كه‌س ناتوانێت لێمان وه‌رگرێته‌وه یان بۆمان زیاد بكات جگه له‌خوای تاك وته‌نها،كه‌واته سوپاس بۆ خوای په‌روه‌ردگاری هه‌موو بوونه‌وه‌ر. خوا به‌خۆی په‌روه‌ردگاری هه‌موو بوجیهانیانه،هه‌رئه‌ویش خاوه‌نی به‌خششه‌كانه،ئه‌مانه هه‌مووی خه‌ڵاتی خوان،ئاوه‌كان هه‌موو به‌خششی خوای گه‌وره‌ن،ڕووباری ئه‌مازۆن كه له‌یه‌ك سانیه‌دا سێ سه‌د هه‌زار متر چوارگۆشه ئاو ڕه‌وانه ده‌كات،كانی فیجه له‌دیمه‌شق ڕۆژی وا هه‌یه ئاوی هه‌موو دیمه‌شق دابین ده‌كات،به‌ڵكو لێی زیاد ده‌بێت،به‌ره‌و ڕووباری به‌ردی به‌ڕێ ده‌كرێت،ئه‌وانه هه‌مووی به‌خششی خوان. هه‌ندێ جار وشكه ساڵی ڕووده‌دات،ده‌بینی كه‌وا ڕووه‌كه‌كان زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاون،هه‌یه بۆ ئاودانی باغه‌كه‌ی ڕۆژانه پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كات له‌كاتی بێ ئاوی،ئه‌گینا دارودره‌خته‌كان ده‌فه‌وتێن،كه‌واته ئه‌و خوایه ئاومان پێ ده‌به‌خشێت،ڕوباری فورات هه‌ندێ جار به‌رینی ده‌گاته یازده هه‌زار كیلۆمه‌تر،له‌قوڵاییشدا گه‌ڵێگ قووله،ئێستا زۆر ته‌نك بووه مرۆڤ ده‌توانێت به‌پێً بپه‌رێته‌وه،سوپاس بۆ خوا له‌سه‌ر به‌خشینی وڕاگرتن وسوپاس بۆ خوای په‌روه‌ردگاری هه‌موو بوونه‌وه‌ر،ئه‌و خوایه هه‌موو خه‌ڵاته‌كانمان پێ دبه‌خشێت،ئه‌م جه‌سته‌ی ئێمه خوای كه خواردن وهه‌واو ئاو‌و خواردنه‌وه‌ی بۆ ده‌نێررێت،ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م شته بنه‌ڕه‌تی بوو یانیش لاوه‌كی بوو،شتی بنه‌ڕه‌تی وه‌كو خواردن وخواردنه‌وه‌وهه‌وا،وشتی لاوه‌كی وه‌كو گوڵ گوڵزار،كه‌ناخورێت.ئه‌وه ته‌نها جوانیه‌كه خوای گه‌وره له‌سه‌ر زه‌وی داناوه،ئه‌م ئاسمانه‌ی به ئه‌ستێره ڕازاندۆته‌وه،ئه‌و هه‌موو شوێنه گه‌شت گوزاریانه،بۆ ئێمه مایه‌ی گه‌شت وگوزارن،هه‌موو به‌خششی خوای گه‌وره‌ن،كه‌واته سوپاس بۆ خوای په‌روه‌ردگار. به‌ڵام مانای په‌روه‌ردگاری په‌روه‌رده‌ی ده‌روونیش ده‌گرێته‌وه،هه‌رچی به‌سه‌رهات هه‌یه هه‌موو له :(الحمد لله رب العالمین)، سه‌رچاوه‌ی گرتووه،باوك نمونه‌یه‌كی بچووككراوه‌یه،كه هه‌موو شتێك بۆ ڕۆله‌كه‌ی ئاماده ده‌كات،كه‌ل وپه‌له‌كانی بۆ ده‌هێنێت،له‌په‌رتووك ودفته‌ر وجلو به‌رگی هاوینه‌وزستانه وژوور وهه‌رچی شتێك كه ژیانی پێویستی پێیه‌تی ،ئه‌وه پێی ده‌ووترێت به‌خشین،ئه‌گه‌ریش له‌كاتی درۆكردندا ویستی له‌گه‌لیدا به‌شێوه‌یه‌كی توند بجوڵیته‌وه یانیش هه‌ندێ جار لێی بدات ئه‌وه په‌روه‌رده‌ی ده‌كات،كه‌واته په‌روه‌رده دوو واتای هه‌یه،كه بریتیه له پێدانی وبه‌خشینی هه‌رچی شتێك كه‌پێویستی پێیه له‌كه‌ل وپه‌ل،ومانای دووه‌میش بریتیه له په‌روه‌رده‌ی ده‌روونی. كه‌واته مانای ووشه‌ی په‌روه‌ردگار(رب) پێویستی به زانست هه‌یه ،هه‌روه‌ها پێویستی به ئه‌زموون هه‌یه،هه‌روه‌ها پێویستی به ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه،له‌هه‌مان كاتشدا پێویستی به سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌رده‌وام هه‌یه،هه‌روه‌ها ده‌بێت دانایی له‌گه‌لدا بێت وبه‌زه‌یی وره‌حمی له‌گه‌لدا هه‌بێت، پێویسته په‌روه‌ردگار،به‌هێز وده‌وڵه‌مه‌ندوداناوزاناوبه‌ره‌حم وسه‌رپه‌رشتیار بێت وهه‌میشه‌و به‌رده‌وام بێت وبێ كۆتایی بێت،كه‌سێك ئه‌گه‌ر بێ ئاگا بێت له ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێت په‌روه‌رده‌ی بكات نابێته په‌روه‌رشیارێكی سه‌ركه‌وتوو،مامۆستا ئه‌گه‌ر له‌وقتابیه‌كان دواكه‌وت نابێته كه‌سێكی سه‌ركه‌توو،ده‌بێت په‌روه‌ردگای بوونه‌وه‌ریش به‌هێزو ده‌وڵه‌مه‌ندوبه‌تواناودانا وبه‌به‌زه‌یی بێت،وهه‌میشه سه‌رپه‌رشتی بكات وكه‌واته الحمدلله رب العالمین. ووشه‌ی په‌روه‌ردگار(رب) مانای به‌خشین ده‌گه‌یه‌نێت، خوا نه‌یه‌فه‌رمووه :الحمدللاله واته:سوپاس بۆ په‌رستراو یان سوپاس بۆ به‌دیهێنه‌ر،به‌ڵكو فه‌رمووی :الحمدلله رب العالمین.واته تۆ په‌روه‌ردگارت هه‌یه،كه‌سێك ده‌یه‌ووت ئه‌گه‌ر فلان كه‌س باوی نه‌بێت خۆ په‌رووه‌ردگاری هه‌یه.ئه‌م ووشه‌یه كاریگه‌ری هه‌یه ،له‌وانه‌یه كه‌سێك بێ باوك بێت به‌ڵام خۆ خوای په‌روه‌ردگاری هه‌یه. شاعیر ده‌ڵێت: وإذا العناية لاحظتك جفونها نـــــم فالمخاوف كلهن أمان *** إذا أعطاك فمن يمنعـــــه ثم من يعطي إذا ما منعك *** كن مع الله تر الله معك واترك الكل وحاذر طمعك واته: ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار چاودێریت بكات ئه‌و بخه‌وه هه‌موو مه‌ترسیه‌ك بۆتۆ ده‌بێته هێمنی ئه‌گه‌ر ئه‌و شتێكت پێ بدات كێ هه‌یه ڕێگری لێ بكات ئه‌گه‌ریش ئه‌و ڕێگا له‌شتێك بگرێت كێ هه‌یه پێت بدات له‌گه‌ل خوابه خواش له‌گه‌لت ده‌بێت واز له‌هه‌موو كه‌سێك بهێنه‌و ئاگاداری خواردنی خۆت ببه الحمد لله ربا العالمين،الرحمن الرحيم ، ئه‌و خوایه به‌خۆی به‌ره‌حم به‌زه‌ییه ،له‌كاروكرده‌وه‌یدا به‌ره‌حم به‌زه‌ییه واته (الرحمن: سیفه‌تێكی زاتی خوایه به‌ڵام الرحیم له‌كرده‌وه‌ی خوای به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت كه‌وا چه‌ند به‌ره‌حم وبه‌زه‌ییه) دیسان به‌خۆیش زۆر زۆر به‌ره‌حمه،كرده‌وه‌ی خوای گه‌وره له‌گه‌ل خودی خوا هاوتان و به‌یه‌كه‌وه‌ن،هه‌ندێ جار مرۆڤ له‌نێوان لایه‌نی ده‌روونی ولایه‌نی كرده‌وه‌ییدا ماوه‌یه‌ك هه‌یه،واته له‌وانه‌یه به‌یه‌كه‌و نه‌گونجێن،له‌وانه‌یه تۆ كه‌سێكی دڵره‌ق بیت به‌ڵام كارێكی وا ده‌كه‌یه‌ت كه به‌زه‌یی پێوه دیاره،بۆی هه‌یه بارودۆخ پالی پێوه نابێت،یان زیره‌كیه‌كه‌ی پالێ پێوه‌ناوه،به‌ڵام خوای گه‌وره به‌خۆی به‌به‌زه‌یی وبه‌خشنده‌یه،ره‌حمان وره‌حیمه،به‌خۆی به‌به‌زه‌ییه وكرده‌وه‌كانیش به‌به‌زه‌ییانه‌ن،هه‌روه‌كو ده‌رباره‌ی به‌سه‌رهاتی ئیراهیم پێغمبه‌ر فه‌رموویه‌تی: يَا أَبَتِ إِنِّي أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٌ مِّنَ الرَّحْمَن فَتَكُونَ لِلشَّيْطَانِ وَلِيّاً مریم٤٥ واته:بابه‌گیان من مه‌ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه تۆ به‌بێباوه‌ڕی بمری وتووشی سزای خوا به‌به‌زه‌یی(الرحمن) ببیت،ئینجا تۆ ده‌بیت به پشتیوانی ولایه‌نگیری شه‌یتان. الرحمن سزای خه‌ڵك ده‌دات به‌ڵام الرحیم سزای كه‌س نادات،ئایه‌ته‌كه زۆر به‌ووردی باسی لێوه‌ر كردووه..من ده‌ترسێم تووشی سزای الرحمن ببیت،خوای ئێمه الرحمن واته به‌به‌زه‌ییه له‌خودی خۆی ،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌خوازێت هه‌ندێ جار پێشهاتی نه‌خۆش بهێنێته پێش،ئه‌وانه پێیان ده‌وترێت ناخۆشی وته‌نگه‌تاوی(الشدائد)،به‌ڵام هه‌رچی ره‌حمه‌تی خوایه ئه‌وه خۆشی وفه‌راهه‌م هێنانه(الرخاْ )، بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: فَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل رَّبُّكُمْ ذُو رَحْمَةٍ وَاسِعَةٍ وَلاَ يُرَدُّ بَأْسُهُ عَنِ الْقَوْمِ الْمُجْرِمِينَ الأ‌نعام١٤٧ واته:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر هاتوو بێ باوه‌ڕه‌كان وله موشریك ویه‌هوودیه‌كان ئه‌وانی تر، باوه‌ڕیان به‌تۆ نه‌هێنا ئه‌وه پێیان بڵێ:خوای گه‌وره خاوه‌نی به‌زه‌یی وره‌حمه‌تی فراوانه،هیچ كات تۆله‌ی خوا له‌سه‌ر تاوانباران لاناچێت،ئینجا هه‌رچی تاوانێك هه‌یه ئه‌نجامی بده‌ن وهه‌رچی خراپه‌هه‌یه بیكه‌ن.ئه‌وه‌ش وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك وایه بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ڕێگای ئیسلام لاده‌ده‌ن. سه‌یری ئه‌م ئیعجازه بكه؛مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا ئه‌وه ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه كه تۆله‌ی ئه‌و له‌سه‌ر تاوانباران لاناچێت،وه‌كو ده‌فه‌رمووێت: يَا أَبَتِ إِنِّي أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٌ مِّنَ الرَّحْمَن فَتَكُونَ لِلشَّيْطَانِ وَلِيّاً مریم٤٥ ره‌حیم سیه‌فه‌تی كرده‌وه‌ی خوایه،به‌ڵام الرحمن سیفه‌تی خودیی خوایه،الحمد لله رب العالمین،الرحمن الرحیم،كه‌واته چی ماوه‌ته‌وه؟..ئه‌و په‌رستراوه،ئه‌و په‌روه‌ردگاره،ئه‌ویش به‌به‌زه‌یی وبه‌ره‌حمه وبه‌خشنده‌یه،(الرحمن الرحیم) ناوێكی كۆكه‌ره‌وه‌ی خوایه بۆ هه‌موو ناوه‌كانی تری خوای گه‌وره،چونكه هێزی خوا له‌ناو ره‌حمه‌ته‌كه‌یدایه،لوتف وبه‌خشنده‌یی له‌ناو ره‌حمه‌تی دایه، توانای خوا بۆ تێكشكاندنی هه‌رشتێك به‌شێكه له‌ره‌حمه‌تی ئه‌وه،هه‌رچی كرده‌وه‌ی خوا هه‌یه هه‌لقوڵاوی ره‌حمه‌تی خوایه،بۆیه خوا هه‌ندێ ناوی هه‌یه كه پێیان ده‌ڵێن ناوی جامع واته ناوه‌كانی تر له‌خۆ ده‌گرێت،(الرحیم) یه‌كێكه له‌وناوانه، (الحمدلله رب العالمین،الرحمن الرحیم). ئه‌گه‌ر بیر له مانای مالك یوم ا‌لدین بكه‌ینه‌وه،ئه‌وا ته‌زوو به‌جه‌سته‌ماندا دێت،تۆ ئێستا به‌ویستی خۆته تاوه‌كه ژیان له‌دڵتدا بێت،تاوه‌كو دڵیشت ترپه‌ی هه‌بێت،ئه‌وا تۆ به‌ویستی خۆتی سه‌ربه‌خۆی،ئێستا تۆ ده‌توانیت هه‌موو شتێك بكه‌یت،ده‌توانی خۆت چاك بكه‌یت وته‌وبه به‌كه‌یت،خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِّمَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحاً ثُمَّ اهْتَدَى طه٨٢ واته : من لێبوورده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌وا ته‌وبه ده‌كه‌ن وواز له‌تاوان وبێباوه‌ڕی ده‌هێنن،باوه‌ڕ به‌من ده‌هێنن وكرده‌وه‌ی چاكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن،ئینجا دێنه سه‌ر ڕێگای ڕاست به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ری . به‌ڵام خوای گه‌وره خاوه‌نی ڕۆژ دواییه،ئه‌گه‌ر ڕۆژی دوایی هات ئه‌و كات هیچ شتێك به‌ده‌ستی مرۆڤ نیه،ئه‌و شته‌ی خوای پێی ڕاسپاردوویت،ئه‌م ئه‌ركانه‌ی سه‌رشانت،ئه‌و ویسته خوا پێی داویت ،ئه‌و بوونه‌وه‌ره خوای پێی داویت،ئه‌و ژیریه،ئه‌و هزره‌ی خوای پێداویت،كاتێ ڕۆژی دوایی دێت ئه‌مانه هه‌موو كۆتایی دێت..ئه‌وه ڕۆژ دواییه،ئه‌و خوایه خاوه‌نی ئه‌و ڕۆژه‌یه،خاوه‌نی هه‌موو دونیایه،تۆش ئێستا له‌دونیا موخه‌یه‌ری واته سه‌ربه‌خۆیت له‌هه‌ڵبژاردن،به‌لام له‌ڕۆژی دوایی وانیه،ته‌نها هه‌لبژاردنی تۆش به‌ویستی خوایه،تۆ هیچت بۆ ناكرێت،ڕۆژی پاداشت،هه‌رچی دونیایه شوێنی كاركردنه،ودواڕۆژیش شوێنی پاداشت وه‌رگرتنه،پێغمبه‌ر علیه الصلاه والسلام ده‌فه‌رموێت: " (عش ما شئت فإنك ميت ، وأحبب من شئت فإنك مفارقه ، واعمل ما شئت فإنك مجزي به) . واته: هه‌رچۆنی ده‌ته‌وێت بژیێت بژی دواتر هه‌ر ده‌مری،هه‌ركه‌سێك ده‌ته‌وێت خۆشت بوێ باخۆشت بوێ تۆ هه‌ر به‌جێی ده‌هێلیت،هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كیش ده‌وێ ئه‌نجامی بده له‌دواڕۆژدا سزا وپاداشتی خۆت وه‌رده‌گریه‌وه ". هه‌رچی ده‌ته‌وه‌ێت بیكه‌ی بیكه،ببه‌خشه یان ده‌ستت بگره‌وه،دادگه‌ر به یان سته‌مكار،باش به یان خراپ به،هه‌رچی ده‌تانه‌وێت بیكه‌ن،وبزانن كه‌وا ڕۆژی دوایی پاداشته‌كه‌ی وه‌رده‌گرنه‌وه،له‌گه‌ڵ خێزانتدا باش ده‌جوڵیه‌وه یان خراپ ئه‌وه بۆخۆت پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌یت،ئه‌گه‌ر له‌پێناو خوا مال وسامانت ده‌به‌خشیه‌وه ،یانیش ئه‌گه‌ریش چروكی بكه‌یت نه‌به‌خشیته‌وه،ئه‌وا سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی وه‌رده‌گریه‌وه. لاَ يُكَلِّفُ اللّهُ نَفْساً إِلاَّ وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ واته:خوای گه‌وره ئایینی له‌سه‌ر خه‌ڵك ئاسان كردووه وداوای شتێكیان لێناكات كه‌له‌توانایاندا نیه،ئینجا هه‌ركه‌سێك كرده‌وه‌ی چاكه بكات ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه‌یانیش ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ی خراپه‌كه بكات دیسان ئه‌نجامه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه. مَن كَفَرَ فَعَلَيْهِ كُفْرُهُ وَمَنْ عَمِلَ صَالِحاً فَلِأَنفُسِهِمْ يَمْهَدُونَ الروم٤٤ من كفر فعليه عقوبة كفره, وهي خلوده في النار, ومن آمن وعمل صالحًا فلأنفسهم يهيئون منازل الجنة; بسبب تمسكهم بطاعة ربهم . واته: هه‌ركه‌سێك بێباوه‌ڕ بێت ئه‌وا سزای بێباوه‌ڕی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه،كه‌ئه‌ویش نه‌مریه له‌ناو ئاگری دۆزه‌خ،ئه‌گه‌ریش كه‌سانێك كرده‌وه‌ی چاكه بكه‌ن ئه‌وا بۆخۆیان له‌ناو به‌هه‌شت شوێنی خۆش ئاماده ده‌كه‌ن،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌گوێڕایه‌لی خوای گه‌وره‌یان كردووه. مالك یوم ا‌لدین،كاتێك فریشته‌ی گیان كێشان هات بۆ كه‌سێك ئه‌وكات هه‌موو شتێك كۆتایی پێ ده‌ێت،لێره‌دا ویستت نامێنێ،ڕاسپارده‌كه‌شت له‌ده‌ست ده‌ڕوات،ئاره‌زووه‌كان ڕه‌یشه‌كێش كران،بونه‌وه‌ریش پێچرایه‌وه،هزریش له‌كار كه‌وت،هه‌موو شتێك كۆتایی هات،ئه‌وه ڕۆژ دواییه،ڕۆژ پاداشت وسزایه،خوایه گه‌وره خۆی خاوه‌نی ئه‌م ڕۆژه‌یه.تائه‌و كاته‌ی له‌ژیاندای تۆ هه‌ڵبژاردنی كرده‌وه‌كانت به‌ده‌ستی خۆته،ئازادی ته‌وه‌به ده‌كه‌یت،یان ناگه‌ڕێیته‌وه،چاكه ده‌كه‌یت یان خراپه،به‌ڵام له‌ڕۆژ دوایی هه‌رچی ویست وئیراده هه‌یه كۆتایی پێ دێت،هه‌روه‌كو ئه‌وه وابێت ئه‌و ئایه‌ته هانت بدات بۆ ئه‌نجام دانی كرده‌وه‌ی چاكه،پێت ده‌ڵێت خۆت بۆ ئه‌م ڕۆژه ئاماده بكه،به‌ر له‌وه‌ی بگه‌یت به‌م ڕۆژه‌و هیچت ئاماده نه‌كردبێت،بۆ ئه‌وه‌ی پێی بچیته به‌رده‌م خوا.بۆیه خوای ده‌فه‌رمووێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلاَ تَمُوتُنَّ إِلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ آل عمران١٠٢ واته:ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌وا باوه‌ڕتان هێناوه به‌خواو پێغمه‌مبه‌ره‌كه‌ی وشوێنكه‌تووی شه‌ریعه‌تی ئه‌وه‌ن،ئێوه به‌ته‌واوی له‌وخوا بترسن وه‌كو پێویسته ئاوه‌ها،ئه‌میش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا به‌قسه‌ی بكه‌ن وبێ فه‌رمانی مه‌كه‌ن،وسپاسی بكه‌ن وناشوكر نه‌بن،یادی بكه‌ن له‌بیری نه‌كه‌ن،تاوه‌كو ژیانتان ماوه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌ی بگه‌نه‌وه لای خوای خۆتان. مالك یوم ا‌لدین ڕۆژی سزادان ،ئێستا ئێمه له‌ڕۆژ كرده‌وه‌داین. له‌ساڵی خوێندن ،قوتابی بۆ قوتابخانه ده‌چێت پێویسته له‌سه‌ری بخوێنێت،ئه‌گه‌ریش نه‌خوێنێت ئه‌وا به‌یستی خۆیه‌تی،خۆی ماندوو بكات یان ماندوو نه‌بێـت،وانه‌كانی ئاماده بكات یان ئاماده نه‌كات ،ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات ئان نه‌كات،یانیش له‌ولاو ئه‌ملا نه‌قلی بكات،ئه‌و به‌ویستی خۆیه‌تی چونكه موخه‌ییه‌ره،ئازاده،به‌ڵاك كاتێك كه‌وا زه‌نگی تاقیكردنه‌وه‌كان لێده‌درێت له‌كۆتایی ساڵدا وپرسیاره‌كانی هاتنه به‌رده‌می ئه‌وكات ئه‌وه ڕۆژی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاداشته‌كانه،له‌ناو تاقیكردنه‌وه مرۆڤ یان سه‌ربه‌رز ده‌بێت یانیش سه‌رشۆڕ،به‌ڵام له‌كاتی خوێندندا هیچ سه‌رشۆڕیه‌كی وا بۆ كه‌سانی ته‌مبه‌ڵ نیه،ئه‌و ماوه‌ی پێده‌درێت،بۆ ئه‌وه بخوێنێت،ئێمه ئێستا له‌م بارودۆخه‌داین ،ئێستا ئێمه ماوه‌ما پێدراوه،ئێمه‌ی ئازادین،ئه‌گه‌ر حه‌زت لێیه بێیته مه‌جلیس خێر یان حه‌زت لێی نیه ،هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر شاشه دانیشتووه خه‌ریكی له‌هوو ڕابواردنه،ده‌ڵێت:به‌خوا ئه‌م كه‌ناڵه خۆشتره،به‌لام ئه‌وه‌یان بێهێزه‌و به‌رنامه‌كانی لاوازن،ئێره ئه‌وڕۆ شوێنی كاركردنه،هه‌رچی دواڕۆژه ئه‌وه ڕۆژی پاداشت وسزادانه،هێندێك ده‌ڵێن:دونیا شوێنی به‌جێ هێنانی ئه‌ركه‌كانه ودوارَۆژیش شوێنی ڕێز لێنانه،له‌دواڕۆژدا هه‌رچی ویست هه‌یه نامێنێ،حه‌لال وحه‌رام نامێنێ،تۆ له‌به‌هشتێك دای كه‌وا به‌رینی به‌ئه‌ندازه‌ی ئاسمانه‌كان وه‌زویه،له‌وی نه‌زه‌ر نه‌كردن نیه،له‌خه‌وهه‌ستان نیه بۆ نوێژی به‌یانی،به‌خشنی ماڵ نیه ،له‌وێ له‌به‌رگه‌رمای هاوین به‌ڕێناكه‌وی بۆمزگه‌وت،به‌ڵكو له‌به‌هه‌شتێكدای كه‌وا به‌رینی هێنده‌ی ئاسمانه‌كان وزه‌ویه،خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ِ انَّ أَصْحَابَ الْجَنَّةِ الْيَوْمَ فِي شُغُلٍ فَاكِهُونَ{٥٥} هُمْ وَأَزْوَاجُهُمْ فِي ظِلَالٍ عَلَى الْأَرَائِكِ مُتَّكِؤُونَ{٥٦} لَهُمْ فِيهَا فَاكِهَةٌ وَلَهُم مَّا يَدَّعُونَ{٥٧} سَلَامٌ قَوْلاً مِن رَّبٍّ رَّحِيمٍ{٥٨} واته:خه‌لكی ناو به‌هه‌شت سه‌رقاڵن به‌نازونیعمه‌تی خۆشی وئاگایان له‌كسه‌ی تر نیه.خۆیان وهاوسه‌ره‌كانیان له‌ژیر سایه‌كاندان وله‌سه‌ر قه‌ره‌وێله‌كان پاڵ كه‌وتوون.له‌ناوبه‌هه‌شتدا هه‌رچی میویه‌كیان بووێت بۆیان ئاماده‌یه‌و هه‌رچی داوا بكه‌ن دێته به‌رده‌میان.گه‌وره‌ترین نیعمه‌ت وخۆشی ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره به‌خۆ سه‌لامیان لێده‌كات وره‌حمی خۆی به‌سه‌ریاندا ده‌بارێنێ. ئه‌وه‌كات نۆشی گیانیان بێت. ئینجا: لِمِثْلِ هَذَا فَلْيَعْمَلْ الْعَامِلُونَ (الصافات:٦١ ) واته:ئینجا با بۆ ئه‌و خۆشیه له‌بن نه‌هاتووه‌و ئه‌م نه‌مریه وئه‌وسه‌ركه‌وتنه مه‌زنه با ئه‌وانه‌ی كاروكرده‌وه ده‌كه‌ن هه‌وڵ بده‌ن. وَفِي ذَلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ [ المطففين٢٦ ] واته: با له‌پێناو ئه‌وه‌دا پێشبڕكێ بكه‌ن له‌گه‌ل یه‌كتری انَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ{١٥} آخِذِينَ مَا آتَاهُمْ رَبُّهُمْ إِنَّهُمْ كَانُوا قَبْلَ ذَلِكَ مُحْسِنِينَ{١٦} كَانُوا قَلِيلاً مِّنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ{١٧} وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ{١٨} وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِّلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ{١٩} واته: به‌راستی ئه‌وانه‌ی له‌خواترسن له‌ناو باخه‌كان وكانیاوه‌كانی به‌هه‌شتدان،له‌و خۆشیانه‌ی خوا پێیداون به‌هره‌مه‌ند ده‌بن چونكه ئه‌وان پێشتر له‌دونیا چاكه‌كاربوون،ئه‌وانه به‌شه‌و كه‌مێك ده‌خه‌وتن،له‌به‌یانیانیش خه‌ریكی داواكردنی لێخۆشبوونی خوابوون،له‌ناو ماڵ وسامانیاندا مافی سواڵكه‌ر وبێبه‌شه‌كان هه‌بووه. فَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِيَمِينِهِ فَيَقُولُ هَاؤُمُ اقْرَؤُوا كِتَابِيهْ{١٩} إِنِّي ظَنَنتُ أَنِّي مُلَاقٍ حِسَابِيهْ{٢٠} فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَّاضِيَةٍ{٢١} فِي جَنَّةٍ عَالِيَةٍ{٢٢} قُطُوفُهَا دَانِيَةٌ{٢٣} كُلُوا وَاشْرَبُوا هَنِيئاً بِمَا أَسْلَفْتُمْ فِي الْأَيَّامِ الْخَالِيَةِ{٢٤} واته: ئه‌و كه‌سه‌یبه‌ده‌ستی ڕاست كتێبی كرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه له‌ڕۆژی دواییدا ئه‌وكه‌سه هاوار ده‌كات ها خه‌لكینه كتێبی من بخوێننه‌وه، من له‌دونیا دڵنیا بووم كه‌وا ڕۆژی دوایی دێت بۆیه خۆم بۆ ئاماده كردووه به‌كرده‌وه‌ی چاكه،ئینجا ئا ئه‌و كه‌سه له‌ڕۆژی دواییدا له‌ژیانێكی خۆشدایه كه‌ڵێی ڕازیه،له‌ناو به‌هه‌شتێكی به‌رزدایه،كه‌وا به‌رووبوومی دره‌خته‌كانیان زۆر نزیكه هه‌موو كه‌س به‌ڕاوه‌ستاوی ودانیشتووی ده‌ستی پێده‌گات.ئینجا پێیان ده‌ووترێت ده‌بخۆن وبخۆنه‌وه نۆشی گیانتان بێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له‌دونیا بۆ خوا ئه‌نجامتان ده‌دا. ئێمه ئێستا له‌دونیاداین كه شوێنی كاكردنه،هه‌رچی ڕۆژی دواییه ئه‌وا ڕۆژی سزاوحیسابكردنه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ گه‌یشته ڕۆژی دوایی ئه‌وكات هه‌موو شته‌كات كۆتایی پێ دێت،ئه‌وكات مرۆڤ هیچ ویستێكی نامێنێت،هه‌موو مۆله‌ته‌كان كۆتایی پێهات،ئێستا هه‌موو مۆله‌ته‌كان بۆمان ئاماده‌یه،ده‌رگای ڕه‌حمه‌تی خوا كراوه‌ته‌وه،ده‌رگای ته‌وبه كراوه‌ته‌وه،ده‌رگای به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئایین كراوه‌ته‌وه،ده‌رگای كاروكرده‌وه‌ی چاكه كراوه‌یه،به‌لام ڕۆژ دوایی هه‌موو شته‌كان كۆتایی پێدێت،ئه‌وكات ئازادی هه‌ڵبژاردن نامێنێت،دونیا كۆتایی هات،له‌وێدا كه‌س مامه‌له به‌پاره‌و پوول ناكات،به‌ڵكو به‌چاكه‌و خراپه‌یه،له چاكه‌كانی مرۆڤه خراپه‌كاره‌كان وه‌رده‌گیرێت وده‌درێت به‌وانه‌ی كه مافی پێشێل كردوون ومالی بردوون،له‌ڕۆژێكدا كه نه‌مال سوودی هه‌یه نه‌مناڵ ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سێك به‌دڵێكی ساغ وپڕله‌باوه‌ڕ بێته به‌رامبه‌ر خوا. له‌دوای ئه‌م پێشه‌كیه، الحمدلله رب العالمين،الرحمن الرحيم،مالك يوم الدين،اياك نعبد واياك نستعين . كاتێك پێغه‌مبه‌ر (عليـه الصلاة والسلام) ده‌فه‌رمووێت: " جمـع القرێ‌ن فی الفاتحه " واته: قورئان هه‌مووی له‌ناو سوره‌تی الفاتحه دا كۆبووه‌ته‌وه.ئه‌وه راستی فه‌رمووه،چونكه هه‌موو شته‌كان له‌ناو الفاتحه كۆبوونه‌ته‌وه، یه‌كتاپه‌رستی خوا،سوپاس وستایش خوا،په‌روه‌ردگارێتی خوا،ناوی مه‌زنی خوا،الرحمن الرحیم،ئه‌و چاره‌نووسه‌ی كه هیچ ده‌بازبوونی نیه،خاوه‌نی ڕۆژی دوایی،ئێستا هه‌ڵوێستی تۆ ژیرانه‌یه،كه ده‌ڵێ(إياك نعبد وإياك نستعين) واته: خوایه هه‌ر ته‌نها تۆ ده‌په‌رستین وداوای یارمه‌تی هه‌رله‌تۆ ده‌كه‌ین،ئه‌گه‌ر بیفه‌رمووبا:نعبد ایاك واته: ئه‌تۆ ده‌په‌رستین، ئه‌وكات واتاكه ده‌گۆڕا،كاتێك ته‌واوكه‌ر ده‌كه‌وێته پێشی كار ئه‌وه مانای ئه‌وه كه كرده‌وه حه‌صر ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌ك كه‌س،واته هه‌رتۆ ده‌په‌رستین وله‌گه‌ل تۆدا كه‌سی تر ناپه‌رستین،ئه‌گه‌ر ووتبای نعبد ایاك ئه‌وه جیاواز ده‌بوو له‌وه‌ی بلێت ایاك نعبد،كاتێك مۆرڤ به‌خوا ده‌لێت: ایاك نعبد واته:هه‌رته‌نها تۆ ده‌په‌رستین،ئه‌وه گه‌وره‌ترین پله‌وپایه‌یه كه‌مرۆڤ پێی ده‌گات، كه تێ بگات په‌رستن ته‌نها مافی خوایه نه‌ك كه‌سی تر،به‌رزترین پله‌و پایه كه پێغه‌مبه‌ری ئێمه پێی گه‌یشتووه ئه‌وه كه به‌نده‌ی خوایه،به‌نده‌یه‌كی ڕاسته‌قینه،ئه‌وكات ویستی ئه‌و له‌گه‌ڵ فرمانی خوای گه‌وره گونجاوه،ئێمه هه‌ندێ جار ویستمان له‌گه‌ل هه‌ڵبژاردنی خوا ناگونجێت،له‌وانه‌یه له‌سه‌دا ٩٠ بگونجێت،به‌لام ئه‌وه‌ی تر ماوه‌ته‌وه ناگونجێت،كه‌واته تۆ به‌نده‌یه‌كی ته‌واوی خوا نیت،به‌ڵكو مانای به‌ندایه‌تی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردنی تۆ به‌ته‌واوی له‌گه‌ل فرمانی خوا بگونجێت، ئه‌وكات ده‌بیت به‌به‌نده‌ی ته‌واوی خوای گه‌وره،ئه‌گه‌ریش به‌نده‌ی خوا نه‌بوویت واته به‌نده‌ی ئاره‌زووه‌كانی خۆتی، ( تعس عبد الدرهم والدينار ، تعس عبد الفرج تعس عبد الخميصة) . واته:داماو بێت به‌نده‌ی ده‌ره‌م ودینار،داماو بێت به‌نده‌ی داوێن وبه‌نده‌ی كه‌ل وپه‌له‌كانی تر. كاتێك تۆ به‌نده‌ی به‌نده‌ی خوا نه‌بووی ئه‌وا تۆ به‌نده‌ی ئاره‌زووه‌كانی خۆتی،ئه‌گه‌ریش به‌نده‌ی ئاره‌زووی خۆت نه‌بووی ئه‌وا به‌نده‌ی كه‌سێكی تر له مرۆڤه‌كان،كه‌واته تۆ به‌نده‌ی كه‌سێكی بێ نمه‌كی،ئینجا ببه به‌نده‌ی خوا ئه‌وكات تۆ به‌ته‌واوی ئازاد ده‌بیت. كه‌تۆ به‌خوا ده‌ڵێی من ته‌نها تۆ دپه‌رستم:به‌گوێڕایه‌لیه‌كی ته‌واو،له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری،كه‌كۆتایی له‌به‌خته‌وه‌ری بێت،پێناسه‌ی ته‌واوی ئه‌وه‌یه:گوێرایه‌لی خوا بكه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی وناسینی ته‌واو،ئینجا دواتر به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌خته‌وه‌ری به‌ده‌ست بهێنم،ئه‌گه‌رنا ئه‌م بایه‌خه‌ی نابێت كه پێویسته به‌ده‌ستی بهێنێت،خوای گه‌وره دفه‌رمووێت: وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ (الذاريات٥٦) واته:من جنۆكه وئاده‌میزادم دروست كرده‌وه‌و پێغه‌مبه‌ربۆ ناردوون،ته‌نها بۆیه‌ك مه‌به‌ستی به‌رزو پایه‌دار،ئه‌ویش به‌ندایه‌تی منه‌و ته‌نها وبێ شه‌ریك. كه‌واته مه‌به‌ستی گه‌وره له‌دروستكردنی ئاده‌میزاد ئه‌وه‌یه خوا بپه‌رستن ،واته خوا بناسێت،گوێڕایه‌لی بكات،به‌م نزیك بوونه‌وه‌یه له‌خوای خۆی به‌خته‌وه‌ر ببێت، ئینجا كه‌ده‌ڵێی ایاك نعبد خوایه تۆ دپه‌رستین به‌ته‌نها كه‌سی تر له‌گه‌ل تۆدا ناپه‌رستین،هه‌روه‌كو خوای گه‌وره دفه‌رمووێت: وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ الأ‌نبیا‌و٢٥ واته: ئه‌ی محمد ئێمه پێشی تۆ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێكمان ناردووه ئه‌وا وه‌حیمان بۆ ناردووه كه ته‌نها خوا بپه‌رستن وبه‌دلسۆزیه‌وه بێ هاوه‌ڵ بۆدانان. كه‌واته ته‌نها به‌ندایه‌تی بۆ خوا ده‌كرێت نه‌ك كه‌سی تر. إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِي وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي{١٤} إِنَّ السَّاعَةَ ءاَتِيَةٌ أَكَادُ أُخْفِيهَا لِتُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا تَسْعَى{١٥} فَلاَ يَصُدَّنَّكَ عَنْهَا مَنْ لاَ يُؤْمِنُ بِهَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ فَتَرْدَى{١٦} واته: من ته‌نها په‌رستراوێكی ڕه‌وام تۆش من بپه‌رسته ونوێژ بكه بۆ یادكردنی من،ئه‌وا ڕۆژی دوایی به‌ڕێوه‌یه‌ودێت به‌لام من ده‌یشارمه‌وه خه‌ریكه له‌خۆشم بیشارمه‌وه،بۆئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یزانێت،بۆئه‌وه‌ی هه‌موو مرۆڤه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن پاداشت وه‌ربگرنه‌وه،ئینجائه‌و كه‌سه‌ی كه باوه‌ڕی به‌م ڕۆژه نیه‌وشوێن ئاره‌زووی خۆی كه‌تووه با نه‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م باوه‌ڕهێنانی تۆ سه‌رنجام تۆش به‌ره‌و دۆڕان بچیت. ئه‌م ئایه‌ته به‌سه بۆ ئه‌وه خه‌ڵك باوه‌ڕ بهێنن،به‌لام خه‌ڵكی بێ باوه‌ڕ ته‌مای به‌م دونیایه زۆر دووروو درێژه،خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێت: وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطاً{٢٨} واته:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر تۆ له‌گه‌ل ئه‌وانه‌دا بمێنه‌وه‌و دابنیشه كه‌وا خه‌ریكی خواپه‌رستین له‌به‌یانیان وئێواران به‌دلسۆزیه‌وه،هه‌رگیز له‌وانه دوور نه‌كه‌ویته‌وه و له‌گه‌لیاندا تێكه‌ل ببه،چاوی خۆت لێیان لانه‌ده‌ی به‌لای كه‌سانی تردا به‌مه‌به‌ستی دونیایی،هه‌رگیز به‌قسه‌ی ئه‌وانه مه‌كه كه دڵیان له‌خوا بێ ئاگابووه‌وشوێنی ئاره‌زووی خۆیان كه‌توون،له‌فه‌رمانی خوا ده‌رچوون،ئه‌وان سه‌رنجامیان له‌ناوچوون دۆڕانه. به‌قسه‌ی ئه‌وانه مه‌كه كه بێ ئاگان له‌خوا وشوێن ئاره‌زووی خۆیان كه‌توون،ئه‌وانه‌ی كه‌دۆڕاوون،..ئێمه ده‌ڵین خوایه تۆ خاوه‌نی ڕۆژی دوایی هه‌رتۆ ده‌په‌رستین وداوای یارمه‌تی هه‌رله‌تۆ ده‌كه‌ین. به‌لام خواپه‌رستی پێویستی به وه هه‌یه كه‌وا داوای یارمه‌تی له‌خواب كه‌یت،تۆ له‌كڕنۆش بردندا دان به‌به‌ندایه‌تی خۆتدا ده‌نێی بۆ خوا،له‌سوجده بردندا به‌هه‌مان شێوه داوای یارمه‌تی له‌خوا ده‌كه‌یت،بۆیه پێغه‌مبه‌ر علیه الصلاه والسلام ده‌فه‌رمووێت: (لكن سورة حظها من الركوع والسجود) واتة: هةموو سورةتيَك بةشي خؤي هةية لة ركوع وسوجدة بةردندا. كاتيَك دةليَي: اهدنا الصراط المستقيم ، صراط الذين أنعمت عليهم واته :خوایه ڕێگای راستمان نیشان بده وهیدایه‌تمان بده بۆ ڕیگای ڕاست.ڕێگای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا نیعمه‌تی خۆی به‌سه‌ردا باراندوون. ئه‌وان بریتین له پێغه‌مبه‌ران وڕاستگۆییان وپیاوچاكان وباوه‌ڕداره‌كان،ئه‌وانه‌ی كه‌وا خاوه‌ن بیروهۆشن،ئه‌وانه‌ی چاكه‌كارن،ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌روون پاكن،ئه‌وانه كه‌خوا نیعمه‌تی خۆی به‌سه‌ردا باراندوون. هه‌ندێ كه‌س هه‌ن كه‌وا حه‌قیان ناسیوه به‌لام به‌شوێنی نه‌كه‌وتوون،ئه‌وانه ئه‌و ده‌سته‌یه‌ن كه‌وا خوا توڕه‌بووه لێیان وغه‌زه‌بی خۆی به‌سه‌ردا ڕشتوون،كه‌سانێكی تریش هه‌ن كه‌وا حه‌قیان نه‌ناسیوه ئه‌وانه‌ش ئه‌م ده‌سته‌یه‌ن كه‌وا گومڕابوون: صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ{٧} واته: خوایه ڕێگای ڕاستمان نیشان بده‌و هیدایه‌تمان بۆ ڕێگای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نیعمه‌تی خۆت به‌سه‌ردا باراندوون،نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی توڕه‌یی خۆت به‌سه‌ردا ڕشتوون،نه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌وا گومڕابوو. خوای گه‌وره پێت ده‌فه‌رمووێ هه‌وره‌كو ئه‌وه‌وایه له‌ناو نوێژدا قسه‌ت له‌گه‌لدا بكات: قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ}{٣٠} واته:بلێ به باوه‌ڕداره‌كان كه‌وا چاوی خۆیان بپۆشن ونه‌زه‌ری حه‌رام نه‌كه‌ن وداوێنی خۆشیان بپارێزن چونكه ئه‌وه زۆر خاوێنتره بۆ ئه‌وان به‌ڕاستی خوای گه‌وره به هه‌موو شتێكی ئێوه ئاگاداره. الله اكبر ...به‌رزی وپایه‌داری بۆ ئه‌وه خوایه‌ی گه‌وره‌یه،ئه‌ی خوایه تۆ ده‌ته‌وێت ئێمه مه‌لكه‌چی تۆ بین ئێمه‌ش ملكه‌چ ده‌كه‌ین بۆتۆئه‌ی خوایه،گوێڕایه‌لی تۆ ده‌كه‌ین،له‌سوجده‌دا ده‌ڵێین:سبحان ربی الاعلی واته خوایه تۆ له‌هه‌موو به‌رزی وپایه‌دارتری،بۆیه خوایه تۆ هاوكاریمان بكه‌بۆ به‌جێ هێنانی ئه‌م فرمانه‌ی تۆبۆیه پێغه‌مبه‌ر علیه الصلاه والسلام ده‌فه‌رمووێت: "هه‌موو سوره‌تێكی قورئان به‌ئه‌ندازه‌ی خۆی به‌شی هه‌یه له ركوع و سوده بردن ". واته تۆ هه‌ر ئایه‌تێك ده‌خوێنیته‌وه له نوێژ له‌به‌ر گه‌وره‌یی خۆی پێویستی به ڕیز لێنای تایبه‌ت هه‌یه،به‌گوێره‌ی ئه‌م ناواخنه‌ی خۆی،كاتێك تر سوره‌تی فاتحه ده‌خوێنیته‌وه: بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ{١} الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ{٢} الرَّحْمـنِ الرَّحِيمِ{٣} مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ{٤} إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ{٥} اهدِنَــــا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ{٦} صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ{٧} ئه‌ی خوایه ئێمه ته‌نها تۆ ده‌په‌رستین ،گوێڕایه‌لی هیچ كه‌سێك ناكه‌ین كاتێك فرمانه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی فرمانی تۆ بێت،به‌ڵام ئێمه‌ی مرۆڤ لاوازین: يُرِيدُ اللّهُ أَن يُخَفِّفَ عَنكُمْ وَخُلِقَ الإِنسَانُ ضَعِيفاً{٢٨} واته: خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت ئه‌م ئاینه بۆ ئێوه ئاسان بكات ومرۆڤیش به‌خودی خۆی له‌لایه‌ن خواوه به‌لاوازی دروست كراوه. یوسفی پێغه‌مبه‌ر علیه السلام له‌ده‌ست فێل وته‌له‌ی ژنان په‌نای بۆ خوا برد ووتی: قَالَ رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ وَإِلاَّ تَصْرِفْ عَنِّي كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُن مِّنَ الْجَاهِلِينَ{٣٣} واته:ئه‌ی خوای په‌روه‌ردگارم لای من زیندان باشتره له‌و تاوانه‌ی كه‌ئه‌و ئافره‌تانه بانگه‌وازم بۆده‌كه‌ن،ئه‌گه‌ر تۆ له‌ده‌ست فێل ومه‌كری ژنان رزگارم نه‌كه‌یت ئه‌وا من ده‌سته‌مۆیان ده‌بم وسه‌رنجام ئه‌وه‌یه كه ده‌بم به‌كه‌سێكی گومڕاو نه‌زان . كاتێك تۆ ده‌لێی خوایه من هه‌رته‌نها تۆ ده‌په‌رستم وداوای هاوكاری بۆ ئه‌م په‌رستنه هه‌ر له‌تۆ ده‌كه‌م،ئه‌م مانای ئه‌وه‌یه خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر زمانی خۆت فه‌زل وبه‌خششی خۆی بۆته ده‌رببرَێت بۆئه‌وه‌ب تۆ له‌م نێوانه به‌شی خۆت هه‌بێت.كاتێ ده‌ڵێی: إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ كاتێكیش ڕووی نزا له‌خوا ده‌كه‌یت وده‌ڵێیت: اهدِنَــــا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ{٦} صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ{٧} ئه‌وانه ئه‌مكه‌سانه‌ن كه سه‌رفرازن وسه‌ركه‌وتوون،ئه‌وان خاوه‌نی باوه‌ڕن وبه‌خته‌وه‌رن له‌هه‌ردوو ژیاندا،ئه‌وانه‌ی خوایان ناسیووه،وگوێڕایه‌لیان كردووه،وخۆیان له‌خوا نزیك كردۆته‌وه،له‌خواوه فێری شت كراون،وبه‌خته‌وه‌ر كراون به‌نزیك بوونه‌وه له‌تۆ،رێگای ئه‌وانه‌ی خوا نیعمه‌تی به‌سه‌ردا باراندون،هه‌ركه‌سێكیش گوێرایه‌لی خواوپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌وه خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران وڕاستگۆییان وشه‌هیده‌كان وپیاوچاكان حه‌شر ده‌كرێن. كه‌سانێكی تریش هه‌ن كه‌وا خوایان ناسیوه به‌ڵام لایان دواوه له‌شه‌ریعه‌تی خوا،ووتیان گوێ بیستی بووین به‌لام گوێرایه‌لت نابین،ئه‌وانه‌ن كه‌ده‌ڵێن:ئێمه به‌نده‌ی چاكه‌ین نه‌ك به‌نده‌ی تاقیكردنه‌وه،هه‌ندێك ووته‌یان هه‌یه كه ده‌لێن:تۆ فره‌مانت به‌ئێمه كرد به‌لام ئێمه به‌قسه‌ی تۆمان نه‌كرد،تۆڕێگریت له‌ئێمه كرد له‌ئنجامدانی گونهه‌كان به‌ڵام ئێمه گوناهه‌كانمان كرد،وه‌گوێ ناده‌ین به‌به‌خششه‌كانی تۆ ،ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌وا خوا توڕه‌یی خۆی به‌سه‌ردا ڕشتوون. خوات ناسیووه‌و،له‌فه‌رمانی ده‌رده‌چی،پیاوێك له ئیبن ئه‌ده‌هه‌می پرسی:ڕێگام پێده‌درێت گوناح بكه‌م ،ئه‌ویش ووتی:به‌لێ،ئه‌گه‌ر تۆ سێ ئیشت كرد ئه‌وا تاوانكردن زیانت پێ ناگه‌یه‌نێت،كابرا ووتی ئه‌وان چین؟ ئیبن ئه‌دهه‌م ووتی:ئه‌گه‌ر ویستت بێ فره‌مانی خوابكه‌ی ئه‌وا نابێت له‌زه‌وی خوا نیشته‌جێ ببێت،.كابرا ووتی :ئه‌ی له‌كوێ نیشته‌جێ بم؟ ووتی:چۆن له‌سه‌ر زه‌وی خوا نیشته‌جی ده‌بیت وبێ فه‌رمانی له‌و ده‌كه‌یت؟ ووتی ئه‌وه‌ی دووه‌میش ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر ویستت بێ فه‌رمانی خوا بكه‌یت ئه‌وا له رزق وڕۆزی خوا مه‌خۆ،كابرا ووتی: ئه‌ی له‌چی بخۆم؟ووتی:چۆن له‌سه‌ر زه‌وی خوا ده‌ژی وله‌رۆزی خوای ده‌خۆی وله‌هه‌مان كاتیش‌دا بێ فه‌رمانی خوا ده‌كه‌یت؟ سێیه‌میش ئه‌وه‌یه:ئه‌گه‌ر ویستت بێ فه‌رمانی خوا بكه‌یت ئه‌وا هه‌وڵ بده كه‌وا خوا تۆ نه‌بینێت،ووتی:ئینجا چۆن من نابینێت،ئه‌و خوا په‌روه‌ردگاری هه‌مووانه؟ووتی:له‌سه‌ر زه‌وی خوا ده‌ژی وله‌ڕۆزی ئه‌و ده‌خۆیت وله‌به‌رچاوی ئه‌و بێ فه‌رمانی ئه‌و ده‌كه‌یت؟!بۆیه ده‌ڵێن خوا: اهدِنَــــا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ{٦} صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ{٧} كاتێك تۆ ئه‌م سوڕه‌ته پیرۆزه ڕۆژانه له‌ناو نوێژه‌كانتدا ده‌خوێنیته‌وه،ئه‌گه‌ریش له‌هه‌ر نوێژێك نه‌خوێنرێته‌وه ئه‌و نوێژه گیرا نابێت،به‌لام ئازایه‌تی ئه‌وه‌ی تۆ به‌تێگه‌یشتن له‌ماناكه‌ی بخوێنیته‌وه. كاتێك تۆ ده‌لێی خوایه هه‌ر تۆ ده‌په‌رستم لێره‌دا هه‌لچوێستی ڕاسته‌قینه‌ی تۆ ده‌ست پێده‌كات،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوا گه‌وره په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه،ئه‌و خوایه به‌ره‌حم وبه‌زه‌ییه،ته‌نها ئه‌و خوایه شایسته‌ی په‌رستنه،له‌سه‌ر هه‌موو كارێكی سوپاسی ده‌كه‌ین،كه‌واته چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ین..ته‌نها خوا ده‌په‌رستین وته‌نها داوای هاوكاری له‌خوا ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م په‌رستنه. با مانای ووشه لاحول ولا قوه الا بالله بۆتان ڕوون بكه‌مه‌وه،پێغه‌مبه‌ر علیه الصلاه والسلام ده‌فه‌رمووێت:هیچ كه‌سێك نیه له تاوان دوورت بخاته‌وه ته‌نها خوا نه‌بێت،هیچ كه‌س ناتوانێت هانی تۆ بدات بۆ گوێڕایه‌لی خوا ته‌نها خوا نه‌بێت،بۆیه له‌سووره‌تی یوسف ده‌فه‌رمووێت: وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللّهِ إِلاَّ وَهُم مُّشْرِكُونَ{١٠٦} واته:زۆربه‌ی خه‌ڵكان ئه‌گه‌رچی باوه‌ڕیان به‌خوای گه‌وره هه‌یه به‌ڵام هاوبه‌شی بۆ په‌یدا ده‌كه‌ن. كاتێك مرۆڤ گوێڕایه‌لی خوا ده‌كات ،ئه‌و به‌نده‌یه پێویستی به‌خوا هه‌یه بۆیه هه‌ر خوا هانی ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌م گوێڕایه‌لی كردنه‌ی،به‌ڵام كاتێك مرۆڤ پشت به‌خۆی به‌ستێت،ئه‌وكات خوا وازی لێده‌هێنێت ،بۆیه ئیمام ئه‌حمه‌د ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت،به‌ر له‌وه‌ی گیانی ده‌ربچێت،ده‌یووت:نه‌خێر هێشتا ماویه‌تی نه‌خێر هێشتا ماویه‌تی،قوتابیه‌كانی به‌م ووتاته سه‌ریان سووڕماو،كاتێك كۆچی دوایی كرد،هه‌ندێك له قوتابیه‌كان ئه‌ویان له خه‌وندا بینی،پێیان ووت:نه‌خێر هێشتا ماوه‌یه‌تی ،مه‌به‌ستت چی بوو؟ ئه‌میش وه‌ڵامی دایه‌وه:ئه‌ی ڕۆله‌كانم شه‌یتان هاته لام وپێی ووتم:له‌ده‌ستم ده‌رچووی ئه‌ی ئه‌حمه‌د،منیش ووتم نه‌خێر هێشتا ماویه‌تی،تاوه‌كو گیانم ده‌رده‌چێت ئینجا رزگار ده‌بم له‌ده‌ستت،كاتێك به‌ئیمانه‌وه بمرم،به‌ڵام ئێستا دوای مردنه ئه‌وا رزگارم بووه،هه‌تاكه مرۆڤ له‌ژیاندا بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه تووشی خۆبه‌زل زانین ببێت،یان تووشی تاون ببێت،یان شانازی به‌خۆیه‌وه بكات،وتووشی هاوبه‌ش بۆ خوادانان ببێت. بۆیه كاتێك ئێمه ده‌ڵێین خوایه هه‌ر ته‌نها تۆ ده‌په‌رستین وداوای هاوكاریش هه‌ر له‌تۆ ده‌كه‌ین،هه‌میشه خۆت به وه بزانه‌كه پێویستت به‌و هه‌یه،ئایا هه‌رگیز بووه پێغه‌مبه‌رێك بت وسه‌نه‌می په‌رست بێت؟،بێگوومان هه‌رگیز نابێت ، له‌قورئانی پیرۆزدا باسی دوعای ئیبراهیم علیه السلام كراوه،كه‌ده‌فه‌رمووێت: وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ اجْعَلْ هَـذَا الْبَلَدَ آمِناً وَاجْنُبْنِي وَبَنِيَّ أَن نَّعْبُدَ الأَصْنَامَ}{٣٥} واته: كاتێك ئیبراهیم له‌خوا پاڕایه‌وه ئه‌ی خوایه ئه‌م وڵاته بكه‌یته وڵاتێكی ئارام ومن ونه‌وه‌كانم دوور بخه‌یته‌وه له په‌رستنی بته‌كان. مانای ئه‌وه‌یه تۆ پێویستت به‌خوا هه‌یه،مانای وایه تۆ خوا ده‌په‌رستی ،وتۆ داوای یارمه‌تی له‌خوا ده‌كه‌یت،دوای ئه‌وه‌ی خۆت یه‌كلا كرده‌وه بۆ گوێڕایه‌لی خوا،خۆت یه‌كلا كرده‌وه كه ته‌نها داوای یارمه‌تی له‌و بكه‌یت،ئێستا ڕوون كردنه‌وه‌كان دێن،تۆ ده‌لێی ئه‌ی خوایه هیدایه‌تمان بده بۆ ڕێگای ڕاست ،ڕێگای ئه‌وانه‌ی كه‌وا نیعمه‌تی خۆت به‌سه‌ردا باراندوون،نه‌ك ئه‌وانه‌ی تۆ توڕه بوویت لێیان نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه‌گومڕٍابوون،ئێستا تۆ قورئان ده‌خوێنیته‌وه،ئه‌وه ڕێگای ڕاسته،به‌كورتی پێكهاتووه،ئه‌و شته‌ی باشه بیكه‌و ئه‌وه‌ی خراپه‌یه مه‌یكه. قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ}{٣٠} واته:بلێ به باوه‌ڕداره‌كان كه‌وا چاوی خۆیان بپۆشن ونه‌زه‌ری حه‌رام نه‌كه‌ن وداوێنی خۆشیان بپارێزن چونكه ئه‌وه زۆر خاوێنتره بۆ ئه‌وان به‌ڕاستی خوای گه‌وره به هه‌موو شتێكی ئێوه ئاگاداره. وقولوا للناس حسنا . واته ئه‌و ووته‌یه‌ی كه چاكه‌یه ئه‌و به‌خه‌ڵك بڵێن. إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالإِحْسَانِ وَإِيتَاء ذِي الْقُرْبَى وَيَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ وَالْبَغْيِ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ{٩٠} واته: خوای گه‌وره فرمان ده‌دات كه دادگه‌ر بن وچاكه‌كار بن،له‌گه‌ل خزمه‌كانتان باش بن وخوای گه‌وره نه‌هی كردووه له گوناه تاوان وسته‌مكردن له‌یه‌كتر وبه‌م شێوه‌یه خوای گه‌وره ئێوه ئامۆژگاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی یادی فه‌رمانه‌كانی خوا بكه‌نه‌وه‌و خۆتان له‌سزای ئه‌و دوور بكه‌نه‌وه. تۆ كاتێك ده‌ڵێیت،خوایه هیدایه‌ته‌مان بده بۆ ڕیچگای ڕاست ڕێگای ئه‌وانه‌ی تۆ نیعمه‌تی خۆت به‌سه‌ردا باراندوون،نه‌ك ئه‌وانه‌ی لێیان توڕه بووت ونه‌ك ئه‌وانه‌ی گومڕابوون.بێگوومان ئه‌وانه‌ی خوا توڕه‌بووه لێیان ئه‌وانه كه‌وا خوایان ناسیوه‌وله‌هه‌مان كاتدا لایان داوه له‌ڕاستی،به‌ڵام گومڕابووه‌كان ئه‌وانه‌ن كه‌وا له‌بنه‌ڕه‌تدا خایان نه‌ناسیوه،ئه‌وانه‌ی گومڕان زۆرن به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خوا توڕه‌یه ڵێیان زۆرترن..زۆربه‌ی موسلمانان ده‌زانن كه‌وا خوایان هه‌یه،ده‌زانن كه‌وا به‌هه‌شت ودۆزه‌خ هه‌یه،له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا حه‌رامی ده‌خوات،حوڕامی ده‌رخواردی خه‌ڵك ده‌دات،هیچ گوێ نادات به فه‌رمانی خوت،وله‌فه‌رمانی ده‌رده‌چێت،ده‌ڵێن:ئێمه لاوازین،ئێمه به‌نده‌ی ئاره‌زووه‌كانمانینن ،ئێمه به‌نده‌ی تاقیكردنه‌وه نین،ئه‌وانه‌ن كه‌خوا توڕه‌یه لێیان ،به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌وا گومڕابوون ئه‌وانه‌ن كه‌وا خوایان نه‌ناسیوه،به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه خوا نیعمه‌تی به‌سه‌رداباراندوون،ئه‌وانه پێغه‌مبه‌رانن وپیاوچاكان وشه‌هیده‌كان وڕاستگۆیه‌كانن،ئه‌وانه‌ن كه‌خوا نیعمه‌تی فراوانی خۆی به‌سه‌ردا باراندوون،له‌سووره‌تی حه‌مد..الحمد لله رب العالمیننالرحمن الرحیم. كه تیایدایه سه‌رنجامێكی مه‌ترسیدار مالك يوم الدين. تیایدایه هه‌ڵوێستێكی كردرای.. اياك نعبد واياك نستعين. تیایدایه ڕوونكردنه‌وه.. اهدنا الصراط المستقيم . سوپاسی خوات كرد و،ئه‌و خوایه‌ی كه‌وا ئێمه به‌ڕیوه ده‌بات،ئه‌و خوایه الرحمن ،والرحیم،زۆر به‌به‌زه‌ییه،زانیت كه‌وا ڕۆژ دوایی ڕۆژی پاداشت وسزایه،تۆ له‌و ڕۆژه هیچت كارێكت به‌ده‌ست نیه،ئینجا تۆ له‌خوا داوا ده‌كه‌یت وهیوات به‌خوا هه‌یه،تۆ بڕیاری ئه‌وه‌ت داوه ببیته به‌نده‌ی خوا،تۆ بڕیارت داوه ته‌نهاداوای یارمه‌تی له‌خوا بكه‌یت،ئینجا داوای هیدایه‌تی لێ ده‌كه‌یت،داوای به‌رنامه‌ی ته‌واو ده‌كه‌یت،ڕێگای ئه‌وانه‌ی خوا نیعمه‌تی به‌سه‌ردا باراندوون،نه‌ك ئه‌وانه‌ی خوا توڕه‌بووه ڵێیان نه‌ك ئه‌وانه‌ی گومڕابوون. ووشه‌ی ئامین: واته خوایه وه‌ڵامی نزاكانم بده‌وه ئینجا نوێژ ده‌كه‌یت وقورئانی تیادا ده‌خوێنی. (الحمد لله رب العالمين).