باوکی موحه‌ممه‌د باوه‌ڕ نه‌بوون و ئینكار كردنی غه‌یب بڵاو نه‌بوبۆوه‌و نه‌بوبووه دیارده‌یه‌كی جیهانی ته‌نها له سه‌رده‌م و چاخی نوێ‌دا نه‌بێت؛ ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه جیهانی مرۆڤایه‌تی ئه‌مڕۆ زیاتر به یه‌كبه‌ستراوو نزیكن، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر بیرۆكه‌و بۆچۆنێك له ڕۆژێكدا یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ڕۆژهه‌لاَته‌وه ئه‌گاته ڕۆژئاوا‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، وه دیارترین نیشانه‌كانی ئه‌م جیهانه‌ی ئه‌مڕۆش كه تیایدا ئه‌ژین بریتیه له ماددیه‌ت و تێڕوانین بۆ ژیان له چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مادده په‌رستیه‌وه، جیهانێكه هه‌ست پێكراوو ده‌ست لێنه‌دراو نه‌بێت باوه‌ڕی پێ ناكات، مادده نه‌بێت هیچ شتێكی تر ناسه‌لمێنێت و باوه‌ڕی پێی نیه، ئینكاری غه‌یب ئه‌كات، باوه‌ڕی به هیچ شتێكی تر نیه له‌م جیهانه بڕاوه‌یه‌دا مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه سوودی پێ ئه‌گه‌یه‌نێت و به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ماددی به سه‌ری ده‌كه‌وێت؛ له به‌ر ئه‌وه له سه‌رمان پێوسیته سه‌ره‌تا له هۆی گومڕایی و سه‌رلێشێواوی ئه‌مانه تێ بگه‌ین، ئینجا دوای ئه‌وه كاریگه‌ری باوه‌ڕ بوون به غه‌یب له ژیانی باوه‌ڕداراندا ببینین، وه كاریگه‌ری له ده‌ست دان و نه‌بوونی باوه‌ڕیش له ژیانی ئه‌وانه‌ی دیكه‌دا به دی بكه‌ین. ده‌ی بۆچی ئه‌وروپا بێ باوه‌ڕ بوو، وه بۆ بیریاران و تێگه‌یشتوانی بێ باوه‌ڕ بوون به غه‌یب و په‌نهان؟ وه ئایا ئه‌وان له ڕاستیدا بێ باوه‌ڕن به غه‌یب و نایسه‌لمێنن؟ یان ئه‌وانه بێ باوه‌ڕو ملنه‌ده‌رن به پێغه‌مبه‌ران و ئه‌وشتانه‌ی كه كتێبه‌كان پێی هاتوون؟ كاتێك كه وتمان له‌وانه‌یه كه‌سێك نه‌بێت كه له ڕاستی و حه‌قیقه‌تا باوه‌ڕی به غه‌یب نه‌بێت، به‌ڵكو باوه‌ڕی ببێت كه هیچ شتێكی تر نیه له پاش هه‌سته‌كانه‌وه، ئه‌مه چۆنه؟ چۆن كه‌سێك نیه له ڕاستیدا به ته‌واوی مانا بێ باوه‌ڕ به په‌نهان و نادیار‌و نه‌یسه‌لمێنێ؟ وه ئایا هه‌رچی ئه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ماددیه‌كان باوه‌ڕیان پێیه‌تی-له ئه‌نجامی ملهۆڕی و زیاده‌ڕه‌ویانه‌وه- هه‌موو ئه‌وه‌یه كه ئه‌یبینین و هه‌ستی پێ ئه‌كه‌ن و ده‌ستی لێ ئه‌ده‌ن و به ژیری خۆیان په‌ی پێ ئه‌به‌ن؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ئه‌مانباته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه بگه‌ڕێینه‌وه تاكو بزانین هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی مادده‌په‌رستی چیه تاكو له ڕۆشنایی ئه‌وه‌وه به وه‌ڵامه‌كه ئاشنا ببین. سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی تێوری ماددی و هۆكاره‌كانی كاتێ خه‌ڵكی له سه‌ده‌ی شانزه‌و حه‌فده‌و هه‌ژده‌ی میلادیدا ئه‌ژیان، جیهانی ئیسلامی-كه ده‌بوو وه له سه‌ری پێویست بوو كه پێشه‌وایه‌تی جیهانی له ئه‌ستۆ بگرتایه- وه ئوممه‌تی ئیسلامی له‌و كاته‌دا-كه پێویست بوو له‌سه‌ری كه پێشه‌وایه‌تی جیهان بكات به‌ره‌و خێر و چاكه خۆشی؛ ئه‌و ئوممه‌ته‌ی كه باوه‌ڕی به غه‌یب و په‌نهان هه‌یه، وه غه‌یبی ڕاسته‌قینه هه‌ر لای ئه‌و به ده‌ست ئه‌كه‌وێت- نوقم ببوو له خه‌یاڵ و ئه‌فسانه‌دا، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی خوا ڕه‌حمی پێ كردبن؛ هیچ كاریگه‌ریه‌كی نه‌بوو له سه‌ر جیهانی ڕۆژئاوایی و ڕۆڵێكی به‌رچاووی له هیدایه‌ت و ڕێنموونی خه‌ڵكیدا نه‌مابوو. وه جیهانی ڕۆژئاواش-له‌و ساته‌دا- بوركان و لافای پشت هه‌ڵكردن و یاخی بوون له كه‌نیسه تیایدا شه‌پۆلی ئه‌دا، یاخی بوون له ئاینی كه‌نیسه، ئاینی بابا، ئاینی قه‌شه‌كانی ڕۆژئاوا‌و نه‌سرانیه‌كان به گشتی، ئه‌وه‌ی كه ئینجیل پێی هاتووه، وه له نامه‌ی نێرراوه‌كان و ئه‌وانی تری جگه له‌وانیش، جا ئه‌وروپا به گشتی هه‌ڵسان به شۆڕش و ڕاپه‌ڕین دژی ئه‌و ئاینه؛ چونكه جگه له ئه‌فسانه‌و شتانێكی پڕ‌و پوچ هیچ شتێكی دیكه نه‌بوو، بینیان كه له گه‌ڵ زانست‌دا هاوپێچ نیه و ناگونجێ، یان له گه‌ڵ ئه‌و ئه‌زموون و سه‌لمێنراوانه‌ی كه ئه‌وان كردویانه‌و پێی گه‌یشتوون ناگونجێ و ناتوانێ هاوشان بێ له گه‌ڵیدا، وه خه‌ڵكی هه‌موو ڕۆژێك زیاتر جێ گۆڕكێیان ئه‌كرد و هه‌موو ڕۆژێك زیاتر بۆیان ده‌رئه‌كه‌وت-له‌م بونه‌وه‌ره‌دا- شتێكی تازه كه ئه‌یسه‌لماند ئه‌وه‌ی كه ده‌سته‌ی كه‌نیسه باوه‌ڕیان پێیه‌تی و به شتێكی پیرۆز‌و نه‌گۆڕی ئه‌زانن دوره له ڕاستیه‌وه‌و ناڕه‌واو چه‌واشه‌كاریه، وه ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ به ته‌جربه و ئه‌زموون پێی گه‌یشتووه، یان به ژیری و هه‌سته‌كانی په‌ی پێ بردووه ئه‌وه ڕاست و دروسته و ئه‌وه‌ی كه‌نیسه ئه‌یڵێت و درۆ‌و خه‌یاڵات و ئه‌فسانه‌یه؛ وه هه‌موو ڕۆژێكیش ئه‌م هه‌سته زیادی ئه‌كرد؛ تا وایان لێ هات ورده ورده‌و كه‌م كه‌م له جیهانی غه‌یب و نادیار دوركه‌وتنه‌وه، به‌لانی كه‌م له نه‌زه‌رو تێڕوانینی ئه‌وانه‌وه، چونكه جگه له سه‌رچاوه‌كانی كه‌نیسه زیاتر هیچێكی تریان له غه‌یب لانه‌بوو، تاكه سه‌رچاوه‌یان بۆ تێگه‌یشتن و باوه‌ڕ هێنان به غه‌یب و نادیار ئینجیل و قه‌شه‌و باباكان بوون و هیچی تر، ئاشنای ئیسلام نه‌بوبوون پێیان نه‌گه‌یشتبوو، به‌ڵكو وێنه‌یه‌كی شێواوی ئیسلامیان پێ گه‌شتبوو، له نزیكه‌وه ئاگایان له وه‌حی و نیگای ڕاسته‌قینه‌ی خوایی نه‌بوو سه‌باره‌ت به ژیان و به جیهانی په‌نهانیش چۆن ده‌دوێ و باسی ده‌كات. ئیتر ده‌ستیان كرد به گواستنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكی له باوه‌ڕ به غه‌یبه‌وه بۆ باوه‌ڕ به شتانی به‌رچاوو هه‌ستپێكراوی ڕووت، وه ئه‌مه‌ش ئه‌و خاڵه‌یه كه ئه‌مانه‌وێت بیگه‌ینێ. كه‌سێكی ماددی كه باوه‌ڕی به غه‌یبیات نه‌بوو ئه‌وه‌ستاو قسه‌و وتاری بۆ خه‌ڵكی ئه‌دا و ئه‌یوت: باوه‌ڕ به ڕاستیه‌كان بكه‌ن وباوه‌ڕ مه‌كه‌ن به ئه‌فسانه‌كان، كاتێ پرسیاری لێ ئه‌كرا ڕاستیه‌كان چین و ئه‌فسانه‌كانیش چین؟ پێی ئه‌وتن: ڕاستیه‌كان ئه‌و شتانه‌ن كه له پێش چاوتان و ئه‌یانبینن و هه‌ستیان پێ ئه‌كه‌ن، ئاسمان ئه‌بینن، زه‌وی ئه‌بینن، شاخ و كێوه‌كان ئه‌بینن، ئه‌م هه‌موو شته ماددی و هه‌ستپێكراوانه ئه‌بینن؟ حه‌قیقه‌ت و ڕاستی ئه‌مه‌یه، باوه‌ڕی پێ بێنن و به ڕاستی بگرن، تاقی بكه‌نه‌وه، داهێنانی له سه‌ر بكه‌ن، ده‌سكه‌وتی لێ بكه‌ن، پاشان ده‌یوت: به‌ڵام ئه‌و غه‌یب و په‌نهانه‌ی كه له خواوه هاتووه-خواش لای ئه‌وان عیسایه- وه ئه‌وه‌ی كه ئینجیله‌كان له باره‌ی ڕۆژی دواییه‌وه وتویانه، وه هه‌رچیه‌ك له موعجیزه‌و سه‌راسیمه‌كان كه باسی كردوون، ئه‌وانه هه‌موو هه‌واڵن و باوه‌ڕتان به هیچی نه‌بێت و به ڕاستی مه‌گرن؛ چونكه ژیری و زانست نه‌رێی ئه‌كات و باوه‌ڕی پێ ناكات. ئیتر خه‌ڵكی كه‌وتنه كێژاوو دوڕیانێكه‌وه كه ده‌بێ یه‌ك له‌و دووانه وه‌ربگرن و ئه‌وی تر واز لێ بێنن، یان ئه‌و ئه‌فسانه‌یه كه هه‌یه‌و ئاین قسه‌ی لێ ئه‌كات به ڕاستی بزانن -كه خه‌ڵكی گومانی وایه كه ئه‌مه دینه- یان شوێنی ئه‌م كه‌سه بكه‌ون بكه‌ون، جا له هه‌ر جارێكدا كۆمه‌ڵێك قسه‌كانیانی به ڕاست ئه‌گرت و وازیان له ئاین ئه‌هێناو خۆیان ئه‌دایه پاڵ ماددیه‌ت و كاروانی باوه‌ڕی به جێ ئه‌هێشت-كه له بنچینه‌دا باوه‌ڕێكی ئه‌فسانه‌یی و گۆڕاوو شێواو بوو- وه له گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی كاتدا خه‌ڵكی كه‌وتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌وه كه ئیتر هیچ پێویست ناكات كه باوه‌ڕێان به شتێك هه‌بێت پێی بوترێت غه‌یب به هیچ شێوه‌یه‌ك، وه له سه‌ر مرۆڤ پێویسته كه ته‌نها باوه‌ڕی به‌م شته ماددیه به‌رچاوانه هه‌بێت كه هه‌ستی پێ ئه‌كات. نسكۆ هێنانی تێوری ماددی و ڕاجودایی و زانا‌و شاره‌زاكانی به‌ڵا له پاشاند چی ڕویدا؟! خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنْفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ [فصلت:53 ] { ئێمه له ئاینده‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ریان نیشان ده‌ده‌ین له ئاسۆكانی بوونه‌وه‌رداو له خوودی خۆشیاندا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه تا چاك بۆیان ڕوون بێت و دڵنیا بن كه ئه‌و زاته حه‌ق و ڕاست و ڕه‌وایه } ئه‌م مادده‌یه(پارچه ئاسنه)یان گرت و باوه‌ڕیان پێی هێنا؟ چونكه(ئاسن) هه‌یه‌و هه‌ستی پێ ئه‌كرێت، باوه‌ڕیان به ئاسن هێنا، ئه‌وه‌ی كه لێیان دروست كرد دوستیان كرد، ئه‌وه‌ی دایانهێنا دایانهێنا، ئه‌وه‌ی كردیان كردیان. ئینجا دوای ئه‌وه ئه‌و پرسیاره دێت كه جێی سه‌رسوڕمانه‌و هه‌ر خۆی دێنێته پێش، وه هه‌ر ده‌كه‌وێته به‌ر پرسیار‌و بۆچونی مرۆڤ، ئه‌ویش: ئه‌م پارچه ئاسنه خۆی چیه؟ كاتێك ویستیان ڕاستی و ناوه‌رۆكی شته‌كان بزانن، ئاسنیان خسته ژێر میكرۆسكۆبی گه‌وره‌وه، نه‌یانتوانی ئیتر باوه‌ڕ به هیچ شێتێك بێنن و ده‌سه‌وسان و سه‌راسیمه وه‌ستان!! پێیان وترا: بۆچی وا سه‌رسوڕماوون و بێ وه‌ڵامن؟ ئایا ئێوه نه‌تانئه‌وت: بێ باوه‌ڕین به غه‌یب و ته‌نها باوه‌ڕمان به شتێكی ماددی به‌رچاو هه‌یه‌و هیچی تر؟ وتیان: نه‌خێر، مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نیه؛ ئه‌وه كاتێك كه گه‌ردیله دۆرزایه‌وه، وه كاتێك میكرۆسكۆبی ئێجگار گه‌وره داهێنران، ئێسته ئێمه ئاسن نابینین، به‌ڵكۆ كۆمه‌ڵه بۆشاییه‌كی ئێجگار گه‌وره به دی ئه‌كه‌ین كه وه‌ك بۆشایی نێوان ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر وایه: زه‌وی، وه هه‌ساره‌كانی دیكه به ده‌وری ڕۆژه‌وه، ئه‌وه ئه‌و مادده‌یه‌و ئه‌و ئه‌و پارچه ئاسنه‌یه كه له به‌ر چاوتانایه؛ پێیان وتن: كه‌واته ئه‌ی مادده خۆی چیه؟ وتیان: ناتوانین شتێكتان پێ بڵێین، ئه‌وجا پێیان وترا: ئێوه داواتان لێ ئه‌كردین كه باوه‌ڕ به ئینجیل نه‌كه‌ین، وه باوه‌ڕمان به مادده هه‌بێت، ده باشه مادده چیه؟ وتیان: ناتوانین بزانین به ته‌واوی كه مادده چیه. ئیتر تا ئێسته جیاوازیان هه‌یه، وه هه‌رچه‌نده زانست به‌ره‌و پێشتر بڕوات بێ ئاگایی و نه‌زانیان زیاتر ئه‌بێت له‌وه‌ی كه بزانن مادده چیه؟ حه‌قیقه‌ت و ناوه‌ڕۆكی مادده چیه؟ جا كاتێ پێیان ئه‌وترێ: كه‌واته ئێوه‌ش باوه‌ڕتان به غه‌یب هه‌یه؟ ئه‌ڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان به غه‌یب نیه، نابێت و ناگونجێت باوه‌ڕمان پێی هه‌بێت. چونكه غه‌یب لای ئه‌وان ئه‌و ئه‌فسانه‌و خورافاته‌ی كه‌نیسه‌یه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێ لێی نزیك ببنه‌وه‌و باوه‌ڕی پێ بێنن. به‌ڵام ئه‌م غه‌یبه تازه‌یه، وه ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژه‌كه به جێ بێ كه بڵێین(غه‌یبی زانستی) وه‌ك هه‌ندێ جار ناوی ئه‌به‌ن، ئه‌وه با نه‌شیانبینیبێ باوه‌ڕیان پێیه‌تی، خۆیان ده‌ڵێن ناتوانین كه بیبینین، به‌ڵكو غه‌یب و نادیاره لێمان و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌بێ باوه‌ڕمان پێی هه‌بێت و به ڕاستی بزانین. كاره‌با-به نموونه- وتیان: ئه‌وه له جیهانی غه‌یبه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێیان بوترێت: ئایا ئێوه باوه‌ڕتان به غه‌یب هه‌یه؟ ئه‌ڵێن:نه‌خێر ئێمه باوه‌ڕمان به غه‌یب نیه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئێمه نازانین كاره‌با چیه؟ ئێمه كاریگه‌ری و پاشماوه‌كه‌ی هه‌ست پێ ئه‌كه‌ین كه له هه‌موو شوێنێكدا به كاری دێنین، به‌ڵام حه‌قیقه‌ت و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نازانین چیه!! ئینجا زۆرێك له‌و كارانه‌ی دیكه‌ش وه‌ك هێزی كاكێشان و شتانی تر پێوه‌ر بكه، هیزی ڕاكێشان چیه؟ نازانن! له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه یاسای ڕاكێشان ئه‌زانن؛ به‌ڵام كێش كردن و ڕاكێشان له حه‌قیقه‌تدا خۆی چیه؟ ئه‌ڵێن: نازانین. كه‌واته: مرۆڤ چ سوودێكی كرد!! به ڕاستی سه‌ركه‌وت بۆ ئاسمانه‌كان و له ناو ته‌نه‌كانی ئاسماندا وێڵ بوو تا وای لێ هات له هیچ شێتك نازانێت، وه چووه ناو قوڵایی گه‌ردیله‌كانه‌وه‌و وێڵ بو تیایدا و وتی: ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه له نێوان گه‌ردیله‌كانی هه‌ر ته‌نێكدا هه‌یه وه‌ك ئه‌و بۆشاییانه وان له نێوان هه‌ساره‌كاندا هه‌ن. ده‌ی كه‌واته مرۆڤ له كۆیدا ئه‌ژی؟ ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وایه كه به ده‌ستهاتی ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و ماندوبونه‌ی مرۆڤ و به ده‌ستهاتی ئه‌و هه‌موو زانست و زانیاریه هیچێك بوبێت..! جا ئه‌مه ڕاستیه‌كه‌یه، به ڕاستی مرۆڤ به بێ باوه‌ڕ به خوای تاك و ته‌نها وبێ باوه‌ڕ بوون به غه‌یب و نادیار سفرێكی بۆشه‌و هیچ ناوه‌ڕۆكێكی نیه؛ ناتوانێت باوه‌ڕ به هیچ شتێك بكات، له رۆژئاوادا-له ناو زانایانی ڕۆژئاوا- ئیتفاق له سه‌ر هیچ شێتك نیه ته‌نها یه‌ك شت نه‌بێت ئه‌ویش: نابێت به ڕه‌هایی و بێ سنوور فه‌رمان به سه‌ر هه‌ر شتێك‌دا بده‌یت، جا ئیتر زانای فیزیای بیت یان كیمایی یان زینده‌وه‌رزانی یان زانای كۆمه‌ڵناسی یان ده‌روونناسی یان له هه‌ر بوارێكی دیكه‌دا پسپۆڕ بیت، بۆت نیه به ڕاهایی و بێ سنور فه‌رمان بده‌یت به سه‌ر هه‌ر شتێك‌دا و بڵێیت هه‌قه‌كه ئه‌مه‌یه وبه‌س. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌كه كه مرۆڤ له پێشان هیچی نه‌زانیوه‌و هه‌وڵی داوه‌و فێر بووه، به‌ڵام سه‌یر ئه‌كات ئه‌وه‌ی كه فێری بووه له سه‌ر زه‌وی نیه‌و پێویستی به فێربونی شتێكی دیكه‌یه.