3. هۆی ئینكاری كردنی نه‌ته‌وه‌كان بۆ باوه‌ڕ بوون به غه‌یب. باوکی موحه‌ممه‌د خوای گه‌وره ئه‌و هۆكارانه‌ی ڕوون كردۆته‌وه كه وای له‌و بێ باوه‌ڕانه كردووه كه مل نه‌ده‌ن و باوه‌ڕ نه‌هێنن به غه‌یب و په‌نهان و ئه‌فه‌رموێت: بَلْ كَذَّبُوا بِمَا لَمْ يُحِيطُوا بِعِلْمِهِ وَلَمَّا يَأْتِهِمْ تَأْوِيلُهُ [ يونس:39 ] . ئه‌گه‌ر به وردی له ئایه‌ته‌كه بكۆڵینه‌وه‌و تێی بگه‌ین و ماناكه‌ی بزانین، ئه‌بینین كه به ئه‌م ئایه‌ته پیرۆز ته‌نها به‌سه بۆ خستنه ڕووی هۆی گومڕایی و سه‌ر لێشێواوی ئه‌وانه: بَلْ كَذَّبُوا بِمَا لَمْ يُحِيطُوا بِعِلْمِهِ وَلَمَّا يَأْتِهِمْ تَأْوِيلُهُ كَذَلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الظَّالِمِينَ [ يونس:39 ] ئه‌و هۆكارانه‌ش: په‌ی نه‌بردن به زانست و زانیاری خوا له هۆكاره‌كانی به درۆز خستنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران و په‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێی هاتوون به كار‌و باری غه‌یب و په‌نهان: ئه‌وانه په‌یان به زانست وزانیاری خوا نه‌بردووه‌و نه‌یانتوانیوه كه ده‌وره‌ی زانیاری خوا بده‌ن، وه هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان ئه‌فه‌رموێت: بَلِ ادَّارَكَ عِلْمُهُمْ فِي الْآخِرَةِ بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ مِنْهَا بَلْ هُمْ مِنْهَا عَمُونَ [النمل:66] واته: زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌یانه‌وێت –ته‌نها-باوه‌ڕیان به‌و شتانه ببێت و به ڕاستی بزانن كه بتوانن بیزانن یان بیگه‌نێ و بیسه‌لمێنن، یان به بیر‌و هۆش و ژیری خۆیان بتوانن بیگه‌نێ و په‌ی پێ به‌رن، جا هۆی یه‌كه‌م بریتیه له: بَلْ كَذَّبُوا بِمَا لَمْ يُحِيطُوا بِعِلْمِهِ [يونس:39]. نه‌گه‌شتنیان به حه‌قیقه‌ت و ته‌ئویلی دواڕۆژ هۆكه‌ی تر: وَلَمَّا يَأْتِهِمْ تَأْوِيلُهُ [ يونس:39 ] . چونكه خه‌ڵكی باوه‌ڕیان به شتانێكی به‌رچاوی هه‌ست پێكراو هه‌یه‌و، شاراوه‌و نادیاره‌كان به درۆ ئه‌خه‌نه‌وه‌و باوه‌ڕی پێ ناكه‌ن، وه ته‌ئویلیش-وه‌ك ئه‌زانن-چه‌ند مانایه‌كی هه‌یه؛ جا له‌م ئایه‌ته‌دا به مانی ڕودان-الوقوع-دێت، واته: ڕودانی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و شته‌ی كه له‌وه‌و پێش هه‌واڵی پێ درابو، وه‌ك یوسف سه‌لامی لێبێ فه‌رموی: هَذَا تَأْوِيلُ رُؤْيايَ مِنْ قَبْلُ [يوسف:100] واته: ئه‌مه حه‌قیقه‌ت و ته‌واوه‌تی ئه‌و خه‌وه بو كه بینیم، خه‌وه‌كه له جیهانی په‌نهاندا بینیبوی و پێی پیشاندرابوو، جا كاتێ هاته جێ و باوك و دایكی خسته سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی و كڕنوشیان بۆ برد، به‌وه ته‌ئویلی خه‌وه‌كه هاته دی كه له‌وه‌و پێش بینیبوی: هَذَا تَأْوِيلُ رُؤْيايَ [ يوسف:100 ] ، ئه‌م خۆ به زلزان و ملهورو جاحدانه ئه‌یانه‌وێت فریشته‌كان ببینن، خوا ببینن، به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ببینن، جا كاتێ بینیان ئه‌و كات ئه‌ڵێن باوه‌ڕمان هێنا؛ ئهمهداواكاری ئه‌و ملهوڕو ملنه‌ده‌رو سته‌مكارانه‌یه، به‌ڵام! ئایا خوا دێ به ده‌م داواكه‌یانه‌وه؟ نه‌خێر، ئه‌وانه ئه‌یانه‌وێت باوه‌ڕ به شتێك بێنن كه بكرێ كه ژیریان بیگاتێ و په‌ی پێ به‌رێ، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه ناگونجێ؛ هه‌روه‌ها ئه‌یانه‌وێت باوه‌ڕ به شتێك بێنن ژیریان بتوانێت كه بیخاته ژێر تێڕوانین و زانین و شاره‌زایی خۆیه‌وه، واته له بچێته ژێر جوغزی چوارچێوه‌ی ژیریانهوهو لێی ده‌رنه‌چێ، وه خوای گه‌وره‌ش پێغه‌مبه‌رانی بۆیه ناردووه تاكو ئاشنامان بكه‌ن به جیهانی غه‌یب و په‌نهان، كه جیهانێكه ژیری مرۆڤ ناتوانێت گه‌مارۆی بدات و په‌ی پێ به‌رێت؛ به‌ڵكو كۆتا پله‌ی گه‌یشتنی پێی ئه‌وه‌یه كه بتوانێت به‌ڵگه‌ی له سه‌ر وه‌ربگرێت و باوه‌ڕی پێ بێنێت و به گشتی. هه‌موو مرۆڤێك له فیتره‌و خۆرسكیدا باوه‌ڕ بون به ڕۆژی دوایی هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر بیر بكاته‌وه ئه‌وه ئه‌گاته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه باوه‌ڕ بوون به ڕۆژی دوایی پێویستیه‌كی ژیریهو ناتوانرێت لێی بێ نیاز ببێت، به‌ڵام ئایا ئه‌كرێ ته‌نها له ڕێی ژیری ڕووته‌وه باوه‌ڕ بێنێت و وه‌حی و نیگای پێغه‌مبه‌ران ڕێنومایی كهرمان نه‌بێ، به نمونه: ته‌رازوو پێوه‌ر كردنی كاره‌كانی مرۆڤ له دوا ڕٍۆژدا، یان حه‌وز، یان پله‌كانی ئه‌هلی به‌هه‌شت و ئاگر، یان نامه‌ی كرده‌وه‌كان و هاوشێوه‌ی ئه‌وانه كه ناكرێ و ناگونجێت بزانرێن ته‌نها مه‌گه‌ر له ڕێی نیگاوو هه‌واڵی ئاسمانه‌وه نه‌بێت ئه‌ویش كه له خواوه‌و له ڕێی پێغه‌مبه‌رانه‌وه بۆمان هاتووه؟ به ڕاستی جیهانی غه‌یب و په‌نهان كه خه‌ڵكی ئه‌یانه‌وێت ئاوه‌ها گه‌مارۆی بده‌ن و په‌ی پێ به‌رن، به‌و شێوه ساده‌و ساكاره نیه؛ به‌ڵكو ناكرێ باوه‌ڕدار بن یان به‌نده‌ی خوای گه‌وره بن مه‌گه‌ر به ته‌واوی و ملكه‌چیه‌وه باوه‌ڕیان بێت به‌وه‌ی كه خوا فه‌رمانی پێ داوه، ئه‌وه‌ی كه خوا هێناویه‌ته خواره‌وه به ڕاستی بگرن و بێ گومان بن لێی، جا با ژیری و بیر‌و هۆشیشیان په‌ی پێ نه‌بات و نه‌گاته ئه‌وپه‌ڕی. جا ئه‌ی مرۆڤی دروستكراوی لاوازی بێ توانا له حه‌ق و مافی تۆ نیه كه باوه‌ڕ نه‌هێنیت ته‌نها به‌و شتانه نه‌بێت كه ژیری و بیر‌و هۆشت په‌ی پێ ئه‌به‌ن و ده‌وری ئه‌ده‌ن، جا ئه‌م قسانه كاتێك باسی ئه‌كه‌ین تاكو هۆكاره‌كانی به ڕاست نه‌گرتنی بێ باوه‌ڕان ڕوون كه‌ینه‌وه؛ بۆیه ئه‌م ڕاستیه ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه؛ چونكه له‌و كۆمه‌ڵه لاده‌رو گومڕایانهش كه دراونه‌ته پاڵ ئیسلام و له سه‌ر ئیسلام ماڵن، له كۆن و نوێ‌دا هه‌یانه كه‌وتۆته ئه‌م هه‌ڵه‌و ناتهواویهوهو توشی گومڕایی و سه‌رلێشێواوی هاتووه، یان گومانی بۆ دروست بووه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌ش به‌ش و جوزئیش بێت.