بنج‌و بنه‌وانی وشه‌ی (دین) ده‌نگی ئیسلام له زمانی عه‌ره‌بیدا زاراوه‌ی دین به‌و مانایانه‌ی خواره‌وه هاتووه: 1. سه‌ركۆنه‌كردن و ده‌سه‌لاَت و حوكم ڕانێتی: هه‌روه‌ك ده‌ڵێن: "دَانَ النَّاسَ" واته: واته زۆریان لێ‌كردن تا به گێیان بكه‌ن. یان "دنتهم فدانوا" واته سه‌ركۆنه‌یان كردن و ئه‌وانیش به گوێیان كردن.. 2. گوێ ڕایه‌ڵی و مل پێ كه‌چ كردنیان بۆ حاكمیه‌تی خوا: هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ده‌فه‌رمووێ: " أُريدُ مِنْ قُرَيْشَ كَلِمَةً تُدِينُ بِهَا الْعَرَبَ" . واته: قسه‌یه‌كم له قوڕیشیه‌كان ده‌وێ تاوه‌كو ملی عه‌ره‌به‌كانی پێ كه‌چ بكه‌ن. یان له باسی (خوارج)دا ده‌ڵێن: يَمْرُقُونَ مِنَ الدِّينِ مُرُوقَ السَّهْمِ مِنَ الرَّمِيَّة، واته: له گوێ ڕایه‌ڵی دین ده‌رده‌چن هه‌روه‌ك تیر له كه‌وان ده‌رده‌چێت. خوای گه‌وره‌ش بۆ هه‌ردوو خاڵی ڕابردوو ده‌فه‌رمووێ: قُلْ إِنّي أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللهَ مُخْلِصَاً لـَهُ الدِّينَ، وأُمِرْتُ لأنْ أَكُونَ أَوَّلَ الْمُسْلِمِينَ "الزمر 11-12". واته:بڵێ من فه‌رمانم پێكراوه كه‌وا به‌س خوا بپه‌رستم و حوكمڕانێتی و گوێڕایه‌ڵی به ته‌نها بۆ ئه‌و بكه‌م، وه فه‌رمانیشم پێكراوه كه‌وا یه‌كه‌مینی موسڵمانان بم. 3. شه‌ریعه‌ت و یاسا و مه‌زهه‌ب و داب و نه‌ریت: هه‌روه‌ك ده‌ڵێن: "مَازَالَ ذَلِكَ دِينِي ودَيْدَنِي" واته: به‌رده‌وام ئه‌وه داب و نه‌ریتی منه. یان خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: كَذَلِكَ كِدْنَا لِيُوسُفَ مَا كَانَ لِيَأْخُذَ أَخَاهُ في دِينِ الْمَلِكِ "یوسف 76". واته: ئا به‌و شێوه‌یه ته‌كبیرمان بۆ یوسف كرد (چونكه به‌پێی سیسته‌م و ده‌ستور و یاسای حكومه‌تی میسر) نه‌یده‌توانی براكه‌ی بهێنێته‌وه لای خۆی... 4. پاداشت و تۆڵه‌و لێپێچینه‌وه: هه‌روه‌ك كافره‌كان ده‌ڵێن: أَإِنَّا لَمَدِينونَ؟ "الصافات 53" . واته: ئایا ئێمه لێمان ده‌پێچرێته‌وه؟ یان ده‌ڵێن: "إِنَّهُ كَانَ دَيَّانَ هَذِهِ الأُمَّةَ بَعْدَ نَبِيِّهَا" . واته: ئه‌م پیاوه قازی و حاكمی دادگای ئه‌م وولاَته‌یه له دوای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان. خوای گه‌وره‌ش له قورئاندا ده‌فه‌رمووێ: أَرَأَيْتَ الَّذِي يُكَذِّبُ بِالْدِّينِ "الماعون 1". واته: ئایا ئه‌و كه‌سه‌ت نه‌بینی كه بڕوای به لێپرسینه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی نیه؟ كه‌واته: به پێی ئه‌م چوارخاڵه‌ی سه‌ره‌وه ده‌توانین بڵێین: (دین): ئه‌و ده‌ستوورو یاسا‌و ڕێسایه‌یه كه ده‌بێ له ژیاندا كاری پێ بكرێ و ملی بۆ كه‌چ بكرێ و گوێ ڕایه‌ڵی گشت مادده‌و ده‌قه‌كانی بكرێ. وه ده‌بێ چاوه‌ڕێی پاداشت و سزای ڕۆژی دوایش بن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن و جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌م ده‌ستووره. چاكترین و پوخت و ڕێكترین ئایینیش له لای خوا ئایینی ئیسلامه‌و به‌س، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللهِ الإِسْلامُ "آل عمران9 1" . واته: ئایینی ڕاست و دروست لای خوا هه‌ر ئیسلامه. یان ده‌فه‌رمووێ: وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلامِ دِيناً فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ "آل عمران 85" واته: هه‌ركه‌سێك غه‌یری ئایینی ئیسلام هه‌ڵبژێرێت و بیكات به ئایینی خۆی ئه‌وا لێی وه‌رناگیرێ و به‌سه‌ریدا ئه‌درێته‌وه.