دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام وه‌ڵامی ئیسلامییه‌كان بۆ چه‌ند پرسیارێكی گشتی؛ پرسیاری عه‌لمانییه‌كان و وه‌ڵامی ئیسلامییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌دا خاوه‌نی ئایدۆلۆژیا و به‌رنامه‌ی سیاسین، سروشتییه ئه‌و پرسیارانه زیاتر ڕووبه‌ڕووی ئه‌وان ببێته‌وه نه‌ك لایه‌نه عه‌لمانییه‌كان، كه شتێكیان نه‌ماوه ناوی بیروباوه‌ڕ و مه‌بادیئـ و بنه‌مای ئه‌خلاقی سیاسی بێ. ئه‌وه له لایه‌ك، له لایه‌كی تریش له‌دوای شكستی یه‌كجاری خه‌لافه‌ت له (١٩٢٤) و دابه‌شی جیهانی موسڵماننشین به‌پێی سایكس بیكۆ (١٩١٦) و دامه‌زراندنه‌وه‌ی داموده‌زگای ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنچینه‌ی عه‌لمانییه‌ت، ئه‌وا ئیسلامییه‌كان كه‌وتنه دۆخی نامۆ و توقیه؛ ئیتر ئه‌وان له‌ژێر پرسیار بوون نه‌ك عه‌لمانییه‌ت. تا شۆڕشی ئێران (١٩٧٩) ئه‌م شه‌رم و نامۆیییه شكا یه‌كه‌یه‌كه. به‌ڵام له كوردستان هێشتا له‌و دۆخه‌دا ماون، بۆیه هێرشی پرسیار لای عه‌لمانییه‌ته. له‌ڕاستیدا ئه‌و پرسیارانه نوێ نین، له ئه‌ورووپا به‌پێی تایبه‌تیی خۆیان له سه‌ده‌كانی (١٨-١٩) به‌خه‌ستی به‌رۆكی كه‌نیسه‌ی گرت و خۆی له‌به‌ر ڕانه‌گرت و بچووكی كرده‌وه بۆ ڤاتیكانێك؛ له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیش له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌ستی پێ كرد و وا ئێستاش له كوردستان گه‌رمه‌یه‌تی. به‌داخه‌وه داهێنانی تیا نییه، لاساییكردنه‌وه‌یه. هه‌موو ئه‌و پرسیارانه له كتێبی (العلمانیة والدولة الدينية، شبلي العيسمي) هه‌یه. هه‌ندێكیش له كتێبی (العقل السياسي العربي، محمد عابد الجابري) وه‌رگیراوه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی (ئیستیشراقی و چه‌پی و كلاسیكی)ی تر. وا چاك بوو عه‌قڵی كوردی هه‌ندێك پرسیاری خودی و له به‌رهه‌می خۆی بوایه. وه‌ڵامه‌كانی زۆر به‌كورتین، ئه‌گینا هه‌ریه‌ك نامیلكه‌یه‌كی پێویسته. پرسیاری عه‌لمانییه‌كان و وه‌ڵامی ئیسلامییه‌كان "پ: ئیسلام ئایینی هه‌موو كورده بۆ ته‌نها لایه‌نێك بیكاته موڵكی خۆی؟" و ١: نه‌ته‌وایه‌تیش موڵكی هه‌مووانه بۆچی حیزبی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر دروست ده‌بێت؟ ٢: ئیسلام نه‌ك بۆ كورد بۆ هه‌موو ئاده‌میزاده. كێ خزمه‌تی پێ بكات به‌دڵسۆزی، هی ئه‌وه. جا ئه‌گه‌ر چاكه ئێوه‌ی عه‌لمانی په‌یڕه‌وی بكه‌ن و ببنه خاوه‌نی، لایه‌نه ئیسلامییه‌كانیش پاساوی بوونیان نامێنێت. ئه‌گه‌ر خراپیشه ئه‌وا ئاشكرای بكه‌ن و لێی گه‌ڕێن بۆ ئیسلامییه‌كان. ٣: ئه‌گه‌ر هیچ لایه‌نێك خۆی له ئیسلام نه‌كرده خاوه‌ن، هه‌ر ده‌بێ لایه‌نێك دروست بێت كه ئیسلام بكاته به‌رنامه‌و نابێ بێخاوه‌ن بمنێنێته‌وه. "پ: ئایا پرۆسه‌ی (ئیسلامی سیاسی) ته‌سككردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیسلامه گه‌وره‌یه نییه له حیزبێكی بچو‌وكدا؟" و ١: ئه‌گه‌ر ئیسلامی سیاسی تۆمه‌ت بێت، ئه‌وا ئیسلامی ناسیاسیش به (أفيون الشعوب) تۆمه‌تباره. این المفر؟ كه‌واته زاراوه‌كه هه‌ڵه‌یه. ٢: ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه هه‌ڵه بێت، ئه‌وا حیزبی نه‌ته‌وه‌ییش ماده‌م هه‌موو كوردی له حیزبێكدا بچووك كردۆته‌وه و حزبی شیوعیش هه‌موو كرێكاران و ... ئینجا هه‌مان پرسیار ڕوو به حزبه مه‌سیحییه‌كانی كوردستان و جیهانیش ده‌بێته‌وه. ٣: هه‌ر خۆی ئیسلامیش له‌لایه‌ن عه‌لمانی بچووك كراوه‌ته‌وه له (٢) ده‌قیقه قورئانخوێندن و ده‌رسی پێنجه‌می ئایین و چاریه‌كه وه‌زاره‌تێك به ناوی ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایان. ئه‌ی كوا شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، ئابووریی ئیسلام، جیهاد، حوكم، شوورا، (أهل الحل والعقد والامام ...؟ بۆیه مه‌به‌ست له دروستبوونی ئیسلامییه‌كان ئیسلامكردنی تازه‌به‌تازه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه نییه، به‌ڵكوو گه‌ڵاڵه‌یه‌كی شارستانی و سیاسییه به‌دیلی سۆشیالیستی و شیوعی و لیبرالی و دێمۆكراسییه به‌هێمنی. "پ: بۆ ئایین تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت ده‌كه‌ن؟ ئایین به ڕێی خۆی و سیاسه‌تیش به ڕێی خۆی؟" و ١: زیاتر له (٦٠٠) ئایه‌ت باسی حوكم، په‌یوه‌ندی، شۆڕش، جه‌ماعه‌ت، شوورا و دادگه‌ری وهتد... ده‌كات، خۆ سیاسه‌تیش هه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ن، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تیش خراپه، ئێوه بۆ ده‌یكه‌ن؟ ٢: موحه‌ممه‌د كوڕی عه‌بدوڵڵا (دروودی خوای لێ بێت) خۆی هه‌م پێغه‌مبه‌ر بووه، هه‌م سه‌رۆكی سیاسیی ده‌وڵه‌تی مه‌دینه بووه. ٣: جوانتر بڵێین (ڕاسته ئیسلام تێكه‌ڵ نابێت له‌گه‌ڵ (مه‌زهه‌بی سیاسی میكاڤیلی) كه ئێسته باوی هه‌یه له‌ناو عه‌لمانییه‌كان و (هه‌ڵخه‌ڵه‌تان و بادانه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی و گه‌یشتن به مه‌به‌ست به هه‌ر ئامراز و ڕێگه‌یه‌ك بێت. ئه‌وانه مه‌بادئی سیاسیی میكاڤیلییه) سیاسه‌تی شه‌رعی جیایه؛ له‌سه‌ر شه‌ریعه‌ت و ئه‌خلاق دروست ده‌بێت و بریتییه له (چه‌سپاویی ئه‌مه‌ك و ڕاستگۆیی و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و به‌ڵێن و هاریكاری و چاكسازی، ئه‌و سیاسه‌ته شه‌رعییه سه‌ری ئیسلامه به لێجیاكردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌ر له له‌ش جیا كه‌یته‌وه. هیچ گوته‌یه‌ك نییه له‌وه ترسناك تر، چونكه مه‌به‌ست تێكدان و ده‌رپه‌ڕاندنی ئیسلامه له گۆڕه‌پان و له قازانجی عه‌لمانییه‌ته، ئه‌وه‌تا (شبلی عیسمی) ده‌ڵێت: (... رجال ا‌لدین العادیین غیر متطلعين لأهداف السياسية، لا يحبذون زج الدين في قضايا السياسية، الأمر الذي يلتقي من حيث النتيجة بصورة غير مباشرة مع ما ترمي اليه العلمانية). ٤: وه‌ڵامی پرسیاره‌كه به هه‌مان پرسیاریش ده‌درێته‌وه بۆچی سیاسه‌ت له ئیسلام جیا ده‌كه‌نه‌وه؟ ئه‌ی پێناسی (سیاسه‌ت) مانای (چاكسازیی گشتی) نییه؟ ئه‌ی مه‌به‌ست له سیاسه‌ت (هێنانه‌دیی زیاترین به‌خته‌وه‌ری بۆ زۆرترین خه‌ڵك) نییه؟ ئه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌مان پێناس و مه‌به‌ستی ئایین نییه؟ ٥: ئه‌وه ته‌نها له مه‌سیحییه‌ت هه‌یه (مالقیصر لقیصر و ما لله لله) له ئیسلام‌دا (و لله الأمر جميعا). "پ: ئیسلامییه‌كان ئایین به‌كار دێنن له پێناو سیاسه‌ت؟ وه له پێناو گه‌یشتنه حوكم؟" و ١: ئه‌دی نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش كوردایه‌تی به‌كار ناهێنن له پێناو سیاسه‌ت و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات؟ ٢: به پێچه‌وانه‌وه عه‌لمانییه‌كان ئایینیان به‌كار هێناوه له پێناوی ئامانجی عه‌لمانیی (مه‌كسیم ڕۆدنسۆن) ده‌ڵێ: له رۆژهه‌ڵات نه‌ك عه‌لمانییه‌كان شیوعییه‌كانیش سه‌روه‌ری ئایینیان له پێناو چه‌سپاندنی ماركسییه‌ت به‌كار هێناوه. ٣: به پێوانه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی ئێستا (دزه‌كه) ده‌گیرێت به سانایی: ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كه له شیوعی و لیبرالی و ئیسلامییه‌كان مه‌بادئی خۆیان به‌كار هێنا ئه‌وه به‌زاندنی تێا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شیوعی ئیسلامی به‌كار هێناو، ئیسلامییه‌كان مه‌بادئی لیبرالیان به‌كار هێناو،.. ئه‌و به‌كار هێنانه، به‌زۆری ده‌بینرێ له جیهانی ئیسلامی عه‌لمانییه‌ته ئایین به‌كار ده‌هێنێ، به ده‌گمه‌ن نموونه‌یه‌ك نییه ئیسلامیی بنه‌ماو سه‌روه‌ری عه‌لمانییه‌تی به‌كار هێنابێ. "پ/ ئایا ئیسلام ده‌كه‌نه قوربانی كورد یان پێچه‌وانه؟" و/ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره به‌و پرسیاره‌یه: ئایا ئیسلام و كورد هیچ ناكۆكیان هه‌یه تا یه‌كێكیان ببێته قوربانی ئه‌وی تر؟ ئه‌و پرسیاره بۆ جۆره (مه‌بادئێك) ڕاسته كه نامۆ بێت به كورد، ئێستا پرسیاره ڕاسته‌قینه‌كه ئه‌وه‌یه ئاخۆ كورد ده‌كه‌نه قوربانی عه‌لمانیی یا به پێچه‌وانه؟ كه‌واته به ئیسلام خزمه‌تی كورد ده‌كرێ و به كوردیش خزمه‌تی ئیسلام... له په‌یوه‌ندی ئۆرگانیكی دایه. "پ/ ئایا تیرۆر سه‌رچاوه‌كه‌ی ته‌نیا ئیسلامییه‌كان نین؟" و ١: ئه‌سڵی تیرۆر له دادگایه‌كی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسه هاتووه له دژی ده‌سه‌ڵاتدارو قازییه زۆرداره‌كان واته تۆقاندنی هاوڵاتیان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه وه‌كو ئێستاش ده‌سه‌ڵاتداران به‌رده‌وامن هاتووه، كورد له لایه‌ن حكومه‌ته داگیركراوه‌كانه‌وه تۆقێنراوه‌و تیرۆر كراوه. ٢: تیرۆری ڕه‌سمی له لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانی جیهانه‌وه كراوه هه‌ر له تیرۆری (پاتریس لومومیا).... تا ده‌گاته (د.فتحی الشقاقی، ڕفاندنی عبدالله ئۆجه‌لان، سێ سه‌رۆكی چیچان تیرۆر كراوه له لایه‌ن ڕوسیا)، له كوردستانیش چه‌ندین سه‌ركرده به ده‌ستی ڕژێم تیرۆر كراوه، له لایه‌ن ماركسییه‌كانیش مه‌بادئێكه‌وه لینین ده‌ڵێ: (ناشێ و نابێ مه‌بده‌ئی تیرۆر ڕه‌ت بكه‌ینه‌وه...) بۆیه تیرۆر ته‌مه‌ن و ناسنامه‌ی نییه له پێش (ڕابوون) هه‌موو جیهانیشی گرتۆته‌وه-ئێرله‌نده، ئیسپانیا، ئه‌مریكای لاتینی... خۆ ئیسلامی نین.. ئینجا ئه‌وه تۆمه‌ته دژی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی جیهان و كوردیش به‌كار دێت، بۆیه نابێت به‌و پێناسه‌یه قایل بین، له ئیسلام‌دا (جهاد) هه‌یه، به‌ڵام (تیرۆر) به‌و مانایه‌ی كوشتنی فكر ببێته تاوان بوونی نییه، ئه‌و ئایه‌ته‌ش (و أعدوا له‌م مااستطعتم من قوة لترهبوا به عدوالله و عدوكم...؟؟؟؟ ئه‌وه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی جه‌نگه له كاتی جه‌نگ و ئه‌گه‌ر ته‌واو له مانای ئایه‌ته‌كه تێ بگه‌ین دادگه‌ری جه‌نگییه. ٣: ئیسلامییه‌كان له هه‌موو شوێنێك یه‌كه‌م قوربانی تیرۆرن. "پ/ ئیسلامییه‌كان باوه‌ڕیان به دیموكراسی و (ده‌ست گۆڕی ده‌سه‌ڵات) نییه؟" و ١: ئیسلامییه‌كان و نیشتیمانپه‌روه‌ره ڕاسته‌قینه‌كان قوربانی یه‌كه‌می نه‌بوونی دیموكراسین نه‌ك پێچه‌وانه. ٢: زیاتر ئیسلامییه‌كان باوه‌ڕیان به ده‌ستگۆڕی ده‌سه‌ڵات هه‌یه له به‌ر هۆیه‌كی ساده چونكه ئه‌وان مه‌به‌ستیان گه‌یاندنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حزبێك یان سه‌ركرده‌یه‌ك نییه، مه‌به‌ستیان گه‌یاندنی دادگه‌رییه كه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی دا هه‌یه، جا هه‌ر حیزب و سه‌ركرده‌یه‌ك بێت، به‌ڵام له ناو جه‌رگه‌ی دیموكراسی ئه‌وه‌ته به ئه‌زموونی زیندوو نایه‌ڵن دیموكراسییه‌ك ئیسلامی لێ چه‌كه‌ره بكات، گوایه ده‌بێت (الديموقراطية للديموقراطيين)، جا پرسیاری گرنگتر ئه‌وه‌یه ئاخۆ كامیان دیموكراسیترن عه‌لمانییه‌كان یان ئیسلامییه‌كان؟ ئیسلامییه‌كان هه‌ر له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی شه‌ریعه‌ت ئه‌وه‌تا له ئێران، له چیچانی سه‌ربه‌خۆ... كه ده‌وڵه‌تن تاكه ده‌زگایه‌كیان نه‌بوو شه‌رعیه‌تی میللی نه‌بێت هه‌ر له (سه‌ره‌ك كۆمار، مرشد، شورا‌و په‌رله‌مان، حكومه‌ت، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی..). ئه‌ی كوا له وڵاته عه‌لمانییه‌كان مه‌گه‌ر ده‌نگ هێنانه‌كان %99،99 یه‌كان، له كوردستانیش چاكترین به‌ڵگه‌ی دیموكراسی له ناو حزبه‌كه‌ی خۆی (ده‌ست گۆڕی ده‌سه‌ڵات) بیكات، ئه‌وه‌تا ئیسلامییه‌كانی كوردستان تا ئێسته (4) ڕابه‌ریان گۆڕی كه‌چی ئه‌وه نیو سه‌ده‌یه هه‌ر سه‌رۆكی حزبه عه‌لمانییه‌كان سه‌رۆكن... "پ/ كامیان نیشتمانپه‌روه‌ر ترن؟ ئیسلامییه‌كان یان عه‌لمانییه‌كان؟" و: به‌شێك له عه‌لمانییه‌كان به‌رگری نیشتمانی كردووه به‌ڵام به گشتی ڕێسا هه‌یه، زۆربه‌ی جار عه‌لمانی ده‌ستكێشی بۆ داگیركه‌ر كردووه له مه‌غریب، جه‌زائر، لیبیا، سودان، عێراق، كه‌چی ئیسلامییه‌كان به‌رگرییان كردووه له‌وانه: شۆرشه‌كانی خه‌تابی له مه‌غریب، بادیسی شێخ عبدالقادر له جه‌زائر، عمر المختار له لیبیا، شۆڕشی مه‌هدی له سودان، شۆڕشی 20 به سه‌رۆكایه‌تی ئایه‌توالله شیرازی له عێراق.. سه‌رده‌می ئێسته‌ش له توانای ئه‌وان ده‌رچوو ته‌نیا به ئیسلامییه‌كان ده‌كرێت، ئه‌وه‌تا بزوتنه‌وه‌ی به‌رگری نیشتمانی جیهانی ئێستا زۆربه‌ی ئیسلامین (خوارووی لوبنان، فه‌له‌ستین، چیچان، كه‌شمیر، مۆرۆ،...) كه‌چی عه‌لمانییه‌كان به‌ره‌و خۆ به ده‌سته‌وه دان ده‌چن، هه‌ر بۆ نموونه خۆ لوبنان ته‌نیا هی ئیسلامییه‌كن نییه، ئه‌ی لوبنانی شیوعی، دیموكراسی، تقدمی و قه‌ومی و هه‌موو لوبنانییه‌كانیش نییه؟ بۆ ته‌نیا (حزب الله) ئه‌و ئه‌ركه نیشتمانییه‌ی به ئه‌ستۆ بێت، ئه‌ی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان عه‌لمانییه‌كان به چ شه‌رمه‌زارییه‌ك ده‌نگ و باسی خوارووی لونبان ده‌خوێننه‌وه، ئه‌دی ئه‌ركی جه‌یشی نیزامی لبنان چییه؟ ئیسلامییه‌كان خزمه‌تی گه‌ل و وڵاتیان به ئه‌ركی شه‌رعی ده‌زانن بۆیه خیانه‌ت ناكه‌ن نایفرۆشن، دوژمنی بۆ ڕاناكێشن.. "پ/ ئایا په‌یڕه‌وكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی گه‌ڕانه‌وه نییه بۆ دواوه؟" و ١: ئه‌دی په‌یڕه‌وكردنی سۆشیالیستی و دیموكراسی و لیبرالی خۆ هه‌مووی هی پێش ئیسلامن بۆ ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه نییه بۆ دواوه؟ ٢: ئینجا یاسا كۆن نابێت ده‌كرێت بڵێین(یاسای كێش كردن، یاسایه‌كی ڕه‌جعییه چونكه كۆنه... شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش هه‌مووی یاسای كۆمه‌ڵایه‌تی كۆن نابن. "پ/ خۆ نوێژ‌و ڕ‌ۆژوومان لێ مه‌نع نه‌كراوه وڵاتمان داگیركراوه شۆڕشی ئیسلامی بۆ چییه؟ بۆ ته‌نیا نه‌ته‌وه‌یی نه‌بین؟" و ١: باشه خۆ سۆشیالیستی و لیبڕاڵی و شیوعیه‌تمان لێ مه‌نع نه‌كرابوو و نه‌كراوه بۆ حزبه‌كان شیوعی و سۆشیالستی و دیموكراسی درووست بوون؟ ٢: جا ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یی بین ئه‌ی چی له‌و هه‌موو جاش و خائینانه بكه‌ین ژماره‌یان له نیشتمان په‌روه‌ره‌كان زیاتر بوو، ئایا ده‌شێت كوردێكی خاینمان پێ له (نلسون مه‌ندێلا) چاكتر بێت به‌و ڕوانگه نه‌ته‌وایه‌تییه؟ ٣: مه‌گه‌ر داگیركردنی وڵاتێك بێ شه‌رعی نییه؟ نابێته كێشه‌یه‌كی ئیسلامی؟ "پ/ عه‌لمانییه‌تی كورد چۆن له ئیسلام گه‌یشتووه؟" و: كۆمه‌ڵێك فكر‌و تیرۆری جیاجیا بۆ ڕه‌وشنبیری كورد هێنراوه هه‌ر له هه‌ڵوێستێكی ماركسیه‌ت به‌رامبه‌ر ئیسلام و تا ده‌گاته (نظريات ضعف الأنسان، سحر، نظرية الخوف، نظرية تعدد الآلهة، نظرية الكوارث، نظرية الوجودية ...) له‌گه‌ڵ نیشتوه‌كانی زانستی كلاسیكی به لێكدراوی له بیر‌و ده‌روونی عه‌لمانییه‌ت یه‌كتریان بڕیوه و بێ ئاگاشن له: ١- زانستی نوێ ٢- ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌ت..و هه‌ڵوێستێكی نادروستی بۆ دروست كردن. "پ/ خودی فكری ئیسلامی له خزمه‌تی فكری عروبه‌یه؟ وه ئایا ئیسلامییه‌كانی كوردستان یه‌كه‌م جار كوردن ئینجا ئیسلام، یان پێچه‌وانه؟" و/ فكری ئیسلامی له ئینتمایه ئاسۆییه‌كانه كه‌چی فكری عروبه له ئینتما شاقوڵییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی تایبه‌تیان پێكه‌وه نییه، هه‌ر به وردی سه‌رنج بده ئه‌م ئایه‌ته (و جعلناكم شعوبا و قبائل لتعارفوا، إن أكرمكم عندالله أتقاكم). به‌ڵام فكری عروبه‌ی قه‌لۆش هه‌رده‌م ویستویه‌تی ئایینی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئیسلام بۆ مه‌رامی سیاسی عروبی به‌كار بهێنێ و به‌كاریشی هێناوه، لێره‌وه پرسیارێكی تریش قووت ده‌بێته‌وه له لایه‌ن عه‌لمانییه‌كانی كوردستان و ده‌ڵێن میلله‌تانی تر ئایینی ئیسلامیان به قازانجی خۆیان به‌كار هێناوه ته‌نیا كورت نه‌بێت!! جا لێره دزه‌كه ده‌گیرێ بۆ كوردیش به‌كاری ناهێنێ؟ كێ ڕێی لێ گرتووه؟ خۆ ئیسلام ڕووبارێك نییه تورك عه‌جه‌م و عه‌ره‌ب به‌نداوێكیان له پێش كردبێ تا نه‌گاته كورد. به‌ڵكوو حزبه كوردستانییه‌كان خۆیان (به تایبه‌تی له قۆناغی نۆێ) پشتیان له ئیسلام كردووه‌و ڕوویان له ماركسییه‌ت و لیبڕاڵییه‌ت و وجودی و عه‌لمانیی كردووه، ژێرخانی ئه‌و پرسیاره هه‌ڵه‌یه، چونكه ئیسلام له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ئاسۆییه و نه‌ته‌وه‌ییش له سه‌ر ته‌وه‌ری ستونییه بۆیه پاش و پێش مانای نادا، ماناشی وایه خاوه‌ن پرسیار له خودی پرسیاره‌كه‌ی خۆی نه‌گه‌یشتووه. ئینجا سه‌رنج بده له هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی ئێستا قه‌ده‌غه‌ی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كانه‌و له زیندانن، مێژووش گه‌واهی ئه‌وه ئه‌دات، ئه‌گه‌ر ئیسلام شاقۆڵی و ڕه‌چه‌ڵه‌كیی بوایه وه‌ك ئیمبراتۆریه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌وا ده‌سه‌ڵات هه‌ر بۆ عه‌ره‌ب قه‌تیس ده‌ما، كه‌چی ده‌بینین كورد‌و تورك و عه‌جه‌م و فارس و ته‌ته‌رو چه‌ركه‌س و .. هه‌مووی نۆره‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه، به پێچه‌وانه‌وه له دوای عه‌باسی عه‌ره‌ب كه‌م ده‌سه‌ڵات بووه، هه‌موو لایه‌ك به هۆی ئه‌و ئیسلامه گه‌شاوه‌ته‌وه، سه‌رنج بده باری سیاسی كورد له پێش هاتنی ئه‌زموونی عه‌لمانی و له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌ت چه‌ند گه‌شاوه بووه.