دانراوه له‌لایه‌ن: عه‌بدوڵڵا عه‌بدلڕه‌حمان توركیا؛ ململانێی ئیسلام و عه‌لمانییه‌ت له ساڵی (١٩٢٤)دا ئه‌تاتوركی به‌ڕه‌گه‌ز جووله‌كه توانی به‌ته‌واوی خه‌لافه‌تی عوسمانی وه‌لانێت و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك به ناوی (كیرز) له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری ڕۆژئاواییی ئه‌و كاته مۆر بكات، كه ئه‌م خاڵانه له‌خۆ بگرێت: ١. هه‌ڵوه‌شانه‌وه خه‌لافه‌تی ئیسلامی به‌ته‌واوی له توركیادا. ٢. ده‌بێت توركیا هه‌رچی پێكه‌وه‌به‌ستن و په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیسلامدا بیپچڕێنێت و نه‌مێنێت. ٣. توركیا ده‌بێت هه‌رچی جووڵه و گشت ڕه‌گه‌ز و دیارده ئیسلامییه‌كان ئیفلیج بكات و هیچ ئاسه‌وارێكیان نه‌هێڵێت. ٤. ده‌بێت ده‌ستووری عوسمانی كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئیسلام دامه‌زراوه، بگۆڕێت به ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نیی ڕووت. (١) هه‌ر له‌و كاته‌وه هه‌ڵمه‌تی سڕینه‌وه‌ی هه‌رچی دیارده‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندیی به ئیسلامه‌وه هه‌یه له توركیادا ده‌ستی پێ كرد و ئه‌تاتورك ده‌ستی كرده هێرشێكی دڕاندانه بۆ نه‌هێشتنی هه‌رچی ئاسه‌واری ئیسلامیی توركیا و، بزووتنه‌وه‌ی تۆرانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌لمانییه‌تێكی دڕاندانه دروست كرد. پاش تێداچوونی خۆشی له ساڵی ١٩٣٨، عیسمه‌ت ئینینۆی جێنشینی له‌و خراپتری كرد؛ بۆ به‌رده‌وامبوونی سیاسه‌تی به‌تورككردن و داڕنینی گه‌لی تورك له مێژووی ئیسلامی و قووڵایی ڕۆژهه‌ڵاتیی خۆی، بڕیارێكی ده‌ركرد به وتنی بانگ به زمانی توركی و ئیتر ڕێگه نه‌درا ته‌نانه‌ت بانگیش به زمانی عه‌ره‌بی ببێژرێت. لێره‌شه‌وه ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌ڵستییان كرد، تووشی توندترین سزا و ئه‌شكه‌نجه هاتن و گرتووخانه‌كانیان لێ پڕ كرا و ئه‌و مزگه‌وتانه‌ش بانگیان به توركی نه‌دا داخران و وێران كران. له سه‌رده‌می ئه‌ودا توندترین سزا به حه‌قی ئه‌و كه‌سانه دابه‌زی كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م فه‌رمانه ده‌كه‌ن. زۆرێك له بانگبێژان و پێشه‌وایانی مزگه‌وته‌كان له‌سێداره دران، زۆرێشیان هه‌ڵاتن و وڵاتیان به‌جێ هێشت، ئه‌وانی تریش به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵات خرانه شێتخانه‌كان و به‌و پاساوه‌ی عه‌قڵ و ژیرییان ته‌واو نییه تا مردن له‌وێدا ده‌ژیان. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لی تورك هه‌ر به‌رگری كرد و خۆی نه‌دا به‌ده‌سته‌وه. بۆیه له به‌رده‌م پاڵه‌په‌ستۆی جه‌ماوه‌ردا عه‌دنان مه‌نده‌ریس -سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له په‌نجاكاندا- ناچار بوو بانگ به زمانی عه‌ره‌بی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ مزگه‌وته‌كانی توركیا. هه‌رچه‌نده ژیانی بووه قوربانی ئه‌و بڕیاره‌ی و سووپا كه خۆی به پارێزه‌ی عه‌لمانییه‌ت ده‌زانێت تۆمه‌تی خیانه‌تی هه‌ره‌گه‌وره‌یان دایه پاڵی؛ گوایه به‌و بڕیاره خیانه‌تی له مه‌بادیئی عه‌لمانییه‌ت كردووه! ئه‌مڕۆش دوای زیاتر له هه‌شتا ساڵی زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌ی عه‌لمانییه‌كان له سه‌رانسه‌ری توركیادا، وشه‌ی (اشهد ان لا اله الا الله) به زمانی عه‌ره‌بی ده‌نگ ده‌داته‌وه. به‌ڵكوو له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌سته‌مبوڵدا له هه‌زاران مزگه‌وته‌وه ئه‌و ده‌نگه ده‌بیسیت و دڵخۆشت ده‌كه‌ن. چه‌ند شایه‌تێكی مێژوویی هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانی بهڕۆژئاواییكردنی توركیا ئه‌وه بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌شتا ساڵه نه‌وه‌ستاوه و هه‌ر به‌رده‌وامه. به‌ڵام هه‌ر به سه‌رنجێكی ساده له گه‌لی تورك و هه‌ڵسوكه‌وت و جلوبه‌رگیان ده‌بینیت كه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زه‌بروزه‌نگ و داپڵۆسینهش توركه‌كان ڕوو به ڕه‌گه‌ز و ڕیشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و كاریگه‌ریی ئایینی ئیسلام له‌سه‌ریان زۆر توندتره له عه‌لمانییه‌ت. ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ته‌قه‌لای پارێزه‌رانی عه‌لمانییه‌ت به داڕنینی له‌چك و حیجاب و گشت دیارده ئیسلامییه‌كان له زانكۆ و شوێنه‌كانی خوێندندا، به‌ڵام به‌پێی سه‌رژمێرییه‌كان ڕێژه‌ی ئافره‌تانی باڵاپۆش له توركیادا (%٧٠)یه و به‌رده‌وام ڕوو-له-زیادبوونیشه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نها لهچكهیهك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له خۆێندن و خوێنده‌واری و قوتابخانه بێبه‌ش بێت، به‌ڵام ئافره‌تانی توركیا ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ زیاتر و بهگوڕترهوه ڕوو به ئیسلام هانگاو ده‌نێن. فاتیمه كهندهراس له ٢٠ ساڵی ته‌مه‌نیدایه و به هۆی له‌چكه‌كه‌یه‌وه له خوێندنی زانكۆ بێبه‌ش كراوه، كاتێك پرسیاری لێ ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا به پیاده‌كردنی عه‌لمانییه‌ت له وڵاته‌كه‌یدا دڵخۆشه، زه‌رده‌خه‌نه ده‌یگرێت و وه‌ڵام ناداته‌وه. زمانی عه‌ره‌بیش كه ئه‌تاتورك و قوتابییه‌كانی تا ئه‌وپه‌ڕی توانا دژایه‌تییان ده‌كرد و ئێسته‌ش هه‌ر به‌رده‌وامن، ته‌نانه‌ت وێنه‌ی نووسینی عوسمان له پیتی عه‌ره‌بییه‌وه گۆڕی بۆ پیتی لاتینی و قه‌ده‌غه‌ی كرد پێی بنووسرێت و قسه و ئاخافتنیشی پێ بكرێت تا گه‌لی توركیا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ئیسلامه‌وه نه‌مێنێت. ئێسته زۆر به‌هێزه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو خه‌ڵكی به‌تایبه‌ت چینی خوێنه‌وار. زمانی عه‌ره‌بی و قورئان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا یاسای وڵات ڕێگه نادات به‌ڕه‌سمی زمانی عه‌ره‌بی و قورئان بخوێنرێت، به‌ڵام توركه‌كان توانیویانه به شێوه‌یه‌كی تر هه‌نگاوی بۆ بنێن. ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی چه‌نده‌ها كۆمه‌ڵی ڕۆشنبیری و له‌وێشه‌وه ده‌توانن خۆیان فێری زمانی عه‌ره‌بی بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بهپیرهوهچوونی فێربوون و له‌به‌ركردنی قورئان و تێگه‌یشتنی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات بۆ سه‌ر ئه‌و توركانه‌ی له ماڵه‌كانی خۆیاندا ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا بێت به‌ره‌و فرانبوون ده‌ڕوات. چونكه هه‌ركه‌سێك پێی بزانرێت و بیگرن بۆ چه‌ند ساڵێك ده‌خرێته زیندانه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌زاران بنكه و قوتابخانه‌ی نهێنییان له ماڵه‌كانی خۆیاندا داناوه و منداڵه‌كانیان فێری قورئانی پیرۆز ده‌كه‌ن. چونكه ده‌وڵه‌ت له ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی ته‌مه‌ندا نه‌بێت ڕێگه نادات به فێربوونی قورئان. ئه‌و قوتابخانانه‌ش كه به شێوه‌ی یاسایی هه‌ن، كاتێك ڕێییان پێ ده‌درێت كه به جۆرێك باس له ئایین بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی عه‌لمانییه‌تدا پێچه‌وانه نه‌بێت. یه‌كێكی تریش له دیارده‌كانی شكستخواردنی عه‌لمانییه‌ت و زیادبوونی دیارده‌ی ئیسلامی له‌و وڵاته‌دا ڕووكردنی خه‌ڵكییه بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و واز هێنانیانه له حیزبه عه‌لمانییه‌كان. پاش زیاتر له هه‌شتا ساڵ سه‌پاندنی عه‌لمانییه‌ت به هێز و توندوتیژی، زۆرێنه‌ی خه‌ڵكی توركیا وه‌ك دارێكی زڕ و بێبه‌رهه‌م لێی ده‌ڕوانن و بۆته بارێكی قورس به‌سه‌ریانه‌وه. به تایبه‌ت كاتێك له توركیای عه‌لمانییه‌تدا تا ئێسته سوپای پارێزه‌ری عه‌لمانییه‌ت كوده‌تای سه‌ربازی به‌سه‌ر نزیكه‌ی چوار حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراودا كردووه. ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیاره دروست ده‌كات كه ئایا له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردن و هێزی ئیسلامی له توركیادا هێزه عه‌لمانییه‌كان توركیا به‌ره‌و ئاژاوه و كوده‌تای سه‌ربازیی نوێ نابه‌نه‌وه؟ ئه‌مه‌وێت ئه‌وه به هێزه عه‌لمانییه‌كانی كوردیش بڵێم كه هه‌رچه‌ندێك دڵسۆزی ڕۆژئاوا بن، له ئه‌تاتورك دڵسۆزتر و له‌ویش به‌هێزتر نین و ناشبن. باش وایه پێ له‌سه‌ر خواستێك دژ به خواستی میلله‌ته‌كه‌تان دانه‌گرن و بیرۆكه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی وه‌ك عه‌لمانییه‌ت نه‌كه‌نه بووكێكی ڕازاوه و له‌ژێرییه‌وه به ناوی پارێزگاریكردن لێی ژیان بكه‌نه به‌شێك له دۆزه‌خ. چونكه ئه‌گه‌ر ورد سه‌رنجی هه‌نگاوه‌كانتان بده‌ین هه‌ر له گۆڕینی كوردی به لاتینی و قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌رسی مزگه‌وته‌كان به ناوی تیرۆره‌وه و زۆر شتانی دیكه‌ش، ئه‌وه ده‌بێته پرسیار لای ئێمه كه ئایا تا چه‌ندێك ئه‌تاتورك به پێشڕه‌وی خۆتان ده‌زانن و ده‌تانه‌وێ هه‌نگاوه‌كانی پیرۆز بكه‌ن؟! ئه‌وه‌ته عه‌لمانییه‌ته‌كه‌ی ئه‌تاتورك ئه‌گه‌ر چاوزهقكردنهوهی سوپا نه‌بێت، زۆرینه‌ی گه‌لی توركیا ده‌یخه‌نه زبڵدانی مێژوو و ده‌بێت له مۆزه‌خانه‌دا بكه‌وێت. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (١) العلمانية: نشأتها و تطورها وآثارها في الحياة الأسلامية المعاصرة. الدكتور سفر الحوالي ص ٥٧٠ سوود له بابه‌تێك به ناوی: (تركيا.. جموح للتغريب وعراقة تعيدها للشرق) له ماڵپه‌ڕی (الجزيرة.نت) وه‌رگیراوه.