بۆچی ئه‌یانه‌وێ ئیسلام له ده‌ستوور جیا بكه‌نه‌وه؟ نووسینی: شیروان عومه‌ر، ئه‌ڵمانیا - كۆڵن له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هه‌ركاتێك مرۆڤه‌كان له عه‌قیده‌ی ڕاست و نه‌شێوێنراو دووركه‌وتنه‌وه، به‌ناچاری به‌ره‌و ڕێچكه و ڕێبازی به‌تاڵ و ساخته ئاراسته‌یان وه‌رگرتووه. ئیتر له‌و كاته‌وه هه‌تا كاڵای نرخ و مانا به ڕێبازه ساخته‌كه‌یاندا بكه‌ن، به‌شوێن بیانووی پڕوپووچدا ئه‌گه‌ڕێن تا ئه‌وه بسه‌لمێنن كه ڕێسا و بنه‌ماكانی عه‌قیده‌ی ڕاست ته‌واو نین و كه‌موكووڕن. هه‌مان گرفتیش له مێژووی ئه‌مڕۆماندا دووباره ئه‌بێته‌وه و عه‌لمانییه‌كان به هه‌مان بیانوو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كه‌ن گوایه ده‌قه‌كانی ئایینی ئیسلام له‌گه‌ڵ واقیعی ناڕه‌وای ئه‌مڕۆدا ناگونجێ و ئه‌بێ گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بێت و ده‌ستكاری بكرێن. لێره‌وه ئه‌گه‌ینه ئه‌وه كه كێشه‌كه له بوونی ئیسلامی دروستدا نییه و هه‌رگیز ئیسلامی ڕاست كێشه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كۆمه‌ڵگ او تاك دروست نه‌كردووه. بگره به‌پێچه‌وانه‌وه ئیسلام بۆ خزمه‌ت و به‌ختیاركردنی مرۆڤه‌كانه و له دونیا و پاشه‌ڕۆژیشدا سه‌ربه‌رز و به‌ڕێزیان ئه‌كات. به‌ڵكوو كێشه‌كه مێژویییه و له ملنه‌دان بۆ هه‌ق و ڕاستی سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌و كاته‌ش كه خوای گه‌وره ئاده‌می به ده‌ستی خۆی دروست كرد، فریشته‌كان و ئیبلیس كه‌وتنه به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه. خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردن سه‌ری ڕێز بۆ ئاده‌م دابنه‌وێنن، فریشته‌كان و ئیبلیس هه‌ردووكیان به‌ڵگه‌ی خۆیان هه‌بوو. فریشته‌كان به په‌روه‌ردگاریان وت: ئایا له‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌خلووقێك دروست ئه‌كه‌یت، كه به‌هۆی دنیاویستییه‌وه ئه‌كه‌ونه خراپه‌كاری و یه‌كتركوشتن له‌كاتێكدا ئێمه پاكی و بانی و پیرۆزیت بۆ ڕائه‌گرین؟ به‌ڵگه‌ی ئیبلیسیش ئه‌وه بوو وتی: چۆن من سوجده‌ی ڕێز بۆ ئاده‌م به‌رم له‌كاتێكدا منت له ئاگر درووست كردووه‌و ئاده‌میش له قوڕ؟ كاتێكیش خوای گه‌وره تێی گه‌یاندن كه ئه‌وه له زانیاری و حیكمه‌تی خۆیه‌تی و نیشانه‌یه‌كیشی پیشاندان به‌وه‌ی ئاده‌می فێری ناوی شته‌كان كرد‌و ئه‌وان نه‌یان ئه‌زانی، یه‌كسه‌ر فریشته‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت به‌ڵگه‌ی ئه‌وان هه‌رچه‌ند به‌هێزیش بێت له به‌رامبه‌ر زانیاری خوای گه‌وره‌دا نه‌یان پێكا، بۆیه خۆیان به زل نه‌زانی و ملكه‌چی هه‌قیقه‌ت بوون و سه‌ری ڕێزیان بۆ ئاده‌م دانه‌واند، به‌ڵام ئیبلیس ملی بۆ هه‌ق نه‌داو به بیانوویه‌كی بێ به‌ها ڕێبازی دژ به هه‌قیقه‌تی گرت. بیانووی عه‌لمانییه‌كان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئیسلام له ژیان عه‌لمانییه‌ت هه‌ندێ بیانووی پووچ و به‌تاڵی هه‌یه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئیسلام له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌ستوور، له‌وانه: ١- عه‌لمانییه‌كان پێیان وایه ژیان به‌رده‌وام ئاڵۆز ئه‌بێت و بوار‌و كایه‌ی جیاجیای بۆ درووست ئه‌بێ، ئیسلامیش وه‌ك ئایینێكی كۆن به ده‌قه نه‌گۆڕه‌كانیه‌وه ناتوانێ سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ژیانی ئه‌مڕۆ بكات. ئه‌مه بیانوویه‌كی بێ ئه‌رزش و بێ ئاگایانه‌یه، چونكه ئیسلام ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یه كه زیاد له هه‌زارو چوارسه‌د ساڵه كاروباری مرۆڤه‌كان ڕێك ئه‌خات و مرۆڤه‌كانی له چاخه‌كانی تاریكی ناوه‌ڕاسته‌وه گواسته‌وه بۆ سه‌رده‌مه‌كانی مه‌عریفه‌ت و ڕووناكی به گه‌واهی دۆست و دوژمن، ئیعجازی به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاریش له‌وه‌دایه به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌ر ده‌ق و بنه‌ماو ڕێساكانیدا بێت، هه‌میشه ئیسلام تازه ئه‌بێته‌وه‌و وه‌ڵامی بۆ ئاڵۆزییه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگا پێیه‌و هه‌موو بوار‌و كایه‌كانی ژیانیش ڕێك ئه‌خات. مێژووش ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه، ئه‌وه‌ته به درێژایی ئه‌و مێژووه به‌رینه شتێك نه‌بووه مرۆڤ پێویستی پێی بوبێت و له‌م ئایینه‌دا نه‌بوبێت، ته‌نانه‌ت بنه‌ماكانی وریابوونه‌وه‌و به ڕاپه‌ڕینی ئه‌وروپای ڕابوردوش له دوای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه ئیسلام بووه‌و ئیسلام و به‌ویژدانانی ڕۆژئاوا خۆشیان دان به‌و ڕاستییه‌دا ده‌نێن. ٢- عه‌لمانییه‌كان ئه‌ڵێن: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیسلام لافی ئه‌وه لێ ئه‌دات كه له خواوه سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه، ئیتر ئه‌و كاته هه‌ر چۆن له سه‌رده‌مانی كۆندا له ڕۆژئاوا ده‌وڵه‌تی لاهوتی درووست بوو، ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئیسلامیش خۆیان له مرۆڤه‌كان ئه‌كه‌نه خوا‌و به‌ناوی خواوه ئه‌دوێن و حوكمی مرۆڤه‌كان ئه‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش دووباره به‌ڵگه‌یه‌كی به‌تاڵه‌و قیاسی كه‌شكه له‌سه‌ر مه‌شك، ڕاسته له سه‌رده‌مانی تاریكی پێشووی ڕۆژئاوادا ئه‌و ئه‌زموونه هه‌یه‌و به‌هۆی گۆڕینی ئایینی ڕاسته‌وه ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه به‌ناوی خواوه ئه‌دواو چه‌نده‌ها كاری ناڕه‌وای ده‌رهه‌ق مرۆڤایه‌تی كرد، به‌ڵام له واقیعدا ئه‌وه كێشه‌ی ئیسلام نه‌بووه‌و نییه، چونكه ئیسلام بۆ خۆی به‌رنامه‌یه‌كه له دژی خوا ده‌ستكرده ساخته‌كان هاتووه‌و هه‌رگیز ڕێ به مرۆڤه‌كان نادات خۆیان له‌یه‌كتری بكه‌نه وه‌چه‌ی خوا‌و به‌ناوی خواوه درۆ‌و ئه‌فسانه هه‌ڵببه‌ستن و خه‌ڵكی بچه‌وسێننه‌وه. ئیسلام ٢٣ ساڵ له دژی قوڕه‌یشییه‌كان تێكۆشا كه به چه‌مكی بتپه‌رستی بته‌كانیان له عه‌ره‌ب و ده‌وروبه‌ری كردبووه خوا‌و ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی و ئابووریییان بۆ خۆیان دروست كردبوو خراپه‌كارییان بڵاوئه‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها درێژترین چیرۆكی قورئان باس له جیهادی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر له دژی فیرعه‌ون ئه‌كات، كاتێك مو‌سا پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێبێ به‌رامبه‌ر سیسته‌می فیرعه‌ون كه خۆی به خوا ئه‌زانی وه‌ستا، قورئان به‌رده‌وام باس ئه‌كات كه عیسا‌و پێه‌مبه‌رانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل خوا نین و وه‌چه‌ی خوا نین، ته‌نها به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بوون و ڕه‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئه‌كات كه پێغه‌مبه‌ره‌كانیان له خه‌ڵكی كردۆته خوا‌و هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه ئه‌كات كه ڕاهیب و پادشاكانیان وه‌چه‌ی خوانین و مرۆڤی ئاساین و نابێ خوابن، ئیتر ئیسلامێك كه خۆی مرۆڤه‌كان له‌و ڕاستییانه هۆشیار ئه‌كاته‌وه، كه‌ی و له چ قۆناغێكدا زانایان و سه‌ركرده مسوڵمانه‌كان به‌ناوی خواوه ده‌سه‌ڵاتی لاهوتییان درووست كردووه‌و كه‌ی خۆیان له‌كه‌س كردۆته خوا‌و كه‌ی به‌ناوی خواوه دوواون؟ زۆر هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكوو هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه به یه‌ك چاو و یه‌ك ئاڕاسته سه‌یری واقیعی ئایینێكی شێواو له‌سه‌رده‌مێكی تاریكی‌دا و ئایینێك كه هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانی لادانی زولم و سته‌م و خوا ده‌ستكرده‌كانی ده‌ستی مرۆڤ بووه بكرێت. ئه‌وه‌ته یه‌كه‌م ئایه‌تی قورئان بۆ ئه‌هلی كیتاب (جووله‌كه‌و نه‌سرانی) ئه‌مه‌یه كه ده‌فه‌رموێت: [وه‌رن با له خوا زیاتر كه‌سی دیكه نه‌په‌رستین و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار نه‌ده‌ین و هه‌ندێكمان هه‌ندێكی دیكه‌مان نه‌كه‌ینه به‌چكه خوا له یه‌كتری و بیانپه‌رستین] مێژووش سه‌لماندویه‌تی كه هیچ به‌رنامه‌و ئایین و په‌یڕه‌وێك هێنده‌ی ئیسلام دژی گه‌نده‌ڵی و به‌خواكردنی خه‌ڵكی نه‌بووه‌و هه‌موو جیهادو تێكۆشانی موسڵمانانیش بۆ لادان و بنه‌بڕكردنی زوڵم و سته‌م و داپڵۆسین بووه. ٣- عه‌لمانییه‌كان پێیان وایه كه ئیسلام ئایینێكی ئاسمانی نییه‌و ته‌نها مه‌عریفه‌یه‌كی ئینسانییه، پێیان وایه خوای گه‌وره كتێبی بۆ كه‌س نه‌ناردووه‌و ئه‌وه بۆ چوونی مرۆڤه‌كان خۆیانن و ئه‌زموونێكی ڕۆحییه‌و مرۆڤه‌كان به تێكۆشانی خۆیان ئه‌یگه‌نێ. له ڕاستیدا ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ی عه‌لمانییه‌كان كه دوای هه‌وڵدانێكی زۆر بۆی چوون و به‌رهه‌می گه‌ڕانی فیكرییانه له قسه‌یه‌كی كۆنی به‌تاڵ زیاتر هیچی تر نییه‌و پێش ١٤٠٠ساڵ بۆچوونی ئه‌بوجه‌هل و ئه‌بوله‌هه‌ب و سه‌رانی قوڕه‌یش بوو، به‌ڵێ ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵی فیكری عه‌لمانییه‌كان هه‌ر ئه‌وه‌یه كه عه‌قڵی مرۆڤه‌كان پێوه‌رو مه‌عیاری هه‌موو شته‌كان بن و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش سیسته‌می حوكمی دیموكراسی له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌یله‌سووفه كۆنه‌كانه‌وه هاته كایه‌وه... به‌ڵام ئێستا عه‌لمانییه‌كان به قۆناغێكدا تێئه‌په‌ڕن كه ناویان ناوه پۆست‌مۆدێرن و ناتوانن ئینكاری ئایین و لایه‌نی ڕۆحی تێدا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌لێنه‌ی عه‌قڵی مرۆڤه‌كانیش پڕ بكه‌نه‌وه، په‌نایان بردۆته‌وه به‌ر گرنگیدان به لایه‌نی ڕۆمانتیكی واته گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ست و سۆز‌و خه‌یاڵ و هونه‌رو زمان و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌یان به‌ناو ڕه‌وتی فه‌لسه‌فه. ئێمه‌ش ئه‌ڵێین ئه‌م چه‌مكه له دژی خۆتانه، ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ كه عه‌قڵی مرۆڤه‌كان سنوورداره‌و به‌رده‌وام ئه‌بێ خه‌ریكی پینه‌كردن بێت، به‌وه‌ش هه‌رگیز وه‌ڵامی پرسیاری مرۆڤه‌كانی پێنابێ و به‌رده‌وام ئه‌بێ مرۆڤه‌كان به شوێن ئه‌زمونه عه‌قڵییه‌كانه‌وه بن و زۆر جار هه‌زاره‌ها ساڵ پێش خۆشیان مرۆڤه‌كان به‌و ئه‌زموونه گه‌یشتوون به‌ڵام ئه‌وان لێی بێ ئاگان و به بۆچوونێكی مۆدێرن‌و تازه‌ی ئه‌زانن. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر عه‌قڵ به درووستیش شوێن ئه‌زموونه‌كان بكه‌وێ و ده‌رك به هه‌ندێك یان هه‌موو هه‌قیش بكات ئه‌وه له‌كۆتایدا هه‌ر به‌و ئه‌نجامه ئه‌گات كه خوای گه‌وره له ڕێی كتێبه‌كان و پێغه‌مبه‌رانیه‌وه مرۆڤه‌كانی لێ هۆشیاركردۆته‌وه. ٤- عه‌لمانییه‌كان ئه‌ڵێن ئیسلام گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لای ده‌قی پیرۆز‌و دژایه‌تیكردنی عه‌قڵه، هه‌ر بۆیه‌شه كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی تووشی شكست هاتوون. له واقیعدا هه‌ر كه‌سێك نه‌ختێك ئینساف به خه‌رج بدات و زانستییانه سه‌یری ئیسلام بكات پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ئه‌بینێ؛ كه هه‌رگیز ئیسلام و ئایینی ڕاست دژایه‌تی عه‌قڵی درووست ناكات، كتێبی خوای په‌روه‌ردگاریش ته‌نها به‌شێوه‌ی ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت نه‌هاتوون، به‌ڵكوو قورئان ته‌نها كتێبی نووسراوی په‌روه‌ردگاره، هه‌رچه‌نده قورئان و سوننه‌ت بوارێكی زۆریشیان بۆ مرۆڤه‌كان ڕه‌خساندووه تا بیربكه‌نه‌وه‌و عه‌قڵ به‌كاربهێنن باشترین به‌ڵگه‌ش بوونی چه‌نده‌ها قوتابخانه‌ی فیقهی و فیكری دروستن كه له مێژووی كۆن و ئێستای ئیسلامدا هه‌ن. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا گه‌ردوون خۆشی كتێبێكی نووسراوی خوای په‌روه‌ردگاره‌و هه‌میشه قورئان(كتێبی نووسراو) هانی مرۆڤه‌كان ئه‌دات هه‌تا بیر له گه‌ردوون(كتێبی كراوه) بكه‌نه‌وه‌و له‌و ڕێگه‌یه‌وه نهێنییه‌كانی بوون بناسنه‌وه. ئه‌و شكستی و دواكه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆی مسوڵمانانیش كه هه‌رگیز پێشتر به‌سه‌ریاندا نه‌هاتووه، ده‌رئه‌نجامی دوور كه‌وتنه‌وه‌یانه له هه‌ردوو كتێبی خوای گه‌وره، كه هه‌موو به چاوی خۆمان دووری مسوڵمانان له بیروباوه‌ڕی هه‌ق ئه‌بینین. ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی دوای سه‌رهه‌ڵدانی عه‌لمانیه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامیداو ڕوخانی خیلافه‌تی ئیسلامی. ئه‌وه‌ته له هیچ شوێنێكی قورئاندا عه‌قڵ سه‌رزه‌نشت نه‌كراوه، به‌ڵكوو به باشیش باسی لێوه كراوه، ئێمه نه له قورئانداو نه له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ریشدا نابینین كه‌سێك به هۆی عه‌قڵییه‌وه گومڕا بوبێت، به‌ڵكوو ده‌بینین كه گومڕاكان ئه‌وانه‌ن كه بیر ناكه‌نه‌وه‌و قوڵ نابنه‌وه‌و ژیرییان به‌كار ناهێنن، ڕێنوماییه‌كه‌رانیش ئه‌وانه‌ن كه خاوه‌ن ژیری و بیروهۆشن. پاشان جیاوازیش هه‌یه له نێوان ژیری و هه‌واو ئاره‌زوودا، تاوانه ئه‌و دوانه تێكه‌ڵ بكرێن و بخرێنه یه‌ك پێوه‌ره‌وه. ٥- عه‌لمانییه‌كان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئیسلام به‌رقه‌رار بێت، مافی كه‌مایه‌تییه‌كانی تر پێشێل ده‌كرێت و مافی ژیانیان لێ ده‌سه‌نرێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ورد بڕوانینه ئه‌م خاڵه‌ش ده‌بینین له‌وانی تر هه‌تیوترو بێ بنه‌ماتره: یه‌كه‌م: له هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامی‌دا نییه ناموسڵمانه‌كان زۆرینه بن تێیدا، ده‌بنین كه‌مینه‌یه‌كی كه‌من، له هه‌ندێ شوێن كه ده‌یانه‌وێت بانگه‌شه‌ی عه‌لمانییه‌ت بكه‌ن ناموسڵمانه‌كان ناگه‌نه %٣ش، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه: ئێوه چۆن ڕازی ده‌بن له به‌ر %٣ یان %٤ یان %١٠ خه‌ڵكیش مافی زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆر پێشێل بكه‌ن به پاساوی ئه‌وه‌ی مافی ئه‌و كه‌مینانه پێشێل نه‌كرێت! دووه‌م: ئه‌وه‌ی به مه‌رجی ده‌گرێت كه سه‌رۆكی وڵات یان سه‌رۆك په‌رله‌مان ده‌بێت عه‌لمانی بێت هیچ جیاوازییه‌كی نییه له گه‌ڵ ئیسلامدا كه ده‌ڵێت ده‌بێت سه‌رۆكی وڵات موسڵمان بێت یه‌كێك له بڕگه‌كانی ده‌ستوور ده‌بێت ئه‌وه بێت، لێره‌شدا عه‌لمانییه‌ت ده‌بێته ئایینێك و هه‌ركه‌س باوه‌ڕی پێ نه‌هێنێت بۆیه نییه بچێته بواره‌كانی ژیانی سیاسییه‌وه. سێیه‌م: ئێمه ده‌بنین له ئایینی ئیسلامدا به جوانی ئه‌حكام و ده‌ستووری ناموسڵمانان له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا ڕوون كراوته‌وه و مافی خۆیان بۆ دیاریكراوه، به نموونه: هیچ كه‌س بۆی نییه وازیان پێ له ئایینه‌كه‌یان بنێت، ئازادن له دروشم و به‌ندایه‌تی خۆیاندا، ئه‌وه‌ی عه‌لمانییه‌ت ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌وانی ده‌سته‌به‌ر بكات له ژێر سایه‌ی ئیسلامیشدا ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، پاشان چۆن كه‌مینه بۆی هه‌یه حوكمی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆر بكات، ئایا وڵاتانی عه‌لمانیی ڕۆژئاوا ڕێگه به‌وه ئه‌ده‌ن كه %٣ی موسڵمانانی وڵاته‌كه‌یان حوكمی وڵات بگرنه ده‌ست، ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن به‌ڵێ: به مه‌رجی عه‌لمانیی بوون، ئه‌وه لێره‌دا هه‌مان قسه‌ی ئێمه‌ی موسڵمانه كه ده‌ڵێین له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیشدا هه‌موو كه‌س بۆی هه‌یه ببێته فه‌رمانڕه‌واو كاربه‌ده‌ست به‌ڵام به مه‌رجی موسڵمانبوون. چواره‌م: له هیچ سه‌رده‌مێكی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا نه‌بووه به هۆی ئایینه‌وه ناموسڵمانه‌كان (ئه‌هلی كیتاب) چه‌وسابنه‌وه، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌وه‌ته زیاتر له ١٤ سه‌ده‌یه ئیسلام له میسردا هه‌یه‌و قیبتییه‌كانیش هه‌ر ماون، له وڵاتی شام له عێراق، له هیندستان نزیكه‌ی حه‌وت سه‌ده ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بووه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به زۆر نه‌سه‌پێنراوه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا، ته‌نانه‌ت له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا كاتێك مه‌سیحییه‌كان كه‌وتنه چه‌وساندنه‌وه‌ی جووله‌كه‌كانی ئه‌وروپاو وه‌ده‌ریان نان، هیچ شوێنێكی دیكه‌یان شك نه‌برد وڵاتانی ئیسلامی نه‌بێت و تێیدا حه‌وانه‌وه‌و به ئازادی وسه‌ربه‌ستی ئه‌ژیان كه كه‌متریان حاڵه‌تی ژیانیان وه‌ك ئێسته‌ی جووله‌كاكانی ئه‌مریكا وابوون و هیچ كه‌سیش ده‌ستدرێژی نه‌كردۆته سه‌ریان. ٦. عه‌لمانییه‌كان ده‌ڵێن: ده‌بێ تاكه پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمه‌ڵگا به عه‌لمانیبوون بێت. به‌م پێیه بێت كه‌سێك عه‌لمانی نه‌بێت نابێته بكرێته سه‌رۆكی وڵات و كاروباری به ده‌ست بێت، لێره‌وه تا خواره‌وه، ئێمه‌ش پێیان ده‌ڵێین: ئه‌وه‌ی ئێوه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌یڵێین و سه‌رجه‌م گه‌لی موسڵمانیش پشگیرییمان ده‌كات كه: نابێت كه‌سێك حاكم و فه‌رمانڕه‌وایان بێت موسڵمان نه‌بێت، هه‌مان مه‌رجه‌و ئێوه گۆڕیوتانه به شتێكی تر، وه نه‌بێ شتێكی نوێتان هێنابێت، به‌ڵكوو ته‌نها ئه‌وه‌یه له به‌ر خاتری كۆمه‌ڵێكی عه‌لمانی كه‌م ده‌بێت سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگای موسڵمان له سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و لاشه‌یی ئێوه‌دا بژی و ئه‌و كات هیچ مانایه‌كیش نامێنێته‌وه بۆ ژیان و هیچ پێوه‌رێك نامێنێته‌وه به ده‌ستانه‌وه بۆ گه‌لێكی موسڵمان ته‌نها كوته‌ك و چاولێسووركردنه‌وه نه‌بێت. له كۆتایدا پێم وایه چه‌مكی عه‌لمانیه‌ت مه‌به‌ست پێی ته‌نها دژایه‌تیكردن و جیاكردنه‌وه‌ی ئیسلامه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ڕه‌واج دانه به مانا ڕۆژئاوایی و گاورییه‌كان، هه‌رگیز عه‌لمانییه‌ك نابینی ئه‌وه‌نده‌ی به‌رامبه‌ر ئیسلام تونده به‌رامبه‌ر گاورێك توند بێت، ته‌نانه‌ت پێم وایه كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی عیسا پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای لێبێ به عه‌لمانی بزانن كاتێك وتویه‌تی: (ئه‌وه‌ی هی قه‌یسه‌ره بیده به قه‌یسه‌رو ئه‌وه‌ش هی خوایه بیده به خوا)، ئه‌وه‌تاش له ڕۆژئاوای ئه‌مڕۆدا ئایینی گاوری هه‌رچه‌نده هیچ مانا‌و نرخێكی نه‌ماوه‌و ده‌ستكاری كراوه، به‌ڵام كه‌نیسه چاودێری هه‌موو كایه‌كانی ژیان له رۆژئاوا ئه‌كات، هه‌ر له په‌رله‌مانی ئه‌وروپییه‌وه هه‌تا باخچه‌ی ساوایانیان، ئه‌مڕۆ كه‌نیسه گه‌وره‌ترین سامان و ئیمكاناتی به ده‌سته‌و زۆرێك له بواره‌كانی ژیان له‌م وڵاتانه‌دا به‌شی كه‌نیسه‌ی تێدایه. عه‌لمانییه‌كانی وڵاتی ئێمه به داخه‌وه ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێت نه‌ك بوار ناده‌ن مزگه‌وت و دامه‌زراوه ئایینه‌كان ڕۆڵیان هه‌بێت، به‌ڵكوو ناهێڵن هه‌ناسه‌ش بده‌ن و ته‌نانه‌ت ده‌ست ده‌خه‌نه بچوكترین كاروباری ئایینیشه‌وه، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی عه‌لمانی له وڵاتانی ئیسلامی‌دا ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی نییه، دامه‌زراوه و بنكه ئیسلامییه‌كان سه‌ربه‌خۆ بن و بێ ترس و له‌رزی ده‌سه‌ڵات كاری خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.