دانراوه له‌لایه‌ن: سالار عه‌بدولڕه‌حمان پێناسه‌ی عه‌لمانییه‌ت وته‌ی عه‌لمانییه‌ت وه‌رگێڕاوێكی هه‌ڵه‌یه بۆ وشه‌ی (Secularism)ی ئینگلیزی، یان (secularity)ی فه‌ره‌نسی (١). وشه‌یه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیی به وته‌ی "زانست" و لێوه‌رگێراوه‌كانییه‌وه نييه. چونكه زانست له ئینگلیزی و فه‌ره‌نسیدا مانای (Science)ه، په‌یڕ‌ه‌ویی زانستیش وشه‌ی (Scientism)(٢)ی به‌سه‌ردا ئه‌بڕین؛ سه‌باره‌ت به "زانستی"ش له فه‌ره‌نسیدا بریتییه له (Scientific) یان (Scientifique). پاشان زیادكردنی ئه‌لف و نوون پێوه‌ری نییه له زمانی عه‌ره‌بیدا، واته له‌ناو پاڵداره‌كه‌دا، به‌ڵكوو به شێوه‌ی بیستن هاتووه و ئه‌وجا له قسه و وته‌ی پاشینه‌كاندا زیاد كراوه و به‌كار هاتووه وه‌ك كه ئه‌ڵێن: (روحانی، جسمانی، نورانی...). وه‌رگێڕان و مانای دروستی وشه‌كه بریتیه له (بێ ئایینی-اللادینیة-) یان (دنیایی) نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه به‌رامه‌به‌ر دواڕۆژیی بێت و به‌س، به‌ڵكوو به مانایه‌كی تایبه‌تمه‌ند تره كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ئایینه‌وه نه‌بێت، یان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندنییه‌كی دژ‌و پێچه‌وانه‌ی له گه‌ڵ ئاییندا هه‌بێت. جا وه‌رگێڕانی ته‌واو و دروستی وشه‌كه له‌و پێناسانه‌وه ده‌ر ده‌كه‌وێت كه فه‌رهه‌نگ و بنكه(دوائر) زانستییه ڕۆژئاواییه‌كان بۆ ئه‌م وشه‌یان داناوه: دائره‌ی مه‌عاریفی به‌ریتانی له سه‌ر مادده‌ی (secularism) ئه‌ڵێت: ["بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تییه مه‌به‌ستی ئاڕاسته‌كردن و لادانی خه‌ڵكییه له گرنگی دان به دواڕۆژه‌وه بۆ گرنگیان به‌م ژیانی دنیایه به ته‌نها"]. ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه بوو كه خه‌ڵكی له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا ویستێكی ته‌واویان به‌ره‌و گۆشه‌گیری و دنیانه‌ویستی هه‌بوو، ڕوویان كردبووه بیركردنه‌وه له خوا‌و ڕۆژی دوایی، له به‌ره‌نگاریكردنی ئه‌مه ویسته‌دا (Secularism) هات و له میانه‌ی گه‌شه‌پێدانی ویست و حه‌زه مرۆییه‌كاندا خۆی سه‌پاند، كاتێك هه‌ر له چاخی ڕاپه‌ڕینه‌وه ئیتر خه‌ڵكی به توندی په‌یوه‌ست بوون به‌و به‌رهه‌م و ئینجازاتی ڕۆشنبیریی و مرۆیی و به‌وه‌ی كه به‌جێهاێنانی حه‌زو ئاواته‌كانیان له‌م ژیانه‌دا ئه‌گونجێت بێ بیركردنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ دواڕۆژ به‌جێ بێت. له سه‌رتاپای ماوه‌ی مێژووی نوێ‌دا ئاراسته‌ی به‌ره‌و(Secularism) به به‌رده‌وامی له گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندندا بوو، به ئیعتیباری ئه‌وه‌ی كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی دژه به ئایین و دژ‌و پێچه‌وانه‌یه به كه‌نیسه.(٣) فه‌رهه‌نگی جیهانی نۆێش (قاموس العالم الجدید)ی لوبستر، له ڕاڤه‌كردنیدا بۆ عه‌لمانیه‌ت ئه‌ڵێت: ١. گیانی دنیاویستی (الروح الدنيوية)، یان ئاراسته دنیاییه‌كان، وه هاوشێوه‌ی ئه‌وانیش، وه به تایبه‌ت: ڕژێمێكه له بنه‌ماو و جێ به‌جێكردندا(Practices) هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی باوه‌ڕو به‌ندایه‌تی ڕ‌ه‌ت ئه‌كاته‌وه. ٢. باوه‌ڕ بوون به‌وه‌ی كه ئایین و كاروباری كه‌نه‌سی هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكیان له كاروباری ده‌وڵه‌تدا نییه، وه به تایبه‌ت په‌روه‌رده‌ی گشتی(٤). وه فه‌رهه‌نگی ئوكسفورد له ڕاڤه‌كردنی وشه‌ی (secular)دا ده‌ڵێت: ١. دنیایی، یان ماددی، نه ئایینی بێت وه نه گیانی(ڕۆحی): وه‌ك په‌روه‌رده‌ی بێ دینی، هونه‌ر یان موسیقای بێ دینی، ده‌سه‌ڵاتی بێ دینی، ده‌سه‌ڵاتی دژ‌و پێچه‌وانه به كه‌نیسه. ٢. ئه‌و ڕایه‌ی كه ده‌ڵێت: نابێ و ناكرێت كه ئایین بكرێته بنه‌ماو بناغه بۆ ڕه‌وشت و په‌روه‌رده(٥). وه فه‌رهه‌نگی سێیه‌می نوێی نێوده‌وڵه‌تی (المعجم الدولي الثالث الجديد) له مادده‌ی (Secularism)دا ده‌ڵێت: [ئاڕاسته‌یه‌كه له ژیان یان له هه‌ر كاروبارێكی تایبه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌وه بنه‌مایه وه‌ستاوه كه: ئایین یان ئیعتیباراتی ئایینی پێویسته ده‌ست له كاری ده‌سه‌ڵات وه‌ر نه‌دات، یان دوورخستنه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی ئه‌م ئیعتباراتانه، واته به نموونه عه‌لمانیه‌ت سیاسه‌تێكی بێ ئایینی ڕووت له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌گه‌یه‌نێت. وه عه‌لمانییه‌ت ڕژێمێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه له ئه‌خلاق و ڕه‌وشتدا دامه‌زراوه له سه‌ر بیرۆكه‌ی دانان و ڕاگرتنی به‌ها ڕه‌وشتی و سلوكیه‌كان له سه‌ر ئیعتیباراتی ژیانی هاوچه‌رخ و یه‌كگرتن و په‌یوه‌ندی كۆمه‌لاَیه‌تی بێ تێڕوانین و ئاوڕدانه‌وه بۆ دین]٦. ڕۆژهه‌ڵاتناس (ڕربری) له كتێبه‌كه‌یدا (ا‌لدین فی الشرق الأوسط) له سه‌ر هه‌مان وشه ده‌ڵێت: [به‌ڕاستی ماددیه‌تی زانستی و مرۆیی و په‌یڕه‌وی سروشتی و دانراو (وضعی) هه‌موو ئه‌مانه شێوه‌ی بێ ئایینین، وه بێ ئایینیش سیفه‌تێكی جیاكاری ئه‌وروپا و ئه‌مریكایه، وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه دیارده‌كانی له ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ن و به دی ده‌كرێن به‌ڵام هیچ شێوازێكی فه‌لسه‌فی یان ئه‌ده‌بی له خۆ نه‌گرتووه، وه نموونه‌ی سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌مه جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ته ئه‌وه‌یه كه له كۆماری توركیادا په‌یڕه‌و ده‌كرێت](٧). لێكدانه‌وه‌ی به‌ربڵاویش له كتێبه ئیسلامییه‌كاندا سه‌باره‌ت به عه‌لمانیه‌ت بریتیه له: (جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت)، وه ئه‌مه له ڕاستیدا ده‌لاله‌تی ته‌واو نابه‌خشێ بۆو عه‌لمانیه‌ته‌ی كه به‌سه‌ر تاكه‌كاندا جێ به‌جێ ئه‌كرێت وه له سه‌ر ئه‌و هه‌ڵس و كه‌وتانه‌ی كه له‌وانه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌بێت، وه ئه‌گه‌ر بوترایه كه: (جیاكردنه‌وه‌ی ئایینه له ژیان) ئه‌وه ڕاستر ئه‌بوو، له به‌ر ئه‌وه مه‌دلولی ڕاست بۆ عه‌لمانیه‌ت بریتیه له: (دامه‌زراندنی ژیان له سه‌ر بێ ئایینی) جا ئه‌مه مه‌فهومه سه‌باره‌ت به تاكێك یان كۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌یه‌ك یه‌كسانه، ئینجا هه‌ر تاك و ده‌وڵه‌تێك به‌پێی تێگه‌یشتن و چه‌مكی ته‌سكی سنوورداری خۆی هه‌ڵوێستی له ئایین ئه‌گۆڕێت: هه‌ندێكیان ڕێی پێ ئه‌ده‌ن، وه‌ك كۆمه‌ڵگه دیموكراسیه لیبرالیه‌كان و په‌یڕ‌ه‌وه‌كه‌ی خۆی ناو ئه‌نێ به ((عه‌لمانیه‌تی میانڕه‌و-Non Religious) واته: ئه‌مانه كۆمه‌ڵگای بێ ئایینن به‌ڵام دژایه‌تی ئایین و ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه ناو ئه‌برێت به (عه‌لمانیه‌تی توندڕه‌و-antireligious) واته: دژ به ئایین، مه‌به‌ستیشیان پێی كۆمه‌ڵگا شیوعیه‌كان و ئه‌وانه‌ش كه وه‌ك ئه‌وان وان. به‌ڵگه‌نه‌ویستیشه كه به به‌راود به ئسلام هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان ئه‌و دو ناوه‌دا نییه؛ چونكه هه‌ر چییه‌ك له مه‌بادئو جێبجێكردنیدا ئایینی نه‌بێت ئه‌وه له ڕاستیدا دژ به ئایینه،ئیسلام و بێ ئایینی دو شتی پێچه‌وانه‌ی یه‌كن و به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆنابنه‌وه‌و نێوه‌ند له نێوانیاندا نییه. (٨) (*) كتێبی (العلمانية نشاتها و تطورها و آثارها في الحياة الأسلامية المعاًصرة) د. سفر عبدالرحمن الحوالي. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ • ١. الكنـز، معجم فرنسی-عربی، جروان، المصدر السابق: [ ١٠٣٠ ] • ٢. المصدر السابق: [ ١٠٢٤ ] • ٣. Ency. Britannica Vol.Ixp.١٩ • ٤. Websters New world Dictio. ١٢٨ B • ٥. Oxford Advanced learners Dic of currcnt english: ٧٨٥ • ٦. Websters Third New Internatioal Dic.: ٢٠٥٣ • ٧. Religion in the Middle East A.J.ARBERY Vol: ٢٦٠٦-٦٠٧ • ٨. انظر: تفصیل حكم الإسلام فی العلمانیة فی الباب الخامس من هذه الرسالة.