دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام له به‌رهه‌مه‌كانی عه‌لمانییه‌تی توونس: ساڵی زیاتر له ١٠٠٠ منداڵی زۆڵ له‌دایك ده‌بن كچێك پاش (٣٠) ساڵ دایكی خۆی ده‌دۆزێته‌وه سه‌ره‌تای مانگی ئازاری (٢٠٠٧) كچێك به‌ڕێكه‌وت پاش (٣٠) ساڵ دایكی خۆی له ئاهه‌نگێكدا دۆزییه‌وه. دایكه‌كه پاش ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی ناسییه‌وه، به‌گریانه‌وه باوه‌شی پێدا كرد. دوای ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ڕایگه‌یاند كه كچی خۆیه‌تی، به زۆڵی له دۆسته‌كه‌ی بوویه‌تی. له لایه‌كی تره‌وه لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی توونسی سامیه بن مه‌سعوود ڕایگه‌یاند كه ساڵانه (١٠٦٠) دایك هه‌یه كه شووی نه‌كردووه. ئه‌م ژماره‌یه ساڵ-به-ساڵ له زیادبووندایه. ئه‌و وتی ئه‌م ژماره‌یه ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی منداڵه زۆڵه‌كان نیشان نادات، چونكه زۆری تر ئاشكرا ناكرێن بۆیه ژماره‌كه زۆر له‌وه زیاتره. ته‌علیق: ڕژێمی توونس توندڕه‌وترین ڕژێمی عه‌ره‌بییه له دوو ڕووه‌وه، یه‌كه‌م له ڕووی ئازادییه سیاسییه‌كان و مافی مرۆڤه‌وه. دووه‌م له ڕووی عه‌لمانییه‌ته‌وه. ڕژێمه‌كه له كاتی (بوڕقێبه)وه یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنیی دابوو؛ ئه‌وه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌یه. ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵی زۆڵ كه ژیانیان بۆته دۆزه‌خ به‌هۆی تاوانێكه‌وه كه گوناهی ئه‌وانی تێدا نییه. شایه‌نی باسه جگه له‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییانه، له نه‌بوونی ئازادیی سیاسیی و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، توونس یه‌كێكه له وڵاته دواكه‌وتووه‌كان، ڕێژه‌ی بێكاری به‌تایبه‌ت له‌ناو لاوان‌دا به‌رزه.