دانراوه له‌لایه‌ن: دلێر ئه‌حمه‌د به‌زرنجی ئیسلامی هاوچه‌رخ له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ى بهعهلمانیكردنى دینهكاندا هه‌موو ئایینه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنیانه‌وه له‌سه‌ر ئاستى سۆسیۆلۆجی تووشی به‌ربه‌ستى زۆر هاتوون، به‌تایبه‌تى ئایدیۆلۆژجییه شموولییه پارادۆكسهكانى لاهووتییهتى دینى. جا ئه‌م به‌ربه‌ستانه مرۆیی بن یان دژایه‌تیى ئایدیۆلۆجییهكی مرۆیی بێت -هه‌رچۆنێك بێت- دین گرفتى له‌گه‌ڵ ئایدیۆلۆجیبوون هه‌یه. جا ئه‌م ئایدیۆلۆجییانه شموولی بن و خاوه‌ن بونیادێكی دینى بن یان ئه‌وه‌تا ئایدیۆلۆجییهكی وه‌زعیی نادینى بێت. ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌وه كه بڵێین عه‌لمانییه‌ت وه‌ك ئایدیۆلۆجییهكی شموولی ئه‌مڕۆ له حاڵه‌تى ململانێدایه له‌گه‌ڵ ئیسلامی هاوچه‌رخدا. كاتێك باس له ئیسلام ده‌كه‌ین وه‌ك دینى ڕووت (ا‌لدین البحت) یاخود باشتر بڵێم وه‌ك كۆمه‌ڵێك سروود و دروشمی دینى، كه له سووچی مزگه‌وته‌كان و شوێنه دینییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وا گرفتێك یان ئیكشالییهتێك دروست ناكات له‌گه‌ڵ سێكیولاریزم. چونكه ئه‌و عهلمانییهتهى له وڵاتێكی وه‌ك فه‌ره‌نسادا هه‌یه، به ڕاده‌یه‌ك كراوه‌یه كه ڕێگا ناگرێت له ئه‌نجامدانى هه‌ر سروشت و دروشمێكی دینى، به‌ڵام هه‌میشه ئاگادارى ئه‌وه‌یه كه دین یاخود دیارده دینییه‌كان ببنه دیارده‌ى سۆسیۆلۆجی. هه‌ر بۆیه‌ش حكومه‌تى فه‌ره‌نسا هه‌ڵده‌ستێت به قه‌ده‌غه‌كردنى (حجاب) و هه‌ر دیارده‌یه‌كی دینی تر له زانكۆكاندا. كه‌واته عه‌لمانییه‌ت دژ نییه له‌گه‌ڵ هیچ دینێكی ڕووت (ا‌لدین البحت)، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیسلامیش بێت. به‌ڵام گرفته‌كه كاتێك ده‌ستپێ ده‌كات كه دین ببێته سیسته‌مێكی قانوونى و تیۆلۆجی و هه‌وڵ بدات كۆمه‌ڵگا دیسیپلین بكات و مانیفێستى ده‌سه‌ڵاتى سروشكراو (الموحي) یان "ده‌سه‌ڵاتی خوایی" بكات له‌ڕێگه‌ى دامه‌زراندن و بنیاتنانی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی موئه‌سه‌ساتی وا كه پابه‌ند بێت به لاهووتى دینى و یاسا خوایییهكانهوه. لێره‌دا گرنگه پرسیارێك بخه‌ینه ڕوو؛ بۆچی عه‌لمانییه‌ت ناتوانێت دین -جا هه‌ر دینێك بێت- وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ دیسیپلینى كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات سه‌یر بكات؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم كه ئه‌و بارودۆخه‌ى عه‌لمانییه‌ت تێیدا سه‌رى هه‌ڵدا، ته‌واو ناجێگر و شه‌ڕانى بوو. سه‌ره‌تاى بیرۆكه‌ى عه‌لمانییه‌ت له شۆڕشی فه‌ره‌نساوه ده‌ستی پێ كرد؛ ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستى پراكتیكی، له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه گرفته كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی و دینییه‌كان حوكمیان ده‌كرد. وتم "گرفته دینییه‌كان"، چونكه له كۆمه‌ڵگاى فه‌ره‌نسایی و ئه‌ورووپاییدا به‌گشتى ئه‌و سه‌رده‌مه كه‌نیسه‌كان و قه‌شه‌كان گه‌وره‌ترین مشه‌خۆرى سه‌ر خه‌ڵك بوون و به‌خراپی ده‌سه‌ڵاتى دینیى خۆیان به‌كار ده‌هێنا. بۆیه سه‌یر نییه له بارودۆخێكی ئاوادا دین ڕووبه‌ڕووى هێرشێكی گه‌وره یان په‌رچه‌كردارێكی گه‌وره ببێته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش بیریارانى ئه‌وكات داواى تهواودابڕینى دینیان كرد له كۆمه‌ڵگا. بۆیه زیاده‌ڕۆیی نییه گه‌ر بوترێت عه‌لمانییه‌ت واته كوشتنى ئهكتیڤیتیی دین. چونكه عه‌لمانییه‌ت به واتاى سێكیولاریزم واتاى جیاكردنه‌وه‌ى دین له كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یه‌نێت؛ هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجام كورتكردنه‌وه‌ى دینه له چه‌ند سروود و دروشم و ڕێوڕه‌سمێكدا. ئیسلامی هاوچه‌رخ ئه‌مڕۆ له وڵاته‌كه‌ى خۆیدا ڕووبه‌ڕووى پرۆژه‌یه‌ك بووه‌ته‌وه به ناوى (بهعهلمانیكرنى ئیسلام)، بۆیه گرنگه ئاماژه به ڕاده‌ى گونجانى بانگه‌شه‌یه‌كی له‌م جۆره بكه‌ین له‌سه‌ر ئاستى تیۆلۆجیى ئیسلام به گه‌ڕان به‌ناو تێكسته بونیادییهكانیدا. دیاره وه‌ك باسم كرد، عه‌لمانییه‌ت له كۆمه‌ڵگایه‌كدا سه‌رى هه‌ڵدا كه سایكۆلۆجییهتى تاكی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه پابه‌ند بوو به ئایینى مه‌سیحییه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه ئایینى مه‌سیحی خۆى حوكم و یاسای تێدا نییه، به‌ڵكوو زیاتر بایه‌خ ده‌دات به ڕۆحانییه‌ت و ئه‌خلاق و ته‌نانه‌ت ئینجیله‌كانیش پێك هاتوون له كۆمه‌ڵێك حیكایه‌ت و گێڕانه‌وه، كه زیاتر باس له سهراسیمهكانى یه‌سووع و مه‌سیح و ئامۆژگارییه ئه‌خلاقییه‌كانى ده‌كات. بۆیه عه‌لمانییه‌ت كاتێك بانگه‌شه‌ى بۆ كرا، نه‌بووه هۆى سه‌دایه‌كی گه‌وره له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا. چونكه خودی ئینجیل ئاماژه‌یه‌كی له‌م جۆره‌ى تێدایه كه تێكستێكی به‌ناوبانگی مه‌سیحییه ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ى هی قه‌یسه‌ره بۆ قه‌یسه‌ر، ئه‌وه‌شی هى خودایه بۆ خودا." به واتایه‌كی تر ئه‌و بواره كه په‌یوه‌ندیی به ده‌سه‌ڵات و لایه‌نى سیاسییه‌وه هه‌یه بۆ قه‌یسه‌ره، سه‌ركردایه‌تیى ڕۆحانییه‌ت و ئه‌خلاقی خه‌ڵكیش بۆ ئایین. به‌ڵام ئایینى ئیسلام ئه‌وه‌ى قبووڵ نییه؛ كۆمه‌ڵگایه‌كی جاهیلی ڕێك خستووه و سیسته‌مێكی تیره‌گه‌ری گۆڕیوه بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ركه‌زى، كه خۆى له ده‌وڵه‌تى مه‌دینه‌ى پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) ده‌بینێته‌وه. كه دواتر ئه‌م یاسا و دیسیپلینه ته‌عمیم و گشتگیر كراوه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و پره‌نسیپه قورئانییه، كه ده‌فه‌رموێت: وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلاَّ رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ؛ كه‌واته ئیسلام ڕ‌ازى نابێت ته‌نها به‌وه نه‌بێت كه سیستم بۆ كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات دابنێتَ به‌پێی ئه‌و ئایه‌ته كه ده‌فه‌رموێت: وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الْكَافِرُونَ. كه‌واته له مه‌سیحییه‌تدا گونجاوه دین جیا بێت له ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگا و ته‌نها چه‌ند سروودێكی دینى بێت بۆ ڕێكخستنى ئه‌خلاق و ڕۆحانییهتى خه‌ڵك، چونكه مه‌سیح كاتێك كه هات له كۆمه‌ڵگایه‌كدا بوو كه ڕۆمه بیزه‌نتییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان به‌ڕێوه ده‌برد. بۆیه ئامانجی مه‌سیح دروستكردنى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی سیاسی نه‌بوو، به‌ڵكوو ئامانجی ڕێكخستنى ئه‌خلاقی خه‌ڵك بوو، هه‌ربۆیه‌ش وتى: "ئه‌وه‌ى هی قه‌یسه‌ره بۆ قه‌یسه‌ر، ئه‌وه‌شی هی خوایه بۆ خوا." به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) له كۆمه‌ڵگایه‌كدا هات، پێش ئه‌وه‌ى گرفتى نه‌بوونى ئه‌خلاق و ئهنزیمهى سۆسیۆلۆجی هه‌بێت، گرفتى نه‌بوونى سیسته‌مێكی سیاسی مه‌ركه‌زى هه‌بوو. بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی دا سیستمێكی ئاوا بنیات بنێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌یه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌ك له تاكی ئهخلاقبهرز به‌رهه‌م بهێنێت. واته موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وه‌ى هی قه‌یسه‌ر بوو له سه‌رده‌می مه‌سیحدا كردیه میكانیزمێكی بنه‌ڕه‌تى بۆ چاره‌سه‌ركردنى دوو گرفت؛ یه‌كه‌میان: ناجێگریی فه‌رمانڕه‌واییی كۆمه‌ڵگایه‌كی تیره‌یی. دووه‌میان: نه‌بوونى ئه‌خلاقی هیومانیستى له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا له‌گه‌ڵ شێوازه جیاوازه‌كانى ڕیزبه‌ندیی جنسی و بێدادی. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌شه ئیسلامییه‌كانى ئه‌مڕۆ سوورن له‌سه‌ر هه‌مه‌لایه‌نى و ته‌عمیمی دینه‌كه‌یان. چونكه ئه‌گه‌ر دین له ده‌سه‌ڵات جیا بكرێته‌وه، ئه‌وا له مه‌سیحیه‌تدا گرفت دروست نابێت، چونكه پاپا یان قه‌شه ده‌سه‌ڵاتی ڕۆحیی باڵای هه‌ر ده‌مێنێت. هه‌روه‌ها خاوه‌ن وه‌زیفه‌ى فراوانى كهههنووتى ده‌بێت، هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆ ده‌بینین كه ده‌وڵه‌تى دینیى ڤاتیكان سه‌ركردایه‌تیى زۆرینه‌ى مه‌سیحییه‌كانى جیهان ده‌كات. به‌ڵام له ئیسلامدا گونجاو نییه كه ئیمام یان خه‌لیفه یان سه‌رۆكى موسڵمانان ته‌نها ئیشی پێشنوێژی و ماره‌بڕین و به‌جێگه‌یاندنی هه‌ندێ سروودى دینى بێت. چونكه گه‌ر ئاوا بێت، ئه‌وا ئیسلام تووشی وه‌ستان و نائهكتیڤبوون ده‌بێت. بۆیه ئه‌وكاته ئیسلام دینێكی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌بێت كه ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست ئیمام یان خه‌لیفه یان به چه‌مكی سه‌رده‌م (سه‌رۆك ده‌وڵه‌تى دینى)دا بێت. ده‌رئه‌نجام ده‌بینین كه ئیسلامى هاوچه‌رخ به هه‌موو تهیارهكانییهوه بانگه‌شه بۆ ئیسلامێكی سیاسی ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی (چمنی)ش بێت. ناوى سه‌ركرده‌كانیان ده‌نێن به (ئه‌میر، ئه‌میندار یان ئیمام)؛ واته هه‌مان ناوه‌كانى ئیسلامی كلاسیكی به‌كار ده‌هێنن بۆ گێڕانه‌وه‌ى ڕه‌سه‌نى و ڕه‌وایه‌تی بۆ كارى سیاسی و نوێنه‌رایه‌تیى دینى كۆمه‌ڵه‌كه‌یان. لێره‌دا گرنگه ئاماژه به‌و ته‌یاره بده‌ین كه بانگه‌شه بۆ عه‌لمانییه‌ت ده‌كات نه‌ك وه‌ك داڕنینی دین له كۆمه‌ڵگا. به‌ڵكوو به ناوى (به‌زانستیکردنی ئیسلام) واته بهزانستیكردنى ئایین و پێشخستنى كۆمه‌ڵگا له‌ڕێگه‌ى به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیاى سه‌رده‌مه‌وه. به‌ڵام ئه‌م ته‌یاره‌ش شتێك نییه ته‌بریری بكات، چونكه خودی ئیسلام له‌گه‌ڵ زانستی‌بوون و پێشكه‌وتندایه؛، بۆ نموونه قورئان ده‌فه‌رموێت: يَامَعْشَرَ الْجِنِّ وَالإِنسِ إِنْ اسْتَطَعْتُمْ أَنْ تَنفُذُوا مِنْ أَقْطَارِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ فَانفُذُوا لاَ تَنفُذُونَ إِلاَّ بِسُلْطَانٍ. (سلطان) لێره‌دا واتاى ئه‌و پێشكه‌وتنه زانستییه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌گه‌یه‌نێت كه مرۆڤ له ڕێگاى (سلطان)ه‌وه واته له‌ڕێگه‌ى مانگی ده‌ستكرده‌وه گه‌یشت به ئاسمان. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) زۆر جه‌ختى له‌سه‌ر زانستی‌بوون و زانست كردووه‌ته‌وه، بۆ نموونه ده‌فه‌رموێت: أطلب العلم من المهد الى اللحد. جگه له‌مه‌ش قورئان چه‌ندان ئاماژه‌ى تێدایه كه بانگه‌شه‌یه بۆ به‌كارخستنى هزر و عه‌قڵ و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ڕاشناڵیزم وه‌ك ئاماژه‌كانى: أَفَلاَ تَعْقِلُونَ، أَفَلاَ تَنظُرُونَ، أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ، أَفَلاَ يَتَدَبَّرُونَ وهتد... هه‌روه‌ها بوونى جێگیر و گۆڕاوه‌كان (ثوابت و متغیرات) بۆ ئه‌وه‌یه كه ئیسلام له دۆگمابوون ده‌ربچێت و له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى مرۆڤه‌كاندا بگونجێت. بۆیه سێكیولاریزم سه‌ركه‌وتوو نابێت له وڵاتانی ئیسلامی‌دا له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت، چ عه‌لمانى بێت، یان لائیكی یان هه‌ر ناوێكی تر. چونكه سروشتى ئیسلام جیاوازه له مه‌سیحییه‌ت و سروشتى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ش كه عه‌لمانییه‌ت تێیدا سه‌رى هه‌ڵدا، جیاوازه له سروشتى كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كان. بۆیه دواجار ده‌ڵێم ئیسلامی هاوچه‌رخ چه‌نده ئایدیۆلۆجییه شموولییه ڕادیكاڵهكانى خودی دین زیانی پێ ده‌گه‌ینن، دوو ئه‌وه‌نده زیاتر عه‌لمانییه‌ت وه‌ك ئایدیۆلۆجییهكی شموولی زیانى پێ ده‌گه‌یه‌نێت. چونكه عه‌لمانییه‌ت له وڵاتانی ئیسلامی‌دا به سه‌یركردنى هه‌ردوو ئه‌زموونى شكستخواردووى (كه‌مال ئه‌تاتورك) له توركیا و (حه‌بیب بوڕقیبه) له تونس، واتاى هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ بونیادی هزریی ئیسلام و هه‌ڕه‌شه‌یه له ترۆپكی سه‌روه‌ریى باڵای خوایی.