دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د كێشه‌ی ئایین و عه‌لمانییه‌ت له وڵاتانی ڕۆژئاوادا..!! دكتور: جه‌عفه‌ر شێخ ئیدریس وه‌رگێڕان: صلاح ستار ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌گه‌ر گۆێبیسی هه‌ندێ له‌و عیلمانیانه‌ی وڵاتانی خۆمان ببیت گومان ئه‌به‌یت كه په‌یوه‌ندی نێوان ئایین و علیمانیهت یان ئایین و سیاسه‌ت مه‌سه‌له‌و كێشه‌یه‌ك نییه كه هه‌ر جێگه‌ی باس و قسه‌كردن بێت و له ده‌مێكه‌وه بڕاوه‌ته‌وه‌و ته‌واو بووه، وا ئه‌زانیت كه ئه‌م خه‌ڵكه‌ی ئێره(ڕۆژئاوا) هه‌موو به گشتی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ئایین هه‌یه و ئه‌وانه‌یش پێی بێباوهڕن هه‌موو له سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ده‌وڵه‌ت ده‌بێت عیلمانی بێت و ئایین نابێت هیچ كاریگه‌ری و ده‌ستێكی له ژیانی گشتیدا هه‌بێت، به‌ڵكو پێویسته له چوارچێوه‌ی ژیانی تایبه‌تی تاكه‌كان تێ نه‌په‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به دوای قسه‌و باسی ڕۆژئاواییه‌كان خۆیاندا چوویت له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به تایبه‌ت له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆت ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌م كاره به‌و شێوه‌یه نییه كه عیلمانیه‌كانی لای ئێمه وێنه‌یان بۆ كێشاوه‌و له زه‌ین و مێشكی خه‌ڵكیدا چه‌سپاندویانه، بۆت ڕوون ئه‌بێته‌وه كه ئه‌م كێشه‌یه به‌رده‌وام شه‌ڕێكی قورس و گه‌رمی به دواوه‌یه، وه به‌رده‌وام زۆرێك له خه‌ڵكی موجاده‌له‌و مشتوومڕیانه له سه‌ری، وه له سه‌ری ئه‌نووسن و وتاری له سه‌ر ئه‌ده‌ن و كۆڕی له سه‌ر ئه‌گرن، وه به هۆیه‌وه پارت پارتێنهو حیزبایه‌تی ئه‌كه‌ن، وه له سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌وه ده‌نگ ئه‌ده‌ن، به‌ڵكوو ئه‌گه‌ر هات و شه‌ڕه قسه‌و مشتومڕهكانیانت بۆ وه‌ربگێڕدرێت له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بێ ئاماژه‌كردن و ئاگاداریت به وڵاته‌كه له‌وانه‌یه گومانت بۆ ئه‌وه بچێت كه ئه‌مه له وڵاتێكی ئیسلامیدایه ئه‌م كێشه‌و مشتومڕو شه‌ڕه قسه‌یه، تۆ‌و چه‌ند نموونه‌یه‌ك له سه‌ر ئه‌وه: پێش دوو ساڵ له كۆنگره‌یه‌كی جیهانیدا به پیاوێكی ئه‌مریكی نه‌سرانی گه‌یشتم، ئه‌و زانی من پابه‌ندم به ئایینهكهمهوه وه‌ك ئامۆژگاریه‌ك پێی گوتم: ههڵمهخهڵتێن وه‌ك ئێمه به عیلمانیه‌ت هه‌ڵخه‌ڵه‌تاین و له خشته براین، ئێمه وامان گومان ئه‌برد عیلمانیه‌ت دهستوورێكهو موحایدو بێ لایه‌نه له نێوان ئایینه‌كاندا، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه ئایینێكهو دژه به ئایینه‌كانی تر، پێم سه‌یر بوو هه‌روا بێ گومان هه‌ندێ له خوێنه‌رانیش پێیان سه‌یره چۆن قسه‌یه‌كی وه‌ها له كه‌سێكی ڕۆژئاواییه‌وه ده‌رده‌چێت، به‌ڵام ئه‌م هه‌ست كردن به مه‌ترسی عیلمانیه‌ته له سه‌ر نه‌سرانیه‌ت ئێسته له زیاد بوندایه، ته‌نانه‌ت مامۆستایه‌كی فه‌لسه‌فه‌ی كاسۆلیكی له ساڵی ١٩٩٦م كتێبێكی بڵاو كردۆته‌وه‌و ئامۆژگاری برا نه‌سرانیه‌كانی ئه‌كات و پێیان ده‌ڵێت: له گرنگترین ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی ئه‌م كتێبه باسی لێوه ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ئێمه پێوستمان به چاو خشاندنه‌وه هه‌یه له نووسنه‌كانی ئێسته‌مان و پولێن كردنه‌كانماندا، له ڕاستیدا سه‌ره‌تا ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه كه بزانین: یه‌كه‌م: ئێمه له حاڵه‌تی جه‌نگداین، وه دووه‌م: ئهملاولاكانمان گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌ییان به‌سه‌ردا هاتووه، زۆرێك له‌وانه‌ی كه دوژمنمان بوون (موسڵمانه‌كان به نموونه) ئێسته دۆستمانن، وه هه‌ندێكیش له‌وانه‌ی كه دۆستمان بوون له ئینسیهكان(humanists ) به نموونه ئێسته دوژمنمانن(١) به‌ڵام هه‌ڵمه‌تی نه‌سرانیه‌كان دژ به علیمانیهت له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا توندوو تیژترو بڵێسه‌دار تر بوو، پارێزكاران(المحافظون) پارتی دیموكراسیان به پارتێكی عیلمانی لیبرالی چواند، وه پارتی كۆماریش به‌وه‌ی كه پارتێكی ێشتیوانكهره له ئایین و به‌ها ڕه‌وشتیه‌كان. ئه‌مه یه‌كێكیانه و بابه‌تێكی نوسیوه به ناو نیشانی: ئایین له به‌رامبه‌ری عیلمانیه‌تدا(٢) به‌م قسه‌یه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌ڵێ: به‌ڕاستی ئایین بۆته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و هۆكارانه‌ی كه بۆت دیاری ده‌كات چۆن ده‌نگ بده‌یت. ئه‌وانه‌ی مه‌یلیان به لای نوێژ خوێندنا ئه‌ڕوات و نوێژی زۆر ئه‌كه‌ن ده‌نگی خۆیان ئه‌ده‌نه پارتی كۆماری، ئه‌وانه‌ش كه وا نین و دیندار نین ویستیان به لای ده‌نگ دانه بۆ پارتی دیموكراسی، كۆتایین ڕاپرسی ده‌ری خستووه كه %٦٣ له‌وانه‌ی كه زیاتر له دوو جار له هه‌فته‌یه‌كدا ئاماده‌ی بۆنه ئایینیه‌كان ده‌بن ده‌ڵێن: ئێمه ده‌نگ بۆ كۆماریه‌كان ئه‌ده‌ین، له كاتێكا %٦٢ ی ئه‌وانه‌ی به زۆری ئاماده‌ی ئه‌و بۆنانه نابن یان هه‌ر ئاماده نابن مه‌گه‌ر به كه‌می نه‌بێت: ده‌نگ ئه‌ده‌ن به دیموكراسیخوازه‌كان. به‌ڕاستی بێ ئایینه‌كان بونه‌ته هێزێكی گه‌وره له ناو پارتی دیموكراسیدا؛ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌كرێت به‌ره‌و پارتێكی عیلمانی به‌رن. پاشان سكاڵا ئه‌كات له‌وه‌ی كه میدیا‌و ڕاگه‌یاندن چه‌خت له سه‌ر باڵاده‌ستبوونی پارێزكارانی نوێ و نه‌سرانیه ده‌مارگیره‌كانی هاووێنه‌ی (فولویل) ده‌كاته‌وه. به‌ڵام –واته ڕاگه‌یاندن- زۆر به كه‌می شتێك سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی نادیندارهكانی له سه‌ر پارتی دیموكراسی باس بكات و بڵێت، قسه‌یه‌ك له‌و دوو كه‌سه‌ی كه به (دوو زانای كۆمهڵناسیان) وه‌سف ئه‌كات ئه‌هێنێت كه ده‌ڵێن: هه‌ر له ساڵی ١٩٩٢ به دواوه حه‌فتا تا هه‌شتا له سه‌د له عیلمانیه لیبرالیه‌كان له سه‌ر ئه‌وه‌ن كه بۆ پاڵێوراوانی دیوكراسیخوازهكان ده‌نگ بده‌ن، له كاتێكا كه سێیه‌كی دیندارو پارێزكاره‌كان له سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ده‌نگ بده‌ن به پاڵێوراوانی كۆماریه‌كان. قسه‌ی ئافره‌تێكی پارێزكار ده‌هێنێت كه چۆن باس له‌و ڕێگه‌یه ئه‌كات كه ده‌نگده‌رانی پاڵێوراوان خۆیانی له سه‌ر هه‌ڵئه‌بژێرن و ده‌ڵێت:" ئه‌وه له ڕاستیدا جیاكهرهوهیهكه له سه‌ر هێڵێكی ئایینی له نێوان ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان به چاره‌سه‌ری مرۆیی هه‌یه بۆ كێشه‌و گرفته‌كانمان و ئه‌وانه‌ش كه باوه‌ڕیان به ڕێگه چاره‌یه‌كی ئیمانی هه‌یه". لێره‌دا هه‌ڵوێستی ڕاگه‌یاندن لێك ئه‌داته‌وه‌و ته‌فسیری ئه‌كات و ده‌ڵێت: "له‌وانه‌یه له به‌ر ئه‌وه بێت كه ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی زۆربه‌ی هه‌واڵه‌كان به‌رهه‌م دێنن و بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه له ئه‌مریكادا له‌وانه بن كه پاڵپشتی ته‌واو له نه‌یارانی ئیمانداران ئه‌كه‌ن "وه له هه‌ندێ له‌و سه‌رژمێریانه‌وه ئه‌یهێنێت كه سێیه‌كی ئو ئیعلامیانه باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌كه‌نه نه‌سرانی مه‌ترسیدارن له سه‌ر دیموكراسی، وه نیوه‌یان وا ئه‌بینن كه ئه‌وانه(واته نه‌سرانیه‌كان) هێزێكی سیاسيی زیاد له سنووریان هه‌یه، وه نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و ئیعلامیانه به ئاشكرا ئه‌ڵێن كه هیچ ئایینێكیان نییه، وه نزیكه‌ی هه‌شت له سه‌دا له‌وانیش ناچن بۆ كه‌نیسه‌و سه‌ردانی كه‌نیسه ناكه‌ن. له دیارترينی ئه‌وانه‌ی كه له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابوردوودا به ده‌ركه‌وت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا كتێبێكه له دانراوی نووسه‌رێكی مه‌سیحی به ناوبانگ له ژێر ناوی (چه‌وسانه‌وه- الأضطهاد))، نووسیویه‌تی كه لیبرالیه‌كان جه‌نگێكیان دژی كه‌نیسه هه‌ڵگیرساندووه(1). ئه‌م كتێبه‌ش بۆ ماوه‌ی پێنج مانگی ڕه‌به‌ق له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی گۆڤاری (نیویورك تایمز) بوو له فرۆشتن و بره‌ویدا. له‌وه‌ی ئه‌و نووسه‌ره له یه‌كێك له بۆنه ئایینیه‌كاندا كه بانگه‌شه كراوه وتوویه‌تی: ئێمه له به‌رده‌م جه‌نگێكی ڕۆشنبیریداین-مه‌به‌ستیان له ڕۆشنبیری لێره ئه‌و بیروباوه‌ڕو به‌هایانه‌یه كه له‌م وڵاته‌دا هه‌ن- باوه‌ڕم وایه كه مه‌سیحیه‌كان مه‌به‌ست و هه‌ده‌فی سه‌ره‌كی ئه‌و عیلمانییه ئینسیانهن(secular humanists) كه له‌م جه‌نگه ڕۆشنگهریهدا چالاكن. به‌ڕاستی تێڕوانینی مه‌سیحیی جیهانیمان هه‌موو له گه‌مارۆدایه. به‌ڕاستی وای لێهاتووه كه به‌ها عیلمانیه‌كان زاڵ و سه‌ركه‌وتوون له وڵاته‌كه‌ماندا، كه ئه‌مه‌ش كارێكه‌و پێویسته جێگه‌ی گرنگیدان و ورد بوونه‌وه‌مان بێ. باس ده‌كات كه له هۆكاره‌كانی عیلمانیه‌كان له دژایه‌تیكردنی مه‌سیحیه‌تدا دوور خستنه‌وه‌یه‌تی له بواره گشتیه‌كان، وه ئه‌وان له‌مه‌شدا پشت ئه‌به‌ستن به ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه له‌و مادده دهستووریهدا كه به جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت ناسراوه، ئه‌وان ته‌فسیری ده‌كه‌ن له جیاكردنه‌وه و لێكداپچڕانی ته‌واو له نێوان بیروباوه‌ڕی ئایینی و ژیان و زینده‌گی گشتیدا، به‌ڵام –كه خۆی پیاوی یاسایه- ده‌ڵێ: باوكانی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌مریكا له سه‌ره‌تادا مه‌به‌ستیان ئه‌مه نه‌بووه. ئه‌وان به‌م شێوه‌یه دانه‌رانی دهستووهرهكهیان ناو ده‌نێن، له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه مه‌به‌ستی به عیلمانیكردنی وڵات پاراستنی ئازادی ئایینیه به ڕێگرتن له كونگرهس و حكومه‌تی فیدرالی له دانانی كه‌نیسه‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی. له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا دیارده‌یه‌ك هه‌یه ناو ده‌برێت به شه‌ڕی ڕۆشنبیری (جه‌نگی بیروباوه‌ڕو به‌هاكان) به‌رده‌وام و ڕۆژ به دوای ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندندایه، چه‌نده‌ها كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر له سه‌ر هۆكاری ئه‌م دیارده‌یه‌و كاریگه‌ری له ناو كۆمه‌ڵگه‌و دانانی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆی نووسراوه، وه به‌رده‌وامیش پارێزكاران و لیبرالیه‌كان هه‌ر یه‌ك ئه‌وی تر تۆمه‌تبار ده‌كات كه بۆته هۆی زیاتر په‌ره‌سه‌ندن و بڵێسه‌پێدانی ئه‌م دیارده‌یه. خاوه‌نی ئه‌و بابه‌ته‌ی باسمان كرد قسه‌ی هه‌ندێكیان دێنێ كه ده‌ڵێن: لیبرالیه‌كان بوونه هۆكاری په‌ره‌پێدانی ئه‌م دیارده‌یه؛ چونكه هه‌ر ئه‌وان بوون كه پارتی دیموكراسیان به‌ره‌و چه‌پ ڕاكێش كرد. به‌ڕاستی زۆربه‌ی عیلمانی و لیبرالیه‌كان ئه‌وانه‌ی كه ده‌كرێ ناویان بێنین به نه‌یارانی ئایینداران ئێسته ئه‌وانه هه‌موو له پارتی دیموكراسیدا خۆیان بینیوه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌ك ده‌كرێ بڵێین كه پارتی دیموكراسی پارتێكه كه جێگه‌ی خوای تێدا نابێته‌وه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه لاوازترین ئاستی دینداری له ئه‌وروپادایه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زۆر ڕق و توڕه‌یی و بێزاری ئاییندارانی هه‌ڵسان ئه‌وه بوو كه ده‌ستووری نوێی یه‌كێتی ئه‌ورووپی له سه‌ر شێوه‌ی عیلمانیهتێكی ته‌واوو داڕێژرا كه هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدا نییه بۆ نه‌سرانیه‌ت، ته‌نانه‌ت به‌و ئیعتیبارهش كه یه‌كێك بووه له پێكهێنه‌ره مێژووییه‌كانی ڕۆشنبیری ئه‌ورووپایی. له ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٠٤دا كاردینال (راتزنجر)-كه وه‌ك ده‌وترێ یه‌كێك بوو له پاڵێوراوان بۆ پله‌ی بابایی- له یه‌كێك له وتاره‌كانیدا له دڵه‌ڕاوكێ سه‌باره‌ت به زیادبوونی عیلمانیه‌ت له یه‌كێتی ئه‌وروپادا وتي: عیلمانیه‌ت له سه‌ر مه‌زهه‌بێكی دانراو –وضعي- دامه‌زراوه كه سه‌ر ئه‌كێشێ بۆ وه‌رگرتنی تێوری به‌راوردكاری-نسبی-، وه كاتێكیش بووه به‌رواردی ره‌ها-نسبیه مطلقة- ئیتر ئه‌وكاته ئه‌بێته دژ‌و پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ خۆیدا، وه سهرئهكێشی بۆ وێرانكردنی هه‌وڵ و تێكۆشانی مرۆڤ، وه وتی: له‌و هۆكارانه‌ی وای كرد كه ناوی نه‌سرانیه‌ت پشگوێ بخرێت ئه‌وه بوو كه گوایا باسكردنی ئه‌بێته هۆی هه‌ڵسانی توڕه‌یی موسڵمانه‌كان، به‌ڵام ڕاستیه‌كه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی كه ئیسلام توڕه ده‌كات: بێڕێزی به زاتی خوایه، وه ئه‌و ملهوڕیه عهقلانیهیه كه ئوسوڵیه‌تی ئایینی به‌رهه‌م دێنێ(٢). عیلمانیه‌ت هه‌روه‌ك ئه‌و كاردیناڵه ده‌ڵێت: بیر‌و مه‌بده‌ئێكی به‌شی –جزئی-یه و ناتوانێت وه‌ڵامی هه‌موو ململانێ و پێویستیه‌كانی مرۆڤایه‌تی بداته‌وه، وه ژیریش به پێچه‌وانه‌وه -وه‌ك ده‌ڵێ- دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئیماندا نییه، به‌ڵام گرفته‌كه كاتێك دروست ده‌بێ كه بێڕێزی و به كه‌مگرتنی دروستكه‌ر –خالق- و به‌ها پیرۆزه‌كان دێنه پێشێ، سه‌باره‌ت به ئازادیش ده‌ڵێ: به‌ڕاستی ته‌نها تێگه‌یشتنێكی تاكه‌كه‌سی هه‌یه ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به ئازادی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی وا ده‌بینن كه دروستكراوون بۆ ئه‌وه‌ی بژین. لێره‌دا ئازادی هاوبه‌ش هه‌یه كه ئازادی هه‌موو ده‌پارێزێ و له خۆی ده‌گرێ، وا ئه‌كات نه‌هێڵێ كه ئازادی ڕه‌هاو بێ سنوور بێت (٣). عیلمانیه‌ت له تێڕوانینی هه‌ندێ له دیندارانی ڕۆژئاوادا بۆته ئایدۆلۆجیایه‌ك ئازادی سنووردار ده‌كات، له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی پزیشكه‌كانی كاتالۆنیای مه‌سیحی له ئیسپاانیا بۆ ماڵپه‌ڕی Zenit.orgی نه‌سرانی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئێمه له ڕابووردودا قسه‌مان له كۆمه‌ڵێ ئایدۆڵۆجی وێرانكهرو شه‌ڕه‌نگێز ئه‌كرد وه‌ك فاشیه‌ت و ماركسیه‌ت؛ ئه‌وه ئه‌مڕۆ ئێمه له عیلمانیه‌تی ئێسته‌دا كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌بینین له ئازدای بیروڕادا، وه له موماره‌سه‌كردنی ئایینداریدا، پزیشهكه كاسۆلیكه‌كان نموونه بۆ ئه‌مه به‌وه دێننه‌وه كه ئێسته خه‌ریكه ببێته كارێكی موسته‌حیل كه بتوانیت ببته خاوه‌ن له‌قه‌بی پزیشكی ئافره‌تان (gynecologist) ئه‌گه‌ر له‌وه‌و پێش نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی له باربردنت نه‌كردبێ، وه ئه‌وانه له فه‌ڕه‌نسه‌دا قه‌ده‌غه ئه‌كرێن له دانانی لافته بۆ كۆڕ‌و دانیشتنه‌كانیان به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه دیمه‌نێكی ئایینی سه‌رنجڕاكێشه (٤). ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (*) سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی كراوه. (١) Peter Kreeft, Ecumenical Jihad: Ecumenism and the Culture War, Ignatius Press, San Francisco, ١٩٩٤, p. ٩. (٢) Face to Face: Religion vs. Secularism in Politics By Paul Strand,Washington Sr. Correspondent, CNB.com. (١) David Limbaugh, Persecution: How Liberals are Waging War Against Christianiy, Parrenial, ٢٠٠٤. (٢) مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه كه ئوسوڵیه‌ت وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌م توندڕه‌ویه عیلمانیه دروست ده‌بێت. (٣) Rome, Oct. ٢٧, ٢٠٠٤ (Zenit.org.) (٤) Madrid, Spain, ٢٢ November, ٢٠٠٤ (Zenit.org)