له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز ده‌نگی ئیسلام به ڕاستی ئێمه قورئانمان ئاسان كردووه بۆ یاداوه‌ری لێ وه‌رگرتن. له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی قورئانی پیرۆز ئه‌وه‌یه كه په‌ڕاوێكه خوا (سبحانه‌وتعالی) ئاسانی كردووه بۆ له به‌ركردن وتێگه‌یشتن، خوای متعال ده‌فه‌رموێت: ولقد يسرنا القرآ‌ن للذكر فهل من مدكر (القمر:17) { وه به ڕاستی و حه‌قیقه‌ت ئێمه قورئانمان بۆ په‌ند وه‌رگرتن ئاسان كرد جا ئا په‌ند گرێ هه‌یه } وه ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌كه له‌و ڕێگانه‌ی كه خوای گه‌وره دایناوه‌و بۆ پاراستنی كتێبه پیرۆزكهی له گۆڕین و شێواندن و له ناوچوون، ئه‌ویش بۆ به‌ڕاستگه‌ڕانی فه‌رمووده‌ی خوا: إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحافظون (الحجر:9) { به ڕاستی ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ناردنه خوارێ و وه به ڕاست هه‌ر ئێمه‌ش پارێزگاری ده‌كه‌ین } قورئانی پیرۆز تاكه كتێبكێ ئاسمانیه كه پارێزراو بێت و گۆڕان و شێواندن و ده‌ستی مرۆڤی تێكه‌ڵ نه‌بوبێت، خوای گه‌وره به پاراستنی خۆی پاڕاستویه‌تی، تاكو ببێته به‌ڵگه له سه‌ر خه‌ڵكی به گشتی تا ڕۆژی قیامه‌ت. وه به ڕاستی فه‌رمووده‌ی زۆری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ی هه‌ڵنان بۆ به‌ركردنی قورئانی پیرۆز هاتوون: له‌وانه فه‌رمووده‌ی: { يجيء صاحب القرآ‌ن يوم القيامة، فيقول: يا رب حلِّه، فيُلبس تاج الكرامة، ثم يقول: زده، فيُلبس حُلَّة الكرامة، ثم يقول: يا رب ارضَ عنه، فيرضى عنه، فيقال له: اقرأ وارق، وتزاد بكل آية حسنة } رواه الترمذي ، وقال: حسن صحيح، ورواه الحاكم وصححه . { له ڕۆژی قیامه‌تا خاوه‌ن قورئان (ئه‌وه‌ی قورئانی له‌به‌ره) دێنن، (قورئانه‌كه) ده‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار تاجی ڕێزی لێ بنێن، پاشان ده‌ڵێ: زیادی كه‌ن، له جل و به‌رگی ڕێز‌و كه‌رامه‌تی لێ پێچن، پاشان ده‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم لێی ڕازی به، خواش لێی ڕازی ده‌بێ، جا پێی ده‌وترێت: قورئان بخوێنه‌وه و نه‌رم ونیان و له سه‌ر خۆ، وه له گه‌ڵ هه‌موو ئایه‌تێكدا چاكه‌یه‌كی بۆ زیاد ده‌بێت } وه هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش فه‌رمووده‌ی: { يقال لصاحب القرآ‌ن: اقرأ وارقَ، ورتل كما كنت ترتل في الدنيا، فإن منزلتك عند آخر آية تقرؤها } رواه أحمد . { به قورئان خوێن و له بهركهری قورئان ده‌وترێت: بخوێنه‌و له سه‌ر خۆ‌و نه‌رم و نیان، وه به ته‌رتیل و یه‌ك له دوای یه‌ك بیخوێنه وه‌ك چۆن له دنیادا به ته‌رتیل ده‌تخوێند، چونكه به ڕاستی پله‌و پایه‌ت له كن كۆتایین ئایه‌ته كه ده‌یخوێنێته‌وه } وه له به‌ر پله‌وپایه‌و ڕێزی له بهركهری قورئان، ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕێنومایی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و مافی له پێشی هه‌یه‌و ده‌بێ پێشنوێژی بكات و ده‌فه‌رموێت: { يؤمُّ القوم أقرؤهم لكتاب الله }رواه مسلم . { كامه زیاتر خوێنه‌ری قورئانه ئه‌وه پێشنوێژی بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵ و كه‌سانێك ده‌كات }. وه خوێنه‌ران و له بهركهرانی قورئانی پیرۆز پله‌و پایه‌یان ئه‌وه‌نده به‌رز بوو لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه له خستنه ناو گۆڕدا پێشی ئه‌وانی دیكه‌ی ئه‌خستن له شه‌ڕی ئوحودا، جا كاتێ (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر دووانی به یه‌كه‌وه له گۆڕێك بخستایه پرسیاری ئه‌كرد: { أيهم أكثر أخذًا للقرآن - أي حفظًا لكتاب الله - فإن أُشير له إلى أحدهما قدَّمه في اللحد } رواه البخاري . { كامه‌یان زیاتری له قورئان وه‌رگرتووه-واته قورئانی زیاتر له به‌ر بووه- جا ئه‌گه‌ر ئاماژه‌ی بۆ بكرایه بۆ یه‌كێكیان ئه‌وه ئه‌وه‌ی پێش ئه‌خست له خستنه ناو گۆڕه‌كه }. وه به‌سه بۆ ئه‌هلی قورئان كه خوای گه‌وره (سبحانه‌وتعالی) پاڵی داونه‌ته لای خۆی، وه تایبه‌تمه‌ندی كردوون به شتانێك كه هیچ كه‌سێكی دیكه‌ی پێ تایبه‌تمه‌ند نه‌كردووه، ئه‌وه‌ته له فه‌رمووده‌یه‌كدا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: { إن لله أهلين من الناس، فقيل: من هم؟ قال أهل القرآ‌ن، هم أهل الله وخاصته } رواه أحمد. { به ڕاستی خوا له خه‌ڵكی ئه‌هل و كه‌س و كاری خۆی هه‌یه، جا وترا: كێن ئه‌وانه؟ فه‌رمووی: ئه‌هلی قورئانن، ئه‌وانه ئه‌هل و تایبه‌تمه‌ندی خوان }. جا كاتێك پله‌و پایه‌ی قورئانی پیرۆز و خوێنه‌ران و له‌به‌ركه‌رانی به‌م شێوه‌یه بووه‌و ئه‌وه‌نده به‌رز بووه، ده‌بینین كه هاوه‌ڵه بچوكه‌كان و مناڵانی هاوه‌ڵه‌كان خوا لێیان ڕازیبێ، وه‌ك عه‌مری كوڕی سه‌له‌مه، وه به‌رائی كوڕی عازب، وه زه‌یدی كوڕی حارسه خوا لێیان ڕازیبێ، وه زۆرێكی تریش جگه له‌مان، زۆر سوور بوون و چه‌ختیان له سه‌ر له فێربوون و له به‌ركردنی قورئانی پیرۆز كردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت زه‌یدی كوڕی ثابت خوا لێی ڕازیبێ له‌و له بهركهرانه بوو ئه‌وه‌نده به شێوه‌یه‌كی ته‌واوو قورئانی له به‌ر كردبوو كه هه‌ردوو خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ئه‌بو به‌كری سدیق و عوسمانی كوڕی عه‌ففان له كۆكردنه‌وه‌ی قورئاندا متمانه‌یان پێ كردبوو. ئیتر پێشینی ئه‌م ئوممه‌ته له شوێنكه‌وتوان و ئه‌وانیش له دوای ئه‌وانه‌وه هاتن له سه‌ر ڕێڕه‌وی هاوه‌ڵه‌كان ڕۆشتن، بۆ له به‌ركردن و فێربوونیان بۆ په‌ڕاوی خوا، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ته‌رجه‌مه‌ی زانایان و ژیانیان هه‌ڵبده‌ینه‌وه ده‌بینین كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان قورئانی پیرۆزیان له‌به‌ر بووه، له كاتێكا ته‌مه‌نیان له پازده ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردووه. ئینجا با بزانیت –خوێنه‌ری به‌ڕێز- كه بۆ له به‌ركردنی قورئانی پیرۆز چه‌ند ڕه‌وشت و ئادابێك پێویستن و ده‌بێ ڕه‌چاوبكرێن و پاڕێزگاریان لێ بكرێ، له پێشی هه‌موو ئه‌م ئادابانه‌ش ئیخلاس و دڵسۆزیه بۆ خوای گه‌وره، چونكه به ڕاستی خوا هیچ كارێك وه‌رناگرێت مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه ئیخلاس و دڵسۆزی ته‌واوی تیا بێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وما أمروا إلا ليعبدوا الله مخلصين له الدين (البينة:5). { وه ئه‌وانه فه‌رمانیان پێ نه‌درابوو به‌وه نه‌بێ كه به دڵسۆزی و ئیخلاسهو خوا بپه‌رستن و ئاینی پاك و خالس بۆ ئه‌و دابنێن } وه نابێت به هیچ شێوه‌ك له بهركردنت بۆ قورئانی پیرۆز له به‌ر به‌شی دنیا‌و ده‌سكه‌وتنی دنیا بێت، یان پله‌و پایه‌یه‌ك بێت بته‌وێت به هۆی ئه‌وه‌وه ده‌ستت بكه‌وێت، یان سومعه‌و ناو ده‌ركردن بێت، چونكه به ڕاستی جێگیر بووه له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) كه ئه‌وانه‌ی له ڕۆژی قیامه‌تا ئاگریان پێ گڕ ده‌درێت و پێیان خۆش ده‌كرێت سێانن، له‌وانه: { رجل تعلم العلم وعلَّمه، وقرأ القرآ‌ن، فأُتيَ به فعرَّفه الله نعمه فعرفها، قال: فما عملت فيها؟ قال: تعلمت العلم وعلمته، وقرأت فيك القرآ‌ن، قال: كذبت، ولكنك تعلمت العلم ليقال: عالم، وقرأت القرآ‌ن ليقال: هو قارئ، فقد قيل، ثم أُمر به فسُحب على وجهه ثم أُلقي في النار } رواه مسلم . { پیاوێك قورئان فێر ئه‌بێت و فێری خه‌ڵكیشی ئه‌كات، جا ئه‌یهێنن و خوای گه‌وره نیعمه‌ته‌كانی خۆی پێ ئاگادار ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌یانناسێته‌وه، ده‌ڵێ: ده‌ی چیت كرد تێیاندا؟ ده‌ڵێ: فێری عیلم بووم و خه‌ڵكیشم فێر كرد، وه قورئانم له به‌ر تۆ خۆێنده‌وه، ئه‌فه‌رموێت: درۆت كرد، وه به‌ڵكو بۆیه فێری علیم و زانیاری بویت تاكو بوترێت: زانایه، وه قورئانت بۆیه خوێند تاكو بوترێت: ئه‌و خوێنه‌ری قورئانه، ئیتر ئه‌وه وترا (واته له دنیادا پێیان وتیت كه زانایه یان خوێنه‌ره) پاشان فه‌رمانی پێ ئه‌درێت و به سه‌ر ڕوویه‌وه ڕاپێچ ئه‌كرێت و فڕێ ئه‌درێته ئاگره‌وه }. پاشان دوای ئیخلاس و دڵسۆز بوون كاركردن به قورئانی پیرۆز و پابه‌ند بوون به فه‌رمان و قهدهغهكراوهكانیهوه دێت، كه ئه‌مه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیه له هاتنه خوتارهوهی قورئان، چونكه له به‌ركردن له خودی خۆیدا مه‌به‌ست نیه، به‌ڵكو هۆكارێكه بۆ مه‌به‌ستێك، نابێ واز له كارپێكردن بێنیت له پێناوی له به‌ركردنی قورئاندا، به‌ڵكو ده‌بێ بۆیه له به‌ری بكه‌یت تاكو تێی بگه‌یت و كاری پێ بكه‌یت، له به‌ر ئه‌وه ده‌بێ بزانین كه قورئان ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی كاری پێ ده‌كه‌ن، وه ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌كیش له سه‌ر ئه‌وانه‌ی پشتی تێ ده‌كه‌ن و كاری پێ ناكه‌ن، له فه‌رمووده‌ی سه‌حیح دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: { والقرآن حجة لك أو عليك } رواه مسلم . { قورئان به‌ڵگه‌یه بۆت یان به‌ڵگه‌یه له سه‌رت }. وه هه‌ندێ له‌وانه‌ش كه ئه‌چنه بابه‌تی كاركردن به قورئانه‌وه، خۆڕازاندنه‌وه به ئه‌خلاق و ئادابی قورئان، جا له سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه لهبهركهری په‌ڕاوی خوایه پێویسته كه به ڕاستی قورئانێك بێت له سه‌ر زه‌ویداو له سلوك و هه‌ڵس و كه‌وت و قسه‌و گفتوگۆیدا له ناو خه‌ڵكیدا، نابێ خۆی به گه‌وره‌و فیزو ده‌ماره‌وه به سه‌ر به‌نده‌كانی خوادا بسه‌پێنێ، به‌ڵكو له‌سه‌ریه‌تی كه ویقارو ڕێز‌و ڕه‌وشتی به‌رزی لێ ببارێ، پێویسته ملكه‌چ بێ بۆ برایانی موسڵمان و هه‌میشه له خزمه‌تكردنی ئیسلام و موسڵماناندا بێ. وه ئه‌وه‌ش كه زۆر پێویسته‌و ده‌بێ له بهركهری قورئان هه‌میشه دووپاتی بكاته‌وه له سه‌ر خۆی، په‌یمان بده‌ی له گه‌ڵ قورئانی پیرۆزدا كه هه‌میشه بیخوێنتهوهو له گه‌ڵیدا بیت و دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی بكه‌یت، تاكو ئه‌وه‌ی كه خوا ڕێزی لێ ناوه‌و هیدایه‌تی داوه‌و له به‌ری كردووه له ده‌ستی ده‌رنه‌چێت و له بیری نه‌چێته‌وه، وه جێگیر بووه له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رموویه‌تی: { تعاهدوا هذا القرآ‌ن فوالذي نفسي محمد بيده له‌و أشد تفلُّتاً من الإبل في عُقُلِها } رواه البخاري و مسلم . { په‌یمانده‌ر بن به‌م قورئانه‌و (هه‌میشه له گه‌ڵیدا بن و بیخوێنه‌وه‌و له به‌ری بكه‌ن) چونكه سوێند به‌وه‌ی گیانی موحه‌ممه‌دی به ده‌سته خێراتروو توندتر له ده‌ست ده‌رئه‌چێت (له بیر ئه‌چێته‌وه) له حوشترێك له ده‌ربازبوونی له پێوه‌ندو ڕه‌شمه‌كه‌ی }، مه‌به‌ست له فه‌رمووده‌كه ئه‌وه‌یه كه قورئانی پیرۆز ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام له گه‌ڵیدا نه‌بیت و دووباره‌ی نه‌كه‌یته‌وه له ده‌ست ده‌ر ئه‌چێت و له بیرت ئه‌چێته‌وه. پاشان بزانه -براو خوشكم خوا موفهقت بكات- كه له به‌ركردنی قورئان هه‌ر دبێ له كه‌سانی خاوه‌ن علیم و زانسته‌وه وه‌ربگیرێ، كه‌سانێك كه شایه‌تی چاكه‌و خواناسی و زانیاریان بۆ دراوه، ئینجا پاشان گرتنه به‌ری ئه‌و هۆكارانه‌ی كه یارمه‌تیده‌ری ئه‌و كاره‌ن، وه‌ك هه‌موو ئه‌و ئامێرانه‌ی ئه‌مڕۆ كه هه‌ن وه‌ك كۆمبیوته‌رو سی دی و شتانی تر بۆ گوێلێگرتن و دووباره بونه‌وه تاكو ببێته یارمه‌تیده‌رو پاڵپشتێكتان بۆ ئه‌وه‌ی كه له سه‌ره‌تادا وه‌ری ده‌گرن. وه له‌و كارانه‌ی كه یارمه‌تیت ئه‌ده‌ن بۆ له به‌ركردنی قورئانی پیرۆز‌و له سه‌رتی ئاسان ئه‌كه‌ن، تایبه‌تمه‌ندكردنی ویردێكی ڕۆژانه بۆ له به‌ركردنی قورئان، به نموونه په‌ڕه‌یه‌ك یان كه‌متر، وه باش نیه له به‌ركردنی ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆریش ڕۆژانه، تاكو بێتاقه‌ت نه‌بێت و لاوازی نه‌تگرێت، وه تاكو بتوانیت ئه‌وه‌ی له‌وه‌و پێش له به‌رت كردووه دووباره‌ی بكه‌یته‌وه‌و پێیدا بچیته‌وه؛ له‌مه‌شدا دووعاو پاڕانه‌وه له یاد نه‌كه‌یت، چونكه ئه‌وه هه‌میشه یارمه‌تیده‌رو پاڵنه‌رته بۆ به‌رده‌وام بونت له سه‌ر له‌به‌ركردنی قورئان، پشت به خوا ببه‌سته‌وه داوای كۆمه‌ك هه‌ر له‌و بكه‌و هه‌رگیز بێ توانا نه‌بیت، خوا ئێمه‌ش و ئێوه‌ش موه‌فه‌ق بكات و ڕێنموونیمان بكات بۆ كرده‌وه‌ی چاك. تێبینی: ئه‌م بابه‌تانه‌ی (چه‌ند پێشه‌كیه‌ك له سه‌ر قورئانی پیرۆز) هه‌موویان له ماڵپه‌ڕی (الشبكة الاسلامية) وه‌رگیراون و وه‌رگێڕدراونه سه‌ر زمانی كوردی.