دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د گفتوگۆی دوو ڕۆشنبیر له‌مه‌ڕ عه‌لمانییه‌تی دێمۆكراسی یه‌كه‌میان به هاوڕِێكه‌ی وت: به‌ڕِاستی له چاكه و باشیی وڵاَته عه‌لمانی و دیمۆكراتییه‌كان ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وان له‌باره‌ی ئایینه‌وه له‌مه‌ڕِ ئێمه باشتره له هه‌ڵًسوكه‌وتی ئێمه له‌گه‌ڵیدا، نموونه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان ڕِێمان ده‌ده‌ن مزگه‌وت بكه‌ینه‌وه و شوێنی تایبه‌تی خۆمانمان هه‌بێت بۆ عیباده‌ت و به‌ندایه‌تی، ماوه‌مان ده‌ده‌ن به‌ئازادی بانگه‌واز بكه‌ین بۆ ئایینه‌كه‌مان و ئازاد بین له بیروڕِاماندا، له كاتێكدا له وڵاَتانی ئێمه به‌و شێوه نییه و ڕێگه‌یان پێ نادرێت. دووه‌میان وتی: ئه‌وه‌ی كه باست كرد له‌سه‌ر خۆمان به‌ڕِه‌هایی ڕِاست نییه. له جیهانی ئیسلامیشدا زۆر نه‌سرانی هه‌ن كه به ئازادیی خۆیان عیباده‌ت و به‌ندایه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن و ئازادن له بیروباوه‌ڕِیاندا و هیچكه‌س ده‌ستدرێژی ناكاته سه‌ر شوێنه‌كانیان. ئه‌ی سه‌ردانی میسر و سوودانت نه‌كردووه و نازانی كه چه‌نده ئازادن له بیروباوه‌ڕِی خۆیاندا؟ یه‌كه‌م: باشه له‌مه‌ڕِ وڵاَتی سعوودیه ده‌ڵێی چی؟ دووه‌م: سعوودیه حاڵه‌تێكی تایبه‌تی هه‌یه؛ ئه‌و به‌شێكه له دوورگه‌ی عه‌ره‌ب كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانی داوه هیچ ئایینێكی تری تێدا نه‌بێت جگه له ئیسلام و موڵكی ئیسلامه. پێویسته ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی نامۆ سه‌یر نه‌كرێت ته‌نانه‌ت له‌و وڵاَته ڕِۆژئاوایییانه‌ش هه‌ر وایه كه ده‌بینم تۆ به‌رگرییان لێ ده‌كه‌یت. یه‌كه‌م: مه‌به‌ستت چییه؟ دووه‌م: وڵاتێكی وه‌ك ڤاتیكانت نه‌بیستووه؟ ئایا هیچ مزگه‌وتێك یان شوێنێكی عیباده‌ت و به‌ندایه‌تی موسوڵمانانی تێدایه؟ یه‌كه‌م: نه‌خێر. دووه‌م: خاڵی دووه‌م كه ده‌مه‌وێت ئاگادارت بكه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان ئیحسان و چاكه‌كاری پاڵنه‌ریان نییه به‌رامبه‌رمان تاكوو به‌و شێوه‌یه بن له‌گه‌ڵماندا یان بیانه‌وێت موجامه‌له‌مان بكه‌ن وه‌ك هه‌ندێك له‌وانه‌ی تێنه‌گه‌یشتوون وا ده‌زانن. ئه‌گه‌ر وا بووایه پێیان ده‌گوتین: یان ئه‌وه‌ی كه ئێمه ڕِێتان پێ ده‌ده‌ین و ماوه‌تان ده‌ده‌ین كه بیكه‌ن له وڵاَته‌كانماندا ئێوه‌ش ماوه‌مان پێ ده‌ده‌ن یان ئێمه‌ش ناهێڵین وه‌ك ئێوه ناهێڵن. یه‌كه‌م: من گومانم وا بوو كه به‌و شێوه‌یه بن، به‌ڵام ئێسته كه وا نین زیاتر چوونه دڵمه‌وه و جێی سه‌رسامی و تێڕِامانمن. دووه‌م: ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه ماوه‌مان ده‌ده‌ن له ئازادی ئایین و بیروباوه‌ڕِ، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ڕِێگه‌پێدراوه بۆ هه‌موو خاوه‌نئایین و بیروباوه‌ڕێك نه‌ك هه‌ر بۆ ئێمه بێت به‌ته‌نها و كه‌سانی دیكه‌ی لێ بێبه‌ش بن، جا باوه‌رڕی به بوون (وجوود)ی خوا هه‌بێت یان نا، باوه‌ڕِدار بێت یان موشریك و هاوه‌ڵبرِیارده‌ر بێت بۆ خوا، بتپه‌رست بێت یان مرۆڤپه‌رست. ئه‌وه‌ی كه ماوه‌مان پێ ده‌ده‌ن له ئازادیی بیروباوه‌ڕ ِو بیركردنه‌وه و ڕِاده‌ربرِین، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه و بگره زیاتریش ئازادییان داوه به بانگخوازانی داوێنپیسی و (رذیلة) و ئه‌وانه‌ی كه خه‌ریكی زینا و به‌ره‌ڵاَیی و لاپه‌رِ و لادانی ڕه‌گه‌زی (شذوذ جنسي)ن، به ئه‌ندازه‌ی بڵاَوكردنه‌وه‌ی وێنه و فیلمی به‌ره‌ڵاَو بێ‌سنوور هه‌ر ئه‌وه‌نده یان له‌وه‌ش كه‌متر ئازادی بۆ موسوڵمانان هه‌یه. ئه‌مانه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن چونكه به‌پێی تێڕِوانین و بۆچوونیان به‌رامبه‌ر به ئازادی به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاَته‌كه‌یان له‌وه‌دا ده‌بینن كه به‌و شێوه‌یه بن. به‌ڵاَم خاڵی سێیه‌م ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له یاساكانیان به‌كار دێنن بۆ سنوورداركردنی ئازادیی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له وڵاَته ئیسلامییه‌كانه‌وه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن یان ئه‌وانه‌ی كه له ناویاندا ده‌ژین. یه‌كه‌م: هاورڕاتم له‌وه‌دا، به‌لاَم ئایا له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وا نا‌بینیت كه ده‌ستوور و یاسای ئه‌وان باشتره له‌وه‌ی ئێمه، له‌وه‌دا كه ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ئازادییه‌ی ئه‌وان فراوانتر و گه‌وره‌تره له‌وه‌ی كه ئێمه هه‌مانه؟ دووه‌م: نه‌خێر، من وا نابینم كه تۆ ئه‌یبینیت. چونكه ئازادی به چه‌ندێتی پێوه‌ر ناكرێت، ئه‌گینا باشترین ڕژێم و یاسا ئه‌وه ده‌بوو كه ده‌رگای ئازادی خستۆته سه‌رپشت و هیچ لێپرسینه‌وه و قه‌ده‌غه‌كراوێكی نییه. یه‌كه‌م: ئه‌ی كه‌واته پێوه‌ر بۆ ئازادی چییه؟ دووه‌م: به‌وه‌ی كه چه‌نده سوود و زیان ده‌گه‌یه‌نێت به خه‌ڵكی، قه‌ده‌غه‌كردنی دزی به‌نموونه سنورێكه له‌به‌رده‌م ئازادی خه‌ڵكیدا، به‌ڵاَم سنوورێكی به سوود و قازانجه. به‌ڵاَم قه‌ده‌غه‌كردنی گۆشتی ماسی هه‌ر به‌نموونه شتێكه كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی زیانگه‌یاندنی ڕِاسته‌وخۆ به هه‌ندێ له خه‌ڵكی. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بینین كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له ئیسلامدا پێناسه ده‌كرێن به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر تێیانپه‌ڕِاند و سنووره‌كانیان شكاند ئه‌وه كه‌وتۆته زیان پێگه‌یه‌نراوێكه‌وه، ده‌توانیت به‌و شێوه‌یه بیخه‌ینه پێش چاو وه‌ك ئه‌و سنووره‌ی كه له‌ملا و ئه‌ولای پردێكه‌وه دانراوه، بێ گومان ئازادی خه‌ڵكی سنووردار ده‌كات، به‌ڵاَم ئه‌م سنوورداركردنه سوودی بۆ خه‌ڵكه‌كه خۆی هه‌یه، تاكوو نه خه‌ڵكی و نه ماشێن و نه شتی تریش لانه‌ده‌ن و نه‌كه‌ونه خواره‌وه و له ناو نه‌چن. یه‌كه‌م: گومانی تێدا نییه، به‌ڵاَم كێ ئه‌و یاسا و قانوونانه ده‌ر ده‌كات كه شته‌كان حه‌ڵاَڵ و حه‌رام ده‌كات؟ ڕژێم و ده‌ستووری دێمۆكراسی ئه‌وه ده‌داته ده‌ستی خه‌ڵك، ئه‌وان خۆیان چی مایه‌ی زیان و سوودی خۆیانه دیاری ده‌كه‌ن به‌وپه‌ڕِی ئازادییانه‌وه، به‌ڵاَم ڕِژێم و یاسا ئایینییه‌كان، له‌وانه‌ش یاساكانی ئیسلام، ئه‌و ئازادییه نادات به خه‌ڵكی، به‌ڵكو هه‌موو فه‌رمانه‌كان ده‌گه‌ڕِێنێته‌وه بۆ ئایین. دووه‌م: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌و یاسایانه كه شت حه‌ڵاَڵ و حه‌رام ده‌كه‌ن (ڕِێی پێ ده‌ده‌ن یان قۆرخی ده‌كه‌ن) به كۆڕِای گشتیی خه‌ڵكی ده‌رده‌چن و ڕای هه‌موویانی له‌سه‌ره؟ یه‌كه‌م: نه‌خێر، تۆ ده‌زانیت كه به‌و شێوه‌یه نییه، به‌ڵكوو به ڕِای زۆرینه ده‌رده‌چێت و بڕِیاری له‌سه‌ر ده‌درێت. دووه‌م: به‌ڵاَم له وڵاَتانی دێمۆكراتیی عه‌لمانیدا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی نین كه یاسا و قانوونه‌كان ده‌رده‌كه‌ن و دایده‌ڕِێژن، به‌ڵكوو ئه‌وانه كه یاساكان داده‌ڕِێژن و ده‌یاننووسن كۆڕِ و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی یاسادانانن (المجالس التشریعیه). یه‌كه‌م: به‌ڵێ، به‌ڵاَم ئه‌م كۆڕِانه له‌و خه‌ڵكانه پێك هاتوون كه خه‌ڵكه‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ خۆی هه‌ڵیبژاردوون؛ ئه‌وان گوزارشت له بیروڕِای زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه ده‌كه‌ن. دووه‌م: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه ته‌عبیر و گوزارشت له ڕای ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه ده‌نگیان بۆ داون. یه‌كه‌م: به‌ڵاَم موسته‌حیله و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێ و ناگونجێ كه جگه له‌و ڕِێگه‌یه له هیچ ڕێگه‌یه‌كی تره‌وه ئه‌نجام بدرێت. دووه‌م: به‌ڵێ، به‌ڵاَم ده‌زانیت كه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش که بڵێین ئه‌مان گوزارشت له ڕِای ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه ده‌نگیان بۆ داون و هه‌ڵیانبژاردوون ڕِاست نییه، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ڕِاوێژی پێ ناكرێت له دانانی یاساكاندا، خۆ ئه‌گه‌ر ڕِاوێژیان پێ بكرێت ئه‌وا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی به‌و یاسایانه ڕِازی نین كه بۆیان دانراوه و له‌سه‌ریان پێویست كراوه. هه‌ڵسه‌نگاندنی باشی و خراپیی هه‌ر یاسایه‌ك پێویستی به شاره‌زایییه‌كی ته‌واو هه‌یه كه زۆرینه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌و شاره‌زایی و تێگه‌یشتنه‌یان نییه. یه‌كه‌م: به‌ڵێ، ئه‌مه‌یه كه ئه‌وانی پێ جیا ده‌كرێته‌وه له خه‌ڵكانی تر. دووه‌م: به‌مه‌رجیشیان كردووه له‌سه‌ریان كه یاساكانیان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بێت و كه‌س بۆی نه‌بێت به ئاره‌زووی خۆی یاسایه‌كی دیكه بێنێت و لێی لابدات. یه‌كه‌م: به‌ڵێ، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئارامی و هێمنیی سیاسی ناپارێزرێت و وڵاَت تووشی قه‌یرانێكی ده‌ستووری ده‌بێت. دووه‌م: ده‌ی باشه چی جیاوازییه‌ك هه‌یه له نێوان ئێمه و ئه‌واندا؟ ئێمه‌ش هه‌روا بۆمان هه‌یه كه كۆڕِی یاسادانانمان هه‌بێت له‌وانه‌ی كه شاره‌زا و تێگه‌یشتوون و خه‌ڵكیش ئه‌ندامه‌كانیان هه‌ڵبژرێت و مافی یاسادانانیان پێ بده‌ن به‌مه‌رجێك پێچه‌وانه نه‌بێت له‌گه‌ڵ یاسای هه‌ره‌به‌رزی وڵاَته‌كه كه ناو ده‌برێت به ده‌ستوور، كه به‌نیسبه‌ت ئێمه كتێبی خوا و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم). یه‌كه‌م: به‌ڵام ده‌ستووری ئه‌وان له دانانی خۆیانه و ده‌توانن هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت بیگۆڕن. دووه‌م: به‌ڵاَم ده‌ستووری ئه‌وانیش كۆمه‌ڵه بابه‌تی له خۆ گرتووه كه كه‌س بۆی نییه بیانگۆڕِێت و لایاندات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به مافه‌كانی مرۆڤه‌وه هه‌یه. یه‌كه‌م: به‌ڵێ، چونكه ئه‌و مافانه بۆ هه‌موو مرۆڤێكن وه‌ك مرۆڤ، بۆ هیچ كه‌سێك نییه سنووركێشی تیا بكات و لایاندات. دووه‌م: كێ ئه‌و پله‌وپایه و مه‌كانه‌ته‌ی پێ داوه؟ به هه‌ر حاڵ ئێمه نامانه‌وێ باسه‌كه‌مان بكه‌ینه مافی مرۆڤ و له بابه‌ته‌كه ده‌ربچین، به‌ڵكوو له بابه‌تێكی دیكه‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، با ئێسته بگه‌ڕِێینه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی خۆمان. یه‌كه‌م: به‌ڵێ. دووه‌م: ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ت پێ بڵێم كه ئه‌وانه هیچ فه‌زڵ و ڕێزێكیان زیاتر له ئێمه نییه به‌وه‌ی كه ده‌ستووری خۆیان له داهێنانی خۆیانه و خۆیان نووسیویانه، چونكه ئه‌وانه ئه‌گه‌ر به‌ڕِه‌زامه‌ندیی خودی خۆیانه كه یه‌كێك له خۆیان یاسایان بۆ دابنێ، ئه‌وا ئێمه‌ش هه‌روا بیرمان كردۆته‌وه و گه‌یشتووینه‌ته ده‌ره‌نجامێكی دروست و له‌وه‌دا خۆمان بینیوه‌ته‌وه كه ڕازی بین به شه‌رع و ده‌ستوور و یاسای په‌روه‌ردگارمان كه ئه‌ویش دروستی كردووین و ده‌ستوور و یاسای ژیانیشی بۆ داناوین، ئه‌و خوایه‌ی كه شاره‌زایه به ئێمه له‌وه‌ی كه چی سوودی هه‌یه بۆمان و چیش زیانمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه زۆر به‌به‌زه‌یییه پێمان و فه‌رمانمان پێ ناكات به شێتك سوود و قازانجی نه‌بێت بۆمان، به‌رگری و قه‌ده‌غه‌شمان لێ ناكات له شتێك مه‌گه‌ر زه‌ره‌ر و زیانی هه‌بێت بۆمان. كه‌واته هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێوان ئێمه و ئه‌واندا له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه هه‌ردوو لا سه‌رپشكن و به‌ڕِه‌زامه‌ندیی خۆیانه و خۆیان ڕِازین له‌وه‌ی كه فه‌رمانی بۆ داناون، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وان به ئازادی خۆیان یاسادانه‌ره‌كانی خۆیانیان هه‌ڵبژاردووه، ئێمه‌ش به ئاره‌زوو و ئازادی خۆمان به ده‌ستوور و یاسای خۆمان ڕِازین. په‌وره‌ردگارمان زۆری لێ نه‌كردووین له‌وه‌ی كه ڕِازی بین و باوه‌ڕِمان به به‌رنامه‌كه‌ی هه‌بێت، به‌ڵكوو كاری ئیمانی به‌جێ هێشتووه بۆ مرۆڤه‌كان خۆیان: {فمن شا‌ء فلیؤمن و من شا‌ء فلیكفر}، واته: {هه‌ر كه‌س ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕِدار بێت و هه‌ركه‌سیش ده‌یه‌وێت با بێباوه‌ڕ بێت.} ئێمه‌ش به یارمه‌تی و ته‌وفیقی خوا هیدایه‌ت و ڕِۆشنیمان هه‌ڵبژاردووه، كه‌واته هیچ فه‌زڵ و ڕِێزێكیان نییه به‌سه‌رمانه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادیی هه‌ڵبژادندا، به‌ڵكوو فه‌زڵ و ڕِێزی ئێمه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه هه‌یه به‌وه‌ی كه ڕِێگه‌ی ڕِاستمان دۆزیوه‌ته‌وه و خوای گه‌وره حه‌قی به حه‌ق پێناساندووین و یارمه‌تی داوین له‌سه‌ری بڕِۆین و به‌رده‌وام بین. یه‌كه‌م: به‌ڵاَم ئه‌وه‌ی ئێوه هه‌ڵتانبژاردووه ئایینه، خه‌ڵكیش جیاوازن له ئایینه‌كانی خۆیاندا و كۆمه‌ڵگا هاوچه‌رخه‌كانمان چه‌ندین ئایینیان تێدایه. پێویسته هه‌موو هاووڵاَتییه‌ك مافی ته‌واوی خۆی هه‌بێت به چاوپۆشین له‌وه‌ی كه هه‌ڵگری چ ئایینێكه و باوه‌ڕی به چی هه‌یه. دووه‌م: ده‌ی چۆن عه‌لمانییه‌ت ئه‌م گرفته‌ی چاره‌سه‌ر كردووه؟ یه‌كه‌م: به شێوه‌یه‌كی ئاسان چاره‌سه‌ری كردووه. ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كه ئایینه‌كان له فه‌رمانڕِه‌وایی و ده‌سه‌ڵاَت جیا بكرێنه‌وه تاكوو هه‌موو هاووڵاَتییه‌ك بۆی هه‌بێت و بتوانێت ببێته خاوه‌ن هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌كی سیاسی كه شایا‌نی بێت. ئیتر له سه‌رۆكایه‌تی وڵاَته‌وه بیگره تا بچووكترین شت. ئیتر هه‌ر ئایین و بیروباوه‌ڕِێكی هه‌بێت ئاسایییه. دووه‌م: ئێمه‌ش هه‌ر هه‌مان كار ده‌كه‌ین كه ئه‌وان كردوویانه؛ هه‌موو ئایینه‌كان -جگه له ئیسلام- لا ده‌ده‌ین له فه‌رمانڕه‌ِ‌وایی و حوكمكردن هه‌روه‌ك ... یه‌كه‌م: -به‌پێبڕِینه‌وه- به‌ڵاَم ئه‌وان هه‌موو ئایینه‌كانیان له ده‌سه‌ڵاَت جیا كردۆته‌وه و هیچ ئایینێكیان به‌لا نه‌خستووه وه‌كوو ئێوه كردووتانه. دووه‌م: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئایینه‌كانیان به‌لا خستووه ته‌نها ئایینی عه‌لمانی نه‌بێت. یه‌كه‌م: به‌ڵاَم عه‌لمانییه‌ت ئایین نییه. دووه‌م: به‌ڵێ، سوێند به خوا ئایینه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئێمه‌ی موسوڵمان له ئایین تێگه‌یشتووین. یه‌كه‌م: مه‌به‌ستت چییه؟ دووه‌م: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه دین به پێناسه‌ی ئێمه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ن كه مرۆڤه‌كان وابه‌سته‌ی ده‌بن و له‌سه‌ری ڕادێن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له هه‌ر بوارێك له بواره‌كانی ژیانیان چ لایه‌نی گیانی بێت یان ماددی، لای خواوه هاتبێ یان خۆیان دایانتاشیبێت و دروستیان كردبێت. ئایا نه‌تبیستووه شاعیری عه‌ره‌بی له چه‌ند دێڕِێكدا چۆن باسی دین ده‌كات و ده‌ڵێ: إذا مـا قمت أُرحِلها بليلٍ تَأَوَّه آهَةَ الرجلِ الحزينِ تقول إذا شددت لها وضيني: أهـذا دينه أبداً وديني؟ أكل الدهر حِـلّ وارتحالٌ أما يُبقي عليّ وما يقيني؟ یه‌كه‌م: به‌ڵاَم ئه‌و شاعیره لێره‌دا دین به نه‌ریت و خوو ده‌ناسێنێت و ده‌یداته قه‌ڵَه‌م. ئه‌مه چ په‌یوه‌ندییه‌كی به ڕِژێم و یاسا و ده‌ستووری ئه‌مڕِۆوه هه‌یه؟ دووه‌م: گرفت و جیدالمان نییه له‌وه‌ی كه به مانای دابونه‌ریت به‌كاری هێناوه. به‌ڵاَم ئایا نابینی به‌رده‌وامی و خووپێوه‌گرتنی هاتن و چوون و سه‌فه‌ركردن كه تاكه شتێكه له ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌م كابرایه و حوشتره‌كه‌یدا (كه له هۆنراوه‌كه‌دا هاتووه) ببێته ئایین بۆی. له‌وه باشتر ئه‌وه‌یه كه بۆ یه‌كێكه كه ڕاهاتووه له‌سه‌ر كارێك كه زۆر له‌وه گرنگتر و فراوانتره ناو بنرێت ئایین. دوای ئه‌وه قورئانی پیرۆز مانای ئایینی به‌كار هێناوه به‌و مانایه‌ی كه عه‌ره‌ب لێی شاره‌زان. ئایا نابینی خوای گه‌وه‌ره ده‌رباره‌ی یوسف و براكه‌ی ئه‌فه‌رموێت: ما كان ليأخذ أخاه في دين الملك إلا أن يشا‌ء الله [سورة یوسف: ٧٦] مه‌به‌ست له ئایین ئه‌وه‌یه كه ئێمه له‌م ڕِۆژگاره‌ماندا ناوی ده‌نێین یاسا. هه‌روه‌ها له قورئانی پیرۆزدا ئایین به‌كار ده‌برێت بۆ ئه‌و هیدایه‌ت و ڕِێگه ڕِۆشنه‌ی كه خوای گه‌وره ناردوویه‌تییه خواره‌وه و پێغه‌مبه‌رانی له پێناوی ڕِوونكردنه‌وه‌یدا ناردووه. هه‌روه‌ك به‌كاریش ده‌برێت بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه مرۆڤ له ژیانی خۆیدا خووی پێ ده‌گرێت جا هاوپێچی ئایینی ڕِاست بێت یان پێچه‌وانه‌ی بێت. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌ڕِاشكاوی ڕِوونی كردۆته‌وه له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا كه ده‌فه‌رموێت: «خوا له سه‌ری هه‌موو سه‌د ساڵێكدا یه‌كێك ده‌نێرێت ئایینه‌كه‌ی تازه بكاته‌وه؛ ئه‌و ئاینه‌ی كه تازه ده‌كرێته‌وه ئه‌و ئایینه‌یه كه خه‌ڵكی خووی پێوه گرتووه و باوه‌ڕِیان پێیه‌تی. به‌ڵاَم ئه‌و ئایینه‌ی كه خوا ناردوویه‌تیه خواره‌وه له ئاسمانه‌وه پێویست به تازه‌كردنه‌وه ناكات، چونكه گۆڕِانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت. جا مه‌به‌ست تازه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئایینه‌یه كه لای خه‌ڵكه و باوه‌ڕِیان پێیه‌تی بۆ ئه‌وه‌یه تاكوو له گه‌ڵ ئایینی حه‌قدا هاوشێوه بێت. یه‌كه‌م: ئه‌مه ته‌فسیر و لێكدانه‌وه‌یه‌كی نامۆیه بۆ ئایین و پێچه‌وانه‌شه له‌گه‌ڵ زاراوه و تێگه‌یشتنی خه‌ڵكی بۆ ئایین، به‌تایبه‌ت له ڕِۆژاوادا كه بابه‌تی گفتۆگۆكه‌ی ئێمه‌یه. دووه‌م: به‌ڵاَم ئایا ویژدانانه‌یه كه موناقه‌شه و گفتوگۆ ته‌نها له سه‌ر ئه‌و زاراوانه بێت كه ئه‌وان دایانناوه و پێیان ڕِاسته؟ بۆچی تێ‌یان نه‌گه‌یه‌نین و پێیان نه‌ڵێین كه جیاوازی هه‌یه له نێوان تێگه‌یشتنی ئێمه و ئه‌وان ته‌نانه‌ت له تێڕِوانینمان بۆ ئاینیش؟ به هه‌ر حاڵ من نامه‌وێ گفتۆگۆكه‌مان بگۆڕرِێت بو موجاده‌له له سه‌ر وته و بێژراوه‌كان. گرنگ ئه‌وه‌یه كه مانای شته‌كان ڕِۆشن بێته‌وه. جا ئه‌گه‌ر ڕوِون بۆوه ئه‌وه به‌كار هێنانی زاره‌وه‌كان گرفتێكی تێدا نییه. ئایا ناكرێ واز له وشه‌ی ئایین بێنین و وشه‌یه‌كی تر له شوێنی دانێین كه به سه‌ر عه‌لمانییه‌تا ده‌سه‌پێت (تنطبق) و ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێی ده‌ڵێن ئایین؟ ڕِات چییه به ده‌سته‌واژه‌ی پرۆگرامی ژیان(منهاج الحیاة)؟ یه‌كه‌م: هیچی تێدا نییه و باشه. دووه‌م: هیوادارم كه له به‌ركارهێنانیدا ئه‌و قسه‌یه‌مان بۆ ڕِوون بێته‌وه كه ده‌وترێت (ڕژێم و ده‌ستووری عه‌لمانی ڕِژێمێكی بێلایه‌نه له نێوان ئایینه‌كاندا) قسه‌یه‌كی بێبنه‌ما و ئه‌فسانه‌یه كه لای خه‌ڵكێكی زۆر بره‌وی پێ دراوه. یه‌كه‌م: وا گومانم هه‌یه كه منیش ئه‌و ئه‌فسانه‌یه به ڕِاست ده‌زانم و باوه‌ڕِم وایه؛ به‌ڕێزم ئایا ده‌توانیت بۆ ئه‌وانه‌ی كه ئینكاری ئه‌و ئه‌فسانه‌یه ده‌كه‌ن به‌ڵگه بێنیته‌وه و بۆمان ڕِوون بكه‌یته‌وه؟ دووه‌م: وا دابنێ ئه‌گه‌ر به كه‌سێكی به‌ویژدانمان وت: لێره‌دا دوو ڕِژێم و ده‌ستوور و یاسا هه‌یه (ئا) و (ب) نه‌خشه‌یه‌كمان خسته به‌رده‌ست به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: یاسای یه‌كه‌م (ئا): حوكم و فه‌رمان ته‌نها بۆ خوایه. دروسته بۆ پیاو كه دوو یان سێ یان چوار خێزانی هه‌بێت. وه‌ره‌سه مافی خۆیان وه‌رده‌گرن، خاوه‌نمیرات وه‌سێتی كردبێت یان نا. مه‌ی حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه. په‌یوه‌ندیی ڕه‌گه‌زی (جنسي) نابێت ببێت -بێجگه له نێوان ژن و مێرد و به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی-. سو‌و (رِبا) حه‌رامه. یاسای دووه‌م (ب): حوكم و فه‌رمان ته‌نها بۆ گه‌له. پیاو ڕِێی پێ نادرێت كه له یه‌ك خێزان زیاتری هه‌بێت. ته‌نها ئه‌و كه‌سه میرات ئه‌بات كه خاوه‌ن ماڵ وه‌سێتی بۆ ئه‌كات ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵیش بێت و ئه‌گه‌ر وه‌سێتی نه‌كرد ئه‌وه سامانه‌كه‌ی موڵكی ده‌وڵه‌ته. مه‌ی حه‌ڵاَڵه و ڕِێپێدراوه. په‌یوه‌ندیی ڕه‌گه‌زی له نێوان هه‌موو دووكه‌سێكدا ڕێی پێ دراوه به‌مه‌رجێك ڕِه‌زامه‌ندی هه‌ردوو لای له‌سه‌ر بێت. سو‌و حه‌ڵاَڵه. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ یه‌كه‌م: باوه‌ڕِ ناكه‌م بتوانێت ئه‌گه‌ر كاره‌كه به‌م شێوه‌یه بێت. دووه‌م: به‌ڵاَم هیچ ڕِێگه‌یه‌كی تر نییه. كه‌واته پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێت موسوڵمان بێت و ده‌ڵێت من موسوڵمانم ئه‌گه‌ر خۆی نه‌خه‌ڵه‌تێنێت، نابێت مرۆڤ خۆی به باوه‌ڕِدار بزانێت و له‌ولاشه‌وه ڕِازی بێت به‌وه‌ی كه عه‌لمانییه‌ت ده‌ستووری ژیانی بێت؛ یان ئه‌م یان ئه‌و. یه‌كه‌م: به‌ڵێ, په‌یڕه‌و و ده‌ستووری عه‌لمانی -جگه له خۆی- هه‌موو لایه‌ك لا ده‌دات له فه‌رمانڕِه‌وایی و ناهێڵێت حوكم بكات. چونكه ناگونجێت كه دوو په‌یڕِه‌وی جیاواز له یه‌ك كاتدا جێبه‌جێ بكرێن هه‌روه‌ك له خشته‌كه‌تدا ڕوِون بۆوه. به‌ڵاَم تایبه‌تمه‌ندیی عه‌لمانی له مه‌نهه‌جه‌كانی دیكه -له‌وانه‌ش په‌یڕه‌و و مه‌نهه‌جی ئیسلامی- ئه‌وه‌یه جیاوازی ده‌كات له نێوان لادانی تاكه‌كان و لادانی پرِۆگرام و مه‌نهه‌جدا. دووه‌م: مه‌به‌ستت چییه؟ یه‌كه‌م: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌موو تاكه‌كه‌ندا ده‌كات به‌و شێوه‌یه كه هه‌موویان هاووڵاَتین و هه‌ریه‌كه‌یان مافی خۆیه‌تی كه ببێته خاوه‌نی هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌كی سیاسی له وڵاَتدا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه لێی ڕِازی بوون. دووه‌م: به‌مه‌رجێك ده‌بێت فه‌رمانه‌كانی به‌پێی ده‌ستووری عه‌لمانی بێت؛ كه زانراوه عه‌لمانییه‌تیش هه‌ر مه‌نهه‌ج و په‌یڕِه‌وێكی تری جگه له خۆی لا ده‌دات له حوكمڕِانیدا به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئیسلامی بێت و ئه‌و كه‌سه موسوڵمانێكی هه‌ڵگری بیری ئیسلامی بێت. یه‌كه‌م: به‌ڵێ، وا ده‌زانم كه ڕِێكه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌ی كه مه‌حاڵه دوو مه‌نهه‌ج و په‌یڕِه‌وی پێچه‌وانه به‌یه‌ك كۆ ببنه‌وه له فه‌رمانێكدا. دووه‌م: به‌ڵاَم ئه‌مه‌ی تۆ ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئازادی ده‌ده‌یت به موسوڵمانێكی ئه‌مریكی بۆ نموونه كه ببێته سه‌رۆك به‌ڵاَم به‌مه‌رجێك واز له ئایینه‌كه‌ی بێنێت. یه‌كه‌م: نه‌خێر، ده‌توانێت موسوڵمان بێت و نوێژ، ڕِۆژوو، حه‌ج و سه‌رجه‌م كاره‌كانی تری ئه‌نجام بدات. دووه‌م: ته‌نها ئه‌و لایه‌نه نه‌بێت كه په‌یوه‌ندیی به حوكم و فه‌رمانڕِه‌وایییه‌وه هه‌یه. یه‌كه‌م: به‌ڵێ. دووه‌م: به‌ڵاَم موسوڵمانی شاره‌زا له ئایینه‌كه‌ی و دڵسۆز بۆی به‌مه ڕِازی نییه. چونكه ده‌زانێت كه ئایینه‌كه‌ی یه‌كه‌یه‌كی ته‌واوه و به‌شبه‌ش ناكرێت؛ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕِی به هه‌ندێكی نه‌بێت ئه‌وه باوه‌رِی به هه‌مووی نییه؛ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:أفتؤمنون ببعض الكتاب وتكفرون ببعض فما جزاء من يفعل ذلك منكم إلا خزي في الحياة الدنيا ويوم القيامة يردون إلى أشد العذاب [سورة البقره: ٨٥] ئه‌وه باوه‌ڕِتان به به‌شێكی (كتاب) هه‌یه و بێباوه‌ڕِن به به‌شێكی تری؟ ئایا پاداشتی ئه‌وه‌تان كه ئه‌و كاره ده‌كات جگه له سه‌رشۆڕِی و سووكی نه‌بێت له ژیانی دنیادا هیچی تر هه‌یه؟ له ڕِۆژی قیامه‌تیشدا ده‌گه‌ڕِێنرێنه‌وه بۆ ناو سه‌ختترین سزا. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ڕِژێم و ده‌ستووری عه‌لمانی به‌مه‌رجی گرتووه له سه‌ر موسوڵمان كه وازی لێ بێنێت، ئه‌وجا بۆی هه‌یه به‌شداری هه‌ر چالاكییه‌ك بكات. پێش ئه‌وه‌ی بیر له هه‌ر لایه‌نێكی حوكم و فه‌رمانڕِه‌وایی بكاته‌وه پێویسته له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا خۆی ساغ كردبێته‌وه و بیروباوه‌ڕِه‌كه‌ی تووڕِ دابێت. یه‌كه‌م: به‌ڵاَم ڕِژێم و ده‌ستووری ئیسلامی ئه‌و مافه‌شی ناداتێ. دووه‌م: یاسای ئیسلام ڕِێ له ناموسوڵمانێك ناگرێت كه ببێته موسوڵمان. له‌وێشه‌وه موئه‌هه‌لاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه ببێته فه‌رمانڕه‌وای موسوڵمانان. به‌ڵاَم وه‌ك باسمان كرد مرۆڤ نابێته موسوڵمان تاكوو باوه‌ڕِی به هه‌موو ئایینه‌كه نه‌بێت. چونكه یاسای حوكم له ئیسلامدا جیا نییه له به‌شه‌كانی تر، به‌ڵكوو ئایینه‌كانی دیكه‌ش ئێسته هه‌روا ده‌رڕواننه ئایینه‌كه‌یان كه یه‌كه‌یه‌كه و له‌یه‌كتر جیا ناكرێته‌وه. له‌وه‌ی كه هه‌ندێ له جووله‌كه و نه‌سرانییه‌كان ده‌ستووری عه‌لمانییان پێ ڕِه‌فزه و وا ده‌بینن -وه‌ك ئێمه ده‌یبینین- كه عه‌لمانییه‌ت ئایینێكه و دژه به ئایین و بیروباوه‌ڕِه‌كه‌یان. یه‌كه‌م: به‌ڵێ، ئه‌وان كاتێك ده‌ستووری عه‌لمانییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن به‌و ئیعتیباره‌ی كه ڕِای زۆرینه‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌ره. به‌ڵاَم دوای ئه‌وه ڕِێی هه‌موو شتێكیان پێ ده‌ده‌ن له‌و كارانه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به ده‌سه‌ڵاَت و فه‌رمانڕِه‌وایییه‌وه نییه له ئایینه‌كه‌یاندا كه به‌جێی بێنن و ئازادیی خۆیان وه‌رده‌گرن. دووه‌م: ئێمه‌ش هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه باست كرد ڕِێیان پێ ده‌ده‌ین، به‌ڵكوو ئێمه زیاتریشیان ده‌ده‌ێنێ له‌وه‌ی كه عه‌لمانییه‌تی دێمۆكراسی ده‌یانداتێ. یه‌كه‌م: به‌ڵاَم ئه‌وان وا ده‌بینن كه ئه‌و ڕِژێم و یاسایه‌ی فه‌رمانیان پێ ده‌كه‌ن به‌سه‌ریاندا ئایینه‌كه‌تانه؛ ئه‌وانیش ڕازی نین به‌وه‌ی كه ئایینێكی تری جگه له ئایینه‌كه‌ی خۆیانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێت. دووه‌م: ئێمه نایسه‌پێنین به‌سه‌ریاندا به‌وه‌ی كه ئایینێكه و هه‌ر ده‌بێت باوه‌ڕِیان پێی هه‌بێت و پێی له خوا نزیك ببنه‌وه. به‌ڵاَم به‌و ئیعتیباره‌ی كه ده‌ستوور و یاسایه‌كه بۆ حوكم و فه‌رمانڕه‌وایی و زۆرینه‌ی هاووڵاَتییان پێی ڕازین و ڕایان له‌سه‌ری داوه؛ لێره‌شدا هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێوان ئێمه و یاسای عه‌لمانی دێمۆكراسی. ئه‌گه‌ر ئه‌وان كه زۆرینه‌ن له وڵاَتانی ڕِۆژاوای عه‌لمانی و ڕِازین به‌وه‌ی كه ئایینه‌كان دوور بخه‌نه‌وه له حوكم و فه‌رمانڕِه‌وایی و عه‌لمانییه‌ت به‌دیل بێت بۆیان، ده‌ی چی ڕِێیان لێ ده‌گرێت -كه ئه‌وانه كه‌مایه‌تین له وڵاَتانی ئیسلامی‌دا- له‌وه‌ی كه ڕِازی بن كه ئایینه‌كه‌یان دوور بخه‌نه‌وه له حوكم و ڕازی بن به حوكمی ئیسلامی به‌و ئیعتباره‌ی كه ئایینی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكی وڵاَته‌كه پێی ڕازین؟ یه‌كه‌م: به قسه‌كانتدا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه نزیكه هیچ چاكه و باشه‌یه‌ك به‌دی نه‌كه‌یت له ده‌ستووری عه‌لمانیی ڕِۆژاوادا! دووه‌م: من وام نه‌وتووه، به‌ڵكوو وه‌ڵاَمی تۆم دایه‌وه كه گومانت وا بوو یاسا و ده‌ستووری ئه‌وان باشتره و فه‌زڵیان هه‌یه به‌سه‌ر ده‌ستوور و یاسای ئیسلامدا. یه‌كه‌م: وا تێ ده‌گه‌م له‌م قسه‌یه‌ت كه تۆ لایه‌نی باش ده‌بینیت له ژیانی ڕِۆژاوادا؟ دووه‌م: گومان له‌وه‌دا نییه. به‌ڵكوو من وا ده‌بینم هیچ گه‌لێك نییه كه لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانی باشه‌ی تێدا نه‌بێت. ئه‌مه‌ش وه‌ك دین ده‌یڵێم و باوه‌ڕِم پێیه‌تی. چونكه من باوه‌ڕِم وایه كه نابێت مرۆڤێك هیچ خێر و چاكه‌یه‌كی تێدا نه‌بێت و ببینێت كه ئایین خێری تێدایه و شوێنی بكه‌وێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان به‌گشتی هاتووه، ئه‌وه هه‌ر ده‌بێت خوای گه‌وره ئه‌وه‌نده‌ی خێر و چاكه تێدا دروست كردبن كه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت و مه‌به‌ستیان بێت بتوانن وه‌ریبگرن و شوێنی بكه‌ون. یه‌كه‌م: ئایا ده‌كرێت هه‌ندێك له‌و لایه‌نه باشانه‌م بۆ باس بكه‌یت؟ دووه‌م: قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دوورودرێژه و زۆری ده‌وێ. ته‌نها واز دێنم به باسكردنی باشترین لایه‌نی باشه‌یان؛ چاكترین شتێك كه هه‌یانه ئه‌م پێشكه‌وتنه گه‌وه‌ره‌یه‌یه له بواری ته‌كنیك و زانست، زانسته سروشتییه‌كان و هه‌رچی ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ری پێك هاتوون له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا، له‌وانه‌ش لایه‌نی سه‌ربازی. من ئاواته‌خواز بووم كه جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌م بواره بكردایه و سوودمان لێ وه‌ربگرتنایه له‌و شتانه‌ی له ڕِۆژاوای وه‌رده‌گرین. به‌ڵام عه‌لمانییه‌كانی وڵاَتی ئێمه سه‌رقاڵیان كردووین به‌و لایه‌نه‌ی كه من و تۆ ئێسته قسه‌مان له‌سه‌ر كرد. چونكه له‌به‌ر گه‌وجی و هیچی خۆیان گومانیان وایه كه هۆی پێشكه‌وتنی ڕۆژاوا جیاكردنه‌وه‌ی ئایین بووه له ده‌وڵه‌ت؛ كه به‌ڕِاستی ئه‌م جه‌ختكردنه سه‌ر بواری ڕِۆشنبیری له ئه‌زموون (تجر‌بة)ی ڕِۆژاوا و ڕِاگواستنی بۆ لای خۆمان هۆكاری سه‌ره‌كیی دواكه‌وتن و پێشنه‌كه‌وتنمان بووه. چونكه بۆته هۆی كێشه‌ی سه‌ره‌كی له نێوانمان. تۆش ده‌زانیت كه هیچ گه‌لێك ناتوانێت پێشكه‌وتنێكی ئایینی یان دنیایی به‌ده‌ست بێنێت له كاتێكدا به‌شبه‌شه له‌ناو خۆیدا و نه‌وه‌كانی خه‌ریكی ناكۆكی نێوان خۆیانن و شتێك نه‌بێت كۆیان بكاته‌وه. داواكارم له خوای گه‌وره كه له سه‌ر خێر و چاكه كۆمان بكاته‌وه و یارمه‌تیمان بدات تا بتوانین ده‌ست بگرین به هۆكاره‌كانی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن و هێز و توانا و به‌رزی و بڵندیمان له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی ماددی و ڕۆحیماندا. یه‌كه‌م: ئامین. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (آ) (د.جعفر شیخ ئیدریس)ه سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكیی كراوه. وه‌رگێڕان: صلاح ستار