دانراوه له‌لایه‌ن: ماکوان عه‌بدولکه‌ریم ئێواره پیاسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسلام و سایكۆلاریزمدا..! به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانژیارو كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤ له سه‌رده‌می دروست بونیه‌وه تا ئه‌مڕۆ به چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی سه‌رسوڕماندا ڕۆشتوه.! هه‌موو ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ش له ڕێگای پێغه‌مبه‌رانه‌وه (صلى الله عليه وسلم) كه له لایه‌ن خوای تاك و ته‌نیاوه په‌یامیان بۆ هاتوه یان له لایه‌ن فه‌یله‌سوفه‌كانی جیهانه‌وه مرۆڤایه‌تی به ئاقاری گۆڕانكاری له ڕووی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته‌وه گۆڕاوه.ئه‌وه‌ی كه جێگای باس كردنه و بیری خوێنه‌رانی بخه‌مه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ناسراون ئه‌وانیش بریتی بوون له‌و سیسته‌مانه‌ی كه توانیویانه ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی بگرنه ده‌ست وه كۆمه‌ڵگا به ڕێگاوه به‌رن وه ڕۆڵیان هه‌بوه له چه‌ندین سه‌ده‌دا وه‌ك (ئیسلام, لیبرالیزم, سۆسیالیزم, كۆنسێرڤاتیزم, ئه‌نارشیزم, فاشیزم, تیۆكراتی, ڕیالیتی, ئه‌رستۆكراتی, بلۆتۆكراتی, تیرانی, دیكتاتۆری, دیموكراسی, سوسیالیستی, ده‌سه‌ڵاتی كڵێسا وه زۆری تریش). به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه شایانی باسه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه ده‌ربخه‌م ئایا كێ توانیویه‌تی ناخی مرۆڤه‌كان بخوێنێته‌وه تا بتوانێت ده‌ستورو ڕێچكه‌ی ژیانیان ڕۆشن بكات ئایا خوای پاك و بێگه‌رد یان فه‌یله‌سوفه‌كان كه خاوه‌نی تیۆری سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگا بوون كه توانیویانه ئه‌و ڕێچكه‌یه‌ی ده‌سه‌لات له ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگادا كه‌م تا زۆر فه‌راهه‌م بێنن ڕۆڵی به‌رچاوی ئه‌و خاوه‌ن هزرانه وه‌ك ( بلاتۆن, ئه‌رستۆتالیس, ماوردی, ئیبن قه‌یمی جۆزی, حاموڕابی, مه‌نو, جۆن لۆك, ئێدمۆند بۆرك, كاڕڵ ماركس, فرێدریك ئه‌نگڵز, تۆماس هۆبیس, لینین, باكۆنین, میكاڤیللی, دیوجین, مێسولونی وه هیتله‌ر) هه‌زارانی تریش كه جێگا ده‌ستیان دیار بوه له ڕێڕه‌وی گۆڕینی كۆمه‌ڵگادا. ئێمه‌ی كورد تا ئێستا له گێژاوی بێ ده‌سه‌ڵاتی و نه‌بونی قه‌واره‌ی سیاسی خۆیدا ده‌سوڕێنه‌وه وه هیچ جۆرێك له‌م تیۆر‌و ئایدۆلۆژیانه تا ئێستا پیاده بكه‌ین وه نامۆشه به گه‌ل و میلله‌تی ئێمه. بۆیه هه‌میشه ده‌بێ بزانین ئه‌و بیر‌و تیۆر‌و ئایدۆلۆژیانه بۆ چ سه‌رده‌مێك نوسراوه‌و به‌كار هاتوه. وه پێش تریش ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی(سۆسیۆلۆژی) ت هه‌بێت بۆ ناسینی كۆمه‌ڵگای خۆت تا بزانی چی ده‌رخواردی كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆت ده‌ده‌یت, ئایا ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی تۆ ئه‌و ئایدۆلۆژیه‌ی بۆی ده‌هێنی چ جۆره كۆمه‌ڵگایه‌كه, كۆمه‌ڵگایه‌كی (هه‌ژارانه یان كرێكاریه یان جوتیاریه یان ڕۆشنبیریه وه یان ده‌یان یانی تریش.......). ئه‌گه‌ر باشه له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه وه چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر نوسراوه؟ ئایا پێویستی به چاك سازی هه‌یه؟! من گومانم نیه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بیرێك زاده‌ی مرۆڤ بێت دڵنیام له‌وه‌ی كه مرۆڤ هه‌ڵه ده‌كات بۆیه من لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌م ده‌ڵێم سیسته‌م و ده‌ستورێك باشه بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان ئه‌و سیسته‌م و ده‌ستوره‌ش ده‌بێت له لای كه‌سێكه‌وه بێت كه دروست كه‌ری مرۆڤه‌كانه وه هه‌ر ئه‌ویش ده‌زانێت چ ده‌ستورێك باشه بۆ مرۆڤه‌كان ده‌بێت بپرسین ئه‌و كه‌سه‌ش كێیه؟! ده‌بێت خاوه‌ن بیر‌و هزر به‌دوایدا بگه‌ڕێت تا به ئاقڵی خۆی بتوانێت خۆی بدۆزێته‌وه. ئه‌م پێشه‌كیه‌م ته‌نها سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ناو بابه‌ته‌كه ئه‌ویش ده‌مه‌وێت به‌راوردێك له ده‌سه‌ڵاتی كڵێسه‌و شۆڕشی له به‌رامبه‌ریشیدا ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی. (renesance) بێ گومانم له‌وه‌ی كه له ڕۆژئاوا‌و خه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش كه كڵێسا حوكمڕانی ده‌كردن له ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی ئابوری فیكری فه‌رهه‌نگیدا بوون, خه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه كه‌له‌پچه بوو بوون به ده‌ست حوكمڕانی كڵێسه‌و پاپاكان و به‌گزاده‌كانه‌وه لاتان ئاشكرایه كه‌وای لێهاتبوو به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م له‌لایه‌ن پیاوانی كڵێساوه كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرا. زه‌وی و زاری خه‌ڵكی لێقه‌وماو داگیركرابوو به‌هێز بێهێزی ده‌چه‌وسانده‌وه به‌هاكان كه‌م بوو بوونه‌وه واته پاشا گه‌ردانیه‌كی ته‌واو بوو لام وابێ ئه‌و مێژوه‌ی ڕۆژئاوا زۆر ئاشكرایه با له‌وه زیاتر مره‌كه‌بی جافه‌كه‌م ته‌واو نه‌بێت وا بزانم كه‌م تا زۆر له جیهاندا ئه‌و مێژوه باش ده‌زانرێت كه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی كڵێسا چی به خه‌ڵكی ڕۆژئاوا نه‌كردوه.به‌هه‌ر حاڵ دێمه سه‌ر سه‌ده‌ی 14 تا 16 كه له سه‌رده‌می ده‌ورانی عه‌زه‌مه‌تی فه‌لسه‌فه, به‌ناوبانگه, یان پرشنگی هیومانیتی, یان سه‌ر له نوێ له‌دایك بوونه‌وه (ڕێنه‌سانس) خۆی ناساند. ئه‌م سه‌رده‌مه به ئاقارێكی زۆر گران و ته‌ماویدا ڕۆشت تا توانیان ده‌سه‌ڵاتی كڵێسا له ناو به‌رن. ئه‌و كاره كرا به‌ڵام له به‌رامبه‌ر كێدا؟! له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كڵێسا‌و پیاوانی ئاینی ئه‌و سه‌رده‌مه كه له هه‌گبه‌ی خۆیانه‌وه بۆ وویسته قیزه‌ونه‌كانیان كۆمه‌ڵگایان به ڕێگاوه ده‌برد كێشه‌كه ئالێره‌وه‌یه! كاتێك كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی كڵێسه ڕووخا وه له ڕووسیاش قه‌یسه‌ره‌كان له چاخه‌كانی ناوه‌ڕاستدا له باكوری ئه‌وروپاشدا ده‌سه‌ڵاتی كڵێسا كه سنوریان زۆر جیاواز تر بوو له ڕووی جیۆپۆلیتیكه‌وه ئه‌وانیش بریتی بوون له پاشا‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و به‌گزاده‌كان كه كڵسا پیرۆزی دابوو به‌وان ئه‌وانیش له ناو چون وه‌ك دانمارك كه ئه‌و وه‌خته نه‌رویج له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا بوو . وه كه سوید ئه‌ماره‌تێك بوو له ئه‌ڵمانیا وه له فه‌ڕه‌نساش ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ی پاپاكان له ناو چوو له ووڵاتی ئیتالیادا چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی جیاوازی ئاینی تێدا دروست بوو بوو وه‌ك ئێستا ئیتالیای یه‌كگرتوو نه‌بوو ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌ناوبانگانه‌ش بریتی بوون له(میلانۆ, فینیقیا, ناپۆلی, فرین زه) وه ده‌سه‌ڵاتی كڵێسای ڕۆمای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش زۆر به گران له ناو برا. ڕاسته له‌ناو بران هۆكه‌شی ئه‌وه بوو كه ده‌وڵه‌تی پارچه پارچه بوون وه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كورسی خۆشیان هه‌موو شتێك حه‌ڵاڵ كرابوو بۆیه له ململانێكاندا پوكانه‌وه. له بیرمان نه‌چێت هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتی تری كڵێسا هه‌بوون كه كه‌مێك باشتر بوون وه‌ك پرۆتستانت و لۆ پهریه‌كان, وه به‌رچاو ترین شه‌ڕی خوێناوی ئه‌و سه‌رده‌مه له 1400 دا له‌شكرێكی فه‌ڕه‌نسا شاخی (ئه‌لبی) گرت هه‌موو خاچ په‌رسته‌كانی ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیای تێك شكاند له 1527 دا گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره هاته پێش ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه هه‌موو پاپاكان گیران و زیندانی كران له دوای ئه‌م گۆڕانكاریانه‌وه (میكاڤیللی) سه‌ر ده‌ردێنێ و كه‌سێكه له به‌ناو بانگ ترین مرۆڤه‌كانی سه‌رده‌می خۆی كه تیۆری سایكۆلاریزمی له كتێبی (میر)دا بۆ چونه‌كانی ده‌رده‌خات. به هه‌ر جۆرێك بێت به دوای ئه‌و فه‌لسه‌فه‌و كتێب و مانیفێستانه‌دا ناڕۆین كه له دوای ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی پاپاكانه‌وه نوسراون و ووتراون وه یان له‌و گروپ و ڕێكخراوانه ناكۆڵینه‌وه كه چیان كردوه‌و به‌رهه‌میان چی بوه كه‌م تا زۆر له‌و سه‌رده‌مه‌دا كاریان كردوه, به‌ڵام ئا لێره‌دا فه‌لسه‌فه‌كه‌ی( كانت )م بیر ده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌ڵێت(ئازا بن و فێربن) یان (ئازابن و سود له عه‌قڵتان وه‌ربگرن) بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرێسته وه بۆ هه‌موو ئه‌و چاك سازیانه‌ی له دوای كڵێسادا كرا ده‌زانن كێ دروست بوو( هیتله‌ر و مێسولونی و ستالین) سه‌رده‌ردێنن چیان نه‌كرد به كۆمه‌ڵگای خۆیان و كۆمه‌ڵگاكانی ده‌وروپشتیان ئه‌م پرسیاره‌ش به‌جێ دێڵم بۆ سایكۆلاریزمه‌كان به تایبه‌ت كۆمه‌نیسته‌كان و سۆسیالیزمه‌كان چونكه ئه‌وان زۆر پشتگیری له بیری عه‌لمانیه‌ت ده‌كه‌ن خۆ ئه‌و كاته ده‌سه‌ڵاتی كڵێساش نه‌مابوو ئه‌و كوشتن و بڕینه‌ی كه له جه‌نگی جیهانی دوه‌مدا كرا به درێژای هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی كڵێسا ئه‌وه‌نده خه‌ڵك برسی و سه‌رما ڕه‌قی نه‌كردبونه‌وه و له جه‌نگیشدا نه‌كوژران ئه‌مه‌ش زاده‌ی بیری عه‌لمانیه‌ت بوو وه له بیریشم نه‌چوه كه دونیاش پێش كه‌وتنێكی زۆر سه‌یری به خۆیه‌وه دی ئه‌ه بوو چه‌كی ئه‌تۆم دروست كرا‌و چه‌كی كیمیای و ده‌یان ته‌كنه‌لۆژیای ماڵ‌وێران كه‌ری به خۆیه‌ه دی. ئالێره‌دا با وورد بینه‌وه له‌و مێژوه‌ی كه به‌سه‌ر ڕۆژئاوا دا هاتوه وه‌ك ئاماژه‌م بۆ كرد زاده‌ی بیری مرۆڤه‌كان بوه تا ئێستاش كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا به ده‌ست گه‌نده‌ڵی خۆیانه‌وه ده‌ناڵێنن كه سه‌دان دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه‌و وه‌ك نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان و لاشه‌ییه‌كان. وه پچڕاندنی په‌یوه‌ندی له به‌رانبه‌ر یه‌كتریداو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان و به‌ره‌و ڕۆچونی ته‌واو ده‌ڕۆن وه خاڵكانی تر جێگایان ده‌گرنه‌وه كه له بنچینه‌دا خه‌ڵكی جێگایه‌كی ترن وه خۆشیان ئاماژه‌یان به‌و ئامارانه كردوه. [pagebreak] هاواری لێ هه‌ڵسا كه ئه‌گه‌ر یش له سه‌ر ئه‌وه كۆكن وه له ساڵی 1995 دا ئه‌ڵمانیا (Unicef,FN) بێتوو خه‌لًكی ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندی خێزان گرێ نه‌ده‌نه‌وه و پابه‌ند نه‌بن به به‌ها ڕه‌وشتیه‌كانه‌وه وه‌كو ده‌یناسور له ناو دوچن بۆیه چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كیان ده‌مه‌زراند بۆ سه‌ر له‌نوێ په‌یوه‌ندیو دروست كردنه‌وه‌ی خێزان. ئه‌وه‌ی كه باسمان كرد سه‌ره‌تایه‌كی بچوك بوو بۆ هێنانه ناوه‌وه‌ی عه‌لمانیه‌ت واته ( به دنیای بوون). ئێستاش له ووڵاتی ئێمه‌دا بانگێشت بۆ به دونیای بوون یان سایكۆلاریزم ده‌كرێ له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام په‌راوێز بكه‌ن. تا خه‌ڵكی هه‌موو به‌ها ڕه‌وشتیه‌كانی خۆیان بدۆڕێنن نه خێزان بمێنێ و وه مرۆڤه‌كانیش توشی ئیفلیجی ڕه‌وشت بكه‌ن, وه له ده‌سه‌ڵاتدا مرۆڤ خۆی خاوه‌نی ده‌ستورو یاسا بێت تا به بیری ته‌سكی نه‌خشه‌و پیلان بۆ دواڕۆژ بكێشن وه‌ك(صدام) چۆن له (مجلس قيادة الثورة) فه‌رمانی ده‌رئه‌كرد ئه‌مانیش له ده‌زگایه‌كی تره‌وه به ویستی خۆیان یاسای بۆگه‌نمان بۆ ده‌ربكه‌ن. خوێنه‌ری به‌ڕێز له كورده‌واریدا په‌ندێكی زۆر جان هه‌یه كه هه‌میشه به‌كار ده‌هێنرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن په‌نجه‌كانی ده‌ست وه‌ك یه‌ك نین منیش ده‌ڵێم ئاینی مه‌سیحی و جوله‌كه‌و زه‌رده‌شتی و ئێزیدی وه ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش .....هتد, وه‌ك یه‌ك نین چۆن ده‌بێت به‌یه‌ك چاو سه‌یریان بكرێت. باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م ووته‌یه‌ی من خۆ ئه‌گه‌ر له كه‌سێكی سایكۆلار بپرسی دیموكراسی و شوعی و فاشیزم و سۆسیالیزم و....هتد ئایا وه‌ك یه‌كن؟ من كومانم نیه كه ده‌ڵن نه‌خێر هه‌ریه‌كه‌یان سیسته‌مێكی جیاوازه وه هه‌ر به‌و تێڕوانینه و بیر كردنه‌وه به فه‌لسه‌فه‌یه‌كی دیالێكتیكیانه با گفت‌و گۆ بكه‌ین كه خۆتان بڕواتان پێیه‌تی تا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پۆلێنی ئایینه‌كان له ڕووی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات و چۆنێتی به‌ڕێوه بردنی كۆمه‌ڵگاوه تاوتوێی بكه‌ین. نه‌ك به‌راوردی ئاینی جوله‌كه یان مه‌سیحی یان ئیسلام له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بكه‌ین, چونكه ئێمه خاوه‌نی ئاینێكین كه‌له هه‌موو ئاینه ئاسمانیه‌كان نوێ تره كه خوای گه‌وره بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ناردوه كه توانیویه‌تی چوارده سه‌ده ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ و خاوه‌نی داهێنان و پێش كه‌وتن و دروست كردنی بیری مرۆڤایه‌تی بوه ڕاسته له‌وانه‌یه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دا كه‌م و كورتی هه‌بوو بێت به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌رگیز له ئیسلام بێزار نه‌بوون به‌ڵكو له ده‌سه‌ڵات دارانی كه به ویست و ئاره‌زوی خۆیان حوكمیان كردوه وه له فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)لایان داوه تا به تاوانی خۆیان خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پوكاندونه‌ته‌وه. بۆیه ئێستاش له ناو خه‌لكی موسڵماندا ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌كی ئاینی بیه‌وێت موسڵمانان كۆبكاته‌وه ده‌توانێت له میمبه‌رێكی مزگه‌وتدا له یه‌ك مزگه‌وتدا ئه‌وه‌نده‌ی حه‌وشه‌ی ڤاتیكان كۆبكاته‌وه ته‌نها له یه‌ك هه‌فته‌دا یان له مه‌راسیمێكی دینیدا ئه‌مه ته‌نها به‌راوردێكی لۆژیك بوو له ڕووی تیۆریه‌وه, به‌ڵام لێره‌وه به‌راوردێكی پراكسیز له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه كڵێسا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو یان ده‌ست پێكردنی ڕێنه‌سانس تێڕامانێك و وورد بینیه‌ك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه كامیان له ته‌نگه‌ژه‌دا سوڕاونه‌ته‌وه و كامیان خاوه‌نی داهێنان بوون. له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عه‌باسی یه‌وه ده‌ستپێ ده‌كه‌ین كه 524 ساڵ حوكمڕانی كردوه واته له(132تا 656ه). [pagebreak] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به‌راوردێك له نێوانی ساڵه‌كاندا بكه‌ن با به‌راورده‌كه له( 656ه) كه یه‌كسانه به 1258ی زایینی پێش ئه‌وه‌ی بچمه ناو بابه‌ته‌كه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له سه‌رده‌می خۆیدا هه‌رگیز به ناوی ووڵات و خاكه‌وه ناو نه‌نراوه تا ده‌مارگیری فه‌رهه‌نگ و نه‌ته‌وایه‌تی لای موسڵمانان دروست ببێ هه‌میشه نه‌ته‌وه‌ی موسڵمان باوبوه فه‌رهه‌نگی ئیسلامی له ووڵاتانی عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م دا وه‌ك یه‌ك سه‌یر كراوه بۆیه زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیش هه‌ر به‌ناوی خه‌لیفه‌كان ناونراوه وه‌ك له پێشه‌وه ئاماژه‌م پێ كرد وه نه‌بێ بێ كه‌م و كورتی بوبێتن به‌ڵام له چاو ڕۆژئاوادا سفر به سه‌د ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت. به گشتی خه‌لافه‌تی عه‌باسی به‌سێ قۆناغدا تێ په‌ڕیوه بۆیه ساڵه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می ئه‌و وه‌خته‌ی ڕۆژئاوا دیار بێت كه ئه‌وان له چ ته‌نگه‌ژه‌یه‌كدا بوون و سه‌رده‌می عه‌باسی ئیسلامی له چ سه‌رده‌مێكی زێڕیندا بوه. 1 . سه‌رده‌می یه‌كه‌می عه‌باسی له ساڵی( 132-232 ه) بووه. 2. سه‌رده‌می دووه‌می عه‌باسی له ساڵی( 232-590 ه) بووه. 3. سه‌رده‌می سێیه‌می عه‌باسی له ساڵی (590-656 ه) بووه. سیما تایبه‌تیه‌كانی بریتی بوون له‌مانه 1. ڕابوونی ڕۆشنبیری به تیبه‌تی له سه‌رده‌می یه‌كه‌می عه‌باسیدا بووه, به‌ڵام زانستێكی تریان كه له نێوه‌ندی سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كاندا بووه كه بریتی بووه له ڕابوونی زانستی ڕاسته‌قینه له سێ لایه‌نه‌وه ڕ- بزاڤی پۆلێن كردن (الحرکة التصنیف) ب- داڕشتنی سیسته‌می ئیسلامی (تنظیم العلوم الاسلامیة) ج- گۆڕین له زمانه‌كانی تره‌وه (حرکة الترجمة من اللغات الاجنبیة) وه‌ك (یۆنانی, ڕۆمانی, سریانی وه فارسی) ڕ- بزاڤی پۆلێن كردن بۆ شی كردنه‌وه‌ی پۆلێن چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌هێنینه‌وه - به‌ناو بانگترین مه‌صنف له‌و سه‌رده‌مه‌دا مالیك بووه كه (موطآ) داناوه. - إبن اسحاق سیره‌ی نوسیوه. - ڕبو حنیفه فیقهی رڕی داناوه. - ڕبو جعفر المنێور ناسراو بووه به ئاراسته كردنی زانایان به‌ره‌و زانسته نوێكان و هاوكاری كردنی له كاروانی زانستی و ئه‌ده‌بیه جیهانیه‌كاندا. - له‌م قۆناغه‌دا زانسته‌كان له ته‌لقینه‌وه ( شفوی) چوونه‌ته قۆناغی نوسین و تدوین و هاوسه‌نگی له كتێب و فه‌رهه‌نگه‌كاندا. ب- داڕشتنی سیستمی ئیسلامی - له‌م سه‌رده‌مه‌دا زانستی ته‌فسیری قورئان (علوم تفسیر) له دایك بووه وه هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا له زانستی حدیپ (علوم الحدیث) جیا كراوه‌ته‌وه. - چوار ئیمامه گه‌وره‌كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژیاون واته كۆڵه‌كه‌و پایه‌ی ئێستاشمانن له ڕووی زانسته شه‌رعیه‌كانه‌وه. 1. ابو حنیفه ( 150 ه) ژیاوه. 2. مالك ( 179 ه) ژیاوه. 3. شافعی (204ه) ژیاوه. 4. ابن خلیل (241ه) ژیاوه. - دوو قوتابخانه‌ی گه‌وره‌ی زانست دروست بوون. 1. أهل الرأی له عراق 2.أهل الحدیث له مدینه - زانستی زمان و نحو فراوان بوه دوو ئه‌كادیمی گه‌وره سه‌ری هه‌ڵداوه. 1. قوتابخانه‌ی بسره 2. قوتابخانه‌ی كوفه زانایانی زمانه‌وانی له به‌سره بریتی بوون له‌م زانایانه كه زۆر ناسراو بوون 1. عیسی ابن عمران الثقفی(149هجری) 2. ابو عمر بن العلاء (154هجری) 3. الخلیل بن احمد (175هجری) 4. سیبویه (180هجری) 5. یونس بن حبیب (182هجری) زاناكانی كوفه بریتی بوون له 1. ڕبو جعفر الرءواسی 2. الکسائی 3. الفراء كه ئاماژه‌یان له 280ه دا بۆ كراوه - زانستی مێژووی به جیا بوونه‌وه‌ی له علمی تفسیرو علمی حدیپ وه له سیره نوسینیش مێژوو سه‌ربه‌ست بوه. محمد بن إسحاق (152هجری) دا سیره ی نوسیوه ڕبن هشام له (218ه) دا كورتی كردۆته‌وه مێژوو نوسی به‌ناوبانگ محمد ابن سعد (230ه) په‌یدا بوه‌و به (كاتب الواقدی) ناوی ده‌ركردوه (الطبقات الكبري) داناوه كه بریتی بوه له هه‌شت به‌رگ. به‌شی كۆتایی سه‌رده‌می عه‌باسی ئه‌ویش سه‌رده‌مێكی گرنگ بوه بریتی بوه له ج- بزاڤی گۆڕین (ترجمة) - ابو جعفر المنصور له ساڵی 145ه بناغه‌ی پایته‌ختی به‌غدای داناوه وه زۆرینه‌ی زاناكانی له‌وێ كۆ كردۆته‌وه بۆ هاندانیان بۆ كاری زمانه‌وانی. - ئه‌و زانایانه‌ی كه ته‌رجومه‌یان كردوه ئه‌مانه بوون 1. ابن المفقع كه كتێبی (كلیله و دمنه) ی له 757 ز ترجمه كردوه. 2. دكتۆری نسگوریه‌كان (گورگیس بن بختیشوع) له ساڵی 771 ز ژیاوه. 3. بختیشوع بن گورگیس 801 ز وه جبریل قوتابی بختیشوع بن گورگیس بوه له ساڵی 809ز كه خه‌ریكی كاری وه‌رگێڕان بوون له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ زمانی عه‌ره‌بی و به پێچه‌وانه‌وه بۆ زمانه‌كانی تریش. 4. حجاج بن يوسف بن مطر(786- 863ز) به ناوبانگترین وه‌رگێڕی ئه‌و سه‌رده‌مه بوه. - له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا جێگا ده‌ستی خۆیان دیاری كرد له جیهانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا. - ئه‌وان ئه‌و كتێب و سه‌رچاوانه‌یان زیندوكرده‌وه كه له چاخه تاریكه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا (عصر الظلام) ی ئه‌وروپادا وون بوون. - له عه‌ره‌بیشه‌وه بۆ زمانه لاتینیه‌كان ترجمه هه‌بوه وه كاری كردۆته سه‌ر ڕابوونی ئه‌وروپا (عصر النهظة) واته ڕێنه‌سانس. - له سه‌رده‌می عه‌باسیدا (بیت الحكمه) دامه‌زرا وه‌ك كۆمه‌ڵێكی زانستی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانسته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه. له سه‌رده‌می مڕمون و كوڕه‌كانی دا زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه چوون, وه كاری ئه‌و كۆمیته‌یه یان ئه‌و ڕێكخراوه بریتی بوه له ڕ- وه‌رگێڕان (ترجمة) ب- ئه‌رشیفی كتێبه‌كان واتا هه‌ڵگرتنی كتێبه‌كان ج- به‌رگ تێگرتنیان د- ته‌فسیری ئاشكرای جازیبه‌تیان تیا كرد واته تاقیگایه‌كیش بوو ه- هێڵی پانی و درێژی زه‌ویان دیاری كرد له‌و تاقیگایه‌دا [pagebreak] ئه‌مه مشتێكه له خه‌روارێك له سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كاندا وه له سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویه‌كانیشدا خاوه‌نی داهێنانی بێ‌شومار بوون, به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی كه نزیك نییه له سه‌رده‌می ڕێنه‌سانسه‌وه ته‌نها تیشكێكی بچوكا ده‌خه‌مه سه‌ر كه له ساڵی 40ی هیجری تا ساڵی 132 هیجری بووه, وه ناوی ئه‌م خه‌لافه‌ته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (بنی ئومیه) كه له قوڕه‌یشیه‌كان بوون. له‌م سه‌رده‌مه‌دا پزیشكی باو بووه یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه‌ش له سه‌رده‌می (مقریزی) دروستكراوه. (خالید كوڕی زید كوڕی معاویه كوڕی ابوسفیان) خۆی ته‌رخان كردوه بۆ زانستی پزیشكی وه بۆ یه‌كه‌م جار له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌رگێڕان كرا له زانستی پزیشكیدا وه زۆر گرنگی درابوو به زانستی كیمیا‌و گه‌ردون و ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت, وه له به‌ناو بانگترین پزیشك و زاناكانی ئه‌و سه‌رده‌مه بریتی بوون له 1. ابن زهر ابو العلاء 2. ابو مروان عبدالملك بن زهر 3. ابو القاسم الزهراوی 4. ابن واحد الاندلسی 5. ابن رشد 6. ابن البيطار و زۆر كاری تریش كراوه كه جێگای سه‌رسوڕمانه كه هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی به خۆیه‌وه نه‌دیبوو له سه‌رده‌می هیچ ئایدۆلۆژیایه‌كدا. ته‌نها لێره‌دا ده‌مه‌وێت تیشك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه موسڵمانان جێگایه‌كیان ده‌گرت هه‌میشه ده‌ستی ئاوه‌دانی موسڵمانانی پێوه دیار بوو. بۆ نمونه ده‌وڵه‌تی الاندلس كه له ساڵی 92ه-897ه به ده‌ستی موسڵمانانه‌وه بوه. هه‌شت سه‌ده فه‌رمان ڕه‌واییان كردوه كه (طارق كوري زيد) ڕزگاری كردوه له ده‌ست خاچ په‌رسته‌كان. كه سیمای ڕۆشنبیری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ڕۆژئاوا بوه كه هه‌موو شازاده‌و به‌گزاده‌كانی ئه‌وروپا له زانكۆكانی موسڵماناندا فێری زانست و زانیاری بوون. بۆیه (مالك ابن بنی) ده‌ڵێت دروشمی ئه‌و وه‌خته‌ی ده‌وڵه‌تی الاندلس بریتی بوه له (یه‌كتا په‌رستی+ مرۆڤایه‌تی+ خاك+ كات = به ژیار) , به‌ڵام خۆتان به‌راوردێك بكه‌ن له نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتی سایكۆلاریزمیدا. نمونه‌یه‌كی تر بریتییه له دیمه‌شق كه له ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامدا ململانێیه‌كی زۆری له‌سه‌ر بوه بۆ خستنه ژێر ڕكێفی ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌كان ئه‌وانیش كه یه‌ك به یه‌ك خستویانه‌ته ژێر ڕكێفی خۆیانه‌وه هه‌میشه ئاوه‌دانیان كردونه‌ته‌وه‌و كردویانه‌ته فه‌رهه‌نگی ئابوری و زانستی و ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌ی كه له ژێر ڕكێفیاندا بوون 1. ئه‌مه‌ویه‌كان 2. عه‌باسیه‌كان 3. طولونيةكان 4. ئه‌خشیدیه‌كان 5. فاطميةكان 6. ئه‌یوبیه‌كان 7. عوسمانیه‌كان له‌م سه‌رده‌مانه‌دا وه‌ك باسم كرد جێگای زانست و زانیاری سه‌رده‌می ژێرده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ته‌كان بوه. یه‌كه‌م پێش كه‌وتن كه به چاوی خۆیه‌وه بینی دیمه‌شق كه له سه‌رده‌می (اسعد باشاي عظيم) بوو كه له ساڵی 1749 ز توانی بینا سازیه‌كی زۆر جوانی تێدا بكات كه جێگای سه‌رسوڕمانی هه‌موو ڕۆژئاوا بوو, وه هه‌ر له سه‌رده‌می نوێشدا 1831ز میسریه‌كان توانیان بازاڕی قه‌شه‌نگ و كاڵای جوانی تیا فه‌راهه‌م بهێنن وه له دوایشدا عوسمانیه‌كان گرنگیه‌كی باشیان پێ دابوو له ڕووی زانكۆ‌و قوتابخانه‌و شوێنه زانستیه كانه‌وه تا ساڵی 1918ز له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا مابوه‌وه. بڵام مه‌خابن 1920ز دا كه فه‌ڕه‌نسا داگیری كرد مێژوه‌كه‌ی زۆر ئاشكرایه كه‌چی كرد به دانیشتوانی دیمه‌شق و له مه‌ده‌نیه‌ته‌وه بردی به‌ره‌و به‌ده‌ویه‌ت. له بیرتان نه‌چێت ئه‌مه بۆچونی نوسه‌ره یه‌كێكه له پرنسیپه‌كانی هزری نوسه‌ر كه ده‌ڵێم هه‌ر ده‌سه‌ڵاته میلله‌ت پێش ده‌خات وه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتیشه میلله‌ت دوا ده‌خات. ئه‌م به‌راورده بچوكه كه من كردم ته‌نها بۆ بیر خستنه‌وه‌ی موسڵمانان و وه بۆ عاقڵ كردنی گومڕاو سه‌ر لێشێواوه‌كانه كه ئه‌وان پێیان وایه ئه‌م دونیایه ته‌نها پێنج و دوو ڕۆژێكه‌و به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێ ئێمه‌ی موسڵمان ده‌ڵێین ژیان كه‌مه به‌ڵام بێجگه له‌م ژیانه گۆڕانكاریه‌كی كه دێته پێش كه ده‌گه‌اێینه‌وه به‌ره‌و ژیانێكی بێ كۆتایی بۆیه ده‌بێ هه‌میشه مرۆڤی موسڵمان كار بۆ پاشه‌ڕۆژو دونیاشی بكات كه ئێمه‌ی موسڵمان پێمان وایه هه‌روا به عه‌به‌سی دروست نه‌كراوین به ئاسانیش به‌ره‌ڵڵا نه‌كراوین تا خۆمان به بیری خۆمان كاربكه‌ین. كار‌و فه‌رمانێكمان پێ سپێراوه كه پاداشتی چاكه‌و خراپه‌ی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرین له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه كه خاوه‌نی ئه‌م بونه‌وه‌ره‌یه ئه‌ویش خوای گه‌وره‌یه. ئه‌و خوایه‌ی كه ده‌ستورێكی پاك و پوختی ناردوه بۆمان كه هه‌موو ده‌ستورنوسانی سه‌رزه‌وی و فه‌یله‌سوفه‌كانیش نه‌یان توانیوه په‌ی به‌رن به‌و یاسا‌و ڕێسایانه‌ی كه خوای پاك و بێگه‌رد بۆ مرۆڤه‌كانی ناردوه به پێغه‌مبه‌ره نازداره‌كه‌یدا (صلى الله عليه وسلم) سوره‌تی ئیمانداران ئایه‌تی 115 ( أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ) واتا( ئایا وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه ئێوه مان بێ هوده‌و بێ هیچ نیازێك دروست كردوه وه ئێوه بۆ لای خوا ناگه‌ڕێنه‌وه). وه له كۆتایشدا ئه‌م ووشانه‌ی إمامی علی(خوای لێ ڕازی بێت) بابه‌ته‌كه‌ی پپێ كۆتای دێنم هه‌رچه‌نده له بابه‌تێكی ئاوادا كه زیاتر ڕوون كردنه‌وه‌ی ده‌وێت بۆ ئه‌و به‌راورد كردنه, به‌ڵام به‌جێی دێڵم بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز تا خۆی به‌شوێنیا بگه‌ڕێ و وه ئه‌گه‌ر من هه‌ڵه‌یه‌كیشم كردبوو تكام وایه بۆم ڕاست بكه‌نه‌وه. هه‌موو مرۆڤه‌كان خاوه‌نی هه‌ڵه‌ن ته‌نها خوای گه‌وره له سه‌ر ڕاستیه. له هه‌موو بابه‌ته‌كه‌ی من بریتیه له‌م ووتانه‌ی إمامی علی(خوای لێ ڕازی بێت) كه ده‌فه‌رموێت ألا وإن الآخرة قدار تحلت مقبلة، و ان الدنیا قد ولت مدبرة، و ان لکل منهما بنین، فکونوا من أبناء الآخرة و لا تکونوا من أبناء الدنیا** (ئاگادار بن كه به ڕاستی دواڕۆژ وا به‌ره‌و ڕوومان هات, وه دنیاش وا پشتی تێكردین و كۆتای هات, به ڕاستی هه‌ریه‌كێك له‌وانه نه‌وه‌و كوڕی خۆی هه‌یه, ده‌ی ببن له كوڕان و نه‌وه‌ی دواڕۆژ و مه‌بن له كوڕان و نه‌وه‌ی دنیا) خوێنه‌ری به‌ڕێز له هزرو مێشكی خۆتدا لێكی به‌ره‌وه بزانه ئه‌و مێژوه‌ی ته‌نها امامی علی (خوای لێ ڕازی بێت) به درێژای هه‌موو مێژوی مرۆڤایه‌تی وه ئێمه‌ی موسڵمانیش بۆ ئه‌وه كار ده‌كه‌ین كه نه‌وه‌ی دواڕۆژ بین. ئاگادار بن سایكۆلاریزم هه‌ڵتان نه‌خڵه‌تێنێ دوای فكره‌ی به‌ڕه‌ڵڵای عه‌لمانیه‌ت مه‌كه‌ون. دیموكراسی و سۆسیالیستی و كۆمۆنیستی ....هتد ته‌نگتان پێ هه‌ڵنه‌چنێ دۆڕاو بن له دنیا و له قیامه‌تدا. چاوه‌ڕوان بن تیری تر ده‌چه‌قێنین له سه‌ر بیرێكی گه‌نده‌ڵی تر. چاوه‌ڕوان بن! ** بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م فه‌رموده‌یه سودم له (نرخ و به‌های ته‌مه‌ن) نوسینی ( د. سفر الحوالی) وه‌رگێڕانی ( باوكی محمد) وه‌رگرتوه. تێبینی- زۆر سوپاسی مامۆستای به‌ڕێز كاك خالید ڕه‌نجده‌ر ده‌كه‌م كه یارمه‌تی دام بۆ به‌ده‌ست هێنانی هه‌ندێ سه‌رچاوه خوای گه‌وره پاداشتی خێری باته‌وه. سه‌رچاوه‌كان- 1. موسوعة الأتاریخ الأسلامی الجز‌ء الثالث. المؤلف (احمد الشلبی) الطبعة 11-1996 المکتبة النهضه المصریه 2. مرۆڤ و ده‌سه‌ڵات له ئایدۆلۆژیا‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌كاندا نوسینی (خالید ڕه‌نجده‌ر) Filosofi og vitenskapshistorie .3 Olav Asheim & Else Wiestad تێبینی. ئه‌م كتێبه ئێستا له زانكۆی ئوسلو له كۆلێژی فه‌لسه‌فه ده‌خوێنرێت. 4. زۆر سوپاسی مامۆستای زانكۆ ده‌كه‌م كه هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی خسته به‌ر ده‌ستم بۆ به‌شی دووه‌می بابه‌ته‌كه.(Thomas Veller) سوپاس و ستایش بۆ خوای پاك و ته‌نها تێبینی. به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م بابه‌ته له سایتی كێله شین‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه به‌ڵام چاوه‌ڕوان به هه‌موو به‌شه‌كانی تری لێره بڵاو ده‌كرێته‌وه هۆكاره‌كه‌شی وه‌ڵامێك بوو بۆ ده‌روێشه‌كانی سایكۆلاریزم بۆیه په‌له‌مان كرد له دابه‌زاندنیدا له سایتی كێله شین‌دا. خوای گه‌وره پاداشتی خێریان باته‌وه