دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د عه‌لمانییه‌ت بیرۆکه‌یه‌کی ئیلحادی و بێباوه‌ڕییه عه‌لمانییه‌ت بیرۆکه‌یه‌کی ئیلحادیی ئه‌ورووپاییه و سه‌ره‌تا له ئه‌ورووپادا دروست بووه و گه‌شه‌ی کردووه. مانای جیاکردنه‌وه‌ی ژیانه له ئایین و ده‌بێت ئایین له چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراودا بێت؛ ئه‌ویش به‌وه‌ی که ته‌نها له که‌نیسه‌دا خواپه‌رستی بکه‌یت و به‌س. کۆمه‌ڵێ که‌سیان به ناوی پیاوانی ئایینه‌وه تایبه‌تمه‌ند کرد که مه‌به‌ست و هه‌وڵ و كۆششیان ته‌نها شاره‌زاییی خه‌ڵکی بێت به‌وه‌ی له ئینجیل‌دا هه‌بێت و هیچ هه‌ڵسوکه‌وت و په‌یوه‌ندییان به ژیانی گشتی خه‌ڵکییه‌وه نه‌بێت نه له سیاسه‌تدا، نه له ئابووریدا، نه له ئیشوکاری کۆمه‌ڵاًیه‌تیدا و نه له هیچ ئیشوکارێکی ژیاندا. ئه‌ڵێن: ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئایینه‌وه نییه و له چوارچێوه‌ی ئایین ئه‌چێته ده‌ره‌وه. شه‌ریعه‌ت و ده‌ستوور له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه دائه‌نێن له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانات و لێژنه و پیاوانی یاسایی و شتانی تری وه‌ك ئه‌مانه. وه ئه‌وه‌ی که به‌شی ئایینه و بۆ ئایین ئه‌مێنێته‌وه ته‌نها که‌نیسه‌یه و به‌س. جا کاتێك هاتن بۆ لای ئێمه‌ش و ویستیان ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر ئێمه‌دا بچه‌سپێنن، وتیان: مزگه‌وت و به‌س، نابێت هیچێك له فه‌رمانه‌کانی ئیسلام به‌رقه‌رار بێت و کاری پێ بکرێت، نابێت هیچێك له سنووره‌کانی ئیسلام بچه‌سپێنرێت، نابێت دۆستایه‌تی باوه‌ڕداران و دوژمنایه‌تی و ڕقلێبوونه‌وه‌ی کافران بمێنێت؛ واته نابێت (الولا‌ء والبراء) بمێنێت. عه‌لمانییه‌كان نه ئه‌یانه‌وێت سنووره‌کان جێبه‌جێ بکرێن و نه په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌کانی خوێندن ئیسلامی بن؛ نه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و بڵاوبونه‌وه ئیسلامی بن و نه ئابووری و داراییی وڵات ئیسلامی بێت. ئه‌ڵێن: ئایین په‌یوه‌ندی نییه به سیاسه‌ته‌وه، ئایین هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که ئه‌گه‌ر حه‌زت لێ بوو نوێژی خۆت بکه‌یت. ئه‌مه به‌کورتی چه‌مك و مه‌فهموومی عه‌لمانییه‌ت. یه‌که‌م ده‌وڵه‌تی عه‌لمانیش که له سه‌ده‌ی نوێ‌دا دروست بوو، فه‌ره‌نسه بوو که دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسه دروست بوو. یه‌که‌م ده‌وڵه‌تی عه‌لمانیش له وڵاته ئیسلامییه‌کاندا تورکیا بوو. ئیتر دوای ئه‌وه ئه‌م به‌ڵایه بڵاو بۆوه و هه‌ندێ وڵاتی دیکه‌شی گرته‌وه. وه هه‌ندێکیان که‌متر له هه‌ندێکیان و هه‌ندێ له کۆمه‌ڵگاکان جیاوازن له جێبه‌جێکردنی عه‌لمانییه‌ت. وه زۆرێك له مسوڵمانه‌کان له‌ڕێی بێئاگایی و نا‌شاره‌زایییه‌وه یان له‌ڕێی گوێله‌مشتبوونی ڕۆژئاواوه ئه‌م بیرۆکه‌یه دزه‌ی کردۆته ناویان. ئه‌ڵێن: ئه‌م دینه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی نییه به ئیشوکاری ژیانی مرۆڤه‌وه -په‌نا به خوا- که ئه‌مه له کوفر و بێباوه‌ڕییه؛ چونکه باوه‌ڕنه‌بوون و ئینکاریی ئه‌و فه‌رمان و ده‌ستووره تێر و ته‌واو و گشتگیرانه‌یه که خوای گه‌وره هێناونێتییه خواره‌وه و پێویسته کاریان پێ بکرێت تا ڕۆژی دوایی، چونکه باوه‌ڕبوون به ده‌ستوور و یاسای تری جگه له ئیسلام شیرك و هاوه‌ڵبڕیاردانه له به‌ندایه‌تی و گوێڕایه‌ڵبوونی خوای گه‌وره‌دا (سبحانه وتعالی). چونکه خوای گه‌وره (عز وجل) هه‌واڵی داوه ده‌رباره‌ی گاور و جووله‌که‌کان که له‌خۆیانه‌وه و به‌پێی هه‌وا و ئاره‌زووه‌کانی خۆیان، خه‌ڵکیان کردۆته به‌نده‌ی خۆیان به‌وه‌ی حه‌ڵاڵیان له‌سه‌ر حه‌رام ئه‌که‌ن و حه‌رامیان بۆ حه‌ڵاڵ ئه‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی خوا فه‌رمانی پێ دابن. ئه‌فه‌رموێت: اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَاباً مِنْ دُونِ اللَّهِ [التوبه: ٣١]. ئه‌وان (واته گاور و جووله‌که) زانا و شاره‌زا و گۆشه‌نشینه‌کانیان کردبووه چه‌ند خوایه‌ك له خواری خواوه. کاتێك که پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌م ئایه‌ته‌ی بۆ عه‌دی كوری حاته‌م –که له‌پێش ئه‌وه‌ی بێته ناو ئیسلام، گاور بوو- خوێنده‌وه، وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، نه‌یانئه‌په‌رستن (به مانای کڕنوشبردن و هاوارلێکردن و سه‌رشۆڕکردن بۆیان)، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ألم يكونوا يحلون لكم الحرام، ويحرمون عليكم الحلال، فتتبعوهم؟ قال: بلى، قال: فتلك عبادتكم إياهم. الترمذي (٣٠٩٥) و البيهقي (١٠/١١٦) الطبراني في الكبير (١٢/٩٢) والبخاري في التأِريخ (٤٧١) (٧/١٠٦) عن عدي بن حاتم. ئایا حه‌رامیان بۆ حه‌ڵاڵ نه‌ده‌كردن و حه‌ڵاڵیشیان له‌سه‌ر حه‌رام نه‌ده‌كردن و شوێنیشیان ده‌كه‌وتن؟ وتی به‌ڵێ. فه‌رمووی: ده‌ی ئه‌وه به‌ندایه‌تییه‌كه‌تانه بۆیان. واته: بوونه خوای ئێوه له ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌دا که شتیان بۆ حه‌ڵاڵ ئه‌کردن و حه‌ڵاڵیان له‌سه‌ر حه‌رام ئه‌کردن به ئاره‌زووی خۆیان. ئینجا حه‌ڵاڵ و حه‌رام له سیاسه‌ت و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیشوکاری مه‌ده‌نی و ئیشوکاری سه‌ربازیدا، وه له هه‌ر بوارێک‌دا بێت، مافی خوای گه‌وره‌یه و که‌س بۆی نییه حه‌ڵاڵ حه‌رام بکات و حه‌رام حه‌ڵاڵ بکات: وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِنْ شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّه [الشورى:١٠]. له هه‌ر کارێک‌دا جیاوازی و ڕاجوداییتان تێ که‌وت ئه‌وه فه‌رمانه‌که‌ی بۆ لای خوایه‌ِ. هه‌ر که‌سێك جگه له‌مه‌ی وت و ڕازی نه‌بوو، ئه‌وه به‌رهه‌ڵستکاریی فه‌رمانی خوای کردووه. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ وه‌رگیراوه له "حاجتنا إلى الإيمان"ی د. سفر الحوالي