دانراوه له‌لایه‌ن: ڕۆژان ڕەئووف به‌نی ئیسرائیلی و حه‌زره‌تی مووسا ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆی گێڕاینه‌وه و فه‌رمووی عاده‌تی به‌نی ئیسرائیلی یه‌كان وابوو كاتی خۆشتن خۆیان ڕووت ده‌كرده‌وه‌و به‌كۆمه‌ڵ و به‌یه‌كه‌وه خۆیان ده‌شوشت وه سه‌یری عه‌وره‌تی یه‌كتریان ده‌كرد . بهلاَم حه‌زره‌تی مووسا وه‌ك ئه‌وانی نه‌ده‌كرد به‌ته‌نها خۆی ده‌شوشت . خه‌ڵكه‌كه ده‌یان ووت دیاره له به‌ر ئه‌وه وا ده‌كات چونكه عهیبدارهو نایه‌وێت كه‌س بیبینێ . جارێكیان (مووسا) چووه په‌نایه‌كه‌وه خۆی بشوات ، جله‌كانی له‌سه‌ر به‌ردێكدا دانا، به‌رده‌كه جله‌كانی فڕاند و ڕای كرد مووساش به ڕووتی هاته ده‌ره‌وه و شوین به‌رده‌كه كه‌وت هاواری ده‌كرد جله‌كانم! جله‌كانم! خه‌ڵكه‌كه هه‌مووان مووسایان به‌ڕووتی بینی و ووتیان به‌خوا مووسا هیچ عه‌یبێكی نییه ئیتر به‌رده‌كه وه‌ستاو مووساش جله‌كانی له‌به‌ر كرده‌وه . ئه‌بو هوڕه‌یره دهڵًێت: به‌خوا شوێن ده‌ستی مووسا به‌سه‌ر به‌رده‌كه‌وه ماوه له شه‌ش حه‌وت شوێنه‌وه و ئه‌م ئایه‌ته‌ش باس له‌وه ده‌كات يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ آذَوْا مُوسَى فَبَرَّأَهُ اللَّهُ مِمَّا قَالُوا وَكَانَ عِندَ اللَّهِ وَجِيهاً (الاحزاب:٦٨). حديث صحيح متفق عليه