بنه‌ماكانی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز ده‌نگی ئیسلام له بابه‌ته‌كه‌ی پێشوودا باسمان له فه‌زڵ و گه‌وره‌یی قورئان خوێندن و هه‌ندێ له‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ستن پێیه‌وه كرد، له‌م بابه‌ته‌شماندا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین چه‌خت بكه‌ینه سه‌ر هه‌ندێ له‌و بنه‌مایانه‌ی كه یارمه‌تی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز ده‌ده‌ن، پاڵنه‌ریشمان بۆ ئه‌م كاره ئه‌وه‌یه كه بۆ هه‌ر كارێك ئه‌گه‌ر بته‌وێت تێدایدا سه‌ركه‌وتوو بیت و به به‌رهه‌م بێت هه‌ر ده‌بێ نه‌خشه‌یه‌كی گونجاوو به‌جێی بۆ بكێشی و به دوایدا بڕوێت، وه ئه‌گه‌ر پێشت خۆشه بڵێ: كه ده‌بێ له سه‌ر په‌یڕه‌وو نه‌خشه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا بێ؛ تاكو به‌رهه‌می خۆی بدات و ته‌نها له دوو توێی هیواو ئاواتێكدا نه‌مێنێته‌وه، جا بۆ به‌جێهێنانی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه، ئه‌م بنه‌ماو بنچینانه باس ده‌كه‌ین: بنه‌مای یه‌كه‌م: ئیخلاس و دڵسۆزی. ئیخلاس و دڵسۆزی مه‌رجی هه‌موو به‌ندایه‌تیه‌كه، هیچ شتێك به بێ دڵسۆز بوون بۆ خوا وه‌رناگیرێ، وه یه‌كێكه له‌و دوو بنه‌ماو پایه سه‌ره‌كیانه‌ی كه وه‌رگرتنی هه‌ر به‌ندایه‌تیه‌كیان له سه‌ر وه‌ستاوه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: فمن كان يرجو لقا‌ء ربه فليعمل عملا صالحا ولا يشرك بعبادة ربه أحد (الكهف:١١٠) جا هه‌ر كه‌س ئه‌وێت خوای گه‌وره به له‌به‌ركردنی كتێبه‌كه‌ی ڕێزداری بكات ئه‌وه ده‌بێ ته‌نهاو ته‌نها مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت و ته‌واو دڵسۆز بێ له كاره‌كه‌یدا، نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ مه‌به‌ستێكی دنیایی له ماڵ و سامان یان پله‌و پایه‌و شتانی تر تێكه‌ڵ بكات. بنه‌مای دووه‌م: ڕاستكردنه‌وه‌ی ده‌ربڕین و خوێندنه‌وه. ئه‌مه بنه‌مای دووه‌مه له بنه‌ماكانی وه‌رگرتنی كرده‌وه‌كان، ئه‌ویش بنه‌مای ته‌واوی و پێكانی كرده‌وه‌كان و موافق بونینانه له‌گه‌ڵ سوننه‌تدا، جا هه‌ر كه‌س ئه‌یه‌وێت په‌ڕاوی خوا له به‌ر بكات با له كه‌سانی خۆیه‌وه وه‌ری بگرێ، با له خاوه‌ن علیم و خواناسانه‌وه وه‌ری بگرێت، كه‌سانێك كه به ته‌واوی توانایان به‌سه‌ریدا ده‌شكێ و ئیتقانی ته‌واویان بۆی هه‌یه، وه نابێت ته‌نها پشت به خۆی ببه‌ستێ و متمانه‌ی هه‌ر له سه‌ر خۆی بێ، وه له به‌ر ئه‌وه‌شه كه یه‌كێك له دیارترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی قورئانی پیرۆز ئه‌وه‌یه‌كه كه ناتوانرێ وه‌ربگیرێ ته‌نها له كه‌سانی خۆیه‌وه نه‌بێت، ئه‌وه‌ته پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) سه‌ره‌تا له جوبره‌ئیله‌وه وه‌ری گرتووه، هاوه‌ڵه‌كانیش خوا لێیان ڕازیبێ له پێغه‌مبه‌ری خواوه وه‌ریان گرتووه، وه ئیتر به‌م شێوه‌یه تا گه‌یشتۆته ئێمه پارێزراو بووه له هه‌موو شێواندن و ده‌ست تێوه‌ردان و گۆڕانكاریه‌ك. بنه‌مای سێیه‌م: دیاریكردنی بڕی له‌به‌ركردنی ڕۆژانه. پابه‌ند بوون به‌م بنه‌مایه‌وه له‌و كارانه‌یه كه یارمه‌تیده‌ری له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆزه، جۆرێك له پایه‌ند بوونی ڕۆژانه بۆ له به‌ركه‌ری قورئان وه پێش دێنێ، كه‌سێك ده‌یه‌وێ به‌رده‌وام بێ له له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆزدا با ڕۆژانه چه‌ند ئایه‌ته‌ێك تایبه‌ت بكات بۆ له‌به‌ركردن، یان په‌ڕه‌یه‌ك یان زیاتر، لێره‌شه‌وه ئامۆژگاری ده‌ده‌ین به گرتنه به‌ری په‌یڕه‌وی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌م ڕووه‌وه كه ده‌فه‌رموێت: (خذوا من الأعمال ما تطيقون فإن الله لا يمل حتى تملوا، وأحب العمل إلى الله ما داوم عليه صاحبه، وإن قلَّ) رواه البخاري و مسلم وه وه‌ك وتراویشه: كه‌می به‌رده‌وام باشتره له زۆری پچڕ پچر، واته تۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژانه كه‌مێكیش له به‌ر بكه‌یت و به‌رده‌وام بیت له سه‌ری و نه‌یپچڕێنێ، باشتر‌و خێردارترێكه له‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌ك به گوڕ به‌رده‌وام بیت و پاشان پاڵی لێ به‌یته‌وه‌و واز بێنی. بنه‌مای چواره‌م: جێگیركردنی ئه‌وه‌ی له به‌رت كردووه پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاو هه‌ڵگری بۆ ئیتر. نابێ بۆ كه‌سێك ده‌ستی كردووه به له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و سووره‌ته یان ئه‌و چه‌ند ئایه‌تانه‌ی مه‌به‌ستیه‌تی ته‌واویان بكات بڕواته سه‌ر سووره‌تی تر‌و واز له‌وانه بێنێ، ده‌بێ به ته‌واوی له به‌ریان بكات و خۆیان تێدا تاقی بكاته‌وه ئه‌وجا بچێته سه‌ر به‌شێكی تر، ئه‌وه‌ش كه یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌م كاره دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه له به‌رت كردووه هه‌ر كات بوارت بۆ ڕه‌خسا، وه‌ك له كاتی نوێژه فه‌رزه‌كاندا یان سوننه‌ته‌كان، كاتی چاوه‌روانیكردنی نوێژ، یان هه‌ر كاتێكی تری گونجاو، هه‌موو ئه‌مانه یارمه‌تیده‌رو كۆمه‌كتن بۆ جێگیركردن و له بیرنه‌چوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له به‌رت كردووه. بنه‌مای پێنجه‌م: پارێزگاریكردن له سه‌ر یه‌ك مه‌سحف (قورئان) بۆ له‌به‌ركردن. ئه‌مه‌ش له‌و بنه‌مایانه‌یه كه یارمه‌تیده‌ره بۆ له‌به‌ركردنی په‌ڕاوی خوا؛ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش به‌مه‌یه كه مرۆڤ هه‌روه‌ك به گوێلێبوون له به‌ر ئه‌كات ئاوه‌هاش به سه‌یركردن و چه‌خت كردنه سه‌ری ئه‌توانێت له به‌ر بكات، جا له‌گه‌ڵ زۆری سه‌یركردن و ورد بوونه‌وه‌و چاوبڕینه ئایه‌ته‌كان، شێوازی نووسینی ئایه‌ته‌كه له زه‌یندا تۆمار ده‌بێت و له بیرت ناچێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر هاتوو جێگیر نه‌بویت له سه‌ر مه‌سحه‌فێك و هه‌ر جاره‌ی له قورئانێكدا له به‌رت ده‌كرد، ئه‌مه وات لێ ده‌كات كه زه‌ینت په‌رته‌وازه ببێت و هه‌ر جاره به لایه‌كدا بڕوات و له ده‌ره‌نجامدا له به‌ر كردنه‌كه‌ت ئاسان نابێت، جا بۆیه باشتره بۆ خوێنه‌ری قورئان كه خوو به یه‌ك مه‌سحه‌فه‌وه بگرێت و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا بێت و تێیدا بخوێنێت، باشترین جۆرێك ئه‌و جۆره‌یه كه سه‌ره‌تای په‌ڕه‌كانی به ئایه‌تێك ده‌ست پێ ده‌كات و كۆتاییه‌كه‌شی به ئایه‌تێك ته‌واو ده‌بێت، كه ناوی "مصحف الحفاظ"ی به‌سه‌ردا بڕاوا. بنه‌مای شه‌شه‌م: پێكه‌وه جۆشدانی تێگه‌یشتن به له‌به‌ركردنه‌وه. له گه‌وره‌ترین ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه یارمه‌تیده‌ر بۆ له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز تێگه‌یشتنه له مانا‌و مه‌به‌ستی ئه‌و ئایه‌تانه‌یه كه له‌به‌ریان ده‌كه‌یت، وه زانینی په‌یوه‌ندی مانا‌و مه‌به‌ستی هه‌ندێكیان به‌وانی دیكه‌وه، وه ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ لێره‌دا ئاگاداری لێ بكرێت، پێكه‌وه به‌ستن و جواشدانی تێگه‌یشتن و له‌به‌ركردنه به یه‌كه‌وه، وه هه‌ر یه‌كێكان یارمه‌تیده‌ری ئه‌وی تریانه و پاڵپشتی ده‌كات، وه هیچ كامێكیان بێ نیاز ناكرێن له‌وی دیكه‌یان به هیچ شێوه‌یه‌ك. بنه‌مای حه‌وته‌م: به‌ستنی سه‌ره‌تای سووره‌ته‌كه به كۆتاییه‌كه‌یه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی كه سووره‌ته‌كه به ته‌واوی له به‌ر ده‌كه‌یت، وا باشه كه نه‌چیته سه‌ر هیچ سووره‌تێكی تر تاكو سه‌ره‌تای سووره‌ته‌كه به باشی نه‌به‌ستیت به كۆتاییه‌كه‌یه‌وه، به‌مه‌ش سووره‌ته‌كه ده‌بێته یه‌كه‌یه‌كی لێك نه‌پچڕاوو ئاسانتر ئایه‌ته‌كان دێنه‌وه زه‌ین و له بیری ناكه‌یت. بنه‌مای هه‌شته‌م: په‌یماندان به دیراسه‌كردن و پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له به‌ری كردووه. ئه‌م بنه‌مایه زۆر گرنگه، چونكه پێویسته له سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه خوا موفه‌قی كردووه بۆ له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز كه به‌رده‌وام پێیدا بچێته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی نه‌پچڕاو دیراسه‌ی بكات، وه وا باشتره كه پێداچوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كێكی تردا بێت كه ئه‌ویش قورئانی له به‌ره، چونكه خێرێكی زۆرێ چنگ ده‌كه‌وێت؛ له لایه‌كه‌وه یارمه‌تیده‌ره بۆجێگیربوونی ئه‌وه‌ی له به‌رت كردووه، وه له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یارمه‌تیت ئه‌دات بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه له كاتی له‌به‌ركردندا كردوتن و هه‌ستت پێیان نه‌كردووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌م شێوه‌یه پێداچوونه‌وه‌كه‌ت ئاسانتر ده‌بێت و باشتر ده‌توانی كاته‌كان ڕابگری و به‌رده‌وام بی، چونكه مرۆڤ به سروشتی خۆی ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا چالاكه‌و ئه‌توانێ ئه‌نجامیان بدات به ته‌نها خۆی ئه‌وه‌ی بۆ ناكرێ، ئه‌وه‌ته خوای گه‌وره به مووسا ده‌فه‌رموێت: سنشد عضدك بأخيك ونجعل لكما سلطانا (القصص:٣٥) وه دابینكردنی ویردو خوێندنێكی ڕۆژانه بۆ پێداچوونه‌وه كارێكی ئێجگار گرنگ و پێویسته. وه شاراوه‌ش نییه لات –خوێنه‌ری به‌ڕێز- كه قورئانی پیرۆز به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی خوا سبحانه‌وتعالی ئاسانی كردووه له سه‌ر زمان و بۆ له‌به‌ركردن، ئه‌وه‌نده‌ش زوو له ده‌ستت ده‌چێت و له بیرت ده‌چێته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌یمان نه‌ده‌یت و به‌رده‌وام خه‌ریكی پێداچوونه‌وه‌و دیراسه‌كردنی نه‌بیت، پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم ڕاستی فه‌رمووه كاتێك ده‌ڵێت: ( تعاهدوا هذا القرآ‌ن، والذي نفس محمد بيده له‌و أشد تفلتا من الإبل في عقالها ) رواه البخاري و مسلم. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ گشت بابه‌ته‌كانی ئه‌م به‌شه له ماڵپه‌ڕی (الشبكة الأسلامية) وه‌ر ده‌گیرین و ده‌كرێنه كوردی.