سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵ گیانداران دا
گۆڕینی فۆنت


دانراوه له‌لایه‌ن: ڕۆژان ڕەئووف


چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵ گیانداران دا


ئه‌بوهوڕه‌یڕه‌ (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕیته‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وی خواوه‌ (دروود وسه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) كه‌ فه‌رموویه‌تی پیاویك له‌ ڕۆژیكی گه‌رمادا به‌ڕێگایه‌كدا ده‌ڕۆیشت تینوێتی به‌ته‌واوه‌تی تینی بۆ هێنابوو به‌سه‌ربیرێكدا كه‌وت، دابه‌زیه‌ ناو بیره‌كه‌وه‌و تێر ئاوبوو.كه‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌ سه‌گێكی بینی ، له‌تینواندا زمانی ده‌ركێشابوو وگڵی ده‌خوارد له‌ دڵی خۆیدا ووتی وا دیاره‌ ئه‌میش ده‌رده‌كه‌ی منیه‌تی و تینووه‌ جارێكی تر دابه‌زیه‌وه‌ ناو بیره‌كه‌ و پێلاَوه‌كه‌ی پڕكرد له‌ئاو به‌ددان گرتی وبه‌بیره‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو هاته‌ ده‌ره‌وه‌ وسه‌گه‌كه‌ی تێر ئاو كرد .خواش به‌و كاره‌ لێی خۆشبوو . هاوڕێكانی پێغه‌مبه‌ری خوا (دروو وسه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) عه‌رزیان كرد بۆچی له‌سه‌ر چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵ بێ زمانیش دا خێرمان ده‌گاتێ ؟ ئه‌ویش فه‌رمووی به‌ڵێ بۆ هه‌موو خاوه‌ن جگه‌رێكی زیندوو خێرو پاداشت هه‌یه‌). 

(حدیپ صحیح متفق علیه) 
له‌ڕیوایه‌تیكی تردا به‌م شێوه‌یه‌ هاتووه‌: 
له‌كاتێكدا كه‌ سه‌گێك ده‌ورو خولی بیره‌ ئاوێكی ده‌دا ، ئافره‌تێكی ڕه‌وشت نزمی (به‌نی ئیسرائیلی)، چاوی پێكه‌وت و به‌زه‌یی پیا هاته‌وه‌و پێلاَوه‌كانی داكه‌ند و بۆی پڕكرد له‌ئاوو تێر ئاوی كرد .به‌هۆی ئه‌و كاره‌یه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ لێی خۆش بوو.

 1147

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram