باوکی موحه‌ممه‌د دان پیانانی ڕووت و بێ هیچ كاریگه‌ری و ڕه‌نگدانه‌وه له ژیانی مرۆڤدا هیچ سوودێكی پێ ناگه‌یه‌نێ و به ده‌ردی ناخوات، ئه‌م جۆره باوه‌ڕ بوونه له سه‌رده‌می عه‌ره‌به نه‌فامه‌كانی پێشوشدا هه‌بووه، عه‌ره‌به‌كان له نه‌فامیدا باوه‌ڕیان به شتێك له غه‌یب و په‌نهان هه‌بوو، باوه‌رِیان به بونی خوا بوو، هیچ كه‌سێك له سه‌رده‌می نه‌فامیدا ئینكاری بونی خوای نه‌كردووه! به‌ڵكو له هیچ سه‌رده‌مێكدا، ته‌نها لای كۆمه‌ڵكی لاپه‌رِی ده‌رچووی خۆ به‌زلزانی ملهورِ نه‌بێت، ، هه‌روه‌ها له ناو عه‌ره‌به‌كاندا هه‌بووه كه باوه‌ڕی به لێپرسینه‌وه‌و ڕۆژی دوایی هه‌بوو، به‌ڵام باوه‌ڕێكی هه‌رواو بێ بنه‌ما، ئه‌مه‌ش له هۆنراوه‌كانیاندا هاتووه، وه زوهیَر ده‌ڵێت: فلا تكتمن الله ما في نفوسكم ليخفى ومهما يكتم الله يعلم يؤخر فيوضع في كتاب فيدخر ليوم الحساب أو يعجل فينقم كه‌واته: له لای عه‌ره‌به‌كان هه‌ست و شعورێك هه‌بووه كه جیهانێكی تر هه‌یه، وه له‌وانه‌یه ڕۆژێكی تر هه‌بێت و ژیانێكی تر هه‌بێت، به‌ڵام خۆ مه‌سه‌له‌كه له‌وه‌دا نیه كه ئایا ڕۆژێكی تر‌و ژیانێكی تر هه‌یه یان نیه؟ به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه: باوه‌ڕبوون به غه‌یب ئه‌بێ به‌و ئه‌و باوه‌ڕه بێت كه خوا ئه‌یه‌وێت كه به ڕاستی بێته جێ، ئه‌وه‌ی كه له پێناویدا پێغه‌مبه‌رانی ناردووه‌و كتێبه‌كانی ناردۆته خوارێ، جا ئه‌مه‌و لێره‌دا شوێنی كیشمه كێشم و مونازه‌عه‌یه؛ چونكه ئه‌خوازێ كه به ته‌واوی و بێ هیچ ئه‌ملاولاو مینگه مینگێك خۆ بده‌ی به ده‌سته‌وه ته‌سلیمی فه‌رمانی خوا ببیت، ڕووی دڵتی تێ بكه‌یت وبگه‌رِێیته‌وه بۆ لای و ته‌واوی ملكه‌چی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره بنوێنی.