فه‌زڵ و گه‌وره‌ییی خوێندنه‌وه و له‌به‌ركردنی قورئان ده‌نگی ئیسلام قورئانی پیرۆز په‌ڕاوی نه‌مری ئیسلامه، موعجیزه‌و سه‌راسیمه‌ی هه‌ربه‌رزو بڵندیه‌تی، هیدایه‌ت و ڕێنموونیه به هه‌موو خه‌ڵكی به گشتی، خوای متعال ده‌فه‌رموێت: الر كتاب أنزلناه إليك لتخرج الناس من الظلمات إلى النور (إبراهيم:١) { الر ئه‌م قورئانه كتێبێكه دامانبه‌زاندووه بۆت ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) تا خه‌ڵكی له تاریكاییه‌كان ده‌ربهێنیت، به‌ره‌و نوورو ڕێبازی ڕۆشنایی ئیمان} هه‌ر كه‌سێ پێی گوت ڕاستی گوتووه، هه‌ر كه‌س كاری پێ كرد پاداشتی وه‌رگرتووه، وه هه‌ر كه‌س بانگه‌شه‌ی بۆ بكات هیدایه‌ت دراوه بۆ ڕێگه‌ی ڕاست، ڕێكخستن و ڕاگرتنی سلوك و هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كات، ژیان ڕێك و پێك ده‌كات، هه‌ركه‌س ده‌ستی پێ بگرێت ئه‌وه ده‌ستی به په‌تی به‌هێزو نه‌پچڕاو گرتووه، وه هه‌ركه‌سێكیش پشتی تێ بكات و شتانی تر بكاته سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌تی خۆی ئه‌وه به ته‌واوی گومڕا بووه‌و سه‌ری لێ شێواوه‌و دوور كه‌وتۆته‌وه. وه خوێندنه‌وه‌ی كتێبی خوا (سبحانه‌وتعالی) له گه‌وره‌ترین ئه‌و به‌ندایه‌تیانه‌یه كه مرۆڤ له په‌روه‌ردگاری خۆی نزیك ده‌كاته‌وه، خوا (سبحانه‌وتعالی) ده‌فه‌رموێت: إن الذين يتلون كتاب الله وأقاموا الصلاة وأنفقوا مما رزقناهم سرا وعلانية يرجون تجارة لن تبور (فاطر:٢٩) {به ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه په‌یامی خوا، قورئان ده‌خوێننه‌وه و نوێژه‌كانیان به چاكی ئه‌نجام داوه و له‌و رزق و ڕۆزی و سامانه جۆراو جۆرانه‌ی پێمان به‌خشیوون، به‌خشیوویانه، به نهێنی و به ئاشكرا..(به نهێنی بۆ ئه‌وه‌ی ڕیاو ڕووپامایی تێكه‌ڵ نه‌بێت و به ئاشكراش بۆ هاندانی خه‌ڵكی) ئه‌وانه به ئومێدی بازرگانیه‌ك ئه‌و كاره ده‌كه‌ن كه هه‌رگیز نا‌ئومێد و زه‌ره‌رمه‌ند نابن} وه له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( وما اجتمع قوم في بيت من بيوت الله يتلون كتاب الله ويتدارسونه بينهم إلا نزلت عليهم السكينة، وغشيتهم الرحمة، وحفتهم الملائكة، وذكرهم الله فيمن عنده ) رواه مسلم . {هیچ كه‌سانێك نین كه له ماڵێك له ماڵه‌كانی خوا كۆ بوبێتنه‌وه‌و په‌ڕاوی خوا بخوێننه‌وه و دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی بكه‌ن له نێوان خۆیاندا، مه‌گه‌ر هێمنی و سووكنایی دائه‌به‌زێته سه‌ریان، به‌زه‌یی خوا دایانئه‌پۆشێ، وه فریشته‌كان ده‌وریان ئه‌ده‌ن، وه خواش له كن ئه‌وانه‌ی لای خۆنی باسیان ده‌كات}. وه قورئان سفره‌ی خوایه بۆ به‌نده‌كانی خۆی، ڕه‌حمه‌تی به‌زه‌یی ئه‌وه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی به گشتی، له فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیح له ترمذی یه‌وه ئه‌ویش له عبدالله كوڕی مه‌سعووده‌وه خوا لێی ڕازیبێ كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( من قرأ حرفاً من كتاب الله فله به حسنة، والحسنة بعشر أمثالها، لا أقول: "ألم" حرف، ولكن "ألف" حرف، و"لام" حرف، و"ميم" حرف ). {هه‌ر كه‌سێ پێتێك له كتێبی خوا بخوێنێته‌وه ئه‌وه چاكه‌یه‌كی بۆ هه‌یه، وه چاكه‌ش به ده ئه‌وه‌نده‌ی خۆیه‌تی، ناڵێم"ألم" پیتێكه، به‌ڵكوو "ألف"پیتێكه، وه "لام" پیتێكه، وه "میم" پیتێكه}. وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) موسڵمانانی هه‌ڵناوه له سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی قورئان و هانیداوون له سه‌ری و فه‌رموویه‌تی: ( تعلموا القرآ‌ن فإنه يأتي يوم القيامة شافعاً لأصحابه، وعليكم بالزهراوين البقرة وآل عمران، فإنهما تأتيان يوم القيامة كأنهما غمامتان أو كأنهما غيايتان أو فرقان من طير، تحاجَّان عن أصحابهما، وعليكم بسورة البقرة، فإن أخذها بركة، وتركها حسرة، ولا يستطيعها البطلة ) رواه مسلم. { فێری قورئان ببن چونكه له ڕۆژی قیامه‌تا ئه‌بێته تكاكار بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، وه له سه‌رتانه به هه‌ردوو گوڵه‌كه به‌قه‌ره‌و ئالی عیمران، چونكه به‌ڕاستی ئه‌و دووانه له ڕۆژی قیامه‌تا وه‌ك دوو په‌ڵه هه‌ور یان وه‌ك دوو كۆمه‌ڵ و تاقم له باڵنده دێن، وه به‌رده‌وام به‌ڵگه ئه‌ده‌ن بۆ خاوه‌نه‌كه‌یان و به‌رگری لێ ئه‌كه‌ن، وه له سه‌رتانه سووره‌تی به‌قه‌ره (ئاگاتان لێی بێ و بیخوێنه‌وه)، چونكه به‌ڕاستی وه‌رگرتنی به‌ره‌كه‌ته، وه واز لێهێنانی په‌شمیانی و حه‌سره‌ته، وه ساحیر‌و جادووگه‌ره‌كانیش توانایان پێی ناشكێ و ناتوانن كارێكی لێ بكه‌ن}. وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) مژده‌ی داوه به خوێنه‌رانی قورئان كه له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ره‌ی خاوه‌ن ڕێز‌و چاكه‌كانن و ده‌فه‌رموێت: ( الماهر بالقرآن مع السفرة الكرام البررة، والذي يقرأ القرآ‌ن ويتعتع فيه وهو عليه شاق له أجران ) متفق عليه. {ئه‌و كه‌سه‌ی خێرا و به چاكی و باشی قورئان ده‌خوێنێته‌وه ئه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌لائكه‌ته به‌ڕێزو چاكه‌كانه، وه ئه‌وه‌ش كه قورئان ده‌خوێنێ و مینگه‌ی تێا ئه‌كات و باش بۆی ناێت و ماندوو ئه‌بێ به ده‌ستیه‌وه، ئه‌وه دوو پاداشتی بۆ هه‌یه} وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تری‌دا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( يُقال لقارئ القرآ‌ن: اقرأ وارقَ، فإن منزلتك عند آخر آية تقرؤها) {به خوێنه‌ری قورئان ده‌وترێ: بخوێنه‌وه نه‌رم و نیان به تێدایداو له سه‌ر خۆ، چونكه پله‌و شوێنێك له كن كۆتایین ئایه‌ته كه ده‌یخوێنیته‌وه} رواه أبو داود و الترمذي ، وقال: حديث حسن صحيح . وه له وه‌سێت و ڕاسپێریه‌كانی (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی به گشتی و خوێنه‌ران و له‌به‌ركه‌رانی قورئان به تایبه‌تی په‌یمان به‌ستن به قورئانه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و نه‌پچڕاو، كه ده‌فه‌رموێت:( تعاهدوا هذا القرآ‌ن، فوالذي نفسي بيده له‌و أشد تفلتاً من الإبل في عقلها ) رواه مسلم .{ په‌یمان بده‌ن به قورئان (هه‌میشه له‌گه‌ڵیدا بن و بیخوێنه‌وه‌و له به‌ری بكه‌ن) چونكه سوێند به‌وه‌ی گیانی موحه‌ممه‌دی به ده‌سته خێراتروو توندتر له ده‌ست ده‌رئه‌چێت (له بیر ئه‌چێته‌وه) له حوشترێك له ده‌ربازبوونی له پێوه‌ندو ڕه‌شمه‌كه‌ی} وه ئه‌گه‌ر ورد بیته‌وه له فه‌رمووده‌كه‌ی: ( تعاهدوا هذا القرآ‌ن ) په‌ی به گه‌وره‌یی و گرنگی ئه‌و ڕاسپێریه ئه‌به‌یت كه فه‌رموویه‌تی، وه گرنگی پارێزگاری و به‌رده‌وام بوون له سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز‌و پێدا چونه‌وه‌ی ده‌زانیت، كاركردن پێی تاكو له به‌خته‌وه‌رانی دنیا‌و دوا ڕۆژ بژمێررێت. وه له سوننه‌تدا هاتووه كه هه‌موو مانگێك جارێك خه‌تمی قورئان بكرێت، مه‌گه‌ر موسڵمان چوست وچالاكی له خۆیدا بینیوه ئه‌وه له هه‌فته‌ی جارێك خه‌تمی بكات، وه باشتریش وایه كه له‌م ماوه‌یه كه‌متر نه‌بێت، تاكو خوێندنه‌وه‌كه‌ی له سه‌ر ورد بوونه‌وه‌و تێگه‌یشتن بێت، وه تاكو ده‌روونی خۆشی تووشی ئه‌رك و هه‌ڵگرتنی شتێك نه‌كات كه نه‌توانێت له ژێریدا ڕاوه‌ستێت و سه‌ره‌نجام سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحه‌وه له عبدالله ی كوڕی عه‌مره‌وه خوا لێی ڕازیبێ وتی: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) پێی وتم: ( اقرأ القرآ‌ن في شهر، قلت: أجدُ قوة، حتى قال: فاقرأه في سبع، ولا تزد على ذلك) {قورئان بخوێنه‌ره‌وه (خه‌تمی بكه) له مانگێكدا، وتم: هێزو توانا له خۆمان ده‌بنیم، تا فه‌رمووی: ده‌ی له حه‌وت ڕۆژدا بیخوێنه‌ره‌وه، وه له‌وه‌ش زیاتر مه‌كه} پاشان عه‌مر دوای ئه‌وه‌ی پیر ببوو وتی: "فليتني قبلتُ رخصة رسول الله". {خۆزگایه مۆڵه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رم صلی الله علیه وسلم وه‌ربگرتایه}. وه ڕاستهاتووه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رموویه‌تی: ( يا أيها الناس عليكم من الأعمال ما تطيقون فإن الله لا يمل حتى تملوا، وإن أحب الأعمال إلى الله ما دُووم عليه وإن قَلَّ، وكان آل محمد صلى الله عليه وسلم إذا عملوا عملاً أثبتوه) رواه مسلم. {ئه‌ی خه‌ڵكینه له سه‌ره‌تانه به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كان چه‌ندێك له تواناتاندا هه‌یه، چونكه خوا ماندوو نابێ به‌ڵكوو ئێوه ماندوو ده‌بن، وه به‌ڕاستی خۆشه‌ویسترین كاریش لای خوا به‌رده‌وامترینه‌تی با كه‌میش بێ، وه ئالی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر كارێكیان كرد ئه‌وه جێگیری ده‌كه‌ن و به باشی ده‌یكه‌ن}وه مانای "أثبتوه" ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێت واته: به‌ری مه‌ده‌ن و په‌یوه‌ست بن پێی، به‌رده‌وام بن له سه‌ری. جا ئیتر –خوێنه‌ری به‌ڕێز- وریابه‌و به هۆش خۆتا بێره‌وه‌و مه‌به له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌جری قورئان ده‌كه‌ن و لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه، یادی ناكه‌ن و نایخوێننه‌وه ته‌نها له بۆنه‌وه ئاهه‌نگێكی دیاریكراودا نه‌بێت، وه زۆر به ته‌واوی سوور به له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كاتێك قورئانی پیرۆز ده‌خوێنیته‌وه ئاگات لێی بێ و نییه‌تی ئیخلاس و دڵسۆزیت هه‌بێ له خوێندنه‌وه‌كه‌تدا بۆ خوای گه‌وره (سبحانه‌وتعالی)، وه له سه‌ر حاڵه‌تی ملكه‌چی و ئه‌ده‌ب و ڕێزه‌وه بیخوێنیته‌وه، چونكه بزانه كه تۆ كتێبی په‌روه‌ردگار ده‌خوێنیته‌وه‌و له خزمه‌تیدا وه‌ستاوی، وه بزانه كه له وه‌سێت و ڕاسپێری هه‌ندێ له زانایان و ئه‌هلی علیم بۆ مناڵه‌كانی خۆیان ئه‌وه بوو كه پێیان ده‌گوتن: (قورئان بخوێنه‌وه به جۆرێك وا بزانه كه له سه‌ر تۆ هاتۆته خوارێ). وه له كۆتاییدا ئه‌ی باوكان و دایكان و په‌روه‌رده‌كه‌ران، وه‌سێتی خێر‌و چاكه بكه‌ن بۆ نه‌وه‌كانتان، له سه‌ر خۆشه‌ویستی په‌ڕاوی خوا په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن و گه‌وره‌یان بكه‌ن، فێریان بكه‌ن چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م قورئانه‌دا بژین و جۆش بدرێن و له چاوگ و سه‌رچاوه‌ی ئه‌م قورئانه‌وه ئاوی ژیان وه‌رگرن، به‌ڕاستی هه‌رچی خێر‌و چاكه هه‌یه له‌م قورئانه‌دا هه‌یه، په‌یمان بده‌ن به خوا له پاراستنی ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی له به‌رده‌ستاندایه، به‌وه‌ی كه به په‌روه‌رده‌یه‌كی قورئانی په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن و ڕایان بێنن، تاكو هه‌ر له دنیاداو پێش قیامه‌تیش به‌خته‌وه‌رو ئاسووده بن، چونكه به‌ڕاستی ئه‌م ئوممه‌ته تووشی ئیهانه‌و بێڕێزی و كه‌می نه‌بوو ته‌نها به واز هێنان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌بێ له كتابی په‌روه‌ردگاری. خوایه قورئان بكه به‌هاری دڵه‌كانمان، بیكه نوورو ڕۆشنایی چاوه‌كانمان، خۆشه‌ویستی قورئان و خوێندنه‌وه‌و له‌به‌ر كردنی له دڵی منداڵ و نه‌وه‌كانمان بڕوێنه، ڕێنموویان بكه تا پێوه‌ی پابه‌ند بن و بیپارێزن، وه بیكه‌ره نوورو ڕۆشناییه‌ك له ڕێڕه‌وو كۆڵانه‌كانی ژیانیان، ئامین. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌م بابه‌تانه‌ی (چه‌ند پێشه‌كیه‌ك له سه‌ر قورئانی پیرۆز) هه‌موویان له ماڵپه‌ڕی (الشبكة الاسلامية) وه‌رگیراون و وه‌رگێڕدراونه سه‌ر زمانی كوردی.