١- گرنگیی باوه‌ڕهه‌بوون به غه‌یب.! باوکی موحه‌ممه‌د وه‌ك هه‌موو ئه‌زانین كه باوه‌ڕ هه‌بوون به غه‌یب جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان موسڵمان و بێباوه‌ڕه؛ به‌ڵكوو له‌ڕاستیدا جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵه، یان ئه‌وانه‌ی كه له ئاژه‌ڵیش خوارتر و گومڕاترن. له‌ڕاستیدا باوه‌ڕ به غه‌یب گه‌وره‌ترین ڕاستی و حه‌قیقه‌تێكه كه مرۆڤ تیایدا ده‌ژی. گه‌وره‌ترین مه‌سه‌له و دۆزێكه له مه‌سه‌له‌كانی عه‌قیده و بیروباوه‌ڕ. هه‌روه‌ها كه گه‌وره‌ترین دۆزێكه له دۆزه‌كانی كار و كرده‌وه. ئه‌وانه‌ی كه به‌ته‌واوی تێی ده‌گه‌ن و باوه‌ڕیان پێی هه‌یه و له سه‌ری ده‌ڕۆن، بریتین له ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت كه خاوه‌نی په‌یڕه‌و و پرۆگرامێكی جێگیر و نه‌گۆڕ و زانراون، كه باوه‌ڕهه‌بوونه به هه‌رچییه‌ك له‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن خواوه یان له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم) له‌و بواره‌دا بۆیان هاتبێت و پێیان گه‌یشتبێت. هه‌ر ئه‌وانن به شێوه‌یه‌كی دروست و بێ كه‌موكووڕی و زیاده‌ڕه‌وی باوه‌ڕیان پێی هێناوه و به‌ته‌واوی له مانا و چه‌مكی باوه‌ڕهه‌بوون به غه‌یب و په‌نهان تێگه‌یشتوون. ئه‌ویش ئه‌و تێگه‌یشتن و شاره‌زابوونه‌یه كه له په‌ڕاوی خوا و فه‌رموودی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وه‌ریان گرتووه و له ژیانی خۆیاندا به‌رجه‌سته‌یان كردووه.