كورته‌ی ئه‌م بابه‌ته باوکی موحه‌ممه‌د باوه‌ڕ بوون به غه‌یب پایه‌یه‌كه له پایه‌كانی باوه‌ڕ، پێویسته به ڕاهایی باوه‌ڕمان پێی هه‌بێ و بڕیاری بده‌ین، كه به ڕاستی زۆرێك له نه‌ته‌وه‌كانی ڕابوردوو هاوچه‌رخیش باوه‌ڕیان پێ نه‌بووه‌و ئینكاریان كردووه له به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك كه له‌م بابه‌ته‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه له گه‌ڵ قسه كردن له سه‌ر ماددیه‌ت (كه پێچه‌وانه‌یه له گه‌ڵ باوه‌ڕ بوون به غه‌یب) و هۆكاری ده‌ركه‌وتن و نسكۆ بوونی و جیاوازی زانایان و شاره‌زایانی. هه‌روه‌ها لێره‌دا باس له پاشماوه‌ی باوه‌ڕ بوون به غه‌یب و په‌نهان كراوه له سه‌ر ژیانی مرۆڤ و كاریگه‌ری ئه‌و لایه‌نه ڕوون كراوه‌ته‌وه.