هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی هه‌ندێک له ئایه‌ته‌کانی جزمی ((عم)) به‌شی دووه‌م ڕێناز إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. -- ڕۆژێک (ئه‌بو جه‌هل) به بێبڕوایانی وت: ئایا (محمد) به پێش چاوی ئێوه‌وه نوێژ ده‌کات؟ ئه‌وانیش وتیان : به‌ڵێ . ئه‌بو جه‌هل وتی: سوێند به لات و عوززا، ئه‌گه‌ر له پێش چاوی مندا وا بکات، قاچم ده‌خه‌مه سه‌ر گه‌ردنی و ڕوومه‌تی دهچهقێنمهناو خۆڵ؛ له باره‌ی ئه‌و ڕوداوه‌وه ئایاتی (کلا ان الانسان لیطغی...) سوره‌تی (العلق_7) دابه‌زی. -- جارێکیان پێغه‌مبه‌ر ((صلى الله عليه وسلم)) نوێژی ده‌خوێند، له ناکاو ئه‌بو جه‌هلی لێپهیدا بوو، ڕێگه‌ی لێگرت و نه‌یهێشت نوێژه‌که‌ی بکات، ئایه‌تی (ارأیت الذی ینه‌ی ، ... ) سوره‌تی (العلق _9) له‌و باره‌یه‌وه هاته خواره‌وه -- ڕۆژێک پێغه‌مبه‌ری خوا((صلى الله عليه وسلم)) نوێژی ده‌خوێند، ئه‌بو جه‌هل هات و به پێغه‌مبه‌ری وت: من پێم نه‌وتی نابێت ئه‌مه بکه‌یت؟ پێغه‌مبه‌ری خوا((صلى الله عليه وسلم)) به‌ر په‌رچی دایه‌وه‌و سه‌رزه‌نیشتی کرد . ئینجا ئه‌بو جه‌هل وتی خۆت چاک ده‌زانی من لێره له هه‌موان که‌سم زۆرتره و هیچ که‌س وه‌کو من که‌سدار نیه . خوای گه‌وره‌ش به (فلیدع نادیه،...)سوره‌تی (العلق _ 17) هه‌ڕه‌شه‌ی لێکرد. -- له دێر زه‌ماندا پیاوێکی (بنی اسرائیل)ی شه‌و تا به‌یانی شه‌ونوێژی ده‌کرد و به‌یانیش تا ئێواره له پێناو خوادا غه‌زای ده‌کرد، ئه‌و پیاوه تا ماوه‌ی هه‌زار مانگی ڕه‌به‌ق به‌و شێوه‌یه بوو جا که موسوڵمانه‌کان داستانی ئه‌و پیاوه‌یان بیست. دڵیان بۆ خۆیان داماو، وتیان خۆزگه ئه‌و پاداشته گه‌وره‌یه‌ی بۆ ئه‌و بۆ ئێمه‌ش هه‌بوایه ،،، بۆ دڵخۆش کردنیان (انا انزلناه فی لیلة القدر ، ...) سوره‌تی (القدر _ 1) هاته خواره‌وه و ئه‌و پاداشته گه‌وره‌یه‌ی پێ به‌خشین . -- هه‌ندێک له موسوڵمانه‌کانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا((صلى الله عليه وسلم)) وایان ده‌زانی به‌خشینی شتی که‌م پاداشتیان نادرێته‌وه ، هه‌ندێکی دیکهشپیان وابوو که درۆ‌و گهیبهت و چاو دانه‌خستن و له‌و بابه‌ته گوناهه بچوکانه نابنه هۆی سزای خوایی، ئه‌یان وت سزا و ئه‌شکه‌نجه بۆ ئه‌وانه‌ی گوناهه گه‌وره‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن دانراوه. ئیتر له‌وباره‌یه‌وه (فمن یعمل مثقال ذرة خیرا یره،...) سوره‌تی (الزلزلة _ 7)هاته خواره‌وه. -- پێغه‌مبه‌ری خوا((صلى الله عليه وسلم)) {سریه}یه‌ک ئه‌سپ سواری نارد بۆ سه‌ر هۆزی (که‌نانه) ، ماوه‌یه‌کی زۆریان پێچ‌و هیچ ده‌نگ و باسیان نه‌بوو . دوو ڕووه‌کان وایان بڵاو کرده‌وه که هه‌موویان کوژراون ، به‌ڵام خوای گه‌وره به ناردنی (والعادیات ضبحا ، ...) سوره‌تی (العادیات_ 1) هه‌واڵی دا به پێغه‌مبه‌ر((صلى الله عليه وسلم)) که ئه‌وا (سریه) سه‌ر گه‌رمی هێرش بردنه سه‌ر مۆڵگه‌کانی دوژمن. -- جوله‌که‌کان به‌خۆیاندا ده‌نازین و ده‌یان وت: هڵانه هۆزمان له فڵانه فۆزمان زۆر تر و وه فڵانه هۆزمان له فڵانه هۆزمان چاکتر و زۆرتره. به‌و شێوه‌یه له خۆیان بای بوون تا به گومڕای و بێباوه‌ڕی سه‌ریان نایه‌وه، خوای گه‌وره سوره‌تی (التکاثر) نارده خواره‌وه . -- ئوممهیهی کوڕی خه‌ڵه‌ف که بێ باوه‌ڕێکی سه‌رسه‌خت بوو، هه‌ر که پێغه‌مبه‌ری خوا((صلى الله عليه وسلم)) ی بدیایه ، به‌قسه و ئاماژه (اشاره) تانه و ته‌شه‌ری لێ ده‌دات، له‌و باره‌یه‌وه خوای گه‌وره سوره‌تی (الهمزة) ی ده‌رباره‌ی ئه‌و ئاده‌میزاده نارده خواره‌وه . -- دووڕوه‌کان هه‌ر کاتێک موسوڵمانه‌کان ئاماده‌بوونایه بهڕیایهوه نوێژیان ده‌کرد، هه‌ر که ئه‌وانیش دیار نه‌بونایه نوێژه‌کانیان نه‌ده‌کرد ! هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر موسوڵمانێک دابمایه بۆ بچوکترین پێویستی نه‌یانده‌دایه و پێویستیهکهیان بۆ جێ نه جێ نه‌ده‌کرد .. له باره‌یانه‌وه سوره‌تی (الماعون) هاته خواره‌وه . -- کاتێک پێغه‌مبه‌ری خوا((صلى الله عليه وسلم)) دوا کوڕی - که ئیبراهیم بوو - کۆچی دوایی کرد، بێ باوه‌ڕه‌کانی قوڕه‌یش وتیان: ئیتر(محمد) وه‌جاخی کوێر بووه، پێغه‌مبه‌ری خوا((صلى الله عليه وسلم)) به‌و قسانه زۆر په‌رێشان بوو، خوای گه‌وره بۆ دڵدانه‌وه‌ی (سوره‌تی الکوثر) ی بۆ نارده خواره‌وه . -- بێ باوه‌ڕانی قوڕه‌یش پێشنیار یان کرد بۆ پێغه‌مبه‌ر ((صلى الله عليه وسلم)) که هێنده دارایی بۆ کۆبکه‌نه‌وه له هه‌موومان ده‌وڵه‌مه‌ن تر بێ و چه‌ند ژنی بوێت بۆی بهێنن: به‌و مه‌رجه‌ی دژایه‌تی بته‌کانیان نه‌کات و به خراپه ناویان نه‌بات.. ئینجا پێیان وت: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شت لا په‌سه‌ند نیه، ئه‌وا تۆ ساڵێک خوا کانی ئێمه بپهرسته. ئێمه به‌وه لێت ڕازی ده‌بن. پێغه‌مبه‌ر((صلى الله عليه وسلم)) فه‌رمووی چاوه‌ڕێ ده‌بم بزانم لای په‌روه‌ردگارمه‌وه چیم بۆ دێت؟ خوای گه‌وره‌ش سوره‌تی (الکافرون) ی بۆ نارد. -- ئه‌و ساڵه‌ی که مه‌ککه‌ی ڕزگار کرا، پێغه‌مبه‌ری خوا((صلى الله عليه وسلم)) هێزێکی به سه‌رکرده‌یی (خالید کوڕی وه‌لید) نارده سه‌ر ئه‌و قوڕه‌یشانه‌ی له خواره‌وه‌ی مه‌ککه‌وه بوون، له ئه‌نجامی جه‌نگه‌که‌دا موسوڵمانان سه‌ر که‌وتن و هێزی بێ باوه‌ڕان خراپ تێک شکان، ئینجا فه‌رمانی دا که ئیتر به‌سیانه و وازیان لێ بهێنن، پاشان ئه‌وانیش ده‌سته ده‌سته ده‌هاتن و موسوڵمان ده‌بوون، له‌و کاته‌ده سوره‌تی (النصر) هاته خواره‌وه . -- له سه‌ره‌تای بانگه‌وازدا، پێغه‌مبه‌ر ((صلى الله عليه وسلم)) سه‌رکه‌وته سه‌ر کێوی (صفا) و هاواری له جه‌ماوه‌ری (مه‌ککه) کرد تا لێی خڕببنه‌وه، هێنده‌ی نه‌خایاند که جه‌ماوه‌رێکی زۆر هاتن. پێغه‌مبه‌ری خوا((صلى الله عليه وسلم)) پێی وتن: ئه‌گه‌ر پێتان ڕابگه‌یه‌نم که دوژمن ئێواره‌یه‌ک یان به‌یانیه‌ک ده‌دات به سه‌رتاندا ، ئایا باوه‌ڕم پێده‌که‌ن ؟ هه‌موویان وتیان : به‌ڵێ ... پاشان فه‌رمووی :ده‌ی من پێغه‌مبه‌ری خوام و ڕه‌وانه‌کراوم تا ئاگادارتان بکه‌مه‌وه له سزای سه‌ختی خوایی، له‌و کاته‌دا (ئه‌بو له‌هه‌ب) ی مامی وتی: ئا بۆ ئه‌مه کۆت کردینه‌وه؟! ده‌ستت بشکێت و تیاچیت ! ... ئینجا خوای گه‌وره سوره‌تی (المسد) ی نارده خواره‌وه. -- بێ باوه‌ڕه‌کان ده‌یان وت ئه‌ی موحه‌مه‌د وه‌صفی خوامان بۆ بکه، با بزانی. بابزانین نه‌سه‌بی چۆنه وله کێ بووه؟ خوای گه‌وره له وه‌ڵامدا سوره‌تی (الاخلاص) ی بۆ ناردن . -- جوله‌که‌کانی مه‌دینه جادوویهکیان کرد بوو. به‌هۆی ئه‌و جادوه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا((صلى الله عليه وسلم)) ئازارێکی زۆر ڕوی تێکرد بوو ، کاتێک هاوه‌ڵه‌کانی بینیان ، گومانیان وا برد که پێغه‌مبه‌ری((صلى الله عليه وسلم)) تووشی ده‌ردێکی خراپ هاتبێت، ئینجا (جبریل _ سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ ) هه‌ردوو سوره‌تی ( الفلق و الناس) ی هێنایه خواره‌وه، هه‌ر که پێغه‌مبه‌ر ((صلى الله عليه وسلم)) خوێندیه‌وه م ناڕه‌حه‌تیه‌که‌ی نه‌ما و به ساغی و سه‌لامه‌تی چووه ده‌ره‌وه بۆ لای هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کانی . سه‌رچاوه‌کان 1 اسباب النزول للسیوطي 2 جامع النقول في اسباب النزول _ ابن خلیفة العلوي خوا له زانستی شه‌رعی شاره‌زامان بکات وه بێبه‌شمان نه‌کات له زانستی ئاینی ئیسلام أمین ،،، أمین ،،، أمین