دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د هۆی هه‌ڵبژاردنی معاذ خوا لێی ڕازیبێ جگه له كه‌سانی دیكه (سبب اختيار معاذ دون غيره). یه‌كه‌م: معاذ خوا لێی ڕازیبێ هه‌ڵگری چه‌ند سیفاتێك بوو كه ئاماده‌ییان پێ به‌خشیبوو بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌م ئاینه‌و بانگه‌واز كردن بۆی، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌شته‌كیه‌ك له نه‌وه‌ی ته‌میم له‌وانه‌ی تازه موسڵمان ببوون بهاتایه، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێی نه‌ئه‌گوت: بڕۆ بۆ یه‌مه‌ن‌و خه‌ڵكی بانگ بكه بۆ ئیسلام، چونكه كه‌سێكی وا تازه مسڵمان بووه‌و جارێ خۆی پێویستی به‌وه‌یه كه شاره‌زا ببێت‌و له دین تێ بگات. هه‌روه‌ها: پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه‌سێكی وه‌ك خالدی كوڕی وه‌لید یان عه‌مری كوڕی عاصیشی هه‌ڵنه‌بژارد، یان كه‌سانی تر كه پێشه‌وای سوپابوون‌و له بواری شه‌ڕو جه‌نگدا شاره‌زاییان هه‌بوو كه شه‌وورِۆژ له مه‌یدانی جیهادا بوون‌و په‌رژینه‌كانی كوفریان ئه‌ڕوخاند، هیچ كام له‌مانه‌ی هه‌ڵنه‌بژارد بیاننێرێ بۆ یه‌مه‌ن بۆ؟ چونكه مه‌سه‌له‌كه لێره‌دا مه‌سه‌له‌ی جیهادو شمشێر نیه، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه عیلم وشاره‌زایی و ورد بونه‌وه‌یه‌له دیندا، شاره‌زایی له حه‌لاَڵ‌و حه‌رام، گومانی تیا نیه كه له كارێكی ئاوادا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه‌سێكی وه‌ك معاذ هه‌ڵئه‌بژێرێ، چونكه معاذ شاره‌زاترین كه‌س بوو به حه‌لاَڵ‌و حه‌رام، وه له هاوه‌ڵه شاره‌زاو تێگه‌یشتووه‌كان بوو، ئه‌وه بوو كه به‌ڕاستی خوای گه‌وه‌ره كردیه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی ئیجگار زۆر له یه‌مه‌ن سوود له زانیاریه‌كه‌ی وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها كاتێك كه گه‌ڕاشه‌وه بۆ شام له‌وێش بووه چاوگه‌ی زانیاری‌و شاره‌زایی كه هه‌ر له‌وێش وه‌فاتی كرد. پێغه‌مبه‌ری خوا پێی فه‌رموو: {يا معاذ ! اني أحبك} أبو داود (1522)، ابن حبان (2020)، النسائي في الكبرى (6/32) عن معاذ بن جبل. { ئه‌ی معاذ به ڕاستی من تۆم خۆش ئه‌وێت}، به راستی ئه‌م دنیایه، وه هه‌رچی تێیدایه له خه‌ڵكی‌و شتانی تر هیچێك ناهێنن به‌رامبه‌ر به فه‌رمووده‌ی خوشه‌ویست‌و هه‌ڵبژێراوی خوا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه فه‌رمووی به معاذ {ئه‌ی معاذ به ڕاستی من تۆم خۆش ئه‌وێت}، ئه‌م وشه‌یه گه‌وره‌ترین دیاری و خه‌ڵات بوو، گه‌وره‌ترین ڕێز‌و شه‌ره‌ف بوو ، به‌سه به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا خۆشی بوێیت، مرۆڤیش له گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه خوشی ئه‌وێت، جا ئه‌م وته‌یه ته‌زكیه‌و پاڵفتگه‌ی پێغه‌مبه‌ر بوو(صلى الله عليه وسلم) بۆی، هه‌روه‌ها ناردنیشی بۆ یه‌مه‌ن ته‌زكیه‌یه‌كی دیكه بوو بۆی، ئنجا ڕاسپێری ئه‌كات به چه‌ند خاڵێكی زۆر گرنگ و به سوود كه باسیان ده‌كه‌ین. له كۆی چیرۆك‌و فه‌رمووده‌كه ئه‌زانین كه ڕاسپێریه‌كه له دوو خاڵدا خۆی گرتۆته‌وه: یه‌كه‌م: ڕاسپێریه‌ك له پێغه‌مبه‌ری خواوه(صلى الله عليه وسلم) بۆ خودی معاذ خۆی. دووه‌م: ڕاسپێرییه‌ك سه‌باره‌ت به په‌یڕه‌وو مه‌نهه‌جی بانگه‌وازو بانگ كردنی خه‌ڵكیه‌وه.