دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د مه‌به‌ستی بانگه‌واز بۆ لای خوا (غاية الدعوة إلى الله). پاشان فه‌رمووی: وَسُبْحَانَ اللّهِ وَمَا أَنَاْ مِنَ الْمُشْرِكِينَ ئه‌مه بڕیاردانی پاك‌و بێگهردیهكه بۆ خوای گه‌وره له هه‌موو شتێك‌دا كه شایه‌نی ئه‌و نه‌بێت، كه ئه‌مه به ڕاستی كار‌و فرمانێكی ئێجگار گه‌وره‌یه‌و زۆر پێویسته ئاگامان لێی بێت، ده‌بێت خوای گه‌وره به‌پاك و بێ گه‌رد بگرین‌و ته‌قدیسی بكه‌ین، ئینجا له كۆتایی ئایه‌ته‌كه‌دا ئه‌فه‌رموێت: وَمَا أَنَاْ مِنَ الْمُشْرِكِينَ كه ئیتر ئه‌مه كۆتاییه‌كه‌یه‌تی، بێ به‌ری بوون‌و خۆ به‌ری كردن له هه‌موو شیرك‌و هاوهڵبریاردهرێك، بانگه‌وازه‌كه‌مان سه‌ره‌تاكه‌ی بانگه‌وازه بۆ لای خوا، وه كۆتاییه‌كه‌شی -كه به‌رده‌وامیش له گه‌ڵیدایه- به‌ری بوون‌و دوركه‌وتنه‌وه‌یه له شیرك‌و هاوه‌ڵگیران، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی هه‌ره‌گه‌وره‌ی بانگه‌وازی ئیسلامه. كۆتا مه‌به‌ستێك كه هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ین له دنیادا بریتیه له به‌جێ هێنانی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی، شایهتیو گه‌واهیدان به‌وه‌ی كه هه‌ر خوا شایه‌نی پهرستنو هاواربۆ هێنانه، هیچ خوایه‌كی تر نیه جگه له‌و، وه به‌وه‌ی كه محمدیش (صلى الله عليه وسلم)پێغه‌مبه‌ری خوایه، وه بهرائهتو بێ به‌ری بوون له شیرك‌و موشریكان له هه‌ر كۆێیه‌ك بن و له هه‌ر ڕه‌گه‌زێك بن