دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د بانگه‌واز‌بۆ لای خوا له سه‌ربه‌ر چاو ڕۆشنی و بناغه‌ڕوونی (الدعوة إلى الله على بصيرة). هه‌روه‌ها لێره‌دا پێویسته هه‌ڵویسته‌یه‌كی كورت بكه‌ین له به‌رده‌م فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره: عَلَى بَصِيرَةٍ یه‌كێك له پێویستیه‌كانی به‌رچاوڕۆشنی و بناغه‌ڕوونی له بانگه‌وازدا بریتیه له علم‌و زانست، وه بانگه‌واز ئه‌گه‌ر له سه‌ر زانست و شاره‌زایی نه‌بێت ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك بناغه‌یه‌كی پته‌وی نابێت و له سه‌ر به‌رچاو ڕۆشنی نابێ، ئه‌و كه‌سه‌ی كه زانست‌و زانیاری نیه چاوڕۆشنیش نیه له كاره‌كانیداو له سه‌ر بناغه‌یه‌كی ڕوون بانگه‌واز ناكات. هه‌روه‌ها له گه‌ڵ بوونی زانست‌و زانیاریشدا فیقهو وردبونه‌وه‌ی ده‌عوه‌و بانگه‌واز پێویسته‌و بێ ئه‌وه هیچ ناكرێت، واته ورد بونه‌وه له سروشت و هه‌ڵس و كه‌وت و بیر‌و بۆچونی ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگیان ده‌كه‌یت بۆ ئیسلام، به هۆی ئه‌وه‌وه چۆنیه‌تی بانگه‌وازكردنی خه‌ڵكی ده‌زانین، چۆنیه‌تی قسه له گه‌ڵ كردن‌و هه‌ڵس‌و كه‌وت له گه‌ڵیاندا، كه ئه‌مانه‌ش هه‌موویان ئه‌چنه ژێر به‌رچاو}ۆشنی له بانگه‌وازدا. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان جوانترین نموونه‌یان پیشان داوین له هه‌ڵس‌و كه‌وت‌و چۆنیه‌تی بانگه‌وازو قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، باوه‌ڕ هێنانی گه‌ل‌و نه‌ته‌وه جیاجیاكان گه‌واهیده‌رو شایه‌تن له سه‌ر جوانی هه‌ڵس‌و كه‌وتی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم)، دوای ئه‌و هه‌موو موجاده‌له‌و بگره‌و بێنه و عینادی و مل نه‌دانه له گه‌ڵیدا كافرو بێ باوه‌ڕ‌ه‌كانی قورِه‌یش باوه‌ڕیان پێ هێنا. كه‌سێك دێت بۆ لای كه هیچ شتێكی له ئاینی خوا نه‌زانیوه، هیچ ئاگاداریه‌ك‌و وردبینیه‌كی نیه له به‌رنامه‌ی خوا، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌و په‌ڕی جوانیه‌وه نه‌رمو نیانی له گه‌ڵدا ئه‌نوێنێت و بۆی ڕوون ئه‌كاته‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له گه‌ڵ ئه‌و ده‌شته‌كه‌یه‌دا كردی كه میزی كرد له مزگه‌وتا، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له گه‌ل معاوية بن الحكم السلمي كردی كاتێك كه له نوێژه‌كه‌یدا قسه‌ی كرد، وه نموونه‌ی تریش له‌م باره‌یه‌و زۆرن. هه‌ر كه‌سێك ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ی(صلى الله عليه وسلم) بینیبێت خۆشه‌ویستی چۆته دڵیه‌وه، ئه‌ویش به هۆی جوانی هه‌ڵسوكه‌وت‌و چاوڕۆشنیه‌وه بووه، هه‌ر كه‌سێك هاوه‌ڵه بهڕێزه‌كانیشی بینبێ دوای خۆی خۆشی ویستوون، چۆن خۆشیان ناوون له كاتێكا ئه‌وان په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ن (صلى الله عليه وسلم)، ئیمانی هێناوه به‌وه‌ی كه ئه‌وان ئیمانیان پێ هێناوه، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه خوای گه‌وره گومڕایی‌و سه‌رلێشێواوی له سه‌ر نوسیبن، ئه‌نان كه‌سێك نیه پێغه‌مبه‌ری خۆش بوێت و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان و قوتابیه به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆش نه‌وێت. جا ئه‌وان له سه‌رڕۆشنایی‌و حیكمه‌ت‌و دانایی‌و هه‌ڵس‌و كه‌وتی باشه‌وه بانگه‌وازیان ئه‌كرد بۆ لای خوا، بۆیه خه‌ڵكیش به‌و شێوه‌یه خۆشی ئه‌ویستن‌و باوه‌ڕی پێ ئه‌كردن‌و ئیمانی ئه‌هێنان. ئینجا ئه‌فه‌رموێت: أَنَاْ وَمَنِ اتَّبَعَنِي ئه‌مه ئاگاداریه‌ك‌و وریابونه‌وه‌یه‌كه بۆ ئێمه‌ی شوێن كه‌وته‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم)، به ڕاستی پێویسته ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه بین كه ئه‌وان بوون، وه پێویسته كه ئیشوكارو ڕێگه‌و ڕێره‌ومان ته‌نها بانگه‌واز بێت بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه كاره‌كانمان په‌ك بخه‌ینو هیچی تر نه‌كه‌ین له ژیانی دنیاماندا، به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك له ئێمه ئه‌بێت له‌و كاره‌ی كه تیایه‌تی‌و له‌و شوێنه‌ی كه هه‌یه بانگه‌واز بكات بۆ خوا، شوێنی كار‌و پیشه‌كه‌ی بكاته پێگه‌یه‌كی به سوود بۆ بانگه‌وازی ئیسلام. بازرگان بانگه‌واز ئه‌كات بۆ لای خوا له بازرگانیه‌كه‌یدا، جوتیار له جوتیاری‌و كشتوكاڵه‌كه‌یدا، قوتابی عیلم به عیلم وزانسته‌كه‌ی، موچه‌خۆر له شوێنی موچه‌كه‌یدا، هه‌موو كه‌سێك ئه‌بێته بانگخواز بۆ لای خوای گه‌وره، به‌و شێوه‌یه ڕێره‌وو ڕێگاێ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌گرێته به‌رو ئایه‌ته‌كه أَنَاْ وَمَنِ اتَّبَعَنِي له خۆیدا به جێ دێنێ.