دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د نیشانه‌ی بانگخواز بۆ لای خوا (علامة الداعية إلى الله). نیشانه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه بانگه‌شه‌ی خه‌ڵكی ئه‌كات بۆ لای خوا، ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕی به رێگه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌بێت، شوێن ڕێره‌وو ڕێبازی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) بكه‌وێت له بانگه‌وازیدا بۆ لای خوا، هه‌موو ههوڵو كوششو مه‌به‌ستێكی ئه‌وه بێت كه خه‌ڵكی خوا بناسن‌و ڕوو بكه‌نه پهروهردگاریانو به تاكو ته‌نهایی بیپه‌رستن، ئیتر با ئه‌و هه‌ر باسیش نهكرێتو نه‌ناسرێت، وه بانگیان نه‌كات بۆ شتێكی تر جگه له به‌رنامه‌ی خوا، ئیتر ئه‌و شته هه‌رچیه‌ك بێت، به‌ڵكو خۆشی‌و خهڵكیس بانگه‌شه بكات بو لای كتێبی خوا‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). ئه‌گه‌ر قسه‌ی كرد ئه‌وه خه‌ڵك هه‌ڵنێت بۆ فێربوونی كیتابوسوننهت، وه ئهگهرفهرمانی دا به‌وه فه‌رمان بدات كه فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر، وه ئه‌گه‌ر جڵه‌وگیری و قه‌ده‌غه‌ی كرد، ئه‌وه قه‌ده‌غه بكات كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر قه‌ده‌غه‌یان كردووه، هیواو ئاوات‌و مه‌به‌ستی ته‌نها زاتی خوای گه‌وره بێت –تبارك و تعالی- له به‌ر خوا خه‌ڵكی خۆش بوێت، له به‌ر خوا ڕقی بێته‌وه لێیان، هیچ مهبهستو هه‌ده‌فێكی تری نه‌بێت جگه له‌وه: قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ.