هیمداد خالید مامۆستایه‌ك له‌یه‌كێك له وانه‌كانیدا بڕگه‌یه‌كی ته‌رخان كرد بۆ باسی وانه‌كانی متمانه‌به‌خۆبوون. جا نموونه‌یه‌كی بۆ قوتابییه‌كان هێنایه‌وه و تیایدا سه‌د دۆلاری به‌رز كرده‌وه بۆ قوتابییه‌كان و پێیانیوت: نرخی ئه‌م دراوه چه‌نده؟ هه‌رهه‌موو قوتابییه‌كان ده‌ستیان به‌رز كرده‌وه و وتیان: سه‌د دۆلار. دواتر مامۆستاكه وتی: زۆر باشه، بێگومانن كه نرخه‌كه‌ی سه‌د دۆلاره؟ دیسان مامۆستا هه‌ستا سه‌د دۆلاره‌كه‌ی له‌ناو ده‌ستی نووشتانده‌وه و لوولی دا، ئینجا وتی: ئێستا نرخی ئه‌م دراوه چه‌نده؟ هه‌رهه‌موویان به‌دڵنیایییه‌وه: نرخه‌كه‌ی هه‌ر سه‌د دۆلاره. مامۆستا وتی: باشه، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌م لێ‌كرد: سه‌د دۆلاره‌كه‌ی له‌ژێر پێیه‌كانی دانا و به‌سه‌ری كه‌وت تا پیس و تۆزاوی بوو و كه‌وته سه‌ر زه‌وی. ئینجا لێیپرسین: ئێستاش ده‌زانم گومانتان له‌وه نییه كه نرخه‌كه‌ی هه‌ر سه‌د دۆلارهكهیه و نه‌گۆڕاوه؟ له وەڵامدا قوتابییه‌كان وتیان: بێ گومان مامۆستا، ئه‌م دراوه هه‌رچییه‌كی لێبكه‌یت، هیچ له نرخه‌كه‌ی كه‌م نابێته‌وه. جا لێره‌دا مامۆستا پێیانیوت: ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه وانه‌یه‌كی گرنگتان پێشكه‌ش بكه‌م سه‌باره‌ت به نهێنیی ئه‌م نموونه‌یه‌ی كه بۆتانم باس كرد. من هه‌رچییه‌كم له پاره‌كه كرد، بێ گومان له نرخه‌كه‌ی نه‌گۆڕا. له‌به‌رئه‌وه‌ی زانیتان هه‌رچییه‌كی لێبكه‌یت، ئه‌وا هیچ له نرخ و گرنگیی پاره‌كه ناگۆڕێت و نرخه‌كه‌ی هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه. جا خۆشه‌ویستان، ئێمه‌ش به‌م شێوه‌یه زۆرجار له ژیانماندا ده‌كه‌وینه سه‌ر زه‌وی و له‌وانه‌یه كه‌سێك نرخمان بۆ دانه‌نێت، یان خۆمان نرخی خۆمان وه‌ك پێویست نه‌زانین، یان ده‌گه‌ڕێینه‌وه دواوه به هه‌ر هۆكارێك بێت و باوه‌ڕ به خۆمان ده‌هێنین كه كه‌سایه‌تیمان لاوازه؛ بۆیه جارجار هه‌ست ده‌كه‌ین هیچ ده‌ورێكمان نییه له گۆڕانكاریی خۆمان و ده‌وروبه‌رماندا، به‌ڵام گوێ بگرن خۆشه‌ویستان! هه‌رچییه‌كتان هاته پێش و تیایدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و كه‌وتنه سه‌ر زه‌وی، ئه‌وا بزانن كه نرخی ڕاسته‌قینه‌ی خۆتان له‌ده‌ست نه‌داوه، كه توانستە شاراوه‌كانی ناو ناختانه و هه‌وڵ بده‌ن ئه‌مه قه‌ت له‌ژیانتاندا له‌بیر نه‌كه‌ن! لێمه‌گه‌ڕێن ناخۆشییه‌كانی دوێنێ باڵ به‌سه‌ر هیواكانی بهیانیتاندا بكێشێت! له‌به‌رئه‌وه‌ی نرخی ڕاسته‌قینه هه‌ر خۆت ده‌توانیت دیاریی بكه‌یت. جا ئێوه‌ش باشترین نرخ بۆ خۆتان هه‌ڵبژێرن! وه‌ك نموونه‌ی ئه‌و دراوه‌ی بۆم هێنانه‌وه كه هه‌رچییه‌كمان لێ‌كرد، ئه‌وا له‌نرخه‌كه‌ی كه‌م نه‌بوویه‌وه.