دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د 14. په‌یڕه‌وو مه‌نهه‌جی بانگه‌واز بۆ لای خوا. (منهج الدعوة إلى الله). ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه هه‌موو په‌یڕه‌وو پرِۆگرامی بانگه‌وازی له خۆی گرتووه، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا ناتوانین مافی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه به ته‌واوی بده‌ین، به‌ڵكو ته‌نها ئاماژه‌یه‌كی بۆ ئه‌كه‌ین له به‌ر ئه‌وه‌ی كه له بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه. له ڕسته‌ی یه‌كه‌مدا: خوای گه‌وره به به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كه چاكترینی دروستكراوه‌كانیه‌تی صلىالله علیه وسلم ئه‌فه‌رموێت: قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي { بڵێ ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازی من}، خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ ئه‌دات كه ڕوو بكاته خه‌ڵكی‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دواندن ڕوولێكردن سوود به‌خشه بۆیان: هَذهِ سَبِیلِی واته: ئه‌م ڕێگه‌و كێشه‌و ئیش‌و كار‌و پهیرِهوو پڕۆگرامی من له ژیانمدا. پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ئیش‌و كار‌و ڕێگه‌و په‌یڕه‌وو پڕۆگرامی له ژیانیدا بانگه‌واز بوو بۆ لای په‌روه‌ردگاری، بێ گومان كه هه‌موو كه‌سێك له‌م ژیاندا مهنههجو پڕۆگرامێكی هه‌یه، هه‌موو مرۆڤێك مه‌به‌ستێكی هه‌یه له‌م ژیانه‌داو به‌رده‌وام له ههوڵو تێكۆشاندایه بۆی، وه په‌یڕه‌وو ڕێبازێكی هه‌یه كه له سه‌ری ئهرِوات. خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا مهبهستو په‌یڕه‌وو ڕێگه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كورت كردۆته‌وه، هه‌روه‌ك له ئایه‌تێكی تردا له كۆتایی سوره‌تی ٍ[النحل] دا ده‌فه‌رموێت: ادْعُ إِلِى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ النحل :125 . { بانگه‌واز بكه بۆ لای به‌رنامه‌و رِێبازی په‌روه‌ردگارت به حیكمهتو دانایی‌و ئاموَژگاری جوان‌و بهجێو گوفتوگۆو موجاده‌له به جوانترین شێوه بكه له گه‌ڵیاندا} خوای گه‌وره چۆنیهتیو شێوازی بانگه‌وازی بۆ پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ڕوون كردۆته‌وه. ئه‌م دوو ئایه‌ته ئه‌گه‌ر به باشی تێ‌یان بگهینو لێیان ورد ببینه‌وه، ئه‌توانین مهبهستو شێوازه‌كانی بانگه‌واز به باشی فێر بین‌و پێویستمان به هیچ په‌یڕه‌وێكی دیكه نابێت، پێویستمان به هیچ به‌رنامه‌و كات به فیڕۆدان له شتانی تردا نابێت. تاكه مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له دنیادا بانگه‌واز بووه، خۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) سه‌ركرده‌یه‌كی دنیایی نه‌بووه كه ویستبێتی ده‌سه‌ڵاتی یان سامانی خۆی بپارێزێت‌و خۆی زاڵ بكات، وه خاوه‌نی یان داواكای ماڵ‌و سامان‌و شوهرهتو هه‌واو ئاره‌زوی نه‌بووه، وه‌كو زۆربه‌ی خه‌ڵكی تر به‌و شێوه‌یه‌ن، به‌ڵكو كاری ئه‌و بریتی بووه له بانگه‌وازو بانگ كردنی خه‌ڵكی بۆ لای خوای گه‌وره‌و ناسینی په‌روه‌ردگار به‌و شێوه‌یه‌ی كه شایه‌ن به‌وه، كه‌واته كاروئیشی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم بریتی بووه له بانگه‌واز بۆ لای خوای گه‌وره. ئینجا كار‌و ئیشی شوێن كهوتووانیشی له دنیادا هه‌مان كاری ئه‌وه‌و ئه‌بێت به هه‌مان ڕێرِهودا برِۆن، ئه‌فه‌رموێت: وَمَنِ اتَّبَعَنِي.