دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د 13. بانگه‌شه كردن بۆ شایهتیو گه‌واهیدان به لا اله الا الله. شێخ محمدی كوڕی عبدالوهاب -به‌ڕه‌حمه‌ت بێ- ده‌ڵێت: باب الدعا‌ء إلى شهادة أن لا إله إلا الله، وقول الله تعالى: قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ [يوسف:108]. "ده‌روازه‌ی بانگه‌شه كردن بۆ لا اله الا الله، وه فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره كه ئه‌فه‌رموێت: قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَاْ وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللّهِ وَمَا أَنَاْ مِنَ الْمُشْرِكِينَ یوسف 108. ( ئه‌ی پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم) تۆ بڵێ: ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه: من‌و شوێن كهوتووانم بانگ ده‌كه‌ین بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار له سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌یه‌كی ڕوون‌و ئاشكرا، پاكی‌و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره، من هیچ كاتێك له موشریكو هاوه‌ڵگه‌ڕان نیم}. له ئیبن عه‌باسه‌وه–خوالێیان ڕازیبێ- كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم كاتێك كه معاذی نارد بۆ یه‌مه‌ن پێی فه‌رموو: ٍ{إنك تأتي قوماً من أهل الكتاب، فليكن أول ما تدعوهم إليه: شهادة أن لا إله إلا الله -وفي رواية: {إلى أن يوحدوا الله}- فإن هم أطاعوك لذلك؛ فأعلمهم أن الله افترض عليهم خمس صلوات في كل يوم وليلة، فإن هم أطاعوك لذلك؛فأعلمهم أن الله افترض عليهم صدقة تؤخذ من أغنيائهم فترد على فقرائهم، فإن هم أطاعوك لذلك؛ فإياك وكرائم أموالهم، واتق دعوة المظلوم، فإنه ليس بينها وبين الله حجاب } ". إحدى روايات حديث معاذ المشهور وهي عند البخاري (1425، 4090)، ومسلم (19) عن ابن عباس. { تۆ ئه‌چیت بۆ لای گه‌لێك كه خاوه‌ن كتێبن، با یه‌كه‌م كارێك كه بانگیان ئه‌كه‌یت بۆی: شایهتیو گه‌واهیدان بێت به‌وه‌ی كه هیچ كه‌سێك شایه‌نی خوایهتیو په‌رستش نیه جگه له (الله) واته بۆ لا اله الا الله، وه له ڕیوایه‌تێكی دیكه‌دا: (تاكو خوا به تاكو ته‌نهایی بناسن‌و بیپه‌رستن)، جا ئه‌گه‌ر له‌وه‌دا گوێڕایه‌ڵیان كردی، پێیان بڵێ‌و ئاگاداریان بكه كه خوا له هه‌موو شه‌وو ڕۆژێكدا پێنج نوێژی له سه‌ر داناوون ئه‌بێت پێی هه‌ڵسن، وه ئه‌گه‌ر له‌وه‌شدا گوێڕایه‌ڵیان كردیت ئه‌وا ئاگاداریان بكه كه خوا خێروچاكه‌ی له سه‌ر داناوون به شێوه‌یه‌ك كه له ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن سامانه‌كانیان ئهسهنرێتو ئه‌درێت به هه‌ژارو نه‌بوو ده‌ست كورته‌كانیان، وه ئه‌گه‌ر له‌وه‌شدا گوێڕایه‌ڵیان كردیت، ئه‌وه تۆ‌و كهرهمو ڕێزی ماڵ‌و سامانیانو ئاگادری بیت، وه له نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی سته‌ملێكراو بترسه‌و خۆت بپارێزه، چونكه به ڕاستی له نێوان ئه‌وو خوای گه‌وره‌دا په‌رده نیه}. ئه‌ڵێم: پێشه‌واو شێخی موجدد محمدی كوڕی عبدالوهاب-ڕه‌حمه‌تی لێبێ- بۆ ئه‌م ده‌روازه‌یه له ناواخنی " كتاب التوحیدا"دا ناونیشانێكی داناوه ئه‌ویش كه: "الدعا‌ء إلى شهادة أن لا إله إلا الله" "بانگ كردن بۆ لا اله الا الله"یه، وه گومانی تیا نیه كه په‌یوه‌ندی ئه‌م باسه له گه‌ڵ باسی كتێبه‌كه‌دا ڕوون‌و ئاشكرایه، چونكه كتێبه‌كه له سه‌ر ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستیه، وه ئه‌م بابه‌ته‌ش له سه‌ر بانگه‌وازكردنه بۆ گه‌واهیدان به تاكو ته‌نهایی خواوی گه‌وره، كه بانگه‌وازێكه بۆ ته‌وحیدو په‌رستنی خوای متعال به تاكو ته‌نهایی، له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینین كه شێخ-ڕه‌حمه‌تی لێبێ- كاتێك باسی فه‌رمووده‌كه‌ی معا! ئه‌كات، ئه‌و ڕیوایه‌ته ئه‌هێنێ كه ئه‌و بڕگه‌ی تیایه كه بانگه‌واز ئه‌كات بۆ: ( لا اله الا الله) وه ڕیوایه‌ته‌كه‌ی تر كه ئه‌فه‌رموێت:{الى أن يوحدوا الله} واته یه‌كه‌م كارێك كه بانگیان ئه‌كه‌یت ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی، چونكه ته‌وحید بریتیه له گه‌واهی دان به لا اله الا الله، وه كتێبه‌كه‌ش كتێبی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستیه، كه‌واته شێخ ئه‌یه‌وێت كه بۆمان ڕوون بكاته‌وه گرنگی‌و گه‌وره‌یی شایهتیو گه‌واهیدان به لا اله الا الله چه‌ندێ گه‌وره‌یه‌و پله‌و پایه‌ی له ئاینی ئیسلامدا چه‌نده. جا له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازه‌یه‌وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی خوای گه‌وره ئه‌هێنێت كه له كۆتایی سوره‌تی یوسف دا ئه‌فه‌رموێت: قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَاْ وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللّهِ وَمَا أَنَاْ مِنَ الْمُشْرِكِينَ یوسف 108. وه ئه‌م ئایه‌ته پێویسته كه زۆر به وردی‌و دورو درێژی له سه‌ری بوهستینو ڕونی بكه‌ینه‌وه.