سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پێشه‌کی: هوکاره‌کانی دابه‌زاندنی (ئایه‌ته‌کانی) قورئانی پیرۆز.
گۆڕینی فۆنت

پێشه‌کی:
هوکاره‌کانی دابه‌زاندنی (ئایه‌ته‌کانی) قورئانی پیرۆز. 

 موحه‌ممه‌د بیلال 

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره ونعوذ بالله من شرور أنفسنا وسيئات أعمالنا من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأشهد أن محمدا عبده ورسوله صلى الله عليه وعلى آله وصحبه وسلم تسليما كثيرًا أما بعد. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهان، سه‌ڵات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست هه‌م له‌سه‌ر ئال و یار و یاوه‌ران. 
ئیمانداران! خوێنه‌رانه‌رانی خۆشه‌ویست له‌م گۆشه‌یه‌ دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین که‌ خۆمان به‌هه‌رمه‌ند بکه‌ین له‌ خزمه‌ت ئه‌و زانسته‌ی که‌ زۆر گرنگه‌ بۆ شاره‌زا بوون له‌ گۆشه‌یه‌کی زانستی قورئانی پیرۆز و وه‌ ناسینی ئایه‌ته‌کانی ، ئه‌ویش[(هۆکاری دابه‌زینی) ئایه‌ته‌کانی قورئانی پیرۆزه‌]. 
بێگومان ئه‌م زانسته‌ پێویستی به‌ شاره‌زاییه‌کی زۆر هه‌یه‌ بۆ ڕوون کرده‌نه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی، وه‌ ئێمه‌ خۆمان به‌ خاوه‌نی ئه‌و زانسته‌ نازانین به‌ڵکو داوا ده‌که‌ین له‌ خوای گه‌وره‌ که‌ یارمه‌تیمان بدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ پێی توانانی خۆمان به‌شێک له‌و زانسته‌ بگه‌یه‌نین به‌ خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست و ئاره‌زوومه‌ندانی په‌رتوکی خوای باڵاده‌ست بۆ زیاتر تێگه‌یشتن و ڕوون بوونه‌وه‌ی چۆنێتی دابه‌زاندی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌ قورئاندا هاتوون، یان هۆکاره‌کانیان چی بووه‌؟ وه‌ چۆن بوون؟ 
گومانی تێدا نیی که‌ ئه‌م هۆکارانه‌ له‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری ئازیز(صلى الله عليه وسلم)به‌ نه‌وه‌کانی دوای خۆیان و ئه‌وانیش به‌ پشت و خه‌ڵکانی دوای خۆیان فه‌رمووه‌ تاگه‌یشته‌وه‌ته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ببێته‌ چه‌نده‌ها په‌رتوک و نوسراوه‌ی که‌ له‌ ناو په‌رتوکخانه‌کان و به‌رده‌ستی خه‌ڵکی بۆ سوود وه‌رگرتن لێیان و تێگه‌یشت و ڕه‌دانه‌وه‌ی بیرو بۆچوونه‌ چه‌وته‌کانی ڕوو به‌ڕووی ئیمانداران ده‌بێته‌وه‌ له‌ ڕووی نه‌زانی و تێنه‌گه‌یشتن. ئه‌توانین بڵێن که‌ ئه‌م زانسته‌ زۆر فراوانتره‌ له‌وه‌ی ئێمه‌ خۆمان ئاماده‌ کردوه‌ بۆ پێشکه‌ش کردنی، به‌ڵام خۆشمان به‌ خۆشحاڵ ده‌زانین له‌ خزمه‌ت په‌رتوکه‌که‌ی خوا بۆ سه‌ر هه‌موو به‌شه‌ریه‌ت، که‌ بتوانین وه‌ک خزمه‌ت کارێک ئێمه‌ش له‌ بواره‌دا ئه‌سپی خۆمان تاو بده‌ین ئه‌م گه‌وهه‌ره‌ به‌ ئیمانداران خۆشه‌ویست بگه‌یه‌نن، وه‌ به‌تایبه‌تی به‌ زمانی کوردی شیرینی خۆمان که‌ جێگای خۆشییه‌ بۆ ئیمانداران که‌ زانسته‌کانییان له‌به‌رده‌ستا بێت وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسان لێی تێبگه‌ن به‌بێ کێشه‌ له‌ زماندا. 
له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو که‌ ئێمه‌ ئه‌م گۆشه‌ گرنگه‌مان بۆ هه‌ڵبژاردن بۆ ئاره‌زوو مه‌ندان و خۆشه‌ویستان تونویانی کانی ڕوون سه‌رچاوه‌ی پاکی قورئانی پیرۆز. 
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م گۆشه‌یه‌ له‌م پێگه‌یه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت(مجع الملک فهد لطباعة المصحف الشریف)وه‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نوسراوه‌ له‌ په‌رتوکی هۆنه‌ری و زانستی وه‌رگیراوه‌ به‌ ناوی (أسباب النزول) که‌ خاوه‌نی ئه‌م په‌رتووکه‌ (الواحدي النیسابوري) وه‌ بێ گومان زۆرینه‌ی زانایانی ئیسلام له‌م بواره‌دا به‌ شێوه‌ی جۆراو جۆر مه‌شقی خۆیان کردووه‌ هه‌وه‌کو : (الزرکشي)(البرهان: ١/٢٢) والسيوطي (الإتقان:١/٣٨لباب النقول: ١٦) وه‌ هه‌روه‌ها (مباحث في علوم القرآن للقطان: ٧٥علوم القرآن لزرزور: ١٣٣) وه‌ هه‌وڵێکی زۆر دراوه‌ بۆ ده‌رهێنانی فه‌رمووده‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی دروست و سه‌رکه‌وتوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕووی فه‌رمووده‌کانه‌وه‌ی هیچ که‌م و کوڕی له‌ خۆی نه‌بینێت، سوپاسی خوا ده‌که‌ین که‌ ئه‌م توانایی پێ به‌خشین بۆ ساز کردن و ڕێکخستنی ئه‌م زانستییه‌ گرنگه‌، وه‌ پێشکه‌ش کردنی به‌ گروهی ئیمانداران و داواکارانی زانست و زانیارییه‌ (شه‌رعی یه‌کان)، 
له‌ کۆتایدا ده‌ڵێن سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهان، سه‌ڵات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا که‌ ڕه‌حمه‌ته‌ بۆ هه‌موو جیهان.


 1268

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram