دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د كه‌مڕه‌ویكردن‌و كه‌موكوڕی له فه‌رمان و هه‌واڵپێدراوه‌كانیدا صلی الله علیه وسلم. ئینجا شێخ له مه‌سه‌له‌ی مافی پێغه‌مبه‌ردا درێژه‌ی داوه‌تی ئه‌ویش له بڕگه‌ی: (و رسوله)دا، واته: خه‌ڵكانی وا هه‌یه‌لایه‌نی كه‌موكوڕیان گرتووه‌و مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه سلم پش گۆی ئه‌خات‌و نایانپارێزێ و هه‌ڵناسێ به ئه‌ركی سه‌رشانی به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، ئه‌زانێ كه به‌نده‌ی خوایه، نایكاته‌و هاوبه‌ش‌و هاوشانی خوا، به‌ڵام باوه‌ڕی به به‌شی دووه‌م نیه، ئه‌ویش كه پێغه‌مبه‌رو نێرراوی خوایه، جا ئه‌مه چۆن ئه‌بێت؟ چۆن یه‌كێك باوه‌ڕی هه‌بێ كه به‌نده‌ی خوا بێت به‌ڵام باوه‌ڕی نه‌بێ كه پێغه‌مبه‌ری خوا بێ؟ هه‌روه‌كو شیخ ئه‌ڵێت: قسه‌و هه‌واو ئاره‌زووی خه‌ڵكی، یان كۆمه‌ڵێك، یان خوونه‌ریتی خێڵه‌كی ئه‌خاته پێش گوفتارو فه‌رمانه‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه صلىالله علیه وسلم ، سبحان الله! كه‌واته ئه‌ی كوا شایه‌تی‌و گه‌واهیدانت به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و پێویسته فه‌رمانه‌كانی له سه‌رو هه‌موو فه‌رمانێكه‌وه بێت‌و فه‌رمووده‌كانی له سه‌رو هه‌موو گوفتارو قسه‌ی كه‌سانی تره‌وه بێ؟!! واته ئه‌مه ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ كه باوه‌ڕی دانه‌مه‌زراوه كه ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و پێویسته گوێرِایه‌ڵی ته‌واوی بكات و ملكه‌چ بێ بۆ فه‌رمانه‌كانی.