دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له نێوان زیاده ڕه‌وی و كهمڕهویدا. لێكۆڵه‌ر-الشارح- ده‌فه‌رموێت:(و قوله عبده و رسوله) (ئه‌و فه‌رموده‌ی كه ده‌ڵێ: به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوا) ئه‌م دوو وه‌سفه‌ی به یه‌كه‌وه هێناوه تاكو ببێته لادان‌و پاڵنانی هه‌ردوو حاڵه‌تی زیادهڕهویو كهمرهوی له وه‌سفكردنی پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم). چونكه زۆرێك له‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌كه‌ن له ئوممه‌ته‌كه‌ی: یان به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)له گوفتارو كرده‌وه‌كانیاندا زیاده ڕه‌ویان كردووه‌و ڕۆچوون تیایدا، یان كهمڕهویو كه‌مته‌رخه‌مییان كردووه به وازهێنان له سوننه‌ته‌كانی و شوێن پێ هه‌ڵنه‌گرتنی، وه پشت به‌ستن به بیروبۆچونی جیاواز‌و دژ به‌وه‌ی كه هێناویه‌تی، تهعهسوفیان كردووه له ته‌ئویلكردنی هه‌واڵ‌و فه‌رمانه‌كانی به لادانی له مانا‌و به‌ڵگه‌كانی، لایانداوه له ملكه‌چی و گۆێرِایهڵیكردنی، چونكه به ڕاستی مانای شایهتیو گه‌واهیدان به‌وه‌ی كه محمد(صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ری خوایه ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نی كه باوه‌ڕی ته‌واوت پێی هه‌بێ، ئه‌وه‌ی هه‌واڵی پێ داوه به ڕاستی بزانیت، وه له‌وه‌ش كه فه‌رمانی پێ داوه گوێرِایهڵی بكهیتو ملكه‌چی بیت، وه له‌وه‌ش كه جڵه‌وگیری لێ كردووه نهیكهیتو وازی لێ بێنیت، وه فهرمانو قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی به گه‌وره بزانیت، وه قسه‌ی هیچ كه‌سێك پێش نه‌خه‌یت به سه‌ر فه‌رمووده‌ی ئه‌ودا به هیچ شێوه‌یه‌ك، كه به‌ڕاستی ئه‌و واقیعه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه كه تیایداینو حاڵی موفتی‌و قازیه‌كانی ئه‌مڕۆمان ته‌نانه‌ت له‌وانه‌ش كه پاڵدراونه‌ته ئه‌هلی زانست و زانیاری پێچه‌وانه‌یه به‌وه‌ی كه باسمان كرد‌و له حه‌قی پێغه‌مبه‌ردا ڕونمان كرده‌وه! والله المستعان. ئه‌ڵێم: شێخ ڕه‌حمتی خوای لێبێ كه ئه‌ڵێت: فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم): (عبدالله ورسوله) (به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوا) پاڵنانو وه‌ده‌رنانی هه‌ردوو له زیادهڕهویو كهمڕهویو كه‌موكورتی تیایه كه به‌رامبه‌ر به حه‌قی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) ده‌كرێت، وه زۆربه‌ی خه‌ڵكی-ئه‌وانه نه‌بێت كه له سه‌ر رێگه‌ی ڕاست ماونه‌ته‌وه‌و ڕه‌حمو به‌زه‌یی خوا گرتونیهوه- یان زۆرتیائهچێوزیاده ڕه‌وی ئه‌كات له مهدحو پیاههڵدانیدا، یان كهموكورِهو هیچ گۆیی پێ نادات‌و مه‌به‌ستی نیه-، وه ئه‌مه ته‌نها تایبه‌ت نیه به پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلى الله عليه وسلم)، به‌ڵكو له ژیانی ئاساییمانو ههڵسو كه‌وتی ڕۆژانه‌شیدا به‌دی ده‌كرێت، ئه‌بینین له گه‌ڵ كه‌وته وهسفو پیاهه‌ڵدانی كه‌سێك له سنوور ده‌رئه‌چێت و به شێوه‌یه‌ك وه‌سفی ئه‌كات كه له سنوور‌و مافی خۆی ده‌ری ئه‌كات، یان ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه كه‌وته سه‌رزه‌نشتی یه‌كێك ئیتر ئه‌وه هیچ چاكه‌و باشه‌یه‌كی پێوه‌ی ناهێڵێت، یان به ته‌واوی مه‌دحی ئه‌كات و ئه‌یباته سه‌ری سه‌ره‌وه، وه یان هیچی پێوه ناهێڵێتو له به‌رچاوی خه‌ڵكیدا به ته‌واوی ئهیشكێنێت و هیچ خێر‌و چاكه‌یه‌كی پێوه ناهێڵێ!. دادپه‌روی كه‌م بۆته‌وه، كه‌مترین شت له ناو خه‌ڵكیدا ئه‌مڕۆ بریتیه له دادپهروهریو مام ناوهندیو ماف پاراستن، به‌ڵام ئه‌مه حهقیقهتو كرۆكی دینه كه په‌یوه‌سته به پێغه‌مبه‌رو مافی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) كه نابێت كه زیاده‌ڕه‌وی تیا بكرێت‌و له سنوور ده‌ربچێت، وه نه كهمڕهوو كه‌موكورتییش بیت به جۆرێك كه لادان‌و وازهێنان له سوننهتو مافه‌كانی ئه‌و دروست ببێت. ده‌بێ بزانین خوایهتیو ئولوهیه‌ت ته‌نها مافی خوای په‌روه‌ردگاره-سبحانه‌وتعالی- وه په‌روه‌ردگارێتیو ڕبوبیه‌ت تهنهاههر مافی ئه‌وه، كه هه‌ر یه‌ك له‌وانه تایبهتمهندیو وه‌سفی خۆی هه‌یه، بهلاَم پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وه به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه-عبدهورسوله-