دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ٩- مانای شایه‌تی و گه‌واهیدان به‌وه‌ی كه موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) به‌نده و نێرراوی خوایه (معنى شهاده ان محمدا صلی الله علیه وسلم عبده ورسوله) شرۆڤه‌کار (الشارح) ده‌ڵێت: فه‌رمووده‌كه كه ده‌ڵێت: وأن محمداً عبده ورسولهبوخاری و مسلم له عوباده‌ی كوڕی الصامت، مانای «شایه‌تی پێ دا» كه ئه‌وه‌ش عه‌تف كراوه‌ته پێش خۆیه‌وه له‌سه‌ر نییه‌تی دووباره‌بوونه‌وه‌ی عامیله‌كه‌ی. مانای (العبد)یش لێره‌دا مه‌به‌ست له‌و به‌نده‌یه‌یه كه خاوه‌ندار و خواپه‌رسته. واته ئه‌و به‌نده‌یه‌یه كه خۆی خاوه‌نی خۆی نییه و خاوه‌نه‌كه‌ی په‌روه‌ردگارێتی و به‌ندایه‌تیی تایبه‌ت و پاڵفته‌كراویش وه‌سفه‌یه‌كه‌یه‌تی كه خوا خۆی ده‌فه‌رموێت: أَلَيْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ [الزمر: ٣٦] [مه‌گه‌ر خوا به‌س نییه كه پشتیوان بێت بۆ به‌نده‌ی خۆی كه پێغه‌مبه‌ره؟] به‌رزترین پله‌وپایه‌ی به‌نده: به‌ندایه‌تیی پالفته‌كراوی ته‌واو و پێغه‌مبه‌رێتییه. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ته‌واوترینی خه‌ڵكییه له‌م دوو سیفه‌ته پیرۆزه‌دا (به‌ندایه‌تی و پێغه‌مبه‌رێتی). به‌ڵام په‌روه‌ردگارێتی و خوایه‌تی ئه‌وه مافی تایبه‌تیی خوای گه‌وره‌ن و هیچ به‌نده‌یه‌ك بۆی نییه و ناتوانێت ببێته خاوه‌نیان. له‌و دووسیفه‌ته‌ی كه تایبه‌تن به خوای گه‌وره نه فریشته‌یه‌كی نزیك و نه پێغه‌مبه‌رێكی نێراو نایانگاتێ و هاوبه‌شیی خوای گه‌وره‌ی تێدا ناكه‌ن. گه‌وره‌ترین و گرنگترین دوو وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌ڵێم: ئه‌و فه‌رمووده‌ی كه ده‌ڵێت: وأن محمداً عبده ورسوله (محمد) به‌نده و پێغه‌مبه‌ری خوایه}، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا دوو وه‌سفی به‌یه‌كه‌وه كۆكردۆته‌وه و باسی كردوون كه گه‌وره‌ترین و پیرۆزترینی وه‌سفه‌كانن. ئه‌وانیش بریتین له به‌ندایه‌تی و پێغه‌مبه‌رێتی (العبودية والرسالة). جا له كاتێكدا كه به‌نده‌كانی خوا زۆرن ده‌بێت مه‌به‌ست چی بێت له سیفه‌تی به‌ندایه‌تی(العبودية) كه دراوه‌ته پاڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)؟ گومانی تێدا نییه كه هه‌موو به‌نده‌ی خوای گه‌وره‌ین (عزوجل)؛ تۆ به‌نده‌ی خوایت، ئه‌و به‌نده‌ی خوایه، نووح (سه‌لامی لێ بێت) به‌نده‌ی خوایه، ئیبراهیم (سه‌لامی لێ بێت) به‌نده‌ی خوایه و هه‌موو مرۆڤه‌كان به‌نده‌ی خوان. ده‌ی باشه بۆ ده‌بێت شایه‌تی و گه‌واهی له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بده‌ین و بڵێین: (محمد) (صلى الله عليه وسلم) به‌نده و ڕه‌وانه‌كراوی خوایه؟ ئایا ئێمه هه‌موومان به‌نده‌ی خوا نین؟ به‌ڵكوو هه‌موو خه‌ڵكی ته‌نانه‌ت كافر و بێباوه‌ڕه‌كانیش به‌نده‌ی خوان، هه‌رچه‌نده په‌رستشی بۆ ناكه‌ن و مافی به‌ندایه‌تی بۆ به‌جێ ناهێنن، به‌ڵام به‌نده‌ن به‌زۆر و بێ هه‌ڵبژاردنی خۆیان. ئایا به‌س خوای تاك و ته‌نها نییه كه ده‌بێت بپه‌رسترێت و خه‌ڵكی به‌ندایه‌تی بۆ بكه‌ن؟! وه‌ڵامه‌كه‌ی: ئه‌وه‌یه كه به‌ڵێ، هه‌موومان به‌نده‌ی خواین، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ته‌واوی به‌ندایه‌تی بۆ خوای گه‌وره به‌جێهێناوه و گه‌یشتۆته كۆتاپله‌ی به‌ندایه‌تی. مانای: به‌نده‌یه‌كی ته‌واوه له ملكه‌چی و به‌ندایه‌تیكردنی خوای گه‌وره‌دا كه هیچ كه‌سێك له خه‌ڵكی نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و پله‌یه له به‌ندایه‌تی له كه‌ماڵ و ته‌واوی ملكه‌چیدا. له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره له بڵیندترین و پیرۆزترین شوێندا و گه‌وره‌ترین هه‌ڵوێستی ڕێزلێگرتندا به به‌نده‌ی وه‌سفی كردووه كه نه‌دراوه به هیچ مرۆڤێكی تر به هیچ شێوه‌یه‌ك؛ ئه‌ویش كه شه‌وڕه‌وی و بڵندبوونه‌وه -الاسرا‌ء والمعراج-ی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم). له‌وێدا خوای گه‌وره (سبحانه وتعالی) وه‌سفی ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلاً مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ [الإسرا‌ء: ١] [پاكی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی كه شه‌وڕِه‌وی كرد له به‌شێكی كه‌می شه‌ودا به به‌نده‌ی خۆی (محمد (صلى الله عليه وسلم)) له مزگه‌وتی حه‌رام (كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه) بۆ مزگه‌وتی (الاقصى) له (بیت المقد‌س) كه ده‌وروبه‌ریمان پیرۆز و پڕبه‌ره‌كه‌ت كردووه.] هه‌ڵبژاردنی خوای گه‌وره بۆ ئه‌م وشه‌یه له‌م پله و مه‌قامه به‌رزه‌دا، مانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه ئه‌ویش كه بریتییه له به‌ندایه‌تی كامڵ و ته‌واو و بێله‌كه بۆ په‌روه‌ردگار. واته ئه‌و به‌نده‌یه‌ی كه پاڵفته‌ی كرد و هه‌ڵیبژارد و چاكترینی دروستكراوه‌كانێتی به‌گشتی، محمده (صلى الله عليه وسلم) كه هه‌موو پله‌كانی به‌ندایه‌تی بڕیوه و به‌نده‌یه‌كی كامڵ و بێكه‌موكووڕِییه له وه‌زیفه‌ی به‌ندایه‌تیدا بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی. هه‌ره‌وه‌ها له ڕۆژی قیامه‌تیشدا، ته‌نها یه‌ك به‌نده له به‌نده‌كانی خوای گه‌وره مافی تكاكردن و شه‌فاعه‌تی گه‌وره‌ی هه‌یه. كاتێك كه هه‌موو دروستكراوه‌كان هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه تاكوو كۆتایی كۆ ده‌كرێنه‌وه و له شوێنێكدا هه‌موویان گرد ده‌بنه‌وه به‌یه‌كه‌وه و ڕۆژ به ئه‌ندازه‌ی میلێك نزیك ده‌بێته‌وه لێیان، ئیتر ئه‌و كاته مرۆڤه‌كان ئێجگار ناڕه‌حه‌ت ده‌بن و به‌ڵ او ئه‌هوالی قیامه‌ت یه‌خه‌یان ده‌گرێت. خه‌ڵكی ده‌یانه‌وێت كه یه‌كێك تكایان بۆ بكات لای خوای گه‌وره تاكوو له‌و هه‌ڵوێسته ده‌ربازیان ببێت و حساب و لێپرسینه‌وه بێته پێشه‌وه؛ تاكوو ئیتر جیاكردنه‌وه له‌نێوان خه‌ڵكیدا بكرێت و هه‌ریه‌ك به‌ره‌و چاره‌نووسی خۆی مل بنێت كه له‌و ڕۆژه‌دا خوای باڵاده‌ست و خاوه‌ن جه‌به‌رووت به‌شێوه‌یه‌ك تووڕه بووه كه نه له‌وه‌وپێش به‌و شێوه‌یه تووڕه‌بووه و نه له‌وه‌ودواش به‌و شێوه‌یه تووڕه ده‌بێت. ئه‌و به‌نده‌یه‌ی كه ئه‌م كاره ده‌كات و تكا ده‌كات لای په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نی وه‌سیله‌یه، خاوه‌نی پله‌ی به‌رزه، ئه‌و به‌نده‌یه ئه‌وه‌یه كه كڕنوش ده‌بات بۆ خوای گه‌وره و داوای لێ ده‌كات كه حیساب و جیاكردنه‌وه ده‌ستپێ بكات. له‌و شوێنه‌دا خوای په‌روه‌ردگار تكاكه‌ی لێ وه‌رده‌گرێت و شه‌فاعه‌ته‌كه‌ی قه‌بووڵًَ ده‌كات و كاتێك كه سه‌ری به‌ندایه‌تی بۆ په‌روه‌ردگاری داده‌نه‌وێنێت. له‌و كاته‌دا كه سه‌ری به‌ندایه‌تی بۆ په‌روه‌ردگاری دانه‌واندووه و كڕنوش ده‌بات و لێی ده‌پاڕێته‌وه، پێی ده‌فه‌رموێت:إرفع رأسك, وسل تعط، واشفع تشفع بوخاری و مسلم له ئه‌نه‌سه‌وه. [سه‌رت به‌رز بكه‌ره‌وه، داوا بكه بتدرێتێ، شه‌فاعه‌ت و تكا بكه تاكوو تكاكه‌ت وه‌ربگیرێت.] ئه‌و به‌نده‌یه (محمد)ه (صلى الله عليه وسلم) كه به‌ندایه‌تیی ته‌واو و كامڵی بۆ خوای گه‌وره به‌جێ هێنا له دنیادا به جیهاد و تێكۆشان له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئایینی خوا، بانگه‌واز بۆ لای خوا، ئارامی و خۆگری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌ی كه له پێناوی بانگه‌وازكردن بۆ لای خوا چه‌شتی، به هۆی به‌ندایه‌تی و گۆێڕایه‌ڵییه‌وه بۆ خوای خۆی بڵندترین پله‌ی به‌ده‌ست هێنا كه پله‌ی به‌ندایه‌تی-العبودية- بوو. شه‌و هه‌ڵده‌سا بۆ شه‌ونوێژ و عیباده‌ت تاكوو قاچه‌كانی ئه‌هاوسان. شاره‌زاترین كه‌س و گوێڕِایه‌ڵترین كه‌س و ترساوترین كه‌س له خوای گه‌وره (محمد) (صلى الله عليه وسلم) بوو. جا ئه‌مه‌یه ئه‌و به‌نده‌ی خوایه كه ئه‌م پله‌وپایه‌ی پێ دراوه. به‌ڵام[و رسوله] واته باوه‌ڕ به‌وه‌ی كه (محمد) (صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ری خوایه. ئه‌وه پێغه‌مبه‌ران زۆرن، ئایا نووح، ئیبرِاهیم، مووسا و ئه‌وانی تریش (سه‌لامی خوایان لێ بێت) پێغه‌مبه‌ری خوا نین؟ به‌ڵێ، به‌ڵام (محمد) (صلى الله عليه وسلم) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه كه گه‌وره‌ترین و پله‌به‌رزترینی پێغه‌مبه‌رانی خوایه: [ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه ڕێزی هه‌ندێكیانمان داوه به‌سه‌ر هه‌ندێكی تریاندا.] [البقرة: ٢٥٣] خوای گه‌وره ڕێزی پێغه‌مبه‌ری خۆمانی داوه به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رانی تردا به چه‌ند به‌رامبه‌ر، له دیارترین و ڕۆشنترینیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كۆتاییی پێغه‌مبه‌ران و نیردراوانه و په‌یام و ئایینه‌كه‌ی گشتگیره بۆ هه‌ردوو گرۆی ئاده‌میزاد و جن: وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ [الأنبياء: ١٠٧] [ئێمه تۆمان نه‌ناردووه مه‌گه‌ر به ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی نه‌بێت بۆ هه‌موو جیهانیان.] وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِلنَّاسِ بَشِيراً وَنَذِيراً [سبأ: ٢٨] [ئێمه تۆمان نه‌ناردووه مه‌گه‌ر بۆ هه‌موو خه‌ڵكی نه‌بێت به‌گشتی به مژده‌ده‌ر و ترسێنه‌ر.] به‌ڵاَم ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌و، هه‌ر پێغه‌مبه‌ره ته‌نها بۆ گه‌له‌كه‌ی خۆی ڕه‌وانه ده‌كرا. كاتێك كه ده‌ڵێن (محمد) به‌نده و پێغه‌مبه‌ری خوایه عبد الله و رسوله به‌م وته‌یه مه‌دحمان كردووه و پێمان‌دا هه‌ڵداوه به چاكترین و باشترین دوو وه‌سفێك كه شایه‌نێتی وه‌سفمان كردووه. ئه‌و به‌نده‌یه‌كی كامڵ و ته‌واوه له به‌ندایه‌تیدا كه گه‌یشتۆته كۆتاپله‌ی به‌ندایه‌تی. هه‌روه‌ها له به‌رنامه و پێغه‌مبه‌رێتییه‌كه‌یدا ته‌واوترین و كامڵترینی پێغه‌مبه‌رانه چون پێغه‌مبه‌ران هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ گه‌له‌كه‌ی خۆیان نێردراون، به‌ڵاَم پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) خوای گه‌وره بۆ هه‌موو گرۆی ئاده‌می به‌گشتی ناردووه و شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌كه‌ی كردۆته ناسیخ و هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌ی به‌رنامه و شه‌ریعه‌ته‌كانی دیكه و زاڵه به‌سه‌ریاندا. ئه‌گه‌ر مووسا (سه‌لامی خوای لێ بێت) زیندوو بووایه هیچی بۆ نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه شوێن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بكه‌وێت(صلى الله عليه وسلم). عیساش (سه‌لامی خوای لێ بێت) كه پێغه‌مبه‌ری خوایه و یه‌كێكه له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه خاوه‌نی عه‌زیمه‌تن و پله‌ی به‌رزیان هه‌یه به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رانی دیكه‌دا، له كۆتایی دنیادا كاتێك كه دێته خواره‌وه به شه‌ریعه‌ت و ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كار ده‌كات و فه‌رمان ده‌رده‌كات. كه‌واته ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندیی پێغه‌مبه‌ری خوایه (صلى الله عليه وسلم) به‌سه‌ر هه‌موو به‌نده‌كانی دیكه‌وه و به‌سه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیشه‌وه كه له پله‌ی پێغه‌مبه‌رێتیدا گه‌یشتۆته كۆتاپله و ته‌واوكاری پێ به‌خشراوه. ئه‌و چاكترینی به‌نده‌كان و پێغه‌مبه‌رانی خوایه و خاوه‌نی حه‌ق و مافی ته‌واوه به‌وه‌ی پێی بوترێ «به‌نده و پێغه‌مبه‌ری خوا -عبدالله ورسوله-» و چاكترین و باشترین و بڵندترین وه‌سف و پیاهه‌ڵدانێك كه شایه‌نی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بێت (صلى الله عليه وسلم) و له هه‌موو وه‌سفه‌كانی دیكه كامڵتر و ته‌واوتربێت ئه‌وه‌یه كه پێی بوترێت «به‌نده و پێغه‌مبه‌ری خوا -عبدالله ورسوله-». ئه‌مه‌یه كه زۆرێك له خه‌ڵكی بێ‌ئاگان لێی و نایزانن هه‌روه‌ك شرۆڤه‌كا‌ر (الشارح) باسی كردووه، چونكه وه‌سفكردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌م دوو وه‌سفه گرنگه مه‌به‌ست و هه‌ده‌فی له‌خۆ گرتووه. دانایی و حیكمه‌تی تێدایه كه به‌و دوو وه‌سفه وه‌سفدار بكرێت.