دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ٧- بنه‌ماكانی ئیمان له په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا به یارمه‌تی خوا لێره‌دا هه‌ندێ له‌و به‌ڵگانه ده‌خه‌ینه ڕوو كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئیمان و باوه‌ڕی به‌و شێوه‌یه نه‌بێت كه باسمان كرد، له‌مه‌وپێش ئاماژه‌مان بۆ كرد و له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت نه‌بێت، ئه‌وه نه موسڵمانه و نه باوه‌ڕداریشه. جا له‌م به‌شه‌دا به یارمه‌تی خوا ئه‌ركان و بنه‌ماكانی ئیمان له په‌یڕه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا ده‌خه‌ینه ڕوو و به‌درێژی باسیان ده‌كه‌ین. بنه‌مای یه‌كه‌م: قسه و گوفتاری دڵ (قول القلب) ئه‌وانه‌ی كه به زمانیان ده‌ڵێن لا اله الا الله، به‌ڵاَم به دڵ نایڵێن، باوه‌ڕیان پێی نییه و دانی پێدا نانێن، وه‌كوو ئه‌وانه‌ی كه به زمان ده‌ڵێن به‌ڵاَم له دڵیان‌دا باوه‌ڕ نییه، ئه‌وانه مسوڵمان نین و ناژمێررێن له گرۆی مسوڵمانان؛ هیچكه‌سێك نییه بڵێت: ئه‌وانه مسوڵمانن، چونكه ئه‌وه‌ی به زمان ده‌یڵێت له دڵیدا نییه و به دڵ باوه‌ڕی پێی نییه، با شایه‌تی و گه‌واهیش بدات و بشڵَێت لا اله الا الله و محمد رسول الله و حوكم و فه‌رمانه دیار و ڕووكاره‌كانی ئیسلام بیگرێته‌وه -وه‌ك له پێشه‌وه باس كرا- به‌ڵاَم ئه‌وه لای خوای گه‌وره به مسوڵمان له قه‌ڵه‌م نادرێت، چونكه دڵی له‌گه‌ڵ زمانی نییه و ئه‌وه‌ی به زمان ده‌یڵێت به دڵ هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه. چونكه دڵی گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چ نه‌بووه بۆ خوا و به دڵ بڕِیاری نه‌داوه و باوه‌ڕی نه‌هێناوه. به ڵَی شایه‌تی و گه‌واهی نه‌داوه له‌سه‌ر لا اله الا الله و محمد رسول الله له‌به‌ر ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك لای خوای گه‌وره باوه‌ڕدار نییه و ئیمانه‌كه‌ی لێ وه‌رناگیرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمه‌ڵ و گرۆهه‌ی كه خوای گه‌وره (سبحانه‌وتعالی) له قورئانی پیرۆزدا زۆر باسی كردوون و ئیمان و باوه‌ڕی به‌ته‌واوی لێ داڕنیون و فرتوفێڵی ناو دڵیانی ده‌رخستووه بۆ ئیمانداران ئه‌وانه‌ن كه به زمان ده‌ڵێن باوه‌ڕمان هێناوه و دان ده‌نێن به وتنی لا اله الا الله و محمد رسول الله. به‌ڵاَم دڵیان هیچ باوه‌ڕێكی تێدا نیه و ته‌نها قسه‌ی زاره و هیچی دیكه؛ ئه‌وانیش كه كۆمه‌ڵ و گرۆهی دوڕووه‌كانن (المنافقون). دوڕووه‌كان نه موسڵمانن و نه له ئیماندارانیش ده‌ژمێررێن. بۆیه خوای گه‌وره له قورئاندا بانگیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئیمان بهێنن و دڵسۆز بن له‌گه‌ڵ ئیمانه‌كه‌یان، چونكه ئه‌و ئیمانهێنانه سه‌رزاره‌كی و بێناوه‌ڕۆكه‌یان وه‌ك ئه‌وه‌یه كه هه‌ر ئیمانیان نه‌هێنابێت. هه‌روه‌ك له سووره‌تی –[التوبة]و [المنافقین]-و سووره‌تی [النساء] و جگه له‌وانیش به‌درێژی باسی لێوه كردوون و ڕووی ڕاستینه‌یانی هه‌ڵماڵیوه. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رچه‌نده به‌زمان ده‌یانوت: لا اله الا الله به‌ڵاَم به‌دڵ باوه‌ڕیان نه‌بوو و دڵسۆز نه‌بوون له قسه‌كانیاندا و ڕِاستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ : ئه‌ی ئه‌وانه كه باوه‌ڕتان هێناوه له خوابترسن‌و پارێزگار بن‌و له گه‌ڵ رِاستگۆیاندا بن [التوبة:119]. ئه‌م ئایه‌ته له پاش ڕووداوی غه‌زای ته‌بووك هاته خواره‌وه، له‌و كاته‌دا سوڕه‌تی ته‌وبه هاته خواره‌وه، له‌وێدا خوای گه‌وره په‌رده‌ی له ڕووی دوڕووه‌كاندا هه‌ڵماڵی‌و به ته‌واوی هه‌ڵوێستیانبۆ باوه‌ڕداران ئاشكرا بوو، ئیتر دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واوی هه‌رچی فرت و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌یان هه‌یه بۆ ئیمانداران كه‌وته ڕوو به‌م ئایه‌ته كۆتایی پێ هێنا: <يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ [التوبة:119] كه‌واته ده‌بێت له وتنی وشه‌ی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستیدا ڕاستگۆ‌و دڵسۆز بیت و به ته‌واوی له ناخی دڵته‌وه بێت، هه‌ركه‌س وتن و دان پیانانی به وشه‌ی ته‌وحید به ته‌نها به زمان بێ و به‌ڕاستگرتن‌و دڵنیا بوونی دڵی له گه‌ڵ نه‌بێت، ئه‌وه هه‌رچه‌نده بیڵێت و شایه‌تی بدات له سه‌ری، خوای گه‌وره به دۆزنی له قه‌ڵه‌م ئه‌دات و ئه‌چێته چینی دوڕووه‌كانه‌وه، ئیتر شایه‌تی‌و گه‌واهیدانی به یه‌كتاپه‌رستی خوا‌و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هیچ سوودێكی پێ ناگه‌یه‌نێت‌و لای خوا به ده‌ردی ناخوات. [pagebreak] بنه‌مای دووه‌م: قسه‌و گوفتاری زمان (قول اللسان) ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانێك هاتن بۆ لامان‌و به دڵ برِیاڕیان دابوو ئیقراریان كردبوو، واته: به دڵ وشه‌ی لا اله الا الله و محمد رسول الله یان به ڕاست ئه‌زانی‌و باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو له دانیان ئه‌نا به‌وه‌دا كه له ناخه‌وه ئه‌یسه‌لمێنن، به‌لاَم به زمان نه‌یانئه‌گوت‌و نه‌یانئه‌سه‌لماند، به زمان ئه‌و شه‌هاده‌ته‌یان ئاشكرا نه‌ئه‌كرد، به‌ڵكو هه‌ر له دڵیان‌دا هێشتبویانه‌وه، به زمان نه‌هاتبوونه ژێر باری ته‌وحیده‌وه، ئه‌وانه به بێ باوه‌رِ ئه‌درێنه قه‌لًَه‌م‌و ئه‌چنه ڕیزی كافرو بێ باوه‌ڕ‌ه‌كانه‌وه و به‌و باوه‌ڕه‌ی كه ته‌نها له دڵیدایه‌تی هیچ پێی نابێته باوه‌ڕدارو پێی ناێته ڕیزی موسڵمانانه‌وه ، جا له‌وانه‌یه هه‌ندێ له خه‌ڵكی بڵێن: جا ئه‌وانه به دڵ خوایان ناسیوه‌و دانیان به یه‌كتاپه‌رستی خوادا ناوه، ئیتر چی مه‌ترسیه‌كی هه‌یه ئه‌گه‌ر به زمانیش نه‌یڵێن و دانی پیا نه‌نێن؟ به‌و جۆره كه‌سانه ئه‌ڵێین كه گومانێكی له‌و جۆره‌یان بۆ دروست ئه‌بێ: ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێ من به دڵ باوه‌ڕم هه‌یه مه‌رجه له سه‌ری هه‌ر ئه‌بێت به زمانیش بیڵێت‌و بڕیار بدات‌و دانی پیابنێت و باوه‌ری ناو دڵی بسه‌لمێنێت، وه ناسینی حه‌ق‌و ته‌نها به به ڕاستگرتنی به دڵ به‌س نیه، بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ به زمان ئاشكرای بكات‌و بیڵێت، وه هه‌چ كه‌سێك ئه‌گه‌ر به ڕاستی باوه‌ڕی بوو وه زانی كه هیچ كه‌سێك نیه شایه‌نی په‌رستن بێت الله نه‌بێت ئه‌وه ئه‌بێت به زمانیش بڵێت لا اله الا الله، وه ئه‌مه كارێكی هه‌ر وا ساده‌و ئاسایی نیه، به‌ڵكو كارێكی گرنگه‌و یه‌كێكه له پایه‌كانی باوه‌ڕو به بێ ئه‌وه باوه‌ڕ به هیچ شێوه‌یه‌ك دانامه‌زرێت، چونكه له‌كۆن‌و نوێ‌دا كه‌سانێك هه‌بوون و به‌رده‌امیش هه‌ن كه باوه‌رِی هه‌یه كه پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم ڕاسته‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه، وه دڵی شایه‌تی ئه‌وه ئه‌دات كه ئه‌م قورئانه ڕاسته‌و له لایه‌ن خواوه هاتووه، به‌لاَم ملكه‌چ نابێت‌و به زمان ئاشكرای ناكات‌و ده‌ری نابڕێت، جا ئه‌وانه له مسوڵمانان نین، به‌ڵكو كافرو بێ باوه‌رِن، وه له ئاگری دۆزه‌خ ده‌ربازیان نابێت بۆ هه‌تا هه‌تایی له ئاگردا ئه‌مێننه‌وه، له دنیاشدا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچنه ڕیزی مسوڵمانانه‌وه‌و له ئوممه‌تی ئیسلام به ده‌رن. مونه‌ش بۆ ئه‌مه: رِۆژهه‌لاَتناسه‌كان – المستشرقون-، یان نوسه‌ره ئه‌وروپیه‌كان له گاور‌و جووه‌كان كه له نوسینه‌كانیاندا له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ئه‌نوسن‌و پیایا هه‌ڵئه‌ده‌ن‌و وه‌سفی ئه‌كه‌ن‌و به رِاستی ئه‌زانن و دان ئه‌نێن به‌وه‌دا كه ڕاسته‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه، وه ئه‌وه‌ی كه هێناویه‌تی حه‌ق‌و ڕاسته، وه قورئان زۆر كتێبێكی پیرۆز‌و گه‌وره‌یه، وه ئه‌ڵێن: محمد چاكه‌خوازێك‌و تازه‌كه‌ره‌وه‌یه‌كی زۆر لێهاتوو بلیمه‌ت بووه، جا ئه‌م جۆره شایه‌تی‌و پیاهه‌ڵًدان‌و باوه‌ڕه هیچ جۆره حوكم‌و فه‌رمانێكی له فه‌رمانه‌كانی ئیسلام له سه‌ر دانامه‌زرێ، ئه‌مانه به‌م قسه‌و باسانه ناێنه ناو ئیسلامه‌وه‌و پێی موسڵمان نابن، بۆ؟ له به‌ر ئه‌وه دانی به شایه‌تماندا نانێن و ئاماده نین ببنه موسڵمان، ته‌نها مه‌عریفه‌تێك و دان پیانانێكی