دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ٥- جۆره‌كانی سته‌م (أنواع الظلم) جۆری یه‌كه‌م: سته‌می هه‌ره‌گه‌وره كه بریتییه له شیرك و هاوبه‌شبڕیاردان بۆ خوای گه‌وره. ئه‌مه له‌و جۆره‌یه كه نه هێمنی و ئاسایش و نه هیدایه‌ت و ڕێنموونیكردنی له‌گه‌ڵه. له دنیادا سه‌رلێشێواو و دوور له ڕه‌حم و به‌زه‌ییی خوا، له دواڕۆژیشدا دۆزه‌خی هه‌تاهه‌تاییی بێ ده‌ربازبوون. جۆری دووه‌م: سته‌می به‌نده له به‌نده‌كان و خه‌ڵكی تر -جگه له خۆی-. بێ گومان ئه‌مه سته‌مێكی گه‌وره و تاوانێكی گه‌وره‌یه. ئه‌مه ئه‌و سته‌مه‌یه كه خوای گه‌وره له فه‌رمووده‌ی قودسیدا ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێت: {يا عبادي! إني حرمت الظلم على نفسي، وجعلته بينكم محرماً فلا تظالموا واته: ئه‌ی به‌نده‌كانم، من زوڵم و سته‌مم له‌سه‌ر خۆم حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كردووه و له ناو ئێوه‌شدا قه‌ده‌غه‌م كردووه، ده‌ی كه‌واته زوڵم و سته‌م مه‌كه‌ن!} هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێت: {الظلم ظلمات يوم القيامة واته: زوڵم و سته‌مكردن تاریكایییه له ڕِۆژی قیامه‌تدا.} زوڵم و سته‌می مرۆڤ له سه‌ر مرۆڤێكی تر پله‌ی له دوای زوڵم و سته‌می هه‌ره‌گه‌وره دێت كه شیرك و هاوهڵبڕِِیاردانه بۆ خوای گه‌وره. جۆری سێیه‌م: ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ زوڵم و سته‌م له خۆی ده‌كات، ئه‌ویش به ئه‌نجامدان و كردنی تاوان و گوناهه‌كان و سه‌رپێچیكردنی په‌روه‌ردگار و خاوه‌نه‌كه‌ی. كه‌واته الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ [الأنعام:٨٢] هاوبه‌شیان بۆ خوای گه‌وره بڕیارنه‌داوه، زوڵم و سته‌میان له به‌نده‌كانی خوا نه‌كردووه، زوڵم و سته‌میان له خۆیان نه‌كردووه به ئه‌نجامدانی تاوان و گوناهه‌كان. ئه‌وانه ئه‌من و هێمنی و ئاسایش و ڕێنوماییی ته‌واویان بۆ هه‌یه له ڕِۆژی قیامه‌تدا. بهڵاَم ئه‌وه‌ی كه ته‌وحید، دڵسۆزی، ئیمان و باوه‌ڕه‌كه‌ی له‌كه‌دار كردووه به شیرك و هاوهڵبرِیاردانی گه‌وره، ئه‌وه نه هێمنی و ئاسایش و نه ده‌ربازبوون و ڕِێنومایی بۆ هه‌یه له ڕِۆژی قیامه‌تدا. ئه‌وه‌ش كه زوڵم و سته‌می له به‌نده‌كانی خوا كردووه یان سته‌می له ده‌روونی خۆی كردووه به تاوان و گوناهه‌كان، ئه‌وه حاڵی له‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌كه‌ونه به‌ر سته‌مكاریی نه‌فسی خۆی -الظالم لنفسه- وه‌ك باسمان كرد و ڕوونمان كرده‌وه. موسه‌نیف ده‌فه‌رموێت: (إبن القيم) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت فه‌رموویه‌تی: فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره كه ده‌فه‌رموێت: الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُولَئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ [الأنعام:٨٢] و فه‌رمووده‌ی هاوه‌ڵه بهڕِێزهكان كه له‌سه‌ر ئه‌م ئایه‌ته به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)یان فه‌رموو: وأينا يا رسول الله! لم يلبس إيمانه بظلم؟ قال: ذلك الشرك، ألم تسمعوا قول العبد الصالح: إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ[لقمان:١٣] واته: كێمان هه‌یه سته‌می له ده‌روونی خۆی نه‌كردبێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)؟ فه‌رمووی: {ئه‌وه شیرك و هاوهڵبڕِیاردانه بۆ خوای گه‌وره. ئایا گوێبیستی وته‌ی به‌نده چاكه‌كه نه‌بوون – كاتێك ئامۆژگاری كوڕه‌كه‌ی كرد و پێی ووت- به‌ڕاستی شیرك و هاوهڵبرِیاردان زوڵم و سته‌مێكی ئێجگار گه‌وره‌یه.} كاتێك كه لێیان لێڵ و ناڕِوون بوو كه مه‌به‌ست له‌و سته‌مه چییه كه له ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه، وا گومانیان برد كه سته‌مكردن له نه‌فسی خۆ ده‌چێته ئه‌و سته‌مه‌وه كه له ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه و هه‌ركه‌سێك كه زوڵم و سته‌م له نه‌فسی خۆی بكات -هه‌رجۆرێك بێت له سته‌م- ئه‌وه ئیتر هێمنی و ئاسایش و ڕێنومایی ته‌واو له‌ده‌ست ده‌دات له قیامه‌تدا. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بۆی ڕوون كردنه‌وه كه مه‌به‌ست له‌و زوڵم و سته‌مه‌ی كه خاوه‌نه‌كه‌ی په‌ك ده‌خات و هه‌رچی جۆره هیدایه‌ت، ڕێنومایی، ئارامی و هێمنی هه‌یه لێی ده‌سێنێته‌وه له ڕِۆژی قیامه‌تدا بریتییه له شیرك و هاوهڵبڕِیاردان بۆ خوای گه‌وره نه‌ك زوڵم و سته‌می مرۆڤ له خۆی. ئه‌م وهڵاَمه -سوێند به خوا- بریتییه له وهڵاَمێك كه ده‌رمانی زامی هه‌موو نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونییه و دڵی مرۆڤ ئاودار و دڵنیا ده‌كاته‌وه، چونكه زوڵم و سته‌می ڕه‌ها و ته‌واو بریتییه له‌شیرك و هاوهڵبڕِیاردان بۆ خوای گه‌وره، كه بریتییه له به‌ندایه‌تیكردن و دانانی به‌ندایه‌تی له جگه له شوێنی خۆی -چونكه زوڵم بریتییه له دانانی شتێك كه له شوێنی خۆیدا نه‌بێت-. جا هێمنی، هیدایه‌ت، ڕِێنوماییی ڕه‌ها و ته‌واو بریتییه له هێمنی و ئاسایش له دنیا و دواڕِۆژدا و ڕێنومایی بۆ ڕێگه‌ی ڕِاست. لێره‌وه به‌ته‌واوی ڕوون ده‌بێته‌وه كه زوڵم و سته‌می ڕه‌ها و ته‌واو ده‌بێته هۆی نه‌مانی هیدایه‌ت و ڕێنوماییی ڕِهها و ته‌واو و ڕِێگر نییه كه زوڵمی ڕه‌ها و موتڵه‌ق ببێته هۆی نه‌مانی هیدایه‌تی ڕِهها و موتڵه‌ق، چونكه ڕه‌ها له به‌رامبه‌ریدا ڕه‌ها هه‌یه و به‌شێك له به‌رامبه‌ردا به‌شێك هه‌یه.) ده‌ڵێم: ئه‌مه وێنه‌ی ئه‌وه‌یه له پێشه‌وه باس كرا كه ده‌ڵێت: ڕه‌ها بۆ ڕه‌ها، مانای ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و ته‌واو و بێ هیچ له‌كه‌یه‌ك نه‌جاتی بووبێت له شیرك و هاوه‌ڵبڕیاردان له دنیادا، ئه‌وه له‌و دنیادا هیدایه‌ت و ده‌ربازبوونی ته‌واو و ڕه‌های بۆ مسۆگه‌ر ده‌بێت و كه ده‌ڵێت: به‌ش بۆ به‌ش، مانای ئه‌وه‌ی به ئه‌ندازه‌ی چه‌ندێك زوڵم و سته‌م بكه‌یت ئه‌وه‌نده هیدایه‌ت و ڕِێنومایی و ده‌ربازبوونت له قیامه‌تدا كه‌متر ده‌بێته‌وه.