ژیانی خوێنه‌ری قورئانی پیرۆز شێخ (أبو العینین شعشع) موحه‌ممه‌د بیلال ده‌نگی ئه‌م زاته گه‌وره‌یه له‌و ده‌نگانه بوو كه خوای گه‌وره خۆشی ئه‌ویست , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی خێر و به‌ره‌كه‌تێكی تایبه‌تی بوو ئه‌و زاته‌ش ناوی شێخ ڕبو العینین الشعشعی بوو. كه زۆر دابڕوا بوو بۆ قورئان و خزمه‌تی قورئان و خوێنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز . خوێنه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه له كانگای دڵی یه‌وه ئه‌هاته ده‌رێ هه‌ر كه‌سێ گوێ بیستی خوێنه‌وه‌ی ئه‌م زاته‌ی كرد بێ هه‌ستی به‌وه كردوه. وه كاره‌گه‌ری خۆشی هه‌بووه له‌سه‌ر دڵی ئیمانداران و خۆشه‌ویستانی قورئانی پیرۆز. له ته‌واوی ئه‌رزی خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی گوێ بیستی ئه‌م زاته بوو بێتن. ئه‌مه یه‌كێكه له و خوێنه‌رانه‌ی قورئان كه ته‌واوی ژیانی بۆ خزمه‌تی ئه‌م قورئانه پیرۆزه ته‌رخان كردبوو وه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی خوێنه‌رانی قورئان و خوشه‌ویستانی قورئان له زانیاری یه‌كانی هونه‌ری ته‌جووید و ڕه‌وان خوێنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز . هه‌ر بۆ یه ناو ده برێ به باوكی خاوه‌ن دوو چاو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی دڵ و چاوی بۆ ئه‌و قورئانه په‌روه‌رده كرد بوو. وه له خزمه‌تی ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بوو كه فه‌رموویه‌تی (خیركم من تعلم القرآ‌ن وعلمه) گێراوه‌ی البخاری . ئه‌م زاته ئه‌رجومه‌نده په‌روه‌رده بووه له گوندێ له گونده كانی وولاَتی میسر . وه قورئانی له‌به‌ر كرد ووه له ته‌مه‌نێكی زۆر منداڵی دا . وه له‌سه‌ر ده‌می خۆیدا گوێی له ده‌نگی هه‌ندێ له‌و كه‌له‌َ پیاوه‌ی خوێنه‌رانی كاروانی قورئان بووه . وه‌ك شێخ محمد رفعت و شێخ (مصطفی إسماعیل). ده‌نگی (عبدالفتاح الشعشاعی) كاریگه‌ریه‌كی زۆری كردبووه سه‌ر دڵ و ده‌رونی شێخ ابو العینین . كه ئه‌و زاته گه‌وره یه كاریگه‌ریه‌كی زۆر هه‌بوو له‌سه‌ر زۆربه خوێنه‌رانی قورئانی پیرۆز . له ساڵی ١٩٣٩ شێخ(أبوالعینین) هه‌ڵ بژێرا له ده‌زگاكانی په‌خشی میسری بۆ خوێنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز . كه به هۆی ئه‌وه ده‌نگی ئه‌م زاته موباره‌كه گه‌یشت به دڵی هه‌موو خۆشه‌ویستان و گوێگرانی قورئانی پیرۆز , له ته‌واوی ووڵاته ئیسلامییه‌کان له جیهاندا. ژیانی له‌سه‌ر ئارامی و له خۆ بووردی به‌رده‌وام بوو بوو وه پابه‌ند ببوو به‌وه‌ی كه زۆر له‌سه‌ر خۆ كاره‌كانی ژیانی به ڕێوه به‌رێ وه بانگه‌شه بكا بۆ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره به‌شێوه‌یه‌كی جوان و ڕێك و پێك و به حیكمه‌ت . وه له پارانه‌وه‌كانی ئه‌م زاته به به‌رده‌وامی ئه‌مه بوو [یا رب لا تحرمنی من خدمه كتابك حتى ألقاك] واتا ((ئه‌ی په‌روه‌ردگارا له خزمه‌ت كردنی كتێبه‌كه‌ی خۆت بێ به‌شم نه‌كی هه‌تا ده‌گه‌مه‌وه خزمه‌تت)) ڕاستی پارانه‌وه‌ی ئه‌م زاته بۆ دڵی خوێنه‌رانی قورئان لایه‌ق بووه به‌وه‌ی كه به ئاوی ئاڵتون بنوسرێته‌وه بۆ ساغاوی دڵه‌كان. بێ گومان خوای گه‌وره پاڕانه‌وه‌كه‌ی ئه‌م زاته‌ی قبوڵ كرد بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو له خزمه‌تی ئه‌و قورئانه بردبووه سه‌ر . هه‌ر بۆیه بووه سه‌فیری قورئانی پیرۆز له دونیای ئیسلامی دا. شێخ (أبوالعینین) سه‌فه‌ری زۆر كردوه بۆ چه‌نده‌ها جێگا له ووڵاَته عه‌ره‌بی یه‌كان و ئیسلامی یه‌كان . وه له‌وێ قورئانی خوێندوه وه بانگه‌وازی كردووه بۆ ئه‌م دینه پیرۆزه . به ئارامی و جوانی و ووشه‌ی شیرین و پڕ به‌واتا. وه له‌سه‌ر بانگ كردنێكی بۆ ووڵاَتی (قطر) له‌گه‌ڵ (عبدالله الأنصاری) له شه‌سته‌كاندا بوو وه له‌ویش ده‌نگی خۆی ڕازانده‌وه به قورئانی پیرۆز دڵی ئیماندارانی زیاتر خرۆش كرد بۆ كتێبه‌كی په‌روه‌ردگار. وه یه‌كێك له كاری گه‌و‌را‌نه که شێخ (أبو العینین) کردوویه‌تی ئه‌وه بوو كه كارێكی زۆری كردبووه سه‌ر جوانه‌كان و گه‌نجه‌كان بۆ له‌به‌ر كردنی قورئانی پیرۆز . هه‌ر له بچوكه‌وه هه‌تا ته‌مه‌نێكی گه‌وره . وه له‌هه‌مان كاتیش كۆبوونه‌وه و ده‌زگای له‌به‌ر كردنی قورئانیان ده‌مه‌زراند بوو بۆ گه‌نجه‌كان , وه تایبه‌تمه‌ندی خۆی پێشان دا بوو بۆ هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی له خزمه‌تی له‌به‌ر كردنی قورئان بوون. وه بوو به هۆی خێر و به‌ره‌كه‌تێكی زۆر بۆ گه‌نجانی ئیمانداران و خوێنه‌رانی قورئانی پیرۆز. داواكارین له خوای گه‌وره كه ئیمانداران تۆفیق بدا بۆ كاری خێر و خزمه‌ت كردنی ئه‌م دینه پیرۆزه . وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمین.