دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د چواره‌م: پله‌كانی خه‌ڵكی له هیدایه‌ت و ئاسایش ((درجات الناس في الأمن والاهتداء)) خه‌ڵكی له‌مه‌دا پلهپلهن، چونكه ئیمانداران جیاوازی و ڕِێز و پله‌داری له نێوانیاندا هه‌یه له ئیمان و كرده‌وه‌كانیاندا. هه‌موو یه‌كسان نین له به‌ندایه‌تی و یهكتاپهرستییاندا، بۆیه كاتێك كه هاوه‌ڵه به‌رزه‌كان ده‌ترسان و هه‌میشه ده‌یانویست كه بزانن به چی پله‌كانی ئیمان ده‌بڕن و به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ده‌نێن. ترسیان له‌وه بوو كه ئه‌یانزانی مرۆڤ پاڵفتگهنابێت و ههڵنابژرێت ئه‌گه‌ر هاتوو هیدایه‌ت و رِێڕِۆشنی و ئاسایشی ده‌روونی نه‌بوو. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ثُمَّ أَوْرَثْنَا الْكِتَابَ الَّذِينَ اصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِنَفْسِهِ وَمِنْهُمْ مُقْتَصِدٌ وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ بِإِذْنِ اللَّهِ ذَلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ [فاطر:32] {پاشان كه‌سانێكمان كرده خاوهنو رِاگهیهنهری ئه‌م قورئانه كه هه‌ڵمانبژاردوون له به‌نده‌كانمان، جا هه‌یانه سته‌می له خۆی كردووه (چاكه‌ی كه‌مه‌و خراپه‌ی زۆره)، هه‌شیانه مام ناوه‌ندیه، هه‌شیانه زۆر گهرمو گورِو له پێشه له جاكهكاریدا به ویست‌و یارمه‌تی خوا، ئا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌و گهرمو گورِیهله چاكهكاریدا، رِێزو خهلاَتێكی زۆر گه‌وره‌یه} له كاتێكا ئه‌وان كه هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا بوون، له هه‌موو كه‌سێك نزیكتر بوون له بنچینه‌و بنه‌ماكانی ئیمان، له كاتێك ئه‌وان باشترین كه‌سانی سه‌رده‌می خۆیان و دوای خۆشیان بوون، هه‌ڵبژارده‌و پاڵفتگه كراوی په‌روه‌ردگار بوون له‌م ئوممه‌ته‌دا، به‌و شێوه‌یه ترسیان بووه‌و ویستویانه به كۆتای پله‌ی ئه‌من و ئاسایش و هیدایه‌تی ته‌واو بگه‌ن له دنیا‌و دواڕۆژداو هه‌میشه له هه‌وڵ و كۆششدا بوون بۆی، ده‌بێ ئه‌وانه‌ی پاش ئه‌وان هاتوون ودێن زۆر زیاتر وریا بن و بزانن كه ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می بكه‌ن مه‌ترسی بێ ئه‌مانی و بێ ئاسایشی له قیامه‌تا یه‌خه‌یان پێ ئه‌گرێ. ثُمَّ أَوْرَثْنَا الْكِتَابَ [فاطر:32] واته: ئایین‌و قورئان‌و پێغه‌مبه‌رایه‌تی، خوای گه‌وره له دوای نه‌وه‌كانی ئیسرِائیل، وه له دوای ئه‌وه‌ی كه گه‌لانی تر پێغه‌مبه‌ره‌كانیان به راست نه‌گرت و له بریتی ئه‌وه‌ی شوێنیان بكه‌ون بێ باوه‌ڕ بوون پێیان و دوژمنایه‌تیان كردن، ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی لێ سه‌ندنه‌وه‌و به‌خشی به‌م ئوممه‌ته هیدایه‌ت دراوه، خوای گه‌وره ئه‌م ئوممه‌ته‌ی كرده میراتگر، ئه‌م ئوممه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره له ناو ئوممه‌تانی تردا هه‌ڵیبژاردووه بۆ گه‌یاندنی دینه‌كه‌ی، بهلاَم ئه‌م ئوممه‌ته‌ش له یه‌ك ئاستا و پله‌دا نین، به‌ڵكو پله پله‌و جیا جیان، جا ئه‌وه پله‌و مهراتبانه چین كه به سه‌ر هه‌ر تاكێك له‌م ئوممه‌ته‌دا دێته جێ؟ هه‌ر تاكێك ئه‌كه‌وێته به‌ر ڕۆشنایی و تیشكی یه‌كێك له‌و پله‌كانی خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- بۆی ڕوون كردوینهتهوهو هۆشداری و ئاگاهی پێ داوین؟ ئه‌م پله‌و پایانه هه‌ر ئه‌وانه كه له ئایه‌ته‌كه‌دا باس كراوون: فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِنَفْسِهِ وَمِنْهُمْ مُقْتَصِدٌ وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ بِإِذْنِ اللَّهِ ذَلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ [فاطر:32] جا لێره‌دا گرفتێك دێته پێشه‌وه، چۆن ئه‌م ئوممه‌ته سێ پله‌ن له‌كاتێكدا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت كه خه‌ڵكی به گشتی ده‌بن به سێ به‌شه‌وه له رِۆژی دواییدا كه له ئایه‌ته‌كانی تردا هاتووه؟ كه‌واته مرۆڤه‌كان به گشتی ده‌بن به سێ به‌شه‌وه، سته‌مكاری ده‌رونی خۆ، مام ناوه‌ند، پێشكه‌وتوو به خێر‌و چاكه، به‌ڵام له‌و فه‌رمووده‌یه كه خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی-ده‌فه‌رموێت: وَكُنْتُمْ أَزْوَاجاً ثَلاثَةً [الواقعة:7] { ئه‌و كاته ئێوه ده‌بنه سێ به‌شه‌وه } ئیشكالێك و گرفتێك له نێوان هاوه‌ڵه‌كاندا دروست بوو، له‌و سێ به‌شه‌ی كه له سوره‌تی فاطردا هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له سوره‌تی الواقعه دا هاتووه، ئایا ئه‌و چینانه ده‌ستانه‌ی كه خوای گه‌وره له سوره‌تی واقعه‌دا باسی كردوون، بریتین له هه‌مان كۆمهلًَی سوررهتی فاطر؟ ئه‌وانه‌ی كه له سوره‌تی واقعه‌دا باس كراوون بریتین له: ئه‌وانه كه له ڕیزی پێشهوهنو به خێرایی به‌ره‌و به‌هه‌شت ئهرِۆن، وه ئه‌وانه‌ش كه هاوهلاَنی لای رِاستنو ئه‌وانیش ئه‌چنه به هه‌شته‌وه بهلاَم له پله‌ی ئه‌وانه‌ی تردا نین كه له پێشه‌وه‌ن، واته پله‌یه‌ك له دوای ئه‌وانن، وه چینی سێیه‌میش هاوهلاَنی لای چه‌پن كه نامه‌ی كردوهكانیان به ده‌ستی چه‌پ وه‌رئه‌گرن، كه ئه‌مانه ئه‌چنه دۆزه‌خه‌وه‌و ئه‌هلی ئاگرن، به‌ڵام له سوره‌تی فاطر هه‌رسێ چینه‌كه له سه‌ر باوهرِداراننو بێ باوهرِانیان تیا نیه كه ئه‌فه‌رموێت: فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِنَفْسِهِ وَمِنْهُمْ مُقْتَصِدٌ وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ [فاطر:32] وهاته له‌وان له باوهرِداران هه‌یه كه سته‌می له خۆی كردووه، وه هه‌شیانه مام ناوه‌نده، وه هه‌شیانه گهرمو گورِو له پێشه‌وه‌دایه به چاكه‌و خێر. ئێمه لێره‌دا ناچینه ناو درێژه‌ی ئه‌و جیاوازیه‌ی رِویداوه، بهلاَم ئه‌وه‌نده هه‌یه كه له هه‌ندێ له هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان وا تێ گه‌یشتووه‌ن كه ئه‌و سێ چین و ده‌سته‌یه‌ی كه له‌و دوو سوره‌ته‌دا باس كراوون هه‌ردوكیان بۆ هه‌مان كۆمه‌ڵ‌و چینن و هه‌مان مه‌به‌ستن، كه‌واته به پێی ئه‌م رِایه بێت ئه‌م ئوممه‌ته‌ی كه خوا هه‌ڵیبژاردوون ئه‌بن به سێ به‌شه‌وه به‌م شێوه‌یه : ئه‌وانه‌ی توشی شیرك‌و هاوهڵبرِیاردان بۆ خوای گه‌وره هاتوون ئه‌بنه هاوهلاَنی لای چه‌پ، ئه‌وانه‌ش كه مام ناوه‌ندن ئه‌بنه هاوهلاَنی لای رِاست، ئه‌وانه‌ش كه گهرمو گورِو له پێشه‌وه‌ی كاری چاكه‌دان ئه‌وانه ئه‌و له پێشه‌وانه-السابقون-ن كه له سوره‌تی الواقعهدا ناویان هاتووه، بهلاَم ئه‌م رِایه په‌سه‌ند نیه‌و رِایهكی به هێز نیه، به‌ڵكو رِای به‌هێز ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سێ چینه‌ی كه له‌و دوو ئایه‌تدا هاتوون جیاوازن. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ كاتێك پرسیار له دایكی باوه‌ڕداران عائشه خوالێیرِازی بێت ده‌كرێت ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته ئه‌فه‌رموێت: [[الظالم لنفسه مثلي ومثلك وهذا من تواضعها رضي الله عنها ]] { واته- به پرسیاركه‌ره‌كه- ئه‌ڵێت : ئه‌وانه‌ی سته‌میان له خۆیان كردووه هاوشێوه‌یه من‌و تۆ كه‌ئه‌مه له خۆبه‌كه‌م زانینه‌وه بووه خوالێیرازی بێ } وه ماناكه‌ی ئه‌وه‌یه كه : سته‌مكاری نه‌فسی خۆی كهسكێه كه تاوانبار‌و كهمو كورِ بێت كه ئه‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به دوره له‌هی كه هاوه‌ڵی بۆ خوای گه‌وره برِیاردابێت یان هه‌ریه‌كێك له هاوه‌ڵه بهرِێزهكانی تر( ئه‌مه ئه‌گه‌ر له سه‌ر قسه‌ی كۆمه‌ڵی سه‌ره‌وه كه ئه‌یانووت هه‌ردوو ئایه‌ته‌كه یه‌ك ما‌نایان هه‌یه ) ، بهلاَم له به‌ر خۆبهكه زانین‌و ته‌وازوعه‌وه وای فه‌رمووه، ، هه‌رچه‌نده ئیبن مه‌سعود خوالێیرِازیبێت له سه‌ر قسه‌ی یه‌كه‌مه، بهلاَم قسه‌ی عائشه خوالێیرِازیبێت رِاستو ته‌واوه‌و قسه‌ی په‌سه‌نده، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی تری كه دوای ئه‌م ئایه‌ته هاتوون له سوره‌تی فاگر كاتێك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ثُمَّ أَوْرَثْنَا الْكِتَابَ الَّذِينَ اصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِنَفْسِهِ وَمِنْهُمْ مُقْتَصِدٌ وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ بِإِذْنِ اللَّهِ ذَلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ * جَنَّاتُ عَدْنٍ يَدْخُلُونَهَا يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِنْ ذَهَبٍ وَلُؤْلُؤاً وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَذْهَبَ عَنَّا الْحَزَنَ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٌ شَكُورٌ الَّذِي أَحَلَّنَا دَارَ الْمُقَامَةِ مِنْ فَضْلِهِ لا يَمَسُّنَا فِيهَا نَصَبٌ وَلا يَمَسُّنَا فِيهَا لُغُوبٌ * وَالَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ نَارُ جَهَنَّمَ لا يُقْضَى عَلَيْهِمْ فَيَمُوتُوا وَلا يُخَفَّفُ عَنْهُمْ مِنْ عَذَابِهَا كَذَلِكَ نَجْزِي كُلَّ كَفُورٍ [فاطر:32-36]{ پاشان كه‌سانێكمان كرده خاوهنو رِاگهیهنهری ئه‌م قورئانه كه هه‌ڵمانبژاردوون له به‌نده‌كانمان، جا هه‌یانه سته‌می له خۆی كردووه ( چاكه‌ی كه‌مه‌و خراپه‌ی زۆره )، هه‌شیانه مام ناوه‌ندیه، هه‌شیانه زۆر گهرمو گورِو له پێشه له جاكهكاریدا به ویست‌و یارمه‌تی خوا، ئا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌و گهرمو گورِیهله چاكهكاریدا، رِێزو خهلاَتێكی زۆر گه‌وره‌یه*ئه‌و به‌خته‌وارانه ( له پاداشتی ئه‌و ههوڵو كۆششهیاندا ) ده‌چنه باخه‌كانی به‌هه‌شتی-عدن-وه، له‌وێ ده‌سته‌به‌ندی ئاڵتون‌و مرواری ده‌كرێته ده‌ستیان، پۆشاكیشیان له‌و به‌هه‌شته‌دا ئاوریشمه * ئینجا هه‌مووان له خۆشی‌دا ئه‌ڵێن : سوپاس‌و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌رچی غهمو په‌ژاره‌یه له دڵ‌و ده‌روونی ده‌ركردین، به رِاستی په‌روه‌ردگارمان زۆر لێخۆش‌بوو سوپاسگوزاره * ئه‌و خوایه‌ی كه جێنشینی كردین له ماڵی هه‌میشه‌ییدا به بهخششو رِێزی تایبه‌تی خۆی ئیتر هیچ نهخۆشیو ناخۆشیه‌ك توخنمان ناكه‌وێت، هیچ ئازار‌و ئێشێكی ده‌روونی توشمان نابێت‌و هیچ بێزاری‌و ماندوبونێكیش رِوومان تێ ناكات * له‌و لاشه‌وه ئه‌وانه‌ی كه كافرو بێ باوهرِبوون، دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه، برِیاری له ناوچونیان نادرێت، تا بمرنو رِزگاریان ببێت !! ته‌نانه‌ت به‌شێك له سزاكه‌ش له سه‌ریان كه‌م ناكرێته‌وه، ئابه‌و شێوه‌یه هه‌موو كافرو بێ باوهرِه سه‌رسه‌خته‌كان سزا دهدرێنو تۆڵه‌یان لێ ده‌ستێنین } كه‌واته ئه‌گه‌ر ئایه‌ته‌كان بخوێنینه‌وه به تایبه‌ت به كاتێكا باسی ده‌سته‌ی چواره‌م ئه‌كات: { وَالَّذِينَ كَفَرُوا } { ئه‌وانی كه بێ باوهرِبوون } ئه‌بینین له ده‌سته‌ی چواره‌م له‌و سێ ده‌سته‌یه‌ی تر نین، وه له‌م ئوممه‌ته هه‌ڵبژێراوه نین، چونكه ئایه‌ته‌كه ئه‌فه‌رموێت { وَالَّذِينَ كَفَرُوا } { ئه‌وانی كه بێ باوهرِبوون } واته ئه‌وانه‌ی كه باوهرِیان نه‌هێناوه‌و له سه‌ر بێ باوهرِی مردوون . كه‌واته باوهرِداران سێ ده‌سته‌ن، وه كافره‌كان ده‌سته‌یه‌كن، كه ئاگری هه‌تا هه‌تایی بۆ ئه‌وانه‌یه خوا په‌نامان بدات. كه‌واته ئه‌و به‌شانه‌ی كه سوره‌تی الواقعهدا هاتووه سێ بهشو ده‌سته‌ن، وه ئه‌وانه‌ی كه له سوره‌تی فاگردا هاتوون چوار ده‌سته‌و كۆمه‌ڵن، كه‌واته پله‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن به پێی فهزڵو رِێزیان: پله‌ی یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی گهرمو گورِنهو له پێشه‌وه‌دان -السابقون-. یه‌كه‌م : ئه‌وانه‌ن كه له پێشه‌وه‌ن-هه‌رچه‌نده ئایه‌ته‌كه هاوهلاَنی لای رِاستی پێش خستووه- كه ئه‌وانه‌ن ئیمانه‌كه‌ی خۆیان دانه‌پۆشیوه به زوڵم‌و سته‌مێك كه بریتیه له شیرك‌و هاوبه‌ش برِیاردان بۆ خوای گه‌وره‌و تاوان‌و سهرپێچیو گوناه،یه‌كێك له مانا دیار‌و رِوونهكانی پێشكه‌وتوو-السابق- ئه‌وه‌یه كه له خوای گه‌وره نزیك ئه‌بێته‌وه به كردنی سوننه‌ته‌كان دوای نوێژه فه‌رزه‌كان، وه‌كو خوای گه‌وره له فه‌رمووده‌ی قودسیدا ئه‌فه‌رموێت: {من عادى لي ولياً فقد آذنته بالحرب، وما تقرب إليَّ عبدي بشيء أحب إليَّ مما افترضته عليه } رواه البخاري (6502) عن أبي هريرة. { هه‌ركه‌سێ دوژمنایه‌تی دۆستێكی من بكات ئه‌وه من فه‌رمانی جه‌نگی له گه‌ڵ ئه‌ده‌م، وه هیچ شتێك نیه به‌نده‌م له من نزیك بكاته‌وه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه شتم له سه‌ر فه‌رزو واجب كردووه } گه‌وره‌ترن شتێك كه له خوای گه‌وره نزیكمان بكاته‌وه بو جێ هێنانو كردنی فه‌رزه‌كانه، ئینجا دوای ئه‌وه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: {ولا يزال عبدي يتقرب إليَّ بالنوافل حتى أحبه } { به‌رده‌وام به‌نده‌كه‌م به كاره زیاده‌كان ( سوننه‌ته‌كان ) له من نزیك ئه‌بێته‌وه تاكو وای لێ دێت خۆشم ئه‌وێت } جا ئه‌وانه‌ی كه سوننه‌ته‌كان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن وه‌ك : یادی خوا، خێروچاكهكردن، سهلاَوات دان، جیهادو تێكۆشانێك كه فه‌رز نه‌بێت، به‌خشین له كاری چاكه‌دا، فه‌رمان به چاكه‌و به‌رگری له خراپه‌ی سوننه‌ت، هه‌رچیه‌ك واجباتی له سه‌ره‌و كارهكا سوننهتوزیادهكانیش ئه‌نجام ئه‌دات، هه‌ركه‌س فهرمانو واجبه‌كان ئه‌نجام بدات، وه سوننهتو زیاده‌كانیش بكات، خۆی بگرێته‌وه له گومان لێكراوه‌كان، خۆی به دور بگرێ له حهرامو قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، ئه‌وه خاوه‌نی پله‌یه‌كی به‌رزترو بانتره له‌و پله‌ی كه ته‌نها فهرمانوواجبهكان بكات‌و خۆی بگرێته‌وه له‌وانه‌ی كه قهدهغهنو نههیان لێ كراوه . كه‌واته ئه‌مانه پێشكه‌وتووه‌كان-السابقون-ن‌و له رِیزی پێشه‌وه‌ی خه‌ڵكیدان له دوارِۆژدا. پله‌ی دووه‌م : مام ناوه‌ند - المقتصد-. دووه‌م مام ناوه‌نده، كه پله‌ی نێوهرِاستو مام ناوه‌ندیدایه، نه له‌و كه‌سانه‌یه كه سته‌میان له خۆیان كردووه، وه نه له‌وانه‌شه كه له پێشه‌وه‌دان به خێروچاكه‌و پێشبرِكێیهتی له سه‌ر ئه‌كه‌ن . مام ناوه‌ند ئه‌وه‌یه كه : فهرمانو واجبه‌كان به جێ دێنێت، له قهدهغهكراوهكاانیش دوور ئه‌كه‌وێته‌وه، بهلاَم له گه‌ڵ واجبهكاندا كاره زیاده‌و سوننه‌ته‌كانی تر ناكات، وه له گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه له حهرامو قهدهغهكراوهكانیشدا له‌و شتانه دوور ناكه‌وێته‌وه كه كه‌راهه‌تیان هه‌یه‌و مرۆڤ به دوركه‌وتنه‌وه لێیان پاداشت وهرئهگرێتو به كردنیشیان تاوانبار نابێت، جا ئه‌مه پله‌كه‌ی كه‌متره له پله‌ی یه‌كه‌م، كه‌سێكه مام ناوه‌ندیه به‌ندایه‌تیه‌كانی به جێ دێنێت ئه‌وه‌ی واجبه له سه‌ری، ئه‌وه‌ی خوا فه‌رمانی پێ دابێ پێی هه‌ڵئه‌سێت، بهلاَم گهرمو گورِنیهو پێشبرِكێ ناكات له كاری خێروچاكهدا . جیاوازی هه‌یه له نێوان دووكه‌سدا یه‌كێكیان كاتێك گوێی له بانگ بێژ ئه‌بێت واز له كاره‌كه‌ی ئههێنێتو دێت بۆ ماڵه‌كانی خوا-مزگه‌وته‌كان- له‌وێ نوێژه‌كه‌ی ئه‌كات، یان له بازارِبێت، له ئیش‌و كاردا بێت، له هه‌ر شوێنێك بێت، هه‌میشه له پێشه‌وه‌دایه بو یادی خوا‌و كاری چاكه، له گه‌ڵ كه‌سێكی تردا كه ته‌نها نوێژه‌كه‌ی ئه‌نجام ئهداتو ئیتر هیچی تر ناكات، وه ئیتر له هه‌موو كار‌و به‌ندایه‌تیه‌كی تردا جیاوازی له نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا زۆره، جا ئه‌مه‌یه مام ناوه‌ند. پله‌ی سێیه‌م: سته‌مكاری ده‌روونی خۆی - الظالم لنفسه-. سێیه‌م: سته‌مكاره له نه‌فس و ده‌رونی خۆی: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێ له واجب و پێویستیه‌كان واز لێ دێنێ-ناڵێین هه‌موویان-وه هه‌ندێ له قه‌ده‌غه‌كراوه‌و حه‌رام كراوه‌كان ئه‌كات و ئه‌نجامیان ئه‌دات. جا ئه‌مه هه‌ر سێ به‌شه‌كه‌یه، كه هه‌رسێكیان له ئیمانداران و ئه‌هلی ته‌وحیدو یهكتاپهرستین، ده‌ی ئینجا هێمنی و ئاسایش و رِێنوماییان چۆن ئه‌بێت؟ تاكو ئایه‌ته‌كان ببه‌ستینه‌وه به ئایه‌ته‌كه‌ی(الأنعام) ه‌وه له ته‌وه‌ره‌ی بابهتهكهمانه: الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُولَئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ [الأنعام:82]. ده‌ڵێین: تهواوترینان له هێمنی و هیدایه‌ت پێشكه‌وتووه، پاشان مام ناوه‌ند، بهلاَم سته‌مكاری ده‌رونی خۆ، هه‌رچه‌نده ئاسایش و ئه‌منی بۆ هه‌یه بهلاَم له مه‌ترسیدایه، سورین(نجزم) له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به یارمه‌تی خوا به ده‌ستی دێنێ، بهلاَم جگه له‌مه ئه‌وه له ژێر ویست و مه‌شیئه‌تی خوای گه‌وره‌دایه، جا ئاسایش و ئه‌منی بێ خه‌م به‌وه‌ی كه یهكخواناسه، چونكه قسه‌مان لێره‌دا له سه‌ر یهكخواناسێكه دوربێ له هاوه‌ڵگیری، وه برِاواتهوهو لێ بۆته‌وه له‌وه‌ی كه به هه‌تا هه‌تایی و نه‌مری نامێنێته‌وه له ئاگردا ئه‌كرا خرایه ناوی، بهلاَم ئایا ئه‌مینه له‌وه‌ی كه یه‌كه‌م جار نه‌خرێته ناوی و ده‌ربازی ببێ؟ وه ئایا ئه‌مین و بێ ترسه له رِۆژی رِاچڵهكینی هه‌ره گه‌وره؟ وه ئایا ئه‌مین و بێ ترسه له كاتێكا كه نامه‌ی كرده‌وه‌كان بلاَو ده‌كرێنه‌وه‌و ئاشكرا ده‌بن؟ وه ئایا ئه‌مین و بێ ترسه له كاتی پهرِینهوهی به سه‌ر پرده‌كه‌دا؟ هه‌موو ئه‌مانه خوا شاره‌زاتره پێیان، ئه‌و له ژێر مه‌شیئه‌ت و ویستی خوادایه، بهلاَم ئه‌وه‌ی كه به ته‌واوی لێی دڵنیایین و ده‌توانین له سه‌ری سوور بین ئه‌وه‌یه كه به هه‌تا هه‌تایی و نه‌مری له ئاگر نامێنێته‌وه، چون نابێ و ناكرێ كه‌سێك له ئه‌هلی ته‌وحیدو یه‌كخواناسی ئه‌گه‌ر خراشه ئاگره‌وه به هه‌تا هه‌تایی و بێ كۆتایی له ئاگردا بمێنێته‌وه-به یارمه‌تی خوا-. جا ئه‌مه‌یه فه‌زڵ و گه‌وره‌یی و رِێزی یه‌كخواناسی، ئا لێره‌دا ده‌رئه‌كه‌وێت كه چۆن ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی فریای مرۆڤ ئه‌كه‌ون له ناسكترین و سه‌خترین شوێن و هه‌ڵوێستدا، چونكه ده‌روازه‌كه: باسی گه‌وره‌یی ته‌وحیدو ئه‌و تاوانانه‌ی لایه‌ن ده‌بات و دهیانسرِێتهوه، كه ئه‌مه به رِاستی فه‌زڵێكی ئێجگار گه‌وره‌یه، وه كه‌مترین فه‌زڵی ته‌وحیده كه برِاوهتهوه بۆ هه‌ڵگرانی، چونكه باوهرِدارانی یه‌كخواپه‌رست به هیچ شێوه‌یه‌ك به بێ كوتاو نه‌مری له ئاگردا نامێننه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی چووه ناوی به تكای پێغه‌مبه‌ر یان به تكای تكاكارانی تر له فریشته‌كان و به‌نده چاكه‌كانی خوا‌و و شه‌هیده‌كان و هه‌ر كه‌سێكیش كه خوا رِێگهی پێ دابێ كه تكا بكات، له كاتێك كه خوا فه‌رمان ئه‌كات به فریشته‌كان كه ئه‌وه‌ی به ئه‌ندازه‌ی كه‌متر له سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك باوهرِ له دڵیدا بێت له دۆزه‌خ بیهێننه ده‌ره‌وه، ئه‌وجا له جاری دووه‌م فه‌رمانیان پێ ئه‌دات كه ئه‌وه‌ی كه‌متری كه‌متریش له سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك باوهرِ له دڵیدا بێت له دۆزه‌خ بیكه‌نه ده‌رێ، وه له جاری سێیه‌مدا ئه‌وه كه‌متری كه‌متری كه‌متریش له سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك باوه‌ر له دڵیدا بێت ئه‌یهێننه ده‌رێ له دۆزه‌خ. جا ئه‌وانه-داوا ئه‌كه‌ین له خوا بمانبورێت- ئه‌هلی ئه‌من و هێمنین له كۆتاییدا، بهلاَم دوای ساته وه‌خت و نارِهحهتی گیان كێشان، پاش لێپێچانه‌وه‌ی توند له ناو گۆرِدا، وه دوای رِاوهستان و چاوهرِوانی زۆر له رِۆژی دوایی و گه‌رده‌لولی (اهوال)ی قیامه‌ت، وه پاش تێپهرِبونی به سه‌ر پرداو كه‌وتنه ناوی لوشدانیان له لایه‌ن دۆزه‌خه‌وه-داواكارین خوا بمانبورێت- پاش چه‌نده‌ها كات و ماوه كه ته‌نها خوا ئهزنێت چه‌نده، جا ئه‌مه مه‌ترسیه‌كه‌ی قورس و گه‌وره‌یه بێ گومان و نابێ هه‌روا ده‌ست بكه‌ین به تاوان و سه‌رپێچی و به هه‌ندی نه‌گرین، پێویسته وریا بین و بزانین كه ئه‌مانه ههڵوێستانێكی ئێجگار گه‌وره‌و قورس و گرانن و مرۆڤ نابێ كه‌مته‌رخه‌می و ئاسانكاری تیا بكات. بهلاَم ئه‌ڵێین: ته‌وحیدو یه‌كخواناسی هه‌ر فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ده‌مێنێت و گرنگی خۆی ده‌نوێنێت و له هه‌رچه‌نده له ئاگردا بمێننه‌وه‌و به‌رده‌وام بن له كۆتاییدا هه‌ر دێنه ده‌ره‌وه‌و به نیعمه‌ت وخۆشی نهبرِاوه شاد ئه‌بن و بۆ هه‌تا هه‌تایی له سزا‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه رِزگاریان ده‌بێت، ئه‌وه‌ش هه‌مووی فه‌زڵه‌كه‌ی ئهگهِرِێتهوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه هه‌رچه‌نده تاوانبار بوون و سته‌م و زوڵمیان له دنیادا به هۆی تاوان و سهرپێچیهكانیانهوه له خۆیان كردووه، بهلاَم له سه‌ر ته‌وحیدو یه‌كخواناسی ماونه‌ته‌وه‌و له سه‌ریشی مردوون و به خوا گه‌یشتوون. لێره‌دا پرسیارێك هه‌یه ئه‌ویش: چۆن تكاكاران ئه‌یانناسنه‌وه تاكو تكایان بۆ بكه‌ن و ده‌ریان بێنن، كاتێ خوا رِێگه ئه‌دا كه تكایان بۆ بكرێت و هه‌موو له ئاگردان بێ باوهرِو سهرپچیكهران له یهكخواناسان، ئه‌وجا یهكخواناسهكان له ئاگر دێنه ده‌ره‌وه بێ باوهرِان ده‌مێننه‌وه، جا چۆن لێره‌دا باوهرِداران له بێ باوهرِان جیا ده‌كرێنه‌وه؟ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌مه‌ی رِوون كردۆته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: يعرفونهم بأثر السجود: ئه‌یانناسنه‌وه به پاشماوه‌ی كرِنوشیان بۆ خوا } رواه البخاری (7000)، ومسلم (182) عن ڕبی هریره . ئه‌وانه كاریگه‌ری و پاشماوه‌ی ئه‌و كرِنوشهی له دنیادا بۆ خوایان بردووه‌و له‌وێ به ئاشكرا‌و رِوونی به ته‌وێڵ و ده‌م و چاویانه‌وه دیاره، ئه‌مه‌ش مانی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی له دنیادا نوێژ نه‌كات و به ته‌واوی وازی لێ بێنێ ئه‌وه رِزگاری نابێت و به‌ر تكای تكاكاران ناكه‌وێت، جا له سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌و به‌ڵگه‌ی زۆری دیكه‌ش-بهلاَم ئێسته مه‌به‌ستمان ته‌نها په‌ند وه‌رگرتن له‌م فه‌رمووده‌یه- ئه‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه نوێژ نه‌كه‌ر له دنیادا كه هیچ كرِنوشێكی بۆ خوا نه‌بردووه‌و رِۆژێك له ژیانی سه‌ری بۆ په‌روه‌ردگاری دانه‌نه‌واندووه له كۆی له‌وێدا ئاسا‌و پاشماوه‌ی كرِنوشی ده‌بێ تاكو بناسرێته‌وه؟ هیچ پاشماوه‌یه‌كی كرِونوشی پێوه نیه، كه‌واته ناناسرێته‌وه‌و به‌ر تكا ناكه‌وێت، تكاكاران نایناسن، ئه‌وه‌ته خوای گه‌وره له سه‌ر گێرِانهوهی حاڵی ناهه‌مواری ئه‌وانه‌مان بۆ باس ده‌كات له دۆزه‌خدا كاتێك باوهرِداران پرسیاریان ئارِاسته ده‌كه‌ن كه بۆ وا ئێوه له دۆزه‌خدا ماونه‌ته‌وه‌و ده‌ربازتان نابێت، له وهلاَمدا ده‌ڵێن: قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ * وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ الْمِسْكِينَ * وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ الْخَائِضِينَ * وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوْمِ الدِّينِ * حَتَّى أَتَانَا الْيَقِينُ * فَمَا تَنْفَعُهُمْ شَفَاعَةُ الشَّافِعِينَ [المدثر:43-48] جا نوێژ نه‌كه‌ر نه موسڵمانه‌و نه باوهرِداریشه، وه نه شه‌فاعه‌ت و تكاكاری سوودی بۆی هه‌یه، كه‌واته نوێژ نه‌كه‌ر ئه‌چێته به‌ر ئه‌وانه‌ی كه باوهرِهكهیان به زوڵم و سته‌م داپۆشیوه، ئه‌ویش به سته‌می هه‌ره‌گه‌وره كه ئه‌ویش بێ باوهرِ بوونه به خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی، جا ئه‌م جۆره كه‌سه نه له دنیا و له دوارِۆژ هیچ جۆر‌و شێوه‌یه‌ك له ئه‌مینی و هیدایه‌ت و ئاشایشی بۆ نیه به هیچ شێوه‌یه‌ك، وێنه‌ی وه‌ك وێنه‌ی فیرعه‌ون و هامانه، وه‌ك بت په‌رست و تاغوت و زاڵم په‌رستانه، نموونه‌ی وه‌ك ئه‌وانه وایه، هه‌ردووك به یه‌كه‌وه یه‌كسانن بێ جیاوازی، نه نیشانه‌و نه ئاسارو پاشماوه‌ی كرِونوش به رِویهوه دیاره، وه له به‌ر ئه‌وه‌شه كه بێ به‌ش ئه‌كرێت له تكای تكاكاران و به‌ر رِهحمهت و به‌زه‌یی خوا ناكه‌وێت. بهلاَم ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی تكاكارین و له دۆزه‌خ دێنه ده‌رێ ئه‌وانه كه خاوه‌ن تاوان و سه‌رپێچین بهلاَم تاوانه‌كانیان له خوار تاوانی گه‌وره‌وه‌یه، ئه‌وانیش هه‌رچه‌نده ههرِهشهی چونه ناو ئاگریان لێ كراوه، بهلاَم خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی تكایان تیا وه‌رئه‌گرێت و لێیان ئه‌بورێت ماده‌م له ئه‌هلی ته‌وحیدو یه‌كخواناسی بن و تاوان و سه‌رپێچیه‌كانیان نهیانگهیانونهته رِاددهیهك كه نوێژه‌كانیان واز لێ بێنن و بێ باوهرِ ببن، هه‌روه‌ك ئه‌وانه‌ی كه خوا ههرِهشهی ئاگری لێ كردوون –به نموونه له قورئان یان له فه‌رمووده‌كاندا- له خاوه‌ن تاوان و سه‌رپێچیكه‌ران، وه‌ك كه ده‌فه‌رموێت: إِنَّ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الْيَتَامَى ظُلْماً إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ نَاراً [النساء:10]. وه‌هه‌روه‌ها خوای گهورهدهفهرموێت: وَالَّذِينَ لا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهاً آخَرَ وَلا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلا يَزْنُونَ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَاماً * يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَاناً [الفرقان:68-69] كهواتهزیناكردن و فاحیشهلهو تاوانانهیهكهههرِهشهی ئاگریان لێ كراوه، یان كوشتنی ده‌رونێك به‌بێ تاوان یان مه‌ی خواردنه‌وه، ئه‌مانه‌هه‌موو تاوانی گه‌وره‌ن و ههرِهشهتۆلهو سزایان لهسهرهمهگهر یه‌كێك ته‌وبه‌یان لێ بكات و پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریان بمرێت په‌شیمان بێتهوهتهوبهبكات، ئه‌لێین: هه‌ر كه‌سێ تهوبهبكات لهشیركی گه‌وره، یان بچوك، یان بیدعه‌و داهێنراوه‌كان، یان تاوان و سه‌رپێچیه‌كان، با تاوانه‌كانیشیان گهشتبێتهئاسمان ئهوهندهزۆر بن، یان وێنه‌ی شاخه‌كانیش بن، ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی كرد‌و گهرِایهوه، خوا لێی ئه‌بورێت و پهشیمانیهكهی لێ وه‌ر ئه‌گرێت، به‌خوا ئه‌گات هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌تاوانی نه‌كردبێ، به‌لام ئێمهلێرهدا قسه‌مان لهوهیهكهیهكێك به‌بێ ته‌وبه‌و گهرِانهوهبهخوا گهشتبێو چوبێتهئهو دنیا، ئائهوانهن هاوهل و كه‌سانی ههرِهشهلێكراوو بهتۆلهو سزای خوای گه‌وره، به‌و مانایه‌ی كهههرِهشهی لێكراوهجا یان ئهخرێتهئاگرهوهیان له‌وانه‌ش نه‌خرێ. جا به‌نموونه: یه‌كێك ماڵی هه‌تیوی خواردووه، زینای كردووه، دزی كردووه، مه‌ی خواردۆته‌وه، یان كارێكی خراپ و تاوانێكی گه‌وره‌ی كردووه، ئه‌وه‌بۆ ئه‌م جۆرهكهسهئهڵێین: بكه‌ری ئه‌م كارانهههڕهشهی به‌ئاگر لێ كراوه، ئه‌هلی وه‌عیده، به‌ڵام ته‌واو سو‌و نین و جه‌زم نین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ر ده‌بێ بچێتهئاگر، وهبهكهسێكی دیاری كرا‌و ناڵێین: خوا له‌تۆ خۆش نابێت، یان تۆ له‌ئه‌هلی ئاگری، یان هه‌ر ده‌بێ بچیتهئاگر. چونكهكردهوهكان له‌ڕۆژی دواییدا ئه‌پێورێن لای خوا سبحانه‌وتعالی، وهئێمهنازانین له‌وانه‌ی ئه‌م كهسهكردهوهی باش و چاكه‌ی هه‌بێت و ئێمهئاگامان لێی نه‌بێ، ئێمهئهوهندهئهزانێن كهفڵانهتاوانی ئه‌نجام داوه، له‌به‌ر ئهوهئامۆژگاری ئه‌كه‌ین و ئهیترسێنین به‌خوا له‌و تاوانه، وه‌ئه‌گه‌ر زانراو كه‌كاتێك مردووهههر به‌رده‌وام بووه‌و سوور بووهلهسهری ئهوهلێی ئه‌ترسین له‌وه‌ی كه‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و تۆڵه‌ی خوا بكه‌وێت، وهئهڵێین: ئهوهچۆتهژێر ئهوهههڕهشهیهوهكهلهخاوهن تاوانهگهورهكان كراوه، به‌ڵام حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌كه‌ی نازانین، چونكهلهوانهی خێر‌و چاكه‌و سه‌ده‌قه‌یه‌كی هه‌بوبێت ئێمه‌پێمان نه‌زانیبێ، وه‌له‌وانه‌ی فه‌رمانێكی كردبێ به‌چاكه‌و قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌یه‌كی كردبێ ئێمهئاگامان لێی نه‌بوبێ، وهلهوانهیهبهردهوامی ههبوبێ له‌سه‌ر نوێژه‌كانی... وه‌هه‌روه‌ها. چونكهلهسروشتی مرۆڤ و كارهسهرسامهكانی مرۆڤ ئهوهیهكهچاكهو خراپه، گوێڕایه‌ڵی و سه‌رپێچی و توانی تیا كۆ ئه‌بێته‌وه. لهوانهیهیهكێك سنوره‌كانی خوا بپارێزێت، ملكه‌چ بێت و فه‌رمانه‌كان به‌جێ بێنێ، خه‌ریك وسه‌رقاڵی به‌ندایه‌تی بێ، به‌ڵام بكهوێتهخراپهیهك یان فاحیشهیهكهوهخوا بمانپارێزێت وبمانبورێت- ئه‌مه‌ش كارێكی واقعیه‌و شتی وا ڕوی دواوه. وهلهوانهیهیهكێك كارێك یان چه‌ند كارێكی فاحیشه‌و پیس و خراپی لێ وه‌شابێته‌وه، وه‌له‌ناو خه‌ڵكیشدا پێی ناسرابێت و ناوی ده‌ركردبێت، به‌ڵام گوێرِایهڵی و به‌ندایه‌تیه‌كی دیكه‌ی هه‌بێت خه‌ڵكی پێی نه‌زانن و شاره‌زای نه‌بن، به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ریان و پێیان له‌خوا نزیك بێته‌وه، جا له‌وانه‌یه‌ئه‌و كردهوهچاكهیهی له‌ڕۆژی دواییدا له‌تاوانه‌كانی قورس تر بن و تای ته‌رازووی چاكه‌كانی به‌رز بكه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌و ئافرهتهداوێن پیسهزیناكهرهی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل كه‌پێغه‌مبه‌ر چیرۆكه‌كه‌ی بۆ گێڕاوینه‌ته‌وه، كه‌خوای گهورهلهتاوانهكانی خۆش بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌گێكی له‌مردن ڕزگار كرد‌و ئاوی پێ دا، جا له‌هه‌موو خاوه‌ن سپڵێكدا (كبد) پاداشت هه‌یه، وه‌هه‌موو ئاژه‌ڵێك و دروستكراوێكیش خاوه‌ن سپڵه؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕزگار كردنی سه‌گێكیش بێت ئهوهپاداشتی خۆتی له‌سه‌ر وه‌ر ئه‌گریت، چاكه‌و سهدهقهیهكت لای خوا بۆ ئه‌نوسرێ، سه‌ده‌قه‌ش تاوانه‌كانی ئهكوژێننهوهههروهك ئاو‌و ئاگر ئه‌كوژێنێته‌وه، ئا ئه‌و ئافرهتهزیناكهر بوو، به‌ڵام كاتێك وا بینی ئه‌و سهگهزۆری بۆ هاتووه‌و له‌تینوانا ئهقولێنێ و دێ و ئه‌چێ و خه‌ریك ئهخنكێ له‌تینوا، چووهپێڵاوهكهی كرد بهجامۆلكهو دابهزیهناو بیره‌كه‌وه‌و ئاوی بۆ ده‌رهێناو تێر ئاوای كرد‌و خوای گه‌وره‌ش له‌به‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی لێی خۆش بوو، سبحان الله! زینا خراپی و چاره‌ڕه‌شی و قێزه‌ونی شاراوه‌نیه: إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَمَقْتاً وَسَاءَ سَبِيلاً [النساء:22] به‌ڵام له‌گه‌ڵ دڵسۆزی بۆ خوا به‌كردنی كاری چاكه‌یان داوای لێبوردن و پاڕانه‌وه‌ی به‌كۆڵ له‌خوا، یان یادكرن و زیكری خوا، یان هه‌ر كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك لهكردوهباشهكان كه‌مرۆڤ ئه‌نجامی بدات و لهوانهشهكهئهوهندهبهههندیشی نه‌گرێت به‌ڵام لای خوای گه‌وره‌زۆر به‌نرخ و قورس و گران بێت له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌خوا چه‌نده‌ها پله‌به‌رزی بكاته‌وه، چه‌نده‌ها تاوان و گوناهی له‌سه‌ر لابه‌رێت و بیانسڕێتهوهكهبهبیرو هۆش و خه‌یاڵیشیدا نه‌هاتبن، هه‌روه‌ك چۆن جاری وایهمۆرڤ ووشهیهكهتوڕهبوونی خوا یان ناڕه‌زایی خوا ئه‌ڵێت و هیچ گۆێی پێ نادات و به‌هه‌ندی ناگرێ، وه‌ك گاڵته‌كردن به‌ئاین و گاڵته‌كردن به‌هه‌ڵگرانی، حه‌فتا پایز بیتاتهخوارێ به‌ناخی دۆزه‌خدا-خوا بمانپارێزێ-. جا ئه‌ڵێین: په‌یڕه‌وو مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ئهوهیهكهئومێدی پاداشتیان هه‌یه‌بۆ چاكه‌كه‌ر، وهلهبۆ تاوانباریش ترسی تۆڵه‌یان هه‌یه، ئه‌ترسن كه‌كه‌سی تاوانبار‌و خراپه‌كاری به‌ر تۆڵه‌و ههڕهشهبكهوێت، به‌ڵام بۆی نابڕنهوهو پێی ناڵێن كه‌تۆ ته‌واو له‌ئه‌هلی ئاگریت و ئومێدی نهچونهناویت نیه، ته‌نها مه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی ڕوون وئاشكراو سه‌ریح له‌سه‌ری هاتبێ كهئهوهلهئههلی ئاگره، ئهوكاتهئێمهش به‌ته‌واوی ئه‌و بڕیاره‌ی به‌سه‌ردا ئه‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌وانی دی ئه‌وه‌بۆ چاكه‌كاران و پیاوباشانیان ئومێدی پاداشتمان هه‌یه، وهلهتاوانیاران و سهرپێچیكهرانیش ئه‌ترسین به‌ر تۆڵه‌و سزا بكه‌ون. جا ئێستهكهزانیمان كه‌ئه‌و سێ چینه: الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُولَئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ [الأنعام:82] هه‌ر یه‌ك لهوانهبهشێكی ههیهلههێمنی وئه‌مین بوون و ئاسایش، وهفهزڵ و گه‌وره‌ییش هه‌موو بۆ خوای پهروهردگارهبهوهی كهتهوفیقی داوون بۆ ته‌وحیدو یه‌كخواناسی، چونكهبهدهست هێنانی ئه‌من و ئه‌مان بوون به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوی یان به‌شێكیشی هه‌مووی ئهگهڕێتهوهبۆ یه‌كخواناسی، بابای موشریك و هاوه‌ڵگیر به‌هیچ جۆرێك نه‌له‌دنیا و نهلهدواڕۆژیشدا هیچ جۆرههێمنی وئاسایش و ئه‌مین بونێكی بۆ نیه. قسه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ندێ له‌پێشین تاوانه‌كان به‌شیرك و هاوه‌ڵگیری ناو ده‌به‌ن. مه‌سه‌له‌ی كۆتایی لێره‌دا ماوه‌ئه‌ویش ئهوهیهكهشخێی ئیسلام باسی كردووهئهویش ئهوهیهكهههندێ له‌پێشین ناوی شیركیان له‌شیرك و هاوه‌ڵگیری گه‌وره –الشرك الڕكبر-دا كورت هه‌ڵنه‌هێناوه، جا ئه‌وه‌ی كه‌مه‌ی ئهخواتهوهكهئهمهشیرك نیه‌و ناویش نابرێت به‌موشریك ته‌نها به‌وه‌ی كه‌مه‌ی خواردۆتهوهیان زینای كردووهیان هه‌ر تاوان و خراپه‌یه‌كی تری كردووهههندێ له‌پێشین ناوی ئه‌به‌ن به‌موشریك و هاوه‌ڵگیر، به‌و پێودانه‌ی كه‌ئه‌م كهسهههواو ئاره‌زووه‌كانی خۆی كرۆتهخوایهك و ملكه‌چیان بووه، وهئهمهبهجۆرێك له‌شیرك و هاوبه‌ش بڕیاردان بۆ خوا دا ئه‌نێن. وهئهمهبێ گۆمان تانه‌و توانج ئهداتهتهوحیدو یه‌كخواناسی كامڵه‌وه‌و لاوازی ده‌كات، چونكهكهسكێ یه‌كخواناسی ته‌واو بێ و له‌خوا بترسێ و به‌ته‌واوی خوای خۆی دورهپهرێزهلهو جۆرهكارانهوهنزیكیان نابێته‌وه، جا ئه‌وه‌ی له‌و كارانهبكات ئهوهتانهلهئیمان و ته‌وحیده‌كه‌ی ئه‌دات، له‌به‌ر ئهوهههندێ له‌پێشین شوێنهكهوتن و به‌دوادا چوونی هه‌واو ئاره‌زووه‌كانیان به‌به‌شێك له‌شیرك و هاوبه‌ش بِڕیاردان داناوه، ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ هي أم عبد الله بنت خليفة رسول الله أبي بكر الصديق، كانت من أكبر فقهاء الصحابة، بنى بها رسول الله صلى الله عليه وسلم في شوال بعد وقعة بدر، توفيت سنة (57). أو (58) هـ رضي الله عنها.