ژیانی شێخ (محمود خلیل الحصري) و چه‌ند زانیارییه‌ك موحه‌ممه‌د بیلال شێخ محمود خلیل الحصري، به‌ناوبانگترین قورئانخوێن له هه‌موو شێوه‌كان به هه‌موو خوێندنه‌وه‌كان و به‌تایبه‌تی شێوه‌ی دراسی و مرتل . سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی له قوتابخانه‌یه‌كی باشخوێندنهوهی قورئان بووه به ناوی (ده‌ستووره‌كانی خوێنه‌وه‌ی قورئان). هیچ كاتێك له‌خۆی ڕازی نه‌بوو بۆ باشخوێندنهوهی قورئانی پیرۆز. بهڵاَم به‌رهه‌مێكی وای له دوای خۆی به‌جێ هێشت كه له گوێی هه‌موو خوێنه‌رێكی قورئان ده‌زرنگێته‌وه كه گه‌وره‌ترین قوتابخانه‌ی باشخوێندنهوه یان ڕهوانخوێندنهوهی قورئانی پیرۆزه. له ده‌زگاكانی په‌خشی ڕادیۆی میسر خوێندنه‌وه‌یه‌كی به ده‌نگی خۆی تۆمار كردن له‌سه‌ر شێوه‌ی خوێنه‌وه‌ی مرتلا. له شه‌سته‌كاندا ده‌نگی ئه‌م كهڵهپیاوهی كه دانا بوو له خوێندنه‌وه‌ی ڕهوانخوێندنهوهی قورئان ده‌نگی بیسترا و بڵاَو بووه‌وه له ته‌واوی جیهانی ئیسلامی . شێخ محمود خلیل الحصري، له ساڵی ١٣٣٥ کۆچی كه به‌رامبه‌ر ١٩١٧ی زایینی ده‌كا هاتۆته دنیا له دێی"شبرا النملة"، له پارێزگای الغرییه له وڵاَتی میسر و هه‌موو قورئانی له‌به‌ر كردووه له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا. له زۆر له مزگه‌وته‌كان كاری پێ دراوه و قورئانی تێدا خوێندوه و قورئانی تێدا وتۆته‌وه. له ساڵی ١٣٦٣ی کۆچی، به‌رامبه‌ر له‌ته‌ك ١٩٤٤ی زایینی، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ڕادیۆیی (إذاعي) ده‌ستی پێكرد له ده‌زگاكانی په‌خشی ڕادیۆی وڵاَتی میسر. له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه به پله‌ی یه‌كه‌م هات له پێشكه‌وتووه‌كان و ناوبانگی ده‌ركرد به یه‌كێك له ده‌نگخۆشه‌كان و شاره‌زاكان له قورئانخوێندنه‌وه‌دا. له هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌ی پێان باش بوو كه له چه‌ند بواری شه‌رعییش مه‌شق بكات و له وانه‌ش پله‌ی باشی بده‌نێ. شێخ الحصري هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه هه‌ستی به‌وه كرد كه زیاتر له قورئان تێ بگا و له علم و ڕێول شاره‌زای ته‌واو په‌یدا بكا. بۆیه ته‌واوی پڕبوونه‌وه‌ی شێخ ووردبوونه‌وه‌ی له ڕه‌وان خوێنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز وای لێ كرد كه به دوای ئه‌وه بگه‌رێ له كاتی قورئان خوێنه‌وه دا خوێنه‌ری قورئان هه‌ست بكا به تێگه‌یشتنێكی تر و ڕوو بكاته شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست له خوێنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز وه نه‌وه‌ك هه‌ر به ده‌م خه‌ریكی خوێنه‌وه‌ی قورئان بێ به‌ڵكو به ته‌واوی بیر و هۆشیشی له‌گه‌ڵ قورئانهكهبێ . هه‌وڵ دانی شێخ الحصري بێ وچان بوو بۆ ووریا بوون و دروستی خوێنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز هه‌ر بۆیه كه‌سایه‌تی شێخ الحصري بهوهناوبانگی ده‌ركرد كه زۆر به شێوه‌یه‌كی جوان قورئان ئه‌خوێنێت و حه‌قی ته‌واو ئه‌دا به چۆنێتی ده‌رچه‌كان له پیته‌كانی قورئان پیرۆز وه له سیفه‌ته‌كان و ده‌ستووره‌كانی قورئانی پیرۆز . شێخ الحصري له دونیای خوێنهوهكانی قورئانی پیرۆز زۆر شاره‌زای هه‌بووه وه نه‌وه‌ك له خوێنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز به‌ڵكو له زانستی لێكدانه‌وه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ریش دروودی خوای لێ بێ شاره‌زای هه‌بووه وه زۆر شاره‌زا بووه له خوێنه‌وه‌ی قورئان به هه‌موو قیرائهتهكان واتا هه‌ر ده جۆره خوێنهوهكه شاره‌زا بووه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له درێژای ژیانی هه‌ر خه‌ریكی زانستی قورئان بووه. وه ته‌واو چڕ بوو بووه‌وه له زانستی خوێنهوهكانی قورئان تا پێی ووترا علما من أعلامه. واتا زانای زاناكان له خوێنهوهكاندا . هه‌ر بۆیه به‌ڵگه نامه‌ی وه‌رگرت له ئهزهره وه. وه له زۆر به‌ی محازه‌راتی زانكۆ ئیسلامی یه‌كان محازه‌ره‌ی ئه‌وته‌وه له بواری قورئان . وه زۆر له تۆماركراوه‌كانی شێخ الحصري دیاری كراوه كه له‌سه‌ر خوێنه‌وه‌ی ده جۆر خوێنهوهكانی قورئانی پیرۆز وه‌ك خوێنه‌وه‌ی الشاگبیه و الدره . وه زۆر به‌ی تۆمار كراوه‌كانی تری كه هه‌ندێ له‌وانه‌مان بۆ دیاری كردوون له‌م چه‌ند دێره‌ی خواره‌وه . - تۆماركراوه‌كان المصحف المرتل براویه حفص عن عاصم ساڵی ١٣٨٠هـ - ١٩٦١م . - تۆماركراوه‌كان المصحف المرتل بروایه ورش عن نافع ساڵی ١٣٨٣هـ - ١٩٦٤ م . - تۆماركراوه‌كان المصحف المرتل بروایه قالون ، وروایه الدوری ، وروایه البصري ، ساڵی ١٣٨٧هـ - ١٩٦٨م . - تۆماركراوه‌كان المصحف المعلِّم ساڵی ١٣٨٨هـ - ١٩٦٩م . - تۆماركراوه‌كان المصحف المفسر ( مصحف الوعظ )ساڵی ١٣٩٢هـ - ١٩٧٣م . ئه‌م تۆماركراوانه‌ی شێخ الحصري خوای لێ ڕازی بێ سه‌رتاسه‌ری جیهانی ئیسلامی گرتوه‌ته‌وه وه بووته مه‌دره‌سه‌یه‌كی گرنگی خوێنه‌ره‌كانی قورئانی پیرۆز وه گهرانهوهك بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان له‌قورئانی پیرۆز له‌سه‌ر خوێنهوهكانی و تۆماركراوه‌كان شێخ الحصري كه بووه‌ته گه‌وره‌ترین نعمه‌ت له ناو جیهانی ئیسلامی سه‌رده‌می خۆی و دوای سه‌رده‌می خۆی وه به‌رده‌وامیشه هه‌تا ئه‌مڕۆ كه بووه‌ته چرایه‌كی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه له خزمه‌تی قورئانن . وه شێخ الحصري سه‌فه‌ری زۆر كردووه بۆ وولاَته جیهانی یه‌كان وه قورئانی له زۆر شوێندار خوێندوه‌ته‌وه له شوێنه جیا جیا كان وه به‌ڵگه نامه‌ی قورئانی خوێنه‌ری هه‌بووه . وه زۆر له خه‌ڵكان ده‌نگی شێخ الحێری كاری لێیان كردبوو وه كارێكی زۆریش كردبوو له‌سه‌ر پروپاگه‌نده‌ی ئیسلامی له‌سه‌ر ده‌ستی و خوێنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز . تایبه‌تی ژیانی شێخ الحصري هه‌موو له خزمه‌تی كتێبی خوای گه‌وره بوو . وه سێ وه‌سێتی كرد كه بۆ نه‌وه‌كانی و بۆ قوتابیانی خوێنه‌ری قورئانی پیرۆز . ئه‌وه‌یش . ١. ئاگاداری له خوێنه‌وه‌ی قورئان . ٢. پابه‌ندی له‌سه‌ر له‌به‌ركردنی قورئان ٣. وه دانانی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی به قورئانی پیرۆز . شێخ الحصري له ساڵی ١٤٠٠ هیجری ١٩٨٠میلادی كه ته‌مه‌نی له گه‌ڵ كتێبی خوای گه‌وره‌دا برده سه‌ر له ته‌مه‌نی په‌نجاوپێنج ساڵی دا ماڵ ئاوای كرد له خۆشه‌ویستانی قورئانی پیرۆز كه‌لێنێكی خسته ناو قوتابخانه قورئانی یه‌كان بوو به چرایه‌ك بۆ ته‌واوی خوێنه‌رانی قورئانی پیرۆز له دوای خۆی, وه داواكارین كه خوای گه‌وره بیگه‌یه‌نێت به كاروانی قورئان خوێنه‌رانی وه له‌گه‌ڵ زوومره‌ی پێغه‌مبه‌ران حه‌شر كرێ ان شا‌ء الله و خوای گه‌وره پاداشتی خێر باته‌وه وه ئیمانداران و موسڵمانان ئه‌م زاته پیرۆزه و به‌وه‌فا و هاوڕێیه‌ی قورئان له دوعای خێر بێبه‌ش نه‌كه‌ن. ئامیـــــــــــــن!