شێخ ئیبراهیم عبدالفتاح شه‌عشاعی ده‌نگی ئیسلام له دایک بووی ساڵی ١٩٣٠ز له شاری (قاهیره) که پایته‌ختی میسره، کوڕی قورئان خوێنێکی به‌ناوبانگ بووه که ئه‌ویش (شێخ عبدالفتاح الشعشاعی) باوکیه‌تی، وه باپیره‌شی هه‌ر یه‌کێک بووه له خوێنه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی قورئانی پیرۆز، وه ده‌ستی به خوێندنی قورئان کروه وه له‌هه‌مان کاتیش به‌له‌به‌رکردن و (زانستی ته‌جوید) و خوێندنه‌کان له خوێندهنگای (علی) له‌ژێر ده‌ستی (شێخ عامر عثمان)، وه به پله‌یه‌کی به‌رزی زانستی گه‌یشتووه له په‌یمانگای (ئه‌زهه‌ر)، وه له‌پاش ئه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌گه‌ڵ (شێخ درویش الحریری) بووه که مامۆستا بوو له (ذائع الصیت)، شێخ له ناو خه‌ڵکدا قورئانی نه‌خوێندووه هه‌تا ساڵه‌کانی ١٩٥٤ وه له پاشاندا په‌یوه‌ندی کرد به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له ساڵی ١٩٦٨، پاشان به خوێنه‌ری قورئان پیرۆز دانرا له مزگه‌وتی (السیدة زینب) خوای لێ ڕازی بێ. وه ئه‌ویش هه‌مان پیشه‌ی باوکی بوو له پێش خۆیدا، وه زۆر هۆگری ده‌نگی باوکی بووه وه له‌سه‌ر هه‌مان ڕێبازی باوکی قورئانی خوێندوه‌ته‌وه، وه ده‌یفه‌رموو که باوکی زۆر هۆگر بووه به ده‌نگی (شێخ ئه‌حمه‌د ندا‌ء) که ئه‌ویش خوێنه‌رێکی قورئانی پیرۆزه له نه‌وه‌ی پاشوو (علی شێخ رفعت). شێخ إبراهیم زۆر هه‌وڵی ده‌نگ خۆشی داوه بۆیه له‌ده‌نگدا زۆر دوڵه‌مه‌ند بووه، وه له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی (وه‌رش) خوێندویه‌تی. وه زۆر به‌توانا بووه له ده‌ستوره‌کانی وه‌ستان و دهستپێکرنهوه، وه زۆر به ویقاره‌وه قورئانی خوێندوه‌ته‌وه . ئه‌م که‌ڵه پیاوه له ساڵی ١٩٩٢ به‌یه‌کجاری ماڵئاوای ده‌کات ڕۆحی ده‌گه‌رێته‌وه ژێر ڕه‌حمی په‌روه‌ردگاری. ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت. .............................................................. سه‌رچاوه‌که‌ی: مجلة البستان عدد رمضان ١٤٢٢