سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا ڕاستە کە (عبد الباسط عبد الصمد) کوردە؟! (به‌شی دووه‌م)
گۆڕینی فۆنت

ئایا ڕاستە کە (عبد الباسط عبد الصمد) کوردە؟! (به‌شی دووه‌م)

ساڕێژ گەرمیانی 

ئەگەر لێرەدا بێینە سەر وەڵامی ئەو پرسیارەی سەرەوە ئایا ڕاستە کە (عبد الباسط عبد الصمد) کوردە؟! 

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە مامۆستا هەژاری موکریانی لە کتێبی دیوانی شێخ ئەحمەدی جەزیری دا دەڵێت ،پرسیاری ڕەچەڵەک وبنەماڵەکەی لە (عبد الباسط ) کراوە لە وەڵامدا دەڵێت باپیرە گەورەی من کورد بوەو لەبەرهەژاری و نەداری ڕووی لە ووڵاتی میسر کردوەو لە یەکێک لە مزگەوتەکاندا بوە بە مجەوەر بەڵام خۆم لە میسر لە دایک بوومە. 

هەروەها مامۆستا (مەلا محمدی رەبیعی) یادەوەری خۆی و (عبد الباسط )مان بەم شێوەیە بۆ دەگێڕێتەوەو دەڵێت:لە ساڵی 1962 پێشبڕکێیەکی قورئان خوێندن لە پاکستان ئەنجامدرا کە لە زۆر ووڵاتەوە قورئان خوێنی ناودار هاتبوون بۆ بەشداری کردن لەو پێشبڕکێیە، لە یەکەم ڕۆژدا من لە جێگەی حەوانەوەمان پرۆڤەم ئەکرد بە دەنگێکی بەرز لە سەر سورەتی ئەحزاب بە بێ ئەوەی بزانم کە کەس گوێی لە دەنگی منە ئەوەندەم زانی کەسێک لە ئاستی سەرمەوە وتی یا سلام یا سلام خوا هێزوو تونات پێ ببەخشێت، تەماشام کرد چەند قورئان خوێنێکی بە ناوبانگن و لە ناویاندا (شێخ خلیل حوسەیر و عبد الباسط )م ناسیەوە پاش تەوقە کردنمان ئیتر زیاتر یەکمان ناسی و بووین بە دۆستی یەکتر و بە زۆریش پێکەوە دا ئەنیشتین و نزیکەی 50 شەو و رۆژ لەگەڵ یەکتر بووین و هەر پێکەوە نوێژی جەماعەتیشمان ئەکرد ، زۆر جاریش لەسەر عەباکەی سەر شانی من نوێژی ئەکردو منیش دەستێک جل وبەرگی کوردیم پێشکەش کرد تا بیپۆشێت. 

بۆیە مامۆستا ڕەبیعی ئەڵێت ماوەیەکی زۆر خۆشمان بەسەر برد لەگەڵ ئەو هەموو قورئان خوێن و زانا گەورانەدا وە زۆر سودمەندیش بوو بەڕاستی ،وە لە هەمان کاتیشدا من پرسیارێکم ئاراستەی عبد الباسط کرد کە بیستومە عبد الباسط کوردە! ئایا ئەمە ڕاستە ؟!ئەویش لە وەڵامدا فەرمووی بەڵێ یا شێخ باپیرە گەورەی من لە بنچینەدا کوردی عێراقەو خەڵکی شاری دهۆکە، 

وە مامۆستا مەلا رەبیعی ئەڵێت لە دوای ئەو پێشبڕکێیە کە من پلەی دووەمم بە دەست هێنا نامەیەکم لە (عبد الباسط)ەوە بە دەست گەشت کە سەرەتای نامەکە بەم شێوەیە دەستی پێکردبوو(لە عبد الباسطی کوردیەوە بۆ بەهاری دڵانی هاوڕێم و قورئان خوێنی ئێرانی) نامەکەش شێخ خلیل حوسەیری گەیاندیە دەستم لە 1350 کۆچی کە لەگەڵ کۆمەڵێک زانایانی ئەزهەر هاتبوو بۆ ئێران .ئەمەش جێگای سەر بەرزیە بەڕاستی بۆ ئێمەی کوردی موسڵمان سوپاس بۆ خوا 

وە گومان لەوەدا نیە کە زۆربەشمان فیلمی(الرسالة)ەمان بینیوە هەر بۆ ئەم مەبەستەش ( عبد الباسط ) بانگێشت ئەکرێت کە لە جێگەی (بیلال)ئەو بانگ بدات کە جگە لە ئەم دەنگێکی کە نیە شیاوی ئەوە بێت ئەویش ڕازی بوو بەڵام ووتی بەمەرجێک فیلمەکە ببینم بۆیە پاش بینینی دەنگەکە تۆمار کرا. 

دیسانەوە عبد الباسط چەند مانگێک بەر لە مردنیشی سەردانی چەند ووڵاتێکی تریشی کردو لە ڕادیو و تەلەفیزیۆنەکانیاندا چاوپێکەوتنیان لەگاڵ ئەنجامدا لە وانە(بحرەین و ئیمارات و قەتەرو عومان). 

وە لە ژیانی تایبەتی خۆیشدا گەرچی خاوەنی ناوبانگێکی گەورە بوو بەڵام کەسێکی خاکی بوو زۆر هێمن و لەسەر خۆ بوو خاوەنی ڕەوشتێکی زۆر بەرز بوو بۆیە یەکێک لە کوڕەکانی ئەڵێت باوکم لە گەڵماندا زۆر جۆر بوو وە زۆر هاوکاریشمان بوو وە زۆریش ئارەزووی مەلەوانی ئەکرد بەڵام نەک لە پێش چاوی خەڵکی بۆیە ڤێلایەک لە شاری ئەسکەندەریە ئەکرێت کە ببێتە سەیرانگایەکی بچووک بۆ خێزانەکەمان وە هەمیشەش بە جلی سپیەوە لە ئەسکەندەریە دەگەڕا بۆ ئەوەی خەڵکی نەیناسنەوەو لە جلی چاولێکەرییەوە دوور بێت بەڵام خەڵکی هەر دەیان ناسیەوەو باوەشیان پێیدا دەکرد، وە لە روی خواردنیشەوە هەموو جۆرە خواردنێکی دەخوارد بەڵام زیاتر حەزی لە خواردنی گۆشت بوو،هەروەها ماوەیەکیش هەوڵی فێر بوونی زمانی ئینگلیزی دا لە رێگەی کۆرسەوە بەڵام لەبەر بێ کاتی پێی نەکرا بەردەوام بێت . وە زۆر حەزیشی لە دەنگی قورئان خوێنی بە ناوبانگ(شێخ محمد ڕەفعەت)دەکرد بە ڕادەیەک کە خۆی دەڵێت جاری وا هەبووە زیاتر لە 5 کم رێگەم بە پێ ئەبڕی بۆ ئەو ماڵە دەوڵەمەندەی کە تەنها ماڵ بوون ڕادیۆییان هەبوو وە کەسایەتی دووەم کە زۆر ئاشقی دەنگی بوو(شێخ مصطفى اسماعيل ) کە قورئان خوێنێکی کۆشکی پادشای میسر بوو بەڵام خۆشەویستی عبد الباسط بۆ ئەمان بریتی بوو لە خۆشەویستی و ڕێز نەکو لاسای کردنەوە چونکە هەمیشە ئەوەی دەوت کە لاسای کردنەوە خاوەنەکەی بە هیلاک دەبات و تەمەنی درێژی کورت ئەکاتەوە.

وە عبد الباسط خاوەنی زۆرترین خەڵاتە کە تا ئێستا هیچ قورئان خوێنێک ئەوەندەی ئەو خەڵات نەکراوە لە لایەن پادشایان و سەرۆک وڵاتانەوە بۆ نمونە، 

1ـ خەڵاتی ڕێز لێنانی لێهاتووی فیکری ماغریبی 

2ـ خەڵاتی ڕێز لێنان لە سەنیگال 

3ـ خەڵاتی ڕێز لێنان (سەبری عەسەلی)سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی سوریا 

4ـ خەڵاتی ڕێز لێنانی ئاڵتونی لە پاکستان 1958 

5ـ خەڵاتی ڕێز لێنانی لە ئەندەنوسیا 

6ـ خەڵاتی ڕێز لێنانی 1984 لە یادی 50 ساڵەی دەمەزراندنی رادیۆی میسری 

7ـ خەڵاتی ڕێز لێنانی تایبەت لە ووڵاتانی عێراق و لوبنان و تونس و مالیزیا 

8ـ خەڵاتی ڕێز لێنانی سارۆکی میسر محمد حسنی موبارەک بە پلەی یەکەم لە رۆژی بانگخوازان لە 1987 

9ـ خەڵاتی ڕێز لێنانی هونەرە زانستەکان بە پلەی یەکەمی لە شەوی ئاهەنگی (ليلة القدر)لە ساڵی 1990 واتا 2 ساڵ دوای کۆچ کردنی 

وە زۆر خەڵاتی تاکە کەسی تریش بەڵام گرنگترین خەڵات لای خۆی ئەو خەڵاتە بوو کە خوای گەورە پێی بە خشی بوو، بۆیە هەتا ئێستاس بە یەکێک لە هەرە قورئان خوێنە دەنگ خۆشەکان و قورئان زاناندادەژمێردرێت. 

عبد الباسطیش وەکو سەرجەم مرۆڤەکانی تر وا مردن بەرەو پیری دێت، بۆیە 2 ساڵ پێش وەفات کردنی تووشی ڕوداوی ئۆتۆمبیل دە‌بێت و چاوەکانی توشی نە خۆشی دەبن بەڵام پاش نەشتەرگەری چاک ئە ‌ێتەوەولە پاش ئەمانە توشی نەخۆشی شەکرە وهەوکردنی جگەر ئەبێت و بەرگری نامێنێت بەرامبەر بەو دوو نەخۆشییە ،پاش هەوڵێکی زۆر لە لایەن پزیشکەکانی میسرەوە بۆ چارە سەر کردنی کورەکانی ئاگادار ئەکرێنەوە کەوا باوکیان رۆژ بە رۆژ خراپتر ئە بێت لەبەر ئەوە دەبرێتە لەندەن بۆ چارەسەرکردن باڵام پاش هەفتەیەک داوا لە تاریقی کوری ئەکات کە بیباتەوە بۆ میسر هەر کە چۆن خوای گەورە لە دڵی نابێت کە کۆتاییەتی بۆیە دەیگەڕێننەوە بۆ میسر رۆژ بەرۆژیش باری تەندروستی خراپتر دەبێت هەتا لە 30 ـ11ـ1988 بارگەو بنەی بە یەکجاری دە گوێزێتەوە بۆ لای پەروەردگاری . 

بەڵام هەواڵی کۆچی دوایی عبد الباسط دڵی ملیۆنەها خاڵکی موسڵمانی لە هەموو جیهانی ئیسلامیدا هەژاندوو فرمێسکی خۆشەویستی پێڕژاندن وە لە مەراسیمی بە خاک سپارنەکەشی دا چی لە ناوخۆ و لە دەرەوەش زۆر بێ وێنە بوو باڵوێزی وڵاتان وسەرۆک و وەزیرانی وڵاتان لە بری خەڵکانی وڵاتەکانیان ئامادە بوون لە بەر ئەو رۆڵە گرنگەی کە بینی بووی لە پێکەوە بەستنی پەیوەندی نێوان گەلانی ووڵاتان ،ئەم کارەساتە وای کرد کە لە ماوەی 3 رۆژی پرسەکەیدا لە وڵاتی میسر لە هەموو بڵند گۆی مزگەوتەکانەوە قورئانی پیرۆز لێبدرێت بە دەنگی عبد الباسط .لە کۆتایدا داوا کارم لە خوای پەروەردگار کە لە ریزی پێغەمبەران وراسگۆیان و پیاوچاکانی ئوممەتی ئیسلامدا دایبنێت و لە من وئێوەی بەڕێزیش خۆش بێت( ان شاءالله ) وە داوا کارم کە خوای گەورە بیکات بە تێشووی قیامەتمان. والسلام عليكم ورحمة وبركاته 

سارێژ گەرمیانی،[email protected] 

سەرچاوە:پوختەیەی ژیانی قورئان خوێنی بەناوبانگ(عبد الباسط محمد عبد الصمد) 

ئامادەکردنی: عوسمان سەنگاوی 

 1802

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram