سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  وەڵامێکی لۆژیکی بۆ بەناو قوڕئانیەکان.!
گۆڕینی فۆنت




وەڵامێکی لۆژیکی بۆ بەناو قوڕئانیەکان.!

♻️ قوڕئایەکان کاتێک باوەر بە فەرمودە ناکەن لە سێ بۆچون تێناپەڕێت.

💥 ۱ـ هەندێکیان باوەڕیان بەوە هەیە کە ئەم فەرمودانە هی پێغەمبەرن و راستە بەشێکی زۆری ئەو فەرمویەتی، بەڵام پێیان وایە وەحی نیە و بەشێک نیە لە دین و واجب نیە کاریان پێ بکەیت.

🔹 جا ئێمەش بە موقەددیماتی مەنتیقی (لۆژیکی) وەڵامیان دەدەینەوە و دەڵێین: کەواتا ئێوەش (بەناو قوڕئانیەکان) وەک ئێمە پێتان وایە پێغەمبەری خوا ئەو فەرمودانەی فەرمووە، هەروەها وەک ئێمەش پێتان وایە هەر هەلەیەکی کردبێت خوا بۆی ڕاست کردۆتەوە وەک لە چەند شوێنێکی قوڕئاندا هاتوە، کەواتا خوای پەروەردیگار نەیهێشتوە پێغەمبەرەکەی لەسەر هەڵە بمێنێتەوە ئەگەر بڕیارێکی هەڵەی دابێت، کەواتا پێغەمبەری خوا ئەو هەموو حوکم و فەرمانەی دەرکردوە و شتی بۆ دین زیاد کردوە ئەگەر هەڵەبوایە و خوا پێی ڕازی نەبوایە چۆن بۆی ڕاست نەدەکردەوە؟ 
🔹 ئایا پێغەمبەری خوا دەتوانێت شتێک بۆ دین زیاد بکات کە خوا ئاگای لێ نەبێت یان پێی ڕازی نەبێت و هەڵەکە ئاوا تێپەڕێت؟
🔹 کەواتا ئەگەر لەسەر ئەو بۆچونەتان بمێننەوە ئەوە بێ وەڵام دەمێننەوە بەرامبەر ئەو پرسیارە سادە و ڵۆژیکیە بچکۆڵەیە کە سەرتاپای مەزهەبەکەتان هەڵدەوەشێنێتەوە.

💥 ۲ـ یان ئەوەتە کە باوەڕیان بە فەرمودە نیە لەبەر ئەوەیان نیە کە وەحی نەبێت، بەڵکو پێیان وایە وەحیە یان بەشێکە لە ئاین، بەڵام لەبەر ئەوەی درۆی زۆری تێکەوتوە (وەک ئەوان دەڵێن) بۆیە باوەڕ بە هیچ فەرمودەیەک ناکەن، چونکە نازانن کامی درۆیە و کامیش‌ پێغەمبەر فەرمویەتی.

🔹ئێمەش وەڵامیان دەدەینەوە و دەڵێین: باشە کە باوەڕتان وایە فەرمودە بەشێکە لە ئاین ئەی بۆ زانستێک یان ڕێگاو یاساو فلتەرێک بۆ خۆتان نادۆزنەوە تا فەرمودە ڕاستەکان بۆ خۆتان و موسوڵمانان لە فەرمودە هەڵبەستراوەکان جیا بکەنەوە؟
🔹کوا فلتەر و زانستتان یان هەر خوتان گرتوە بە (بە هیچ سەیر کردنی شتەکان) بە نەزانی؟
ئایا دەکرێ پێتان وابێت فەرمودە بەشێکە لە ئاین و دواتریش واز لەو بەشەی ئاین بهێنن و لێی پاڵدەنەوە و بەدیلتان نەبێت؟
🔹ئێوە بە زانستی فەرمودەناسان ڕازی نین، کەچی کۆلەوارێ دەستانن و تا ئێستا ڕێگایێکی زانستیتان نیە کە فەرمودە راست و هەڵبەستراوەکانی پێ لێک جیا بکەنەوە.
جا ڕەنگە بڵێن با ڕێگای زانستیمان هەیە، ڕێگاکەش ئەوەیە فەرمودەکان بە پێی عەقڵ لە فلتەر دەدەین ئەگەر عەقڵمان پێی جوان و ڕێک بوو وەری دەگرین ئەگەر عەقڵیشمان بە ناڕەوای زانی وەری ناگرین.
🔹هههههه سەیرە !!!
🔹ئەوە هەر بەراستتانە؟! باشە ئێوە دین دروست دەکەن و دوای عەقلتانی دەخەن یان دوای دین کەوتون؟
یانی ئێوە شت بۆ خواو پێغەمبەر دیاری دەکەن کە دەبێ وا بڵێن و وا نەڵێن؟!!!
🔹واتا وای لێدێت بڵێن: چی عەقڵمان بە باشی زانی خوا و پێغەمبەر فەرمویەتی چیش بە خراپی زانی نەهیان ڵێ کردوە، کەواتا عەقڵی ئێوە خواکەتانە، پێت سەیر نەبێت وا دەڵێم ئەوەتا تۆ عەقڵی خۆت کردۆتە فلتەر بۆ دینی خوا.
🔹ئەوە خۆشتان پێ موسوڵمانە!
🔹بەخوا عەقل گیری خواردوە بە دەستتانەوە.

💥۳ـ یان کە باوەڕیان بە فەرمودە نیە لەبەر ئەوەیە پێیان وایە هەر هەموو فەرمودەکان هەڵبەستراون و هیچی قسە و وتەی پێغەمبەر نیە.

🔹جا ئێمەش وەڵامیان دەدەینەوە و دەڵێن‌: دە وەرن با بچین بۆ لای هەر کەسێکی عاقڵ و لێی بپرسین ئایا دەکرێت کەسێک خاوەنی گەورەترین هێزی دونیا بوبێت لەسەردەمی خۆیدا و 23 ساڵ لەناو شوێنکەوتوەکانی ژیابێت و ڕێبەرایەتی کردبن و بێ ئەندازە خۆشەویست بوبێت ئایا دەکرێت هیچ وتەیەکی نەگەیشتبێت بە نەوەکانی دوای خۆی و هیچی لێ نەگێڕنەوە و ئەوەی گێردرابێتەوەش هەموی درۆ و هەڵبەستە بوبێت و وتەی ڕاستی نەگەیشتبێت؟
🔹بە دڵنیایی عاقڵەکە جگە لەوەی دەڵێت: (شتی وا ڕونادات) بەڵکو سەری سوڕدەمێنیت لە پرسیارەکەو نیشانەی پرسیار دەخاتە سەر عەقلی پرسیارکەرەکەش کە چۆن پرسیار لە شتێکی بەدیهی سەدەی وا دەکات.
بەخوا سەیرە چۆن قوڕئانیەکان ڕویان هەیە ئاوا جەریمە بەرامبەر عەقڵی خۆیان بکەن؟!
🔹جا لێرە شتێکیتر زۆر سەیرە، باشە چۆن زانیان فەرمودە هەموی هلبەستە و درۆیە؟ خۆ هیچ پێوەریشیان نیە ئەی چۆن زانیان؟
🔹بەڵام نا چۆن نازانن ئەوان پێوەری (جەهل)یان بەکار هێناوە بەبێ یاساو ڕێسا شت ئەزانن.
یان نا ڕەنگە وەحیان بۆ هاتبێت.

🔹خولاسەی کەلام ئەمانە لەناو گێژاوی (تناقض) و بەریەککەوتنی عەقڵی دەژین و لۆژیک بەرامبەریان حەیرانە و لەناسینیان شەرم دەکات.

نووسيني : ✅ زانا عيسى 


 1353

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram