(اصحاب الحجر ) بۆ ئەو ناوەیان لێنراوە ئایە ئەوان کێن ؟ بۆیە ئەو ناوەیان لێنراوە چونکە خانوەکانیا لە چیاکان داتاشیوە ،زانایان شوێنه‌وارێكی مێژوویان دۆزیته‌وه كه پارێزراوه له شه‌ری ئاژه‌ڵان و وه زلزال ، وه ئه‌و شوێنه پارێزراو بوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لێی ژیاون به‌ر له 5 هه‌زار ساڵ ، زانایان ده‌پرسن كه چۆن له قورئان ئاماژه به شوێنه‌وارێكی مێژوویی كردوه و ئاشكرای كردوه ، وه چۆن باسی ئه‌و خانوانه‌ی كردوه كه‌له چیاكان داتاشراون ؟؟ خانوكان به‌شێوازێكی جوان دروستكراون ، ئه‌م خانوه به‌ر له هه‌زاران ساڵ وون بون ، هه‌تا له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م دۆزرایه‌وه ، وه لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن كه تایبه‌تمه‌ندی شارستانیه‌تی ئه‌و شاره دیاره كه ده‌وڵه‌مه‌ند بونه‌و له خۆشگوزه‌رانی ژیاون ، به‌ڵام لێكۆڵه‌ران هۆكاری وون بونی له‌ناكاوی ئه‌و شاره نازانن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسورمانه ئێمه ئیشاره‌تێك ده‌بینینه‌وه هی ئه‌و گه‌له‌ی كه له‌م ژینگه‌یه‌ی كه خانوه‌كانیان له چیاكان داتاشیوه و به‌هۆی فه‌سادی و خراپهكاریانهوه له‌سه‌ر زه‌وی خوای گه‌وره به هیلاكه‌تی بردون، وەزانایان دەڵێن کە ئەو شوێنە دەگەرێتەوە بۆ هۆزی عا یان ثمود ، خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز به (لأصحاب الحجر) ناویانی هێناوه له سوره‌تی (الحجر)خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ :- (وَلَقَدْ كَذَّبَ أَصْحَابُ الْحِجْرِ الْمُرْسَلِينَ (80) وَآَتَيْنَاهُمْ آَيَاتِنَا فَكَانُوا عَنْهَا مُعْرِضِينَ (81) وَكَانُوا يَنْحِتُونَ مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا آَمِنِينَ (82) فَأَخَذَتْهُمُ الصَّيْحَةُ مُصْبِحِينَ (83) فَمَا أَغْنَى عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ) . واتا :- (سوێند بەخوا دانیشتوانی (حجر) یش بڕوایان بە بەرنامەی پێغەمبەران نەکرد(حجر: شوێنێکە لە نێوان تەبووك و مەدینەدا، قەومی ثەمود، تیادا ژیاوە.، ئێمە نیشانەو بەڵگەکانی خۆمانمان پێبەخشین کەچی ئەوان گوێیان پێنەداو پشتیان تێکرد. ، وە ئەوان هۆزێكی وابوون لە چیاكاندا، خانوویان بۆ ئارەزووو خۆشیی دەتاشیی و, تیایاندا بەئاسوودە دەژیان ، هەتا لەئەنجامی بێ دینی خۆیاندا، لە بەرە بەیانێكی زوودا سزا‌و دەنگی وێرانكەریان هاتە سەرو گرتنیی و تیاچوون ) ئەو پێغەمبەرەی کە نێردرابو بویان پێغەمبەر (صالح ) بوو علیە سلام . . هه‌ڤاڵ گه‌ردی