پێگە و پلەو پایەی ئافرەت لە ئاینی ئیسلامدا..! نووسینی: دكتۆر شكار ١/ هەر كە لە دایك بوو پێویستە دایك و باوكی حەیوانێك بكەن بە خێر لەبەرئەوەی كچیان بووە ٢/ پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت ئەفەرمێت ئەوەی دوو كچ یان سیان بە خێو بكات و پەروەردەیان بكات تا گەورە دەبن ئەوا ئەبنە پارێزەری ئەو دایك و باوكە لە ئاگری دۆزەخ ٣/ واجبە لەسەر باوكی خزمەتی بكات و پاشان براكانی خزمەتی بكەن هەتا ئەو ڕۆژەی ئەمرێت ئەگەر شو نەكات وە ئەگەر باوك و برای نەبوو پێویستە دایك و مام و خاڵەكانی خزمەتی بكەن ٤/ ئەگەر شوی كرد واجبە لەسەر مێردەكەی خزمەتی بكات ٥/ پێغەمبەر درودی خوای لێبێ ئەفەرمێت باشترین پیاو ئەو پیاوەیە كە لە هەموو كەس زیاتر بۆ هاوسەرەكەی باشە ٦/ هەر كە بوو بە دایك بەهەشت لە ژێر پێكانیدایە ٧/ گەورەترین كار كە خوای پەروەردگار پێی بەخشی بێت بریتیە لە پەروەردەكردنی ئەو منداڵەی كە لە دوا ڕۆژدا وڵاتێك و میللەتێك بەڕێوە دەبات واتە بە شێوەیەكی ناڕاستەو خۆ ئافرەت ئەركی وڵات بەڕێوەبردنیشی هەیە ٨/ یەكێك لە سورەتە گەورەكانی قورئان بە ناوی ئافرەتەوە ناو نراوە وەكو ( سورەتی النساء ) ٩/ لە زۆر ئەحكامی میراتدا لە شەرعی ئیسلامدا ئافرەت زۆرترین بڕی بۆ دانراوە وەك لە پیاو ١٠ / خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ئافرەتی بە پۆشاك و بەرگی پیاوان وەسف كردووە ١١/ خزمەتكردنی ئافرەت (دایك) لە هەندێ حاڵەتدا ئەجر و پاداشتی لە جیهادكردن لە پێناوی خوادا زیاترە ١٢ / پێغەمبەر درودی خوای لێبێ ئەفەرمێت ( لە تەواوترینی ئیمانی مسوڵمان ئەوەیە كە جواترین ڕەوشتی هەبێت و بەسۆزترین كەس بێت بۆ هاوسەرەكەی ) ١٣/ (( پێغهمبهرمان محمد )) ( صل الله عليه وسلم ) دهربارهی ئافرهت فهرمویهتی (( ئافرهتان جوانی و ڕازاوهی پیاوانن تهنها کهسێک ڕێزیان لێدهگرێت که بهخشنده بێت وه تهنها کهسێک ڕێزیان لێناگرێت که دڵڕهق و نابهخشنده بێت !)) ١٤/ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم كاتێك هاوسەرێكی ناڕێك و ناكۆك بووە لەگەڵیدا ئەو بەنەرم و نیانی چەپكە ڕێحانەی پیاكێشاوە كە ئەوەش ئەوپەڕی دەربڕینی خۆشەویستی و ڕێزە بۆ ئافرەت.