زه‌يتی زه‌يتوون له‌نێوان قورئان و زانستی سه‌رده‌مدا عبدالمجيد هەریری دوای زۆرێك له لێكۆڵينه‌وه‌كان، زانايان گه‌يشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌وا هه‌ندێك له زه‌يتی زه‌يتوون پارێزه‌ر ده‌بێت له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ده‌ماره‌كان. ئه‌وان ده‌ڵێن ڕۆنی زه‌يتوون ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده پوڵیفینۆڵەكان (البوليفينولات Polyphenols)؛ ئه‌مه‌ش بريتيیه له مادده‌يه‌كی كيميايیی ڕووه‌كی و به‌رپرسياره له ڕه‌نگكردنی هه‌ندێك له ڕووه‌كه‌كان. كه‌واته ده‌كرێت زه‌يتی زه‌يتوون سوودی لێوه ببينرێت و كاريگه‌ريیەكی باش و ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی شێرپه‌نجه‌ی دڵ و ده‌ماره‌كان. ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه‌وا به‌كارهێنانی ڕۆنی زه‌يتوون گاريگه‌ریی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر (كۆلسترۆڵ) و دژه‌ته‌نی له‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌نسۆلين، كه سه‌رده‌كێشێت بۆ جۆرێك له نه‌خۆشیی شه‌كره؛ هه‌روه‌ها بۆ هەوکردن (التهابات)ی ده‌ماره‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه له‌ناو له‌ش و نه‌هێشتنی وه‌ره‌مه پيسه‌كان و دواكه‌وتنی پيربوون. له كۆتاییی لێكۆڵينه‌وه‌كاندا زاناكان ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ڕۆنی خوراده‌مه‌نیيه‌كان بگۆڕن بۆ ڕۆنی زه‌يتوون. ئايا قورئانی پيرۆز له‌وه بێئاگايه؟ خوێنه‌رانی به‌ڕێز، سه‌يری هه‌مان ئه‌و خاڵانه‌ی لێكۆڵينه‌وه‌كه بكه، هه‌مان ئه‌م خاڵانه‌ن كه قورئانی پيرۆز باسی كردوون: ١- ئه‌م ڕۆنه سووكه‌ی له‌ناو زه‌يتی زه‌يتوون هه‌يه ٢- مادده‌ی ڕه‌نگكه‌ر كه ناويان ناوه پوڵیفینۆڵەکان (Polyphenols) سه‌ير بكه‌ن خوای گه‌وره چۆن باسی زه‌يتوون ده‌كات: وَشَجَرَةً تَخْرُجُ مِنْ طُورِ سَيْنَاءَ تَنْبُتُ بِالدُّهْنِ وَصِبْغٍ لِلْآَكِلِينَ. [المؤمنون: ٢٠]. واتا: دره‌ختێكيشمان بۆ ڕواندوون كه له كێوى توور له بيابانى سينا سه‌وز ده‌بێت كه ڕۆن و چه‌ورى لێده‌رده‌هێنرێت و ئاماده‌يه بۆ كه‌سانێك كه ده‌يخۆن (مه‌به‌ست دره‌ختى زه‌يتوونه كه هه‌ميشه سه‌وزه و ته‌مه‌ندرێژه و بێئه‌ركه و كاليسۆم و ئاسن و فۆسفۆڕ و ڤيتامينى جۆراوجۆر و پرۆتينى تێدايه، گه‌لێك داووده‌رمانيشى لێده‌رده‌هێنرێت). سه‌ير بكه‌ن دەستەواژەی (تَنْبُتُ بِالدُّهْنِ) ئاماژه‌يه بۆ ئه‌وه‌ی كه زه‌يتوون ڕۆنێكی سوودبه‌خشی هه‌يه، چۆن ده‌زانیت سوودبه‌خشه؟چونكه خوای گه‌وره له باسی نيعمه‌ته‌كانی باسی كردووه. هه‌روه‌ها وشه‌ی (وَصِبْغٍ لِلْآَكِلِينَ) ئاماژه‌يه بۆ گرنگیی ئه‌و ڕه‌نگه‌ی له‌ناو زه‌يتووندا هه‌يه و سوودی بۆ مرۆڤ هه‌يه. زاناكان ناویان ناوه به كاريگه‌رێك بۆ ڕه‌نگكردنی زۆربه‌ی ڕووه‌كه‌كان. ئايا ده‌كرێت بگوترێت كه ئه‌م قورئانه پيرۆزه له ده‌ستنووسی مرۆڤه‌كان بێت؟! سبحان الله، خودای گه‌وره چه‌نده زانا و توانای؟! وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیيه‌وه: عبدالمجيد هه‌ريری -------------------------------------------------- سەرچاوەكان: http://www.kaheel7.com/ar/index.php http://forums.jraaa7.com/t8347.html http://www.zayton.net/zyton_pic.aspx